
عێراق دوای پێنج ساڵ له داگیرکاری
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن……
9/4/2003 ئه‌و ڕۆژه بوو، ڕژێمێکی دڕنده و خه‌ڵک کوژ بۆیه‌کجاری له نێومێژویهک له دڕندایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵکی بێدیفاعی ئه‌و وڵاته بۆهه‌میشه کوژایه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌جێما له سیمای ده‌یانساڵه‌ی ئه‌و ڕژێمه ناعه‌داله‌تیه‌دا، خاپورکردنی ژێرخانی کۆمه‌ڵگا و به جێهێشتنی سه‌رخانێک که تا ئێستاش نا ئاماده‌بوونی جیهانبینینێکه، ئازادی بۆ ژیانێکی ئارام و ئاسایش و ئینسانی بوون جیگای نه‌بووه‌ته‌وه. ڕژێمێک به هۆی پلانێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا ئیتر جێگا‌و ڕێگای له نێو هاوکێشهسیاسیهکاندا تاده‌هات لاوازتر ده‌بوو،نه‌مانی زیاتر خۆی نیشان ده‌دا تا مانه‌وه‌ی.
ئێستا پێنچ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر له‌ناوچونی ئه‌و ڕژێمه دڕنده و دیکتاتۆره‌دا تێپه‌ڕیوه وپرسیاری دروستیش ئه‌وه‌یه؛ ئایا دوای پێنج ساڵ له ڕوخانی ڕژێمێک توانرا چ جۆره ژیانێک بۆ خه‌ڵکی عێراق دابین بکرێت؟ ئاخۆ ئه‌وه‌ی ڕویدا و به‌ناو هێنانی ئازادی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی عێراق له جێی خۆیدایه؟
ده‌کرێت له‌م پرسیاره‌دا خوێندنه‌وه و وردبینیه‌ک له‌به‌رچاو بگرین.
به‌دڵنیاییه‌وه، خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عێراق هه‌میشه ئه‌وه بوه ڕزگاری ببێت له‌ده‌ست ئه‌و دڕنده بێئامانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌توانرا به‌ده‌ستی خه‌ڵکی عێراق خودی ئه‌و ڕژێمه وه‌لابنرێت، له‌ودیوو سنوره دوره‌کانه‌وه فریاد ره‌سی بۆ هێنرا! به‌ڵام ئایا ئه‌م فریاد ڕه‌سه به‌بێ به‌رامبه‌ر هات بۆ له‌نێوبردنی ئه‌وڕژێمه هاره‌ی به‌عسیزم، یان ته‌نها ئامانجی له خوێن گه‌وزاندنی خه‌ڵکی ساده‌ی عێراق و خستنهناوگێژاوی زهمهنێکهوهبوو که دواساته‌کانی به‌ئاسانی نه‌توانرێت ده‌رک پێبکرێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ساده‌وه، و ته‌نها وای لێک بده‌نه‌وه که خۆزگه به‌ڕابردوو بخاوزن تا ژیانی ئێستایان. خۆده‌کرێت لهلایهکهوهش ناهه‌قی ئه‌وخه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته نه‌گیرێت، چونکه ئه‌وه‌ی ڕویدا به‌قازانجی ژیانێکی شکۆمهندانهترهوه نه بوو بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکوو هه‌رچی زیاتر کراو هێشتاش کاری بۆ ده‌کرێت خراپتر کردنی ژیانی ملیۆنان ئینسانی ئه‌و وڵاته‌یه و ئه‌وه‌ی ناوی ئاسایش و دابین کردنی ژیان بێت به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه بوونی نیه،و بێژیانی خۆی خستۆته ناو هه‌گبه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خه‌ڵکی عێراقه‌وه. چونکه دوای پێنج ساڵ له‌داگیرکاری تادێت ئاماری ڕه‌شه‌کوژی و کوشتنه‌کان زیاد ده‌بێت و چڵێسی ئه‌حزابی تایفه گه‌ری و قه‌ومیش بۆ پچڕاندنی زیاتری قوتی ده‌می خه‌ڵکی به‌رفراوانتر خۆی نیشان ده‌دات.
شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تێوه‌گلاندنی خه‌ڵکی به‌نێو شه‌ڕێک و زیندوو کردنه‌وه‌ی هه‌رچی ڕابردویه‌کی دژه‌ئینسانی و ئازادیه، بۆخۆی ده‌ڵێیت ئێستا له ساڵه‌کانی 1914ی سه‌رده‌می شه‌ڕی داگیرکاریه‌کانی ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلیز و عوسمانیه‌کانه له عێراقدا.به‌پێی ئهومیژوهی نوسراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن نوسه‌رانی وه‌ک (عه‌لی وه‌ردیه‌وه). وه‌ک ئه‌وه وایه له‌و زهمهنهدایت و له‌بیرت بچێته‌وه که ئێستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژیت و ئاگاییهکت له خۆ نه‌مێنێت که ئاستی پێشکه‌وتنی ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنان و جێخستنی خۆشگوزه‌رانیه‌کانی مرۆڤایه‌تی له چ ئاستێکدایه.
سه‌یرکه‌ن، ده‌ست بۆ هه‌رچ وهسایلێکی ژیان ده‌به‌یت ئه‌مڕۆ له عێراقدا به‌ده‌ستت ناکه‌وێت ، نه ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌کی پاکت ده‌ستده‌که‌وێت بۆ خواردنه‌وه و به‌کارهێنان بشێت، نه کاره‌با بوونی هه‌یه،کهمهرجێکی پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆی ژیانه، نه پێداویستیهخزمهت گوزاریه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه‌کان بوونی هه‌یه. له‌و لاشه‌وه به‌ده‌یان هه‌زار تۆن له خۆراکی ئێکس پایهری وڵاتان دێنن و به سه‌ر ئهوخهڵکهدا ساغی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه چ جۆره ژیانێکه. له‌ولاشه‌وه خه‌ڵکی جۆشده‌ده‌ن بۆ شه‌ڕکردن له‌سه‌ر مردوه‌کان و خۆکوشتن له‌سه‌ر گۆره‌کانیان! ئه‌مه ناوی چ جۆره ژیانێکی لێبنرێت باشه.
به‌لایه‌کی که‌شدا سه‌یربکه‌یت چ جۆره چه‌کێکت بوێت ده‌ستت ده‌که‌وێت، چه‌ند جۆر له گروپی مافیای و ئینسان کوژت بوێت لهبهردمتدا قوت ده‌بنه‌وه. ئه‌مه هه‌موی به‌ناوی ئازادیهکهوهیه که ئه‌مڕۆ ده‌فرۆشرێته‌وه به خه‌ڵکی عێراق!
جۆرج بۆش له‌که‌ناڵی (ئهلحورهوه) له یادی کوشتارگه‌ی پێنجساڵه‌ی خه‌ڵکی عێراقدا ده‌ڵێت ئێمه ڕژێمێکی دڕنده و دیکتاتۆرمان له‌نێودا،له جیاتیدا ئازادیمان بۆ ئه‌و میلله‌ته هێناوه،جائهوان خۆیان سه‌رپشکن له جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئازادیه‌دا، ئاخۆ خۆیانی پێده‌کوژن یان له خۆیان ده‌ده‌ن، یان ژیانێکی ئارامی تیدا ده‌بینن. ئه‌مه بۆخۆی ئیهانه‌کردنه به مانای ئازادیه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌حزابێک و ده‌سته‌و گروپه‌کانی ناو عێراق که سه‌رجه‌میان ڕووی قسه‌یان له باشترکردنی ژیانی خه‌ڵکی عێراقه، هه‌رهه‌مویان تا ده‌گات به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکاو ناوچه‌که، به‌شدارن له مه‌رگه‌ساتێک ،ئێستا یه‌خه‌ی به‌خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق گرتووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وان دوای ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆر و دڕنده‌یه هاتن ڕێک وه‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ڕابردوو ژیان به ڕێوه ده‌به‌ن؟ بۆ تا دێت ئاستی بێ‌کاری و خراپتر بوونی بارودۆخه‌کانی ژیان ڕوو له زیاد بوونه. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وان نوێنه‌ری ئه‌و خه‌ڵکه‌ن بۆ ئه‌وان له جێگای تایبه‌ت و به‌هره‌مه‌ند له هه‌رچی خۆشبژێوی ژیانه هه‌ن، و خه‌ڵکیش له بێژیانی و بێئاسایشیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن! ئاخۆ ئه‌مه ڕێک ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه به‌درۆ ناخاته‌وه که نیشتمان و نه‌ته‌وه بۆ هه‌موانه به‌بێ جیوازی! ئه‌گه‌ر وایه بۆ ههرگروپه و حیزبێک سه‌ر به‌یه‌کێک له وڵاتانی چوارده‌ور و جیهانن، ئایا کامه له‌و ده‌سه‌ڵات و ڕژێمانه‌ی چوارده‌ور و ده‌ره‌وه‌شه ئاماده‌بوون بۆ پێدانی ژیانێکی شایسته به خه‌ڵکی عێراق. ئایا زیندوو کردنه‌وه‌ی هه‌رچ زوڵم سته‌مێک له‌سه‌ر ئه‌وخه‌ڵکه، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مڕۆ به‌رپرس نین لێی؟ ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه زۆره‌ی نه‌وتی عێراق بۆ گیرفانی کامه سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مڕۆی جیهانه و خه‌ڵکیش نه‌وتیان به‌ده‌ست ناکه‌وێت بۆ خۆپاراستن له‌سه‌رمای زستان.
ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی عێراق بۆ هه‌موو خه‌ڵکی عێراقه بۆ تائێستا زۆرترین ڕێژه‌ی بێ‌کاری هه‌یه، یان بۆ نه‌تانتوانی به‌و ده‌یان ملیارد دۆلاره به‌شه خزمه‌ت گوزاریه‌کان ببوژێننه‌وه! ئاخۆ ئه‌مه پرسیاری گشتی دروست ناکات لای خه‌ڵکی که ئێوه و ئه‌وانی دوێنێ چ جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوانتاندا؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو ئه‌حزابی مه‌وجود خه‌ریکی گیرفان پڕکردنن و کوشتنی خه‌ڵکیش تادێت بۆ ئامانجه‌کانی ئێوه ڕولهزیاد کردنه، ئه‌مه چ جۆڕێکه له ئازادی و دیموکراسی!
ئاخۆ ئێستای ژیان و گوزه‌ران له عێراقدا، به‌شێک نیه له‌و درۆ گه‌ورانه‌ی ڕژێمی چینایه‌تی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری به خه‌ڵکی ده‌فرۆشێت؟ ئاخۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان به‌م شێوازه‌ی ئێستا، تاوانباری سه‌ره‌کی ئێوه نین له‌به‌رانبه‌ر خراپترکردنیدا؟ بۆ تادێت ئێستا و ئاینده له بیر ده‌کرێت و تا بۆتان ده‌کرێت ڕابردوو له جه‌مسه‌ره سلبیهکهیدا زیندوو ده‌که‌نه‌وه بۆ سه‌ر ژیان و حورمه‌تی خه‌ڵکی عێراق و له نێو شه‌ڕی تائیفه و مه‌زهه‌ب و گه‌نده‌ڵیدا نوقمی خوێنی ده‌که‌ن!
هۆڵاندا
11/04/2008