
په‌سند کردنی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان…. فـه‌هـد گـرده‌وانی
دوێنی به ره‌زامه‌ندی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی ، بڕیاری بۆدجه‌ی هه‌رێم که له 17% یه قه‌بوول کرا. له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که‌یف خۆشی بۆ بڕیاره‌که درا و هه‌ردوو ئاژانسی پارتی و یه‌کێتی هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه . ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت به‌غدا هه‌ر به نادڵیه‌وه بڕیاره‌که‌یان ته‌نها بۆ ساڵێک داناوه و ده‌بێت بۆ ساڵی ئاینده سه‌رژمێری کوردستان بکرێت هه‌تا بزانرێت رێژه‌ی کورد چه‌ندی به‌ر ده‌که‌وێت ، کورد له‌وه‌ش خێری پێده‌کرێت ، نه‌ک وه‌کو بڕیارێکی سیاسی توانیبێتی رێژه‌یه‌کی چه‌سپاو بۆ هه‌رێمی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتداری به‌غدا بۆ هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه‌که‌ی وه‌ربگرێت . گه‌لۆ ئه‌و رێژه‌یه چۆن ده‌ستنیشان ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و خاکه ته‌عریبکراوانه نه‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر کوردستان و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه ته‌عریبکراوانه له‌سه‌ر کێ ده‌ژمێردرێن . سه‌رکردایه‌تی کورد یا ئه‌ندامانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق ، جارێ با ده‌ستنیشانی خاکی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن و خاکه ته‌عریب کراو و خه‌ڵکه دابڕاوه‌که‌ی بگه‌رێندرێته‌وه ، ئینجا بۆ ئه‌و دۆلارانه لیکاوی خۆشی یان له ده‌م بێته خوارێ . ئه‌و نۆ سفره‌ی [000000000] به‌ر کوردستان که‌وتووه به‌شی گه‌لێک پرۆژه و خۆشی خه‌ڵک ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و ده‌ستی پاک و به ویژدانه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌کاری بهینێت و خه‌رج بکات . به‌شی ئه‌وه ده‌کات که منداڵی کورد [به‌بێ به‌تانی] بچیته قوتابخانه و وانه‌کانی بخوێنیت و له‌سه‌ر کورسی گه‌رم دابنیشێ و وانه‌کانی بخوێنێت. به‌شی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ده‌کات که به‌خۆڕایی بچنه نه‌خۆشخانه‌و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری بکرێن . به‌شی ئه‌وانه‌ش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به زستانی سارد له ژووره‌وه به گاز نه‌مرن .گه‌لێکیش ده‌مێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌توانن کرێی خانووه‌کانیان بده‌ن یارمه‌تی بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن دوو ژوور و تێدا ژیانی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن به‌بێ ئه‌وه‌ی کابرا یا ژنه گووله‌یه‌ک له‌خۆی بدات و خۆی بکوژیت . ئه‌و هه‌موو پاره‌یه به‌شی حیزبه‌کان و رێکخراوه‌کانیش ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر هۆشیار بکه‌نه‌وه و له ره‌وشتی بۆگه‌نی کۆنی به‌عس پاکیان بکه‌نه‌وه . خه‌ڵکی فێر بکرێت که له‌گه‌ڵ یه‌کتر راستگۆ و دڵپاک بن و ژن‌کوژی و ژنسوتاندن له کوردستان که‌مبکه‌نه‌وه . ئه‌و رێژه‌یه ته‌نها موڵکی پارتی و یه‌کێتی نی یه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان خۆیان دابه‌شی بکه‌ن و ده‌بێت پارتی و یه‌کێتیش وه‌کو حیزبه‌کانی تر پرۆژه‌ی خۆی یان پێشکه‌ش به حکومه‌ت بکات ئینجا ده‌توانیت یارمه‌تی وه‌ربگرن نه‌ک هه‌ندێک له‌و سه‌رکردایه‌تی یه بۆگه‌نه باسی پێشکه‌ش کردنی یارمه‌تی ده‌کات واده‌زانی ته‌نها خه‌ڵکی ده‌بێت چاوی له‌ده‌ستی ئه‌و دووزلحیزبه‌ی ئه‌وان بێت . ئه‌و که‌سانه‌ی له که‌رکوک له‌ناو قوڕ و چلپاو ده‌ژیت نابیت له‌مه‌ودوا قه‌بوول بکه‌ن و بمێننه‌وه له شوێنی خۆیان ، با داوابکه‌ن باری ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بکرێت . گه‌نجی کورد ده‌بێت ببێته ده‌نگێکی به‌هێزی میلله‌ته‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی باری ژیانی دابین بکرێت ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت زیاتر ده‌نگی ناره‌زایی ده‌رببڕێ له دژی دزی و گه‌نده‌ڵی که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت چونکه ئه‌و رێژه‌یه بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکه نه‌ک بۆ گیرفانی چه‌ند سه‌رکرده‌دزێک و ده‌بێت خه‌ڵکی له‌ساڵی ئاینده ببێته خاوه‌ن کاره‌با و ئاوی پاک .
14/2/2008ستۆکهۆڵم