Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

ئه‌و ڕۆژه‌ی دوێنێت تیا فرۆشت

Be First!
by April 12, 2008 ئەدەب

زمکان عه‌زیز……

ڕۆژێک به‌ سه‌رئه‌چێ و هه‌نگاوێ خێراتر
بۆ مردن پێهه‌ڵه‌گرین .
مردنێ له‌ ته‌وقی سه‌رماندایه‌ زوو زوو پێمانده‌ڵێ
وه‌ره‌ با پێکه‌وه‌ بژین .
هه‌ر ڕۆژێ له‌ من ده‌ڕوا وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی   
   سۆکرات پێکه‌که‌ی گرت و هه‌واڵی مردنی پرسی 
ژه‌هردانه‌که‌ی پێی ووت ..
بینۆشه مه‌رگ ناتناسێ
له‌ ساردبوونه‌وه‌ی قاچه‌کانته‌وه‌ 
مردن خۆی ده‌تنۆشێ
                  <<<>>>  
هه‌ر ڕۆژێ له‌من ده‌ڕوا  ‌
ئه‌وڕۆژه‌ ڕۆژێکی زۆر سارد بوو
دستۆفسکی له‌به‌رده‌م تیمی مه‌رگدا
گوێی بۆ شریخه‌ی ته‌قه‌کان ئه‌‌گرت
چاوه‌کانی توند نوقاند و له‌ودیوپێڵوه‌کانیه‌وه‌ 
بۆ ڕۆژی له‌ دایک بوونی ده‌گه‌ڕا
له‌و کاته‌دا ته‌نها مردن دڵخۆشی ئه‌دایه‌وه
              <<<>>>‌
ئه‌و ساته‌یه‌ که‌ ڕۆژێ له‌ من ده‌ڕوا 
ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌زوزیان به‌ بزمار داکوتی
سه‌رێکی به‌رزکرده‌وه‌ بۆ ئاسمان و
به‌رله‌ مردنی .. بۆ زه‌ویش               
له‌ ته‌نیشت مه‌ریه‌مه‌وه‌ باوکی نه‌دی
            <<<>>>
هه‌ر ڕۆژێ له‌ من ده‌ڕوا ئه‌و ڕۆژه‌یه‌
پۆشکین بۆ کچێ که‌ خۆشیئه‌ویست
سه‌رشێتانه‌   
که‌وته‌ ناو پێشبڕکێی مه‌رگه‌وه‌
ئه‌و له‌ فێڵی یارییه‌که‌ی نه‌زانی
زوو مرد
          <<<>>>
ئه‌ڕوات ناوه‌ستێ ئه‌و ڕۆژه‌ ی دێت و
به‌سه‌ر‌مندا بازئه‌دات
ئه‌و ساته‌ی مه‌حوی له‌سه‌رکانییه‌که‌
خۆی هه‌ڵسپاردبوو
له‌ به‌ره‌به‌یانێکدا
عه‌شیقه‌که‌ی له‌ش پیسی ده‌ر‌کرد
         <<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ له‌من ده‌ڕوا
له‌ تۆو له‌ داروبه‌رد 
وه‌ک ئه‌و ساته‌ی برێشت له‌ناو سۆڤیه‌ت
هه‌تیوکه‌وت و ‌سه‌فه‌ر هه‌ڵیگرت
سه‌رهه‌ڵگرتنێ بۆناوهه‌تیوخانه‌یه‌کی نیۆرک
       <<<>>> 
ئه‌و ڕۆژه‌شم ئاوا ڕۆشت
وه‌ک شه‌کسپیرئۆلفیای بۆهاملێت مراند
وه‌ک بێستون شیرین و فه‌رهادی برد
      <<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌م ده‌ڕوا وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی
ئه‌دۆلف ئێڤاو بلۆندینه‌ی
به‌ده‌ستی خۆی سوتاند
     <<<>>>
ئێستا بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌گه‌ڕێم که‌ ده‌ڕوات   
ده‌ڕوات به‌گه‌نجێتی و به‌پیریش نایه‌ته‌وه‌
ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ ڕۆشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌
گیڤارا
که‌وته‌ ناودڵی کچێ له‌  باڵنده‌کانی سنونو
خۆشی نه‌یزانی چۆن خۆیدابه‌ده‌سته‌وه
     <<<>>>‌
ئه‌و ساته‌ی‌ ماندێلا له‌و دیو دیواری گرتوخانه‌وه
بانگهێشی ئازادی ده‌کرد
که‌ به‌ربوو زۆرتووڕه‌ بوو‌
ژنه‌که‌ی ده‌رکرد 
ئه‌ویش ڕۆشت ونه‌گه‌ڕایه‌وه
    <<<>>>‌
سارته‌رعیشقبازییه‌که‌ی بۆ سێمۆن ئه‌گێڕایه‌وه‌  ‌
سێمۆنیش ماچی گه‌رمی گه‌نجه‌که ..
ئه‌و ڕۆژه بوو‌‌
سیمۆن ( الجریمه‌ والعقاب ) ی ئه‌خوێنده‌وه‌
    <<<>>>  
ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ من ده‌ڕوا
ئه‌و ساته‌یه‌ که‌ ترۆتسکی 
کیژۆڵه‌ عاشقنه‌کانی ئه‌له‌کسه‌نده‌ری کوشت
   <<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ له‌ من ده‌ڕوا
ئه‌و ڕۆژه‌ی
کانت له‌ سوپای نوێی ده‌ڕوانی
به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه‌ ووتی
ناپلیۆنم بۆ ئازادی به‌خێر هاتی
   <<<>>>
ڕۆژه‌کانم ئه‌و ڕۆژانه‌ن به‌سه‌ر چون
وه‌ک تۆ و وه‌ک ئه‌وان
تۆ ئێواره‌یه‌ک له‌ خۆر نشین ده‌چووی
له‌ پشتی ئه‌وانه‌وه‌ خۆت شارده‌وه‌ 
تۆ سفره‌ی ئێواره‌یه‌ک ئه‌ڕازێنیته‌وه‌
بۆ ئه‌وان 
له‌شی منت ڕاخستووه
    <<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌ی دوێنێت تیا فرۆشت‌
ئێواره‌یه‌ک بوو بۆ خۆ کوشتن
ئه‌و ڕۆژه‌ ئیتر نه‌ڕۆشت مایه‌وه‌
     <<<>>>
 
 ئه‌ڵمانیا

Previous
Next

Leave a Reply