سه‌ركرده‌كانی كوردستان،…….!
سه‌ركرده‌كانی كوردستان، ئێستا و دوای 25ی ته‌موزیش گوێمان لێ‌بگرن…!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رهسوڵبهڕێزان، سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كانی كوردستان‌م: وه‌كو نوسه‌رو توێژه‌رو هاووڵاتی ئه‌م نیشتمانه ئازیز‌و برینداره، خۆم به دڵسۆزی خاك و نیشتمانم ده‌زانم و له‌به‌رخاتری نووسین و چاودێریكردن گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ زێده‌كه‌ی خۆم، له نزیكه‌وه وه‌كو پیاده‌ی شه‌قام و نه‌فه‌رێكی ناو كۆسته‌رو كرێچی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و ناو چایخانه‌كان و سه‌نته‌رو چه‌ندان جێگه‌ی دیكه‌ی ئه‌م كوردستانه.. به‌چاوی توێژه‌رو كۆمهڵناسێكهوه له واقیعی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌ڕوانم.. ئه‌وه‌ی ده‌یبینم زاڵبوونی هزرو بیر‌و كرده‌وه‌ی عه‌شوائی و ره‌مه‌كی و سۆزدارانه‌ی هه‌موو لایه‌كه له هه‌موو شوێن و جێگه‌یه‌كدا.. زاڵبوونی بیری ناكۆك و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و ناته‌باییه له هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.. كێشمه‌كێشی دژ‌و دژواره له نێوان تاكه‌كان و چینه‌كان و ژن و پیاوو پیرو گه‌نج و منداڵ و مێردمنداڵ و گه‌وره‌و بچووكه له نێًو خێزان و گه‌ڕه‌ك و بازاڕ‌و قوتابخانه‌و داییرهو له سه‌نته‌رو رێكخراوه حیزبی ئه‌هلی و نیمچه ئازاده‌كاندا….
سه‌ركرده به‌رێزه‌كانی هه‌موو لیسته گه‌وره‌و دژبه‌یه‌كه‌كان.. ئه‌وه‌ی دوای هه‌ژده ساڵ له بواری ئینسانی و مرۆڤایه‌تییه‌وه، هاتووه‌ته ئاراوه مه‌خابنه بۆ مێژوو.. بۆ حورمه‌تی مرۆڤــــ، بۆ نیشتمان.. جێی مه‌ترسییه بۆ ئه‌م ئه‌زموونه ناسك و هه‌ستیاره‌و له‌م كاته پڕ له مه‌ترسییه‌دا.. جێی داخه كه نه‌وه‌یه‌ك هاتوه‌ته مه‌یدانه‌وه كه یه‌كتر قبووڵناكه‌ن و ڕێز له بیر‌و بۆچوونی یه‌كتر ناگرن و دیالۆگ له‌ئارادانییه، له‌مه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستی و ئینتیما بۆ نیشتمان ڕوو له كزییه و خۆشه‌ویستی و ڕێز بۆ یه‌كتر له پووكانه‌وه‌دایه… ڕق زاڵه به‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتندا.. ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و ته‌قدیر بۆ موڵكدارێتی ته‌نها بۆ خودی شه‌خسییه و بۆ موڵكدارێتی گشی و هه‌مووان قهڵاچۆكراوه… له‌م كۆمه‌ڵگا ههشبهسهرهدماندا: پاره له مرۆڤــــ پایه‌دارتره..هه‌ڵپه‌كردن بۆ قۆڵی یه‌كتر بڕین له سپێده‌وه له بره‌ودایه تاكو نیوه‌شه‌و..
به‌ڕێزانی سه‌ركرده: له ئاكامی به‌ڕێوه‌بردنێكی چه‌واشه‌دا، له ئه‌نجامی لێنهپرسینهوهدا له گه‌نده‌ڵ و دزو درۆزن و شرواڵ پیس و …..تاد. له ئاكامی نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له دابه‌شكردنی سامان و بودجه‌ی زۆری ئه‌م وڵاته‌دا: واقیعێك و ژیانێك دهستهبهربووه بۆ تاكی كورد (له مناڵییه‌وه بۆ پیره‌كانی) كه مانا‌و تام و خه‌ون خولیای مرۆڤــ و ژیانی چه‌واشه‌و بێسه‌روبه‌ره‌یه.. تاكی كورد هه‌ستده‌كات دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتووه..له سه‌رابدا ده‌ژی.. له كۆڵانی شه‌ویدا چرای تیا نییه.. له ڕێگاوباندا هاوڕێ و هاوبیری نییه… مرۆڤی ئه‌م كوردستانه وا هه‌ستده‌كات له‌نێو كهشتییهكدایه كه كاپتنه‌كه‌ی سه‌رخۆشه‌و عه‌قڵی له‌ده‌ستداوه.. تاكی ئه‌م سه‌رده‌مه (به‌تایبه‌ت لاو‌و گه‌نجه‌كانی) له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆیدا به‌شه‌ڕ دێت..نامۆیه به‌خۆی و خێًزان و گه‌ڕه‌ك و نیشتمانه‌كه‌ی خۆی .. له هه‌موو شتێك تۆراوه.. دڵی به هیچ شتێك خۆشنابێت,.. خه‌ون و خولیای نه‌ماوه.. ئینتیماو خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمانه‌كه‌ی نه‌ماوه.. چونكه سوودمه‌ند نییه‌و په‌راوێزكراو خۆی ده‌بینێته‌وه.. منداڵه‌كانیشی هه‌روان (به‌تایبه‌ت هه‌ژاران) به‌شمه‌ینه‌ت و بێنه‌وان .. بێ پارك و سه‌یرانگای نێو گهڕهكهكانن.. بێ یاریگاو باخچه‌ی ساوایانی خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌رن.. ئه‌وانیش سوودمه‌ند نین..ئه‌وانیش دلچیان خۆش نییه.. ژنان: دایكان و كچان، هاوسه‌ران، عاشقهكانیش خۆیان به پهراوێزكراوو هاووڵاتی پله دوو یان سێ ده‌بیننه‌وه.. پیره‌كان ( زۆریه‌نه‌ی هه‌ژاره‌كان ) له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وت و لاكۆلاچنهكان شقارته و ته‌سبیح و گوڵبهڕۆژه ده‌فرۆشن.. بێ مووچه‌و ڕێزلێنانن..
ئه‌مانه‌و چه‌ندان توێژ‌و چینی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌مان له هیلاكی و ماندووێتیدا ژیانی ناهه‌موار به‌سه‌ر ده‌به‌ن..
تكایه به‌ڕێزانی هه‌ردوو لیسته‌كه (من وه‌كو هاووڵاتییه‌كی بێلایه‌ن لهمهوپێش و له‌مه‌ودوواش) ئه‌وه‌م له ئێوه گه‌ره‌كه، كه واز له توندوتیژی و دیماگۆگی و حیزبایه‌تی‌و لایه‌نگری بۆ لایه‌نێك بێنن.. ببنه به‌رپرسی خزمه‌تكار..خزمه‌تگوزار پێشكه‌شكار.. ببنه دڵسۆز بۆ ئاڵا‌و خاك و سنوور‌و شاخ و ده‌شت و ئاو‌و هه‌وای ئه‌م زێده شیرینه‌مان كه پێش ڕاپه‌رینی خه‌ڵكی كوردستان به هه‌زاران ساڵ زیندانی ژێرده‌سته‌بوو .. تینووی ئازادی و ئاخاوتن و خه‌ون بیین بوو.. سیخناخ بوو له سێداره‌و ژووری جهلادده پێست ڕه‌شه‌كان.. ئه‌وه‌تان له‌بیر بێت كه كورسی بۆ كه‌س نامێنێته‌وه تاهه‌تایه.. ئه‌وه‌ی نه‌مره‌و بێكۆتایه ناوی شۆڕشگێڕه مه‌زنه‌كانی وه‌كو شێخ شه‌عیدی پیران و قازی محه‌مه‌د و گاندی و جیڤارا و هه‌زاران ناوی پرشنگداری دیكه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه هه‌رگیز بیر ناچنه‌وه‌و میلله‌تانی سه‌ر ڕووی زه‌وی شانازیان پێوه ده‌كه‌ن….
سه‌ركرده به‌ڕێزه‌كانی هه‌موو لیسته هێژایهكان:
تكایه دوای 25ی تهمووز: تكایه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی زه‌مه‌نی براكوژی خانه‌نشین بكه‌ن و پاره‌و پوولی خه‌ڵكانیان به‌سه‌ردا مه‌به‌خشنه‌وه.. به‌لچكو تاوانباره‌كان و دزه‌كان بده‌ن به دادگا و ناڵێین بیانكوژن، ئێمه‌ی نوسه‌رو ئه‌زموونكار مرۆڤكوژ نین، به‌ڵام ئه‌وه باشترین و چاكترین كار‌و كرده‌وه‌و سزایه‌كه كه ئێوه گه‌وره‌تر ده‌كات و هاوونیشتمانی و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یان له ئێوه ده‌وێت كه به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان بده‌ن به دادگا‌و هه‌وڵبده‌ن یاسا سه‌روه‌ر بێت به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه.. گه‌نده‌ڵ و بووده‌ڵ سزا بده‌ن و بیانده‌ن به یاسا و دادگا….!!!
تكایه ئیدی واز له ئایدیۆلۆژیای ته‌سكی حیزبایه‌تی بێنن.. واز له خزم خزمێنه‌و واسته‌و زه‌وی داگیركردن و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی بێنن.. یه‌كسانی نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند، ژن و پیاو، به‌رپرس و هاووڵانی پیاده بكه‌ن و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنن.. بێكاری نێو لاوان و تازه ده‌رچووان له‌ناوبه‌رن و واز له پرۆپاگه‌نده‌و دیعایهكردن بێنن.. گفت و په‌یمانی درۆ به كه‌سمان مه‌ده‌ن با منداڵه‌كانیشمان فێری درۆ نه‌بن.. ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست بن.. یه‌كترتان قبووڵ بێت.. نیشتمان له هه‌مووتان گه‌وره‌تر بێت.. مافی مرۆڤی ئه‌م كوردستانه بپارێزن و به‌ده‌ستوور كه‌رامه‌ت و هه‌ق و سامان و ژیان مردنی بپارێزن.. جووداخواز و په‌رت پهرتكاری مرۆڤی كورد مه‌بن.. برا له برا مه‌كه‌ن.. به هێمنی و به عه‌قڵه‌وه میتۆد و پرۆگرامی زانستی دابڕێژن بۆئه‌وه‌ی ببنه قوتابخانه بۆ ئێمه‌ی جاهیل و نه‌خوێنده‌وارو خێڵه‌كی و پیاوسالار .. واز له فه‌رهه‌نگی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێنن ..واز له نوومایشكردنی هێزو ده‌سه‌ڵات بێنن به‌سه‌ر میلله‌ت و هاوونیشتمانی ماندووه‌وه.. واز له قوماری كه‌لله‌ڕه‌قی خه‌یاڵی بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بێنن …. وه‌كو سه‌دامی دیكتاتۆر مه‌كه‌ن.. هه‌موو شتێك بۆ بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌كار مه‌هێنن.. تكایه واز له كبریاو خۆپه‌رستی بێنن و نیكرانی زاتی خۆتان بكه‌ن.. تاقه ئامانجتان ئه‌وه بێت كه دوو منداڵ به هێمنی گه‌وره ببن.. كچ و كوڕێك كه یه‌كتریان قبووڵ بێت و جیاوازی یه‌كتر نه‌بینن و بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌كتر به‌كاری نه‌هێنن.. تكایه رۆحییه‌تی برایانه‌و ئاشتیخوازانه‌ی گاندی و ماندێلا و ده‌لای لاما زیندوو بكه‌نه‌وه.. تكایه رۆحی پیرۆزی مه‌لا مستهفاو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گۆڕه‌كه‌دا تووشی له‌رزه‌و داچڵه‌كان مه‌كه‌ن…
به‌ڕێزان: تكایه دوای 25ی تهمموز: وه‌كو چۆن ئێوه‌ی ناو لیستی كوردستانی ئامانج و كاركردنتان كردووه به‌یه‌ك، میلله‌تیش بكه‌نه‌وه به‌یه‌ك.. ئێوه خاوه‌ن ئه‌زموونن و ته‌مه‌نتان درێژتره له حیزب و لایه‌ن و لیسته‌كانی دیكه، ئه‌زموونی شاخ و شارتان له‌لایه، ئه‌مڕۆ به‌كاری بێنن و بۆ چه‌سپاندنی دیمۆكراسییه‌ت پیچویستیتان به ئۆپۆزسیۆن و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆتانه، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو ئاوێنه كار‌و به‌رنامه‌كانی خۆتان ببیننه‌وه.. به‌وپه‌ڕی سه‌رفرازییه‌وه ئه‌وانی به‌رامبه‌رتان قبوڵ بكه‌ن.. له دۆڕان مه‌ترسن.. هه‌وڵ بده‌ن نیشتمانتان ئاسووده بێت.. با ڕۆڵه‌كانتان دوو فاتحای به‌خێرتان به‌دوادا بنێرن .. واز له خۆشه‌ویستی كورسی و پله‌و پایه بێنن.. له‌به‌رخاتری نیشتیمان.. له‌به‌رخاتری چاوی ڕه‌شی كوردستان، هه‌وڵ بۆ ئاسووده‌تركردنی دوواڕۆژمان بده‌ن.. شه‌ڕ له‌سه‌ر پاره‌و سامان و ئیمتیازات مه‌كه‌ن.. واز له هزری شه‌ڕه‌نگێزی بێنن.. با به ئاسووده‌یی ژیانی هێمن به‌سه‌ر به‌رین و به ئارامیش سه‌ر بنێینه‌وه..
تكایه هه‌موو لایه‌كتان هه‌وڵبده‌ن مه‌ده‌نیتر بن و كه‌متر قسه بكه‌ن زۆرتر كار‌و كرده‌وه‌تان هه‌بێت.. با كوردستان سه‌وزتر بێت و كشتوكاڵ زینوو بكه‌نه‌وه.. شه‌رمه سوریا‌و توركیا‌و ئێرانی دوژمنمان خهنیبكهین و ئابووری خۆمان مشهخۆرتر بكه‌ین.. گوندهكانتان بیر بێت كه دوێنێ جێگه‌ی خه‌بات و حهساندنهوهو خه‌ون خۆراكتان بوون.. خێزانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوو هه‌ژاران و بێده‌ره‌تان و ژنانی به‌ر نه‌عره‌ته‌ی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌و منداڵانی نێو شه‌قام و سواڵكهررانتان بیر نه‌چێته‌وه.. كاره‌باو ئاو‌و سووته‌مه‌نی به پاره‌یه‌كی گونجاو بده‌ن به هاوڵاتیان.. ڕێگهوبانهكانتان بیر بێت كه هێنده‌ی ئه‌نفاله‌كان مرۆڤی بێ‌تاوانیان كوشت ..بیمه و دابینكردنی ته‌ندروستی ومووچه‌ی كه‌مئه‌ندام و زیندانیانی سیاسی و ژنانی ماڵه‌وه‌و پیره‌كانتان بیر بێت..
تكایه رۆژانی شۆڕش و خه‌باتی خۆتان به‌هه‌ده‌ر مه‌ده‌ن و پشت له میلله‌ت مه‌كه‌ن .. بیرتان بێت كه مۆلێری مه‌زنه نووسه‌ری شانۆ فه‌رموویه‌تی: قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه میلله‌ت رَقی لێهه‌ڵده‌ستێت… تكایه وه‌ها نه‌وه‌كانتان په‌روه‌رده مه‌كه‌ن كه به یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ده‌نگه‌وه لایه‌ن و حیزبه‌كان ببینن.. ئه‌و زه‌مه‌نه رۆیشت كه خۆڵه‌مێشییانه جیهان ببینرێت..نه‌وه‌كان كۆپی مه‌كه‌نه‌وه له‌خۆتاندا.. كه ته‌نها یه‌ك سه‌ركرده‌یان خۆش بوێت.. كه ته‌نها لایه‌نگری یه‌ك لایه‌ن و بیروباوه‌ڕ بن .. ئه‌وه زه‌مه‌نی دیماگۆگییه‌ت بوو، زه‌مه‌نی په‌ڕگیری و به‌عسیزم بوو.. با هه‌موو سه‌ركرده‌كانمان خۆش بوێن.. با سه‌ركرده‌ی لیستی گۆڕان وه‌كو برایه‌ك ته‌ماشا بكه‌ین .. بارزانی و تاڵه‌بانیش وه‌كو برایه‌كی تر سه‌یر بكه‌ین و له چاوی ئه‌وانه‌وه نیشتیمان ببینین..
تكایه با لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه.. له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا خزمه‌تگوزاری و په‌یامی برایانه‌وه ئاشتیخوازانه‌ی هه‌موو لایه‌كمان بنووسینه‌وه.. چ لیستی كوردستانی بێت یان لیستی گۆڕان یان چه‌په‌كان یان ئیسلامییه‌كان بن.. به‌بێ جیاوازی یه‌كترتان قبوڵ بێت.. ئه‌گه‌ر ئێوه ئاشتیخواز و ته‌باو برا نه‌بن.. هاونیشتیمانی و تاكی كوردیش دوژمنی یه‌كتر ده‌بن.. ئه‌و ده‌مه‌ش ته‌نها گه‌نده‌ڵ و ناحهزو دراوسێ دوژمنه‌كانمان به ئامانج و مه‌به‌ستی گڵاویان ده‌گه‌ن.. ئه‌و ده‌مه‌ش نه‌وه‌ی داهاتوو له‌نێو نه‌مران و سه‌رفرازان و شكۆداراندا جێگه‌تان بۆ ناكه‌نه‌وه و هه‌رگیز ناتانبهخشن.. مێژوو چه‌ند زاڵم بووه بۆ نووسینه‌وه‌ی ئایینده‌ش دوو هێنده زاڵم ده‌بێت..
له‌به‌رئه‌وه‌ی له دونیادا ته‌نها ئاشتیخواز‌و یهكسانخوازو مرۆڤدۆست گره‌ویان بردۆته‌وه ونه‌مر بوون پێویسته ئێوه‌ش كوردێكی پاكترو خهمخۆرترو یاساناسترو عادلترو یهكسانیخوازترو دیمۆكراسیخوازتر بن .. هه‌مووتان سه‌رفرازبن و سه‌ركه‌وتوو بن.. نه‌مری بۆ ئهوكوردهیه كه نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ر بێت.. نه‌فره‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتخوازو پاره‌په‌رست و بێگانه‌په‌رست و گهندهڵخوازه….
Hemea.rasoel961@yahoo.com