Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

ئایەتە زەمینییەكان…. هۆنراوەی : فروغ فەرروخزاد

Be First!
by February 12, 2008 ئەدەب

  گۆڕینی : د. ناسح قەرەداخی…..
 
 ئەو دەمەی كە
 هەتاو تینی تێدا نەماو
 بەرەكەت  لە زەوی  بڕا
 
 سەوزایی  دەشتان وشك بوون
 ماسی دەریاكان  وشك بوون
 خاك چیتر  جەستەی  مردووانی وەرنەگرت
 
 شەو لە هەموو پەنجەرە  رەنگ  زەردەكانا
 وەك  خەیاڵێكی  بەگومان
 گرد دەبۆوە و جۆشی دەخوارد
 رێگاكان لە تاریكییا
 دەست بەرداری سەری ئەو سەری خۆیان بوون
 چیتر كەس بیری لە ئەوین نەكردەوە
 هیچ كەس بیری لە سەركەوتن نەكردەوە
 وە هیچ كەسیش
 بیری لە هیچ  نەكردەوە
 
 لە ئەشكەوتی تەنیاییا
 بآ هودەیی هاتە دنیا
 خوێن بۆنی بەنگ و ئەفیونی لێوە دەهات
 ژنی دووگیان
 منداڵی بآ سەریان دەبوو
 هەرچی بێشكەشە  لە شەرمان
 پەنایان برد  بۆ گۆڕەكان
 
 چ رۆژگارێكی  رەش و تالأ
 نان قودرەتی سەرسوڕهێنەری ئیمانی
 وەژێر نابوو
 پەیامبەران  ڕووت و برسی
 شوێن وەعدەی  خوا بە جآ هێشتوو،
 بەرخانی وێلأ
 چی تر دەنگی هآ هآی شوانیان
 لە سەرسامی دەشتەكانا گوآ لـآ نەبوو
 
 دەتوت لە چاوی ئاوێنا
 وێنەكان و ڕەنگ و جووڵە
 بە ئاوەژوو دەردەكەون
 دەوری سەری گاڵتەجارانی بآ مایەو
 دەمووچاوی ناشیرینی سۆزانییەكان
 وەكوو چەترێكی  داگیرساو
 خەرمانەیەكی نوورانی و ..
 پیرۆز شەوقی ئەدایەوە
 
 زۆنگاوەكانی ئەلكهوول
 بەو هاڵاوە بۆگەن و ژەهراوییەیان
 دەستەی كڕی رۆشنبیریان
 بۆ  ناخی خۆیان  لووش ئەدا
 مشكی موزیڕ
 لە سندووقە كۆنەكانا
 لاپەڕە زێرینەكانی  كتێبەكانیان دەكرتان
 
 خۆر مردبوو
 هەتاو مردبوو، سبەینێش
 لە خەیاڵی منداڵانا
 مانایەكی نادیارو ونی هەبوو
 لە مەشقیانا
 غەرابەتی ئەم  دەستەواژە كۆنەیان
 بەپەڵەی رەشی درشت وێنە دەكێشا
 
 وە خەڵكانیش،
 خەڵكی ناكام
 دلأ مردوو، تەریك و سەرسام
 لەژێر باری شوومی بەدەنی خۆیانا
 لە غوربەتىَ بۆ غوربەتێكی تر دەچوون
 حەزی ئازاراویی تاوان
 هەلأ دەئاوسا لە دەستیانا
 
 جار جار تروسكەیەك، تروسكەیەكی  كز
 ئەم كۆمەڵە كپە بآ گیانەی  لەناكاو
 لەناوەوە هەلأ دەتەكان
 پەلاماری یەكیان دەدا
 پیاوان بە كێرد
 گەرووی یەكتریان دەدڕان
 لەپێخەفی خوێناوییا
 هاوئامێزی
 كیژانی ناباڵق ئەبوون
 
 نوقمی ترسی خۆیان  بوون و
 هەستی تۆقێنەری  گوناه
 گیانی گێژو كوێریانی لە كار خستبوو
 لە مەراسیمی  ئیعداما
 كاتآ گوریس
 چاوی كرژی مەحكوومێكی
 بە گوڕ لە كاسە دەردێنا
 ئەوان دەچوون  بە تاسەوەو
 مێشكی پیر و كەنەفتیشیان
 بە خەیاڵێكی  خۆشەوە
 ژان دەیهاتآ
 كەچی هەردەم لە گۆشەی مەیدانەكانا
 ئەتبینی ئەم  تاوانبارە بچووكانە
 ڕاوەستاون
 لە پرژانی بەردەوامی فوارەی ئاو
 تىَ ڕاماون
 
 دەڵآی ئێستاش
 لە پشت چاوە پان بۆوەكان، لە ناو قوڵایی سربوونا
 شتێكی  لێلأ و نیوە گیان
 هێشتا ماوە
 بە هەوڵی بآ تین دەیەوآ
 باوەر بێنآ بە پاكژیی گۆرانیی ئاو
 رەنگە بەڵام چ خەیاڵێكی بآ پایان
 خۆر مردبوو
 كەس نەیدەزانی " باوەڕ" بوو
 ناوی ئەو كۆترە خەمبارەی
 كە لە دڵان تەرە ببوو
 
 ئاخ ئەی دەنگەكەی  زیندانی
 بڵآی شكۆی  نائومێدیت قەت بتوانآ
 لە لایەكی ئەم شەوە قێزەونەوە
 بكاتەوە بەرەو رووناكی داڵانآ!
 ئاخ ئەی دەنگەكەی زیندانی
 ئەی دوایین دەنگی دەنگەكان
 ******
 كۆمەڵە هۆنراوەى لەدایكبوونێكى تر
 
 

Previous
Next

Leave a Reply