ئه‌گه‌ر ویستت بۆم بگه‌ڕێی ؟
ئه‌گه‌ر ویستت من ببینی
له ناو دڵۆپه‌كانی باران بۆم بگه‌رێ
ئه‌گه‌ر ویستت من ببنی
له ناو لوله‌ی تفه‌نگی شۆڕشگیرێ بۆم بگه‌ڕی
فیشه‌كی ناو تفه‌نگی مه‌زلومان و جوامیرانم
ئه‌گه‌ر ویستت من ببینی
له ناو فرمیسكی چاوی ههژاریك بۆم بگه‌ڕێ
له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ نیشتیمانا بۆم بگه‌ڕێ
له خاكێكی داگیركراو بۆم بگه‌ڕی
له بیابانی جه‌هله‌وه بۆم بگه‌رێ
له گیرفانی خالی قوتابیه‌كه‌وه بۆم بگه‌ڕێ
له ناو كهناسهكانی شار بۆم بگه‌ڕێ
له ژوری كارگوزاری ناو قوتابخانه‌كانه‌وه بۆم بگه‌رێ
له جۆگه‌ی ناو ئاوی باخێك بۆم بگه‌ڕێ
له ناوی ده‌ریای نه‌زانیندا بۆم بگه‌رێ
له ناو دنیای تاریكی بۆم بگه‌رێ
له ناو تیشكێ مۆمێك بۆم بگه‌رێ
له جگه‌ره‌ی ده‌ست له‌رزیوی مامهیهكی ئه‌نفال دیده‌وه بۆم بگه‌رێ
له نوگره سه‌لمان و ناو ئێسكه رزیوهكانهوه بۆم بگه‌ڕێ.
هاوڕێ ڕه‌سول ڕه‌زا