Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
ئانێ ی مێرووله‌ …. نووسینی/سوزان هوود

ئانێ ی مێرووله‌ …. نووسینی/سوزان هوود

Closed

 

 

 

ئانێ  مێرووله‌  بیریكرده‌وه‌ ,من پێویستیم به‌ یارمه‌تی نیه‌!كاتێك شاژن  داوایلێكرد  هه‌ندێك  یاریده‌ده‌ر  ببات  و بۆ  خواردن بگه‌ڕێت.به‌ڵام  ئانێ  به‌ته‌نیا  له‌ شاره‌ مێرووله‌كه‌  چووه‌ده‌رێ……

 

                                                 1

باڵنده‌یه‌كی  گه‌وره‌ی چاوبرسی  ڕێك  له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌  نیشته‌وه‌,ئه‌و  جۆره‌ی  كه‌  بۆ نانی به‌یانیان حه‌زی له‌ خواردنی مێرووله‌یه‌.

ئانێ ووتی(چۆنی  ,باڵنده‌!)

                                               2

باڵنده‌كه‌  كتوپڕ  پرسیاریكرد(ئه‌وه‌  تۆ نه‌بوویت  داوای  یارمه‌تیت ده‌كرد؟)     

ئانێ  ووتی  (یارمه‌تی؟)  (كێ  داوای یارمه‌تی كردووه‌؟) و به‌په‌له‌  خۆیكرد  به‌ناو  ده‌وه‌نه‌كاندا.به‌ خێرایی  له‌  ده‌نوكی   باڵنده‌كه‌ ڕایكرد.

                                             3

ئانێ  به‌ گردێكدا  سه‌ركه‌وت  تابزانێت  ئایا ده‌توانێت  هه‌ندێك  خواردن  بدۆزێته‌وه‌.كاتێك  گه‌یشته‌  لوتكه‌ی  گرده‌كه‌,تێگه‌یشت  كه‌ ئه‌وه‌ گرد نه‌بوو –ئه‌وه‌  بۆق بوو!

بۆقه‌كه‌  ووتی : (ده‌توانم  یارمه‌تیت بده‌م؟)  و  زمانه‌  درێژه‌كه‌ی  ده‌رهێنا.

ئانێ  ووتی: (نه‌خێر سوپاس,)چووه‌ خواره‌وه‌ ووتی: (یارمه‌تیم پێویست نیه‌.)

خێرا  خۆیكرد  به‌ناو  كلۆری  دارێكی  ووشكدا .

                                              4

                                    ته‌نها  وێنه‌یه‌

                                              5

ناوه‌وه‌  تاریك بوو,به‌ڵام  ئانێ توانی ته‌نها  جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی  تووكنی, گه‌وره‌  ببینێت  كه‌ له‌سه‌ر  تۆڕه‌  لینجه‌كه‌  دانیشتبوو.

                                              6

جاڵجاڵۆكه‌كه‌ به‌چرپه‌  ووتی(ده‌ترسم  كه‌س گوێ ی لێت نه‌بێت كاتێك  هاوارده‌كه‌یت و داوای یارمه‌تی ده‌كه‌یت  له‌ناو كلۆره‌ داره‌كه‌مدا.)

ئانێ  قسه‌ی قووتدا و ووتی(یارمه‌تی؟ كێ  یارمه‌تی پێویسته‌؟من ته‌نها  به‌ناو ئێره‌دا تێده‌په‌ڕیم.)

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ,هه‌ڵخلیسكاو   به‌ره‌ودواوه‌   كه‌وته‌خواره‌وه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ی كلۆره‌ داره‌كه‌.

                                           7

ئانێ بیریكرده‌وه‌ ووتی ئه‌وه‌ نزیك بوو!باشتروایه‌  خێرا بگه‌ڕێمه‌وه‌  بۆ شاره‌ مێرووله‌كه‌.

به‌ڵام  پاشان ,ئانێ  بۆنێكی خۆشی  بۆ هات.

له‌سه‌ر   په‌نجه‌ ی قاچ  و به‌ناو گیا درێژه‌كاندا دوای بۆنه‌كه‌ كه‌وت ….

                                                 8

….له‌وێش  خواردنی به‌جێماوی سه‌یرانی دۆزیه‌وه‌  كه‌ به‌شی  چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی مێرووله‌كان ده‌كات.ئانێ  سه‌ری سووڕمابوو  ووتی(به‌ڵام چۆن خۆم به‌ته‌نها  هه‌ڵیان بگرم بۆماڵه‌وه‌.

                                             9

له‌و كاته‌دا گوێ ی لێبوو,(ئانێ! ئانێ!  تۆ له‌ كوێیت؟) ئه‌وه‌ ده‌نگی  هاوڕێكانی شاره‌ مێرووله‌كه‌ی بوو.ئه‌بێت  شاژن  ئه‌وانی ناردبێت تاكو ئه‌م بدۆزنه‌وه‌.

                                                10

ئانێ  بانگی كرد(ئه‌وه‌ته‌م لێره‌,)

یه‌كێك له‌ مێرووله‌كان  كاتێ چوونه‌سه‌ره‌وه‌   ووتی: (سوپاس بۆ خودا كه‌ تۆ سه‌لامه‌تیت!)

ئانێ ووتی  : (من باشم,به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م پێویستیم به‌  هه‌ندێك یارمه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م خۆراكه‌.)

مێرووله‌كان ووتیان  (ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت پێویست بوو ته‌نها داواكردنه‌ )

                                             11

كه‌ڕۆیشتنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ شاژن  ووتی (ئیشێكی  باشتكرد  ئانێ..)

ئانێ ووتی (نه‌م ده‌توانی  به‌بێ  یارمه‌تی هاوڕێكانم  ئه‌م كاره‌  ئه‌نجام  بده‌م.)

                                            12

شاژن  ووتی(هه‌موو یه‌كێك  پێویستی  به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌  ئێستا  و  دواتریش,له‌ڕاستیدا,من  ئێستا  پێویستیم  به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌-بۆ  خواردنی  ئه‌م هه‌موو خواردنه‌!)

ئانێ  ووتی: (ئه‌وه‌ی  له‌سه‌رته‌  ته‌نها  داواكردنه‌!)  ئانێ  ئه‌مه‌ی  ووت و له‌گه‌ڵ  مێرووله‌كانی تردا  ده‌ستیانكرد  به‌  چه‌تاڵ  لێدانی  خواردنه‌كه‌.

 

                                                 به‌رگی  دواوه‌

                    ئانێ ی مێرووله‌

ئانێ  مێرووله‌یه‌كی  سه‌ربه‌خۆیه‌   كه‌ یارمه‌تی  له‌  هیچ  كه‌سێكه‌وه‌  ناوێت.

به‌ڵام  كاتێك  شاژن    ده‌ینێرێت  بۆ كارێك  ئانێ  بۆی  ده‌ركه‌وت  كه‌  ته‌نانه‌ت  مێرووله‌  سه‌ربه‌خۆكانیش  یارمه‌تی یان پێویسته‌ له‌ هاوڕێكانیانه‌وه‌ ئێستا  و دواتریش.

 

……………………كۆتایی…………………….

وه‌رگێڕانی  له‌ ئینگلیزی یه‌وه‌/ئازاد ته‌ها عه‌لی

07703588357  e-mail  :azadtaha2010@gmail.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.