ئه‌و ڕۆژه‌ی دوێنێت تیا فرۆشت
زمکان عه‌زیز……
ڕۆژێک به سهرئهچێ و هه‌نگاوێ خێراتر
بۆ مردن پێههڵهگرین .
مردنێ له ته‌وقی سه‌رماندایه زوو زوو پێمانده‌ڵێ
وه‌ره با پێکه‌وه بژین .
هه‌ر ڕۆژێ له من ده‌ڕوا وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی
سۆکرات پێکه‌که‌ی گرت و هه‌واڵی مردنی پرسی
ژههردانهکهی پێی ووت ..
بینۆشه مه‌رگ ناتناسێ
له ساردبوونه‌وه‌ی قاچه‌کانته‌وه
مردن خۆی دهتنۆشێ
<<<>>>
هه‌ر ڕۆژێ له‌من ده‌ڕوا
ئه‌وڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سارد بوو
دستۆفسکی له‌به‌رده‌م تیمی مه‌رگدا
گوێی بۆ شریخه‌ی ته‌قه‌کان ئه‌گرت
چاوه‌کانی توند نوقاند و لهودیوپێڵوهکانیهوه
بۆ ڕۆژی له دایک بوونی ده‌گه‌ڕا
له‌و کاته‌دا ته‌نها مردن دڵخۆشی ئه‌دایه‌وه
<<<>>>
ئه‌و ساته‌یه که ڕۆژێ له من ده‌ڕوا
ئه‌و ڕۆژه‌ی یهزوزیان به بزمار داکوتی
سه‌رێکی به‌رزکرده‌وه بۆ ئاسمان و
به‌رله مردنی .. بۆ زه‌ویش
له ته‌نیشت مه‌ریه‌مه‌وه باوکی نه‌دی
<<<>>>
هه‌ر ڕۆژێ له من ده‌ڕوا ئه‌و ڕۆژه‌یه
پۆشکین بۆ کچێ که خۆشیئه‌ویست
سه‌رشێتانه
که‌وته ناو پێشبڕکێی مه‌رگه‌وه
ئه‌و له فێڵی یارییه‌که‌ی نه‌زانی
زوو مرد
<<<>>>
ئه‌ڕوات ناوه‌ستێ ئه‌و ڕۆژه ی دێت و
به‌سه‌رمندا بازئهدات
ئه‌و ساته‌ی مه‌حوی لهسهرکانییهکه
خۆی هه‌ڵسپاردبوو
له به‌ره‌به‌یانێکدا
عه‌شیقه‌که‌ی له‌ش پیسی ده‌رکرد
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌من ده‌ڕوا
له تۆ‌و له داروبه‌رد
وه‌ک ئه‌و ساته‌ی برێشت له‌ناو سۆڤیه‌ت
هه‌تیوکه‌وت و سه‌فه‌ر هه‌ڵیگرت
سهرههڵگرتنێ بۆناوههتیوخانهیهکی نیۆرک
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌شم ئاوا ڕۆشت
وه‌ک شهکسپیرئۆلفیای بۆهاملێت مراند
وه‌ک بێستون شیرین و فه‌رهادی برد
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌م ده‌ڕوا وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی
ئه‌دۆلف ئێڤاو بلۆندینهی
به‌ده‌ستی خۆی سوتاند
<<<>>>
ئێستا بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌گه‌ڕێم که ده‌ڕوات
ده‌ڕوات به‌گه‌نجێتی و به‌پیریش نایه‌ته‌وه
ئه‌و ڕۆژه‌ی که ڕۆشت و نه‌گه‌ڕایه‌وه
گیڤارا
که‌وته ناودڵی کچێ له باڵنده‌کانی سنونو
خۆشی نه‌یزانی چۆن خۆیدابهدهستهوه
<<<>>>
ئه‌و ساته‌ی ماندێلا له‌و دیو دیواری گرتوخانه‌وه
بانگهێشی ئازادی ده‌کرد
که به‌ربوو زۆرتووڕه بوو
ژنه‌که‌ی ده‌رکرد
ئه‌ویش ڕۆشت ونه‌گه‌ڕایه‌وه
<<<>>>
سارتهرعیشقبازییهکهی بۆ سێمۆن ئه‌گێڕایه‌وه
سێمۆنیش ماچی گه‌رمی گه‌نجه‌که ..
ئه‌و ڕۆژه بوو
سیمۆن ( الجریمه والعقاب ) ی ئه‌خوێنده‌وه
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌ی له من ده‌ڕوا
ئه‌و ساته‌یه که ترۆتسکی
کیژۆڵه عاشقنهکانی ئه‌له‌کسه‌نده‌ری کوشت
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌یه که له من ده‌ڕوا
ئه‌و ڕۆژه‌ی
کانت له سوپای نوێی ده‌ڕوانی
به‌خه‌نده‌یه‌که‌وه ووتی
ناپلیۆنم بۆ ئازادی به‌خێر هاتی
<<<>>>
ڕۆژه‌کانم ئه‌و ڕۆژانه‌ن به‌سه‌ر چون
وه‌ک تۆ و وه‌ک ئه‌وان
تۆ ئێواره‌یه‌ک له خۆر نشین ده‌چووی
له پشتی ئه‌وانه‌وه خۆت شارده‌وه
تۆ سفره‌ی ئێواره‌یه‌ک ئه‌ڕازێنیته‌وه
بۆ ئه‌وان
له‌شی منت ڕاخستووه
<<<>>>
ئه‌و ڕۆژه‌ی دوێنێت تیا فرۆشت
ئێواره‌یه‌ک بوو بۆ خۆ کوشتن
ئه‌و ڕۆژه ئیتر نه‌ڕۆشت مایه‌وه
<<<>>>
ئه‌ڵمانیا