
رۆشنبیر‌و گه‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن
بیرمه‌ندی به‌نێوبانگی فه‌ره‌نسی (میشێل فوكۆ) ده‌نووسێت (رۆشنبیر بۆ پاسه‌وانی هه‌قیقه‌ت نییه به‌ڵكو بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌ڵگیرسانی هه‌قیقه‌ته) ,ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌ره‌نسا كاریگه‌ری هه‌بووه له هه‌ڵگیرسانی راپه‌رینی مایۆی 1968 و به‌یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه بووه هۆی تێكشكانی چه‌مكی ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و له‌پشتی زۆربه‌ی خۆپیشاندنه‌كانه‌وه بووه‌و به‌كه‌سێكی كاریگه‌ر داده‌نرێت كه رۆشنبیر و ئایدیۆلۆژیای سیاسیی جودا كردووه‌ته‌وه.زۆربه‌ی فه‌یله‌سوفانی رۆژئاوا ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ به‌ره‌و پێشچونی كۆمه‌ڵگه و مۆدێرنه بووه به‌و ئه‌ندازه‌یه كاریان بۆ حیزبپه‌رستی نه‌كردووه, یان به‌مانایه‌كی دی به‌كارێكی قێزه‌ونیان داناوه كه‌له‌پشت ده‌سته‌ڵاته‌وه بوه‌ستن و هاوڕابن له‌ته‌ك بیر‌و داخوازییه‌كانی ده‌سته‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان, جگه له‌وه‌ش فه‌یله‌سوفیش هه‌بووه تا هه‌نووكه له‌ئه‌وروپا وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری نازیزم و فاشیزم ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت و ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی رۆشنبیری مرۆڤدۆستییه‌وه.
بوونی رۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه دیوێكی جوانی له‌وه‌دایه له‌پێشه‌وه‌ی ره‌نگ و ده‌نگی لاواز و كه‌سانی به‌سته‌زمان بێت ,رۆشنبیر بۆ شكانی ئه‌و بتانه‌یه كه دیكتاتۆر درووست ده‌كه‌ن نه‌ك بۆ رازاندنه‌وه‌ی خودی دیكتاتۆر و گه‌وره‌كردنه‌وه و بێده‌نگ بوون له بڵاوبوونه‌وه‌ی نادادوه‌ری و گه‌نده‌ڵی و لاوازكردنی ده‌نگی تاك,رۆشنبیر بۆ دژایه‌تی سته‌مكاری و نه‌هێشتنی تارمایی حیزب له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌لگه نه‌ك بۆ ئاوێته بوونی له‌ته‌ك فه‌رمانی حیزب و پاڕانه‌وه بۆ حیزب و به‌كارێزماكرنی سه‌ركرده و فرۆشتنی قه‌ڵه‌می به ئایدیۆلۆژیا له‌پێناو داهات و موچه‌یه‌كی كه‌م .
رۆشنبیر له هه‌رێمی كوردستان له پاش راپه‌رینه‌وه دیوێكی دیكه‌ی ئه‌نارشیزمی نیشان داوه به‌و ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ر بووبێت له پێشخستنی پنته لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ,ئه‌وه‌نده‌ی نووسه‌ر و رۆشنبیری كوردیی كاریان بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ كردووه كه‌متر بۆ جوانتركردنی بیری پێكه‌وه ژیان ,ئه‌شێ نوسه‌رگه‌لێكی كه‌م و خاوه‌ن ویژدان له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆوه دژی كوشتنی كورد به كوردبوونه‌و كاریان بۆ به‌هێز كردنی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی كردووه و قسه‌یان هه‌بووه و ئه‌رشیفی رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن.ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی وناشرینییه له‌م پێشهاتی هه‌ڵبژاردن و سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ,قه‌ڵه‌مگه‌لێكی بێرێز به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند رۆژنامه و گۆڤارێكه‌وه نووسینه‌كانیان ده‌بینین كه به‌ئاشكرا بۆنی جه‌نگێكی بێ مانای لێدێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره به‌ره‌و نادیاری به‌رێت هه‌روه‌ك چۆن سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆی 1994 له‌ده‌رنجامی چه‌ند فه‌ریكه نوسه‌رێك بوو كه بوونه رێخۆشكه‌ر بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تۆخكردنه‌وه‌ی تارماییه‌كانی توندوتیژی و ره‌تكردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دی.
ئه‌گه‌ر چی من به‌ره‌هایی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌م كه (عه‌دنان مه‌كییه) ده‌ینوسێت كه گوایه (بێده‌نگی دیكتاتۆر درووست ده‌كات) به‌ڵكو رۆشنبیره‌كانه دیكتاتۆر درووست ده‌كه‌ن,ئه‌شێ زۆر جار بێده‌نگی دیكتاتۆر بڕوخێنێت به‌ڵام رۆشنبیری ده‌سته‌ڵات په‌رست به‌رگێكی نوێ ده‌كات به فۆرمی دیكتاتۆریه‌ت و گه‌وره تری ده‌كات,بۆ وێنه له (هیتله‌ر)ه‌وه تا ده‌گاته (سه‌دام حسێنی ) دیكتاتۆر ئه‌وه‌نده‌ی رۆشنبیر و نووسه‌ر و شاعیره‌كان ستایشیان كردووه وه‌ك كارێزمایه‌كی به‌هێز و موقه‌ده‌سكردنی وه‌ك خوداوه‌ندێكی به‌هێز , ئه‌وه‌نده‌ی دی ته‌مه‌ن و كاره نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌م دیكتاتۆرانه‌یان ده‌ڕازانده‌وه ,رۆشنبیر به‌مانای رۆشنبیریه‌ت ده‌بێت به‌دوربێت له ئایدیۆلۆژیا و چی دی حیزب گه‌مه به‌قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی نه‌كات وه‌ك رۆبۆتێك به‌ده‌ست ده‌سته‌ڵات و حیزبه‌وه گه‌مه‌ی پێنه‌كرێت و به‌كارنه‌هێنرێت وه‌ك كارتێكی ئاڕاسته‌كراو.
ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌دا بینیومانه له كه‌سانی به‌ناو رۆشنبیر و نووسه‌ر كه رۆژانێك بووه له دژی گه‌نده‌ڵی وسیستمی خێله‌كی ئه‌م حیزبانه بێده‌نگ نه‌بوونه كه‌چی هه‌ندێكیان هه‌نووكه پارێزگار‌و ده‌مڕاستی ئه‌م لیست و ئه‌و لیستن .ئه‌گه‌ر خودی رۆشنبیر به‌ته‌نیا ئازا و ئازاد بێت ئه‌ی چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب و دسته‌ڵات ده‌كاته‌پێش و یژدانییه‌وه ,ئێمه ناڵێین با حیزب و لیسته‌كان كار به‌رۆشنبیره‌كان نه‌كه‌ن و له‌ده‌وری خۆیان كۆیان نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵاًم گرینگی رۆشنبیر له‌وه‌دایه دیوێكی دیكه‌ی حیزبه‌كان نیشان بدات كه ئه‌ویش دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له ناهه‌قییه‌كانی حیزب و گه‌نده‌ڵیه‌كانی و كاركردنی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و په‌تا گه‌نده‌ڵییه‌ی كه حیزبه‌كان تێی كه‌وتوونه و كاركردنی بۆ مانادان به مافی تاكی كوردیی .
هه‌ڵبژاردن خۆی له خۆیدا ئاوێته كردنی ده‌نگ و ره‌نگی جودایه و هه‌م وه‌ك رۆژێكی مێژوویی كاریگه‌ره له‌دروستكردنی پارله‌مانێكی ئاكتیڤ و سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاكتیڤتر كه‌چی لای ئێمه رۆشنبیره‌كانمان ژماره‌یه‌كی زۆریان ئه‌كه‌ر چی به‌ناو رۆشنبیرن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆسازدان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌گۆڕنه‌وه بۆچه‌ند مه‌رامێكی تایبه‌تی, ئه‌مانه وێنایه‌كی نا مۆدێرن و دوور له چه‌مكی رۆشنبیر ده‌به‌خشن به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ,له‌بری گه‌ڕانه‌وه‌ی رێز‌و ئازادی قسه‌كردن و گوێگرتن له تاكی كوردیی دۆخه‌كه زیاتر لێڵ ده‌كه‌ن و دیوێكی ترسناكی رۆشنبیریمان نیشان ده‌ده‌ن.