Skip to Content

Thursday, October 22nd, 2020

ئاوابە… وەك ئاوات كردم ڤالانتاین!…..تێكۆشەر خالید

Comments
by February 15, 2009 ئەدەب

 ئاوابە… وەك ئاوات كردم ڤالانتاین!
تێكۆشەر خالید

  ((بۆ گوڵى سوور كە ئەمڕۆ هەریەك بە جیا كۆڕمان گرت..)

 
 پار من لە خۆڵەمێشییەوە كۆچم كرد بۆ سور
 (چواردەى دووى پار یەكەم نۆتەم بۆ ئەوین نووسى…
 مەڕیاترین بووم و بوومە شینترین شیعر
 ژوورەكەم تەجەللاى ئەو پڕى كردبوو لەنوور
 ڤالانتاین بوو
 ئەمساڵ بەتەنها دانیشتووم ،دەگریم
 بە كوڵ…زۆر بەكوڵ
 بۆ ئەو گوڵەسوورەى رۆژانێك بوو پێمدەگووت:
 هەى لە شینبوونتا غەرق بم!!
 من لە نێو شاعیرە كچەكاندا بە تەنها تۆم بە دڵە،،
 پێم دەگووت با جاویدان بین با با با با خۆمان بین…!
 مخابن ئەو ڕۆیشت و هیچى پێ نەبەخشیم..
 جگەلەوەى
 تەنهاترى كردم و
 هەموو شیعرەكانى  دزیم..
 14/2/2009
 
 Tekoshar.khaled@gmail.com
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply