[ئیسرائیلیات له سیره‌ی موحه‌مه‌د] دا
(( ته‌ونی جاڵجاڵۆكه ))
له نێوان ئه‌شكه‌وتی “عه‌دولام ” ی داود و ئه‌شكه‌وتی ” پور” ی موحه‌مه‌د دا
یه‌كێكی تر له‌و به‌سه‌رهاته سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی كه ڕاوییه‌كان و مێژوونووسانی ئیسلام ده‌رباره‌ی سیره‌ی موحه‌مه‌د بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه، چۆنییه‌تی ده‌ربازبوونیه‌تی له شه‌وی (27) ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی چوارده‌یه‌می هاتنی وه‌حیدا، كه له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كردا له ده‌رگایه‌كی بچووكی دواوه‌ی ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵهاتوون، تا كه‌س نه‌یانبینێ و به‌رله‌وه‌ی ڕۆژیش ببێته‌وه مه‌ككه‌یان جێهێشتووه له ترسی هێزه‌كانی قوڕه‌یش كه به نیاز بوون په‌یامبه‌ر له خه‌ودا بكوژن. ئیتر ئه‌و شه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج میل به رێگادا رۆیشتن تا گه‌یشتنه چیای ( پور)، (حه‌بیب محه‌مه‌د سه‌عید) له كتێبی (ژیانی ئازیزمان) دا ده‌ڵێ:
[ كاتێ په‌یامبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵیدا ده‌چنه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره دره‌ختێك له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه سه‌وزبوو، لقه‌كانیشی ده‌رگاكه‌ی داپۆشی، ئینجا خوای گه‌وره فه‌رمانی به جاڵجاڵوكه دا تا لقی دره‌خته‌كه به دهزوهكهی بته‌نێ، به ئیلهامیش فه‌رمانیدا دوو كۆتره كێویله له نێو لقه‌كانی ئه‌و دوو دره‌خته‌دا هێلانه‌یان به‌ست و هێلكه‌یان تێدا كرد، ئه‌م سێ نیشانه‌یه‌ش كاریگه‌ریی چاكیان هه‌بوو له چه‌واشه‌كردنی موشریكه‌كان تا بگه‌ڕێنه‌وه و نه‌چنه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، هه‌روه‌ها قوڕهیشییهكانیش كه زانییان پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ده‌ستیان ده‌رچووه، كه‌وتنه گه‌ڕان به دوایدا و به‌ڵێنیان دا كه هه‌ر كه‌سێ به‌ده‌ستی بخات، چ به زیندوویی و چ به مردوویی، سه‌د حوشتر بكه‌نه خه‌ڵاتی، ئه‌وانه‌شی له شوێن پێ هه‌ڵگرتندا شاره‌زاییان هه‌بوو هه‌موویان ناردن تا هه‌موو رێگاكان بگرن و بیدۆزنه‌وه، له‌وانه‌ش كورزی كوڕی عه‌لقه‌مه (كُرْز بن علقمه) ، سوراقه‌ی كوڕی جوعشوم (سُراقه بن جُعْشُم) بوون، كه‌وتنه شوێنیان و تا گه‌یشتنه كێوی سه‌ور، كهسهركهوتنه سه‌ر كێوه‌كه و گه‌یشتنه به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه، قوڕه‌یشییه‌كان سه‌رساممان، له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر په‌یامبه‌ر چووبێته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه ئه‌ی چۆن داوی جاڵجاڵوكهكه نه‌دڕاوه و هێلكه‌ی كۆتره‌كانیش نه‌شكاوه؟ ئایا پێویست ده‌كات بچنه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه؟ یه‌كێكیان ویستی بچێته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، به‌ڵام یه‌كێكیان گوتی: داوی ئه‌م جاڵجاڵوكهیه هی پێش محه‌مه‌ده!!
به‌م شێوه‌یه خوا كوێری كردن و وازیان له هاوه‌ڵ و ئازیزه‌كه‌ی هێنا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كیش له‌به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا وه‌ستان و قسه و باسیان كرد، كه پێغه‌مبه‌ری خودا (ص) و ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی گوێیان لێ‌بوو، ئه‌بوبه‌كر زۆر ترسا پێیان بزانن و پێغه‌مبه‌ری خودا تووشی ناره‌حه‌تی ببێ، بۆیه ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان سه‌یری ژێر پێی بكات ده‌مانبینێ. پێغه‌مبه‌ری خواش (ص) فه‌رمووی: (ما ڤنك ـ یا أبا بكر! ـ باپنین الله پالپهما)
واته: ئه‌بوبه‌كر! چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی دو كه‌س كه خوا سێیه‌میان بێ؟! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر خوا چاودێری دوو كه‌س بێ و، له پشتیان بێ كێ ده‌توانێ زیانیان پێبگه‌یه‌نێت؟
له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه: كه كافره‌كان هه‌موو شاخه‌كانی مه‌ككه ده‌گه‌ڕێن تا ده‌گه‌نه ئه‌و شاخه‌ی ئه‌وانی لێبوون. ئه‌بوبه‌كر چاوی له پیاوێك بوو كه به‌رامبه‌ر به ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه وه‌ستابوو بۆیه فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا! ده‌مان بینێ. فه‌رمووی: (كلا إن ملائكه تسترنا بأجنحتها)،
واته: نه‌خێر، چه‌ند فریشته‌یه‌ك به باڵه‌كانیان ئێمه‌ی داپۆشیووه. ئه‌و پیاوه دانیشت و ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌وته‌كه میزی كرد. پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) فه‌رمووی: (لو كان یرانا ما فعل هژا)،
واته: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی بدیتایه وای نه‌ده‌كرد. خوای گه‌وره‌ش قورئانی نارده خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێ:
[ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِژْ أَخْرَجَهُ الَّژِینَ كَفَرُوا پَانِێ اپْنَیْنِ إِژْ هُمَا فِی الْغَاڕ إِژْ ێقُولُ لِصَاحِبِهِ ڵا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَڵ اللَّهُ سَكِینَتَهُ عَڵیْهِ ۆأَیَّدَهُ بِجُنُودٍ ڵمْ تَرَوْهَا ۆجَعَڵ كَلِمَهَ الَّژِینَ كَفَرُوا السُّفْڵی ۆكَلِمَهُ اللَّهِ هِێ الْعُلْێا ۆاللَّهُ عَزِیزٌ حَكِیمٌ ] (توبه: 40)
واته: ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیریی پێغه‌مبه‌ر (ص) نه‌كه‌ن و یارمه‌تیی نه‌ده‌ن ئه‌وا خوا پشتگیریی كرد و سه‌ری خست، كاتێك ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له شاری مه‌ككه ده‌ریان كرد ، و یه‌كێك بوو له‌و دوو كه‌سه كاتێك هه‌ردووكیان له ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون (كاتێك بێ باوه‌ڕه‌كان گه‌یشتبوونه ده‌وور وبه‌ری ئه‌شكه‌وته‌كه ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات)، پێغه‌مبه‌ریش دڵی دایه‌وه و گوتی: “خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیا به خوامان له‌گه‌ڵه”. ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌یی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیریی به‌هێزی كرد به سهربازگهلێك كه ئێوه نهتاندهبینی، و به‌رنامه و ئاینی بێ باوه‌ڕانی ڕیسوا كرد، به‌رنامه‌ی و ئاینی خواش هه‌میشه به‌رز و بڵندتره، خواش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه] (ته‌فسیری ئاسان).
هه‌روه‌ها مامۆستا (محه‌مه‌دی شه‌ڵماشی) یش له كتێبی (ژیانی پێغه‌مبه‌ران) دا ده‌ڵێت:
[ پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بوبه‌كر گه‌یشتنه ئه‌شكه‌وتی سه‌ور و سێ شه‌و و سێ رۆژ له‌وێ مانه‌وه، پاشان چه‌ند كافرێك چوونه لای ئه‌شكه‌وته‌كه و گوتیان: با بچینه ناوی، به‌ڵام به ئه‌مری خوا جاڵجاڵوكه ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ته‌نی و دوو كۆتر له سه‌ر زاری ئه‌شكه‌وته‌كه هێلانه و هێلكه‌یان كرد. له‌و كاته‌شدا حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر زۆر ترسا، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: مه‌ترسه خوامان له‌گه‌ڵه. كافره‌كان كه چاویان به جاڵجاڵوكهكه و هێلانه و هێلكه‌كان كه‌وت، گه‌ڕانه‌وه و گوتیان دیاره له مێژه شه‌قڵی نه‌شكاوه]
مهلاعهبدولكهریمی موده‌ریسیش له‌كتێبی ((نووری قورئان))دا نووسیویه‌تی ((حه‌زره‌تی جوبره‌ئیل به ئه‌مری خودا وه‌حی بۆ په‌یامبه‌ر هێناكه له ماڵی خۆی ده‌رچێ.ئه‌ویش شه‌و به په‌نامه‌كی له ماڵی خۆی ده‌رچوو، ئه‌مریشی كرد (به‌عه‌لی ئه‌بی تاڵیب) ی ئامۆزای لهجێگاكهیا بنوێ وخۆی ڕۆیشتهدهرهوهو ڕۆیشت بۆماڵی ئه‌بوو به‌كری سه‌دیق و به‌یه‌كه‌وه له مه‌كه ده‌رچوون و له‌غاری(پور)خۆیان په‌نادا.كاتێ كافره‌كان چوونه‌سه‌ری و ده‌ستیان نه‌كه‌وت كه‌وتنه هاتووچۆبه شوێنیا و گه‌ڕان به ئه‌شكه‌وته‌كان، هه‌تا چوون بۆ ئه‌شكه‌وتی (پور)كهحهزرهت له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر له‌وێدابوون. كهنزیك بوونهوهئهبووبهكر زۆر دڵگران بوو له‌وه كه‌كافره‌كان بیانگرن و بیان كوژن، حه‌زره‌ت پێی فه‌رموو:زویر مه‌به، تۆچی ئه‌ڵێیت سه‌باره‌ت به‌دوو كه‌س كه خودای ته‌عالا سێ هه‌میان بێت، وه‌كو له‌ئایه‌ته‌كه‌دا وارید بووه (اژیقول لصاحبه لاتحزن ان الله معنا)كاتێ كافره‌كان ته‌ماشایان كرد چاویان كه‌وت بهكۆترێ له‌به‌رده‌م ئهشكهتهكهدا هێلانه‌یان كردبوو، په‌رده‌ی ته‌نراوی جۆڵایی كهڕووشیان له‌ده‌رگای ئهشكهوتهكهشدا دی، له‌به‌ر ئه‌مه بریاریان داكهس نه‌هاتووه به‌م شوێنه‌داو ئه‌شكه‌وته‌كه چۆڵه‌و، به جێیان هێشت و، ئه‌مانیش ڕزگار بوون.))
تا ئێره به‌سه‌رهاتی هه‌ڵاتنی په‌یامبه‌ری ئیسلامه له مه‌كه‌وه به‌ره‌و مه‌دینه ، كه به ساڵی هیجره‌ت له مێژووی موسڵمانان ناسراوه. ئه‌فسانه‌ی رایهڵهكردنی ته‌ونی جاڵجاڵۆكه له‌به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی پهیامبهرداو دانانی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵََیب له‌جێگای نووستنی په‌یامبه‌ردا، كه‌موسڵمانان وه‌ك موعجیزه‌یه‌كی ئیلاهی لێی ده‌ڕوانن، له بنه‌ڕه‌تدا جگه له خورافهیهكی بێ بنه‌ما و نامهوسووق هیچی تر نییه، چونكه ئه‌م به‌سه‌رهاته یه‌كێكی تره له‌و خورافیاته (ئیسڕائیلیات) ـانه‌ی تر كه دزه‌ی كردۆته نێو كه‌له‌پووری ئیسلامی و له لایه‌ن چه‌ند موفهسیرێكهوه وه‌ك واقیعێكی مێژوویی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، به‌ڵام موفه‌سیره‌كان و راویهكان بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌سه‌رهاته له لایه‌ن جوله‌كه‌ی تازه به موسڵمان بووه‌وه باسكراوه‌و و به چه‌ندین ساڵیش له دوای مه‌رگی په‌یامبه‌ری ئیسلامه‌وه نوسراونه‌ته‌وه كه سه‌رده‌سته‌ی ئه‌مانه‌ش (كه‌عبی ئه‌حبار) ه، كه خۆی جوله‌كه‌یه‌كی یه‌مه‌نی بووه و به هه‌مان عه‌قڵیه‌ته ته‌وڕاتی תורה ــ ته‌لمود תלמוד ییه‌كه‌ی جارانه‌وه رووداوه‌كانی گواستۆته‌وه نێو كه‌له‌پوری ئیسلامییه‌وه. به‌م شێوه‌یه گه‌لێك له چیرۆك و بیرۆكه ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی لاوه‌كیه‌كان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌له‌پوری یه‌هودی له ته‌لمود ـ תלמוד و میدراش ـ מדרש.) دا.
ئه‌شكه‌وتی ئاماراناس “AMARNATH CAVE
به‌پێی كتێبی پیرۆزی هیندۆسی ئالیههی شیڤاو ئالیههی پاراۆتی “Parvatiدوور لهچاووگویێَ مرۆڤ له‌نێو ئهشكهوتێكهدا سه‌رگه‌رمی باسكردنی نهێنی نه‌مری وخواوهندهكانیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌وێدا دووهێلكهی لێ‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی خوداوه‌نده‌كان پێی بزانن، كه‌دواتر دووكۆتری نێر‌و مێی لێهاته ده‌ره‌وه‌و بهرێكهوتیش گوێیان له‌نهێنی نه‌مری و خواوه‌نده‌كان ده‌گرت. ئینجا ته‌مێكی سپی له‌شێوه‌ی ستوونێكی به‌فردا ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی داخست .ئێستاش ئه‌م ئه‌شكه‌وته به‌لای حاجیه‌كانی هندۆسییهوه وه‌ك شوێنێكی پیرۆز لێی ده‌روانن و زیاره‌تی ده‌كه‌ن.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كه به‌سه‌رهاتێكی كورتی “داود پێغه‌مبه‌ر” بخه‌مه ڕوو، كه چۆن له‌لایه‌ن شاوڵی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیه‌وه به‌نیازه له‌شوێنی خه‌وه‌كه‌یدا بیكوژن، به‌ڵام كاتێك دێنه سه‌ر شوێنی نووستنه‌كه‌ی و به‌نیازن بیكوژن، ده‌بینن له شوێن خه‌وه‌كه‌یدا پارچه قوماشێكیان گرمۆلهَ كراوه‌و وه‌ك فێڵ خراوه‌ته ژێر بهتانیهكهوه به‌ر له‌وه‌ی شاوڵی دوژمنی بگاته سه‌ری و بیكوژێ داودیش زووتر هه‌واڵی پێگه‌یشتووه‌و هه‌ڵاتووه ،كه‌لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ده‌قه‌كه‌ی بخه‌مه روو له‌گه‌ڵ رووداوی ئه‌و جاڵجاڵۆكهیهی كهداود له ئه‌شكه‌ووتی عه‌دولام עֲדֻלָּם له مردن ڕزگار ده‌كات . له كتێبی ته‌ناخ תנ”ך ی جووله‌كه‌دا هاتووه:
((ڕۆحێكی به‌د له‌لایه‌ن خوداوه دابه‌زییه سهرشاووڵ שָׁאוּל له كاتێكدا له‌ماڵه‌كه‌یدا دانیشتبوو ڕمه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه بوو داوودیش عوده‌كه‌ی ده‌ژه‌نی. ئینجا شاووڵ ویستی داوود به ڕمه‌كه‌ی به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسێت و داوودیش خۆی لاداو ڕمه‌كه له دیواره‌كه چه‌قی، داوود هه‌ڵات و له‌وشه‌وه‌دا ڕزگاری بوو. ئینجا شاووڵ چه‌ند نێردراوێكی بۆ ماڵی داوود نارد تا ده‌ورو خولی بده‌ن و له به‌یانیدا بیكوژن. ئینجا میكالی ژنی پێ گووت: گه‌ر ئه‌مشه‌و فریای خۆت نه‌كه‌ویت سبه‌ینێ ده‌كوژرێت. ئینجا میكالی ژنی له پهنچهرهیهكهوه داوودی شۆڕكرده‌وه ڕای كرد‌و خۆی ده‌ربازكرد. پاشان میكال په‌یكه‌رێكی برد‌و له جێ خه‌وه‌كه‌دا دایناو به پارچه جڵیك دایپۆشی و لبادێكی بزنی له ژێر سه ری دا دانا.
شاووڵ چه‌ند نێردراوێكی بۆ گرتنی داوود نارد‌و میكالی ژنی گووتی ناساغه. ئینجا شاووڵ چه‌ند نێردراوێكی بۆ بینی داوود نارد‌و پێی گووت له جێ خهوهكهوه بۆ بهرزیكهنهوه تا بیكوژم. به‌ڵام كاتێك نێردراوه‌كان هاتن ته‌ماشایان كرد په‌یكه‌رێك له جێی خه‌وه‌كه‌یدا دانراوه و لبادێكی بزنیش له ژێر سهریایهتی . شاووڵ به میكالی گووت بۆچی هه‌ڵتخه‌ڵه‌تاندم و به‌ڕه‌ڵات كرد تا ڕزگاری بوو؟ میكالیش به شاووڵی گووت ئه‌و پێ گووتم بهڕهڵامكه بۆچی بتكوژم؟
پاشان داوود هه‌ڵات و ڕزگاری بوو، پاشان چوو بۆ لای سامۆیل لهڕامهو هه‌موو ئه‌و شتانه‌شی پێ گووت كه شاووڵ له‌گه‌ڵی كردبووی ئینجا ئه‌و و ساموێڵ ڕۆیشتن و له نایوت دا. ئینجا شاووڵ چه‌ند نێردراوێكی بۆ گرتنی داوود نارد )) ( العهد القدیم، صموئیل اڵاول- שמואלא، 19: 9– 19 )
به‌ڵام لهڕیوایهتێكی تردا كهكتێبی (تلمود) ی جووله‌كه بۆمانی خستۆته ڕوو ، باس له‌هه‌ڵاتنی داوود ده‌كات كه چۆن خۆی له نێو ئه‌شكه‌وتێكدا حه‌شار ده‌دات و جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك له مردن رزگاری ده‌كات وچاوی دوژمنانی كوێر ده‌كات.
.(( ده‌گێڕنه‌وه كه داود پێغه‌مبه‌ر و پاشای ئیسرائیل ئه‌و رۆژانه‌ی كه تووشی ناخۆشی و ته‌نگی هاتووه، كه‌وتۆته بیركردنه‌وه و تێڕامان له زۆر بواری كاروباری ژیاندا، له‌به‌ر خۆشییه‌وه گوتوویه‌تی: باشه جاڵجاڵوكه سوودی چییه له‌م ژیانه‌دا، جگه له خڵته و تۆز و ته‌ونی پڕ له پیسی و كه‌ڕوو ، كه خۆی به هه‌موو شوێنێكدا ده‌كات و ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی بۆ مرۆڤ. ئینجا كه‌وته بیر كردنه‌وه له‌چه‌ند كه‌سێك كه شێتن، له‌به‌ر خۆشیه‌وه گوتی: چه‌ند به‌دبه‌ختن ئه‌م مرۆڤه شێتانه! له‌وه‌ش ده‌گه‌م كه هه‌موو ئه‌مانه به فه‌رمانی خودا و به سیفه‌تێكی رێك و پێك داڕێژراون، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی هۆش و ئیدراكی منن، به‌ڵام بۆچی هه‌ندێك كه‌س كه له دایك ده‌بن گه‌مژه و شێتن؟ ئینجا هه‌ندێ مێشووله هاتن و ناڕه‌حه‌تیان كرد، پاشان داود پرسیاری كرد: سوودی ئه‌م مێشولانه چییه؟ چ پێویست بوو له‌م جیهانه‌دا خه‌ڵق بكرێن ؟ ته‌نها بۆ بێتاقهتكردن و نائارامی ئێمه درووستبوون و جگه له زیانیش هیچ سوودێكیان نییه له ژیاندا.!!
پاشی ماوه‌یه‌كیش له ژیانی داود ئینجا هه‌ستی به ڕاستیه‌كان كرد و گووتی: ئه‌و زینده‌وه‌رانه به تایبه‌ت حیكمه‌تی ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه‌ن، ئه‌م بوونه‌وه‌رانه‌ش كه من ره‌تم كردنه‌وه وه‌ك زیانێك بۆ ژیانی مر‌ۆڤم ده‌دایه قه‌ڵه‌م، سوودێكی زۆریان بۆ ژیانی شه‌خسی مرۆڤ هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی كه داود له‌ده‌ستی شاووڵی پاشای ئیسرائیل هه‌ڵهات، ئینجا له خاكی فه‌له‌ستین ده‌ستگیر كرا و بردیانه به‌رده‌می (ئه‌خیش) אָכִישׁ پاشای (جهت) גַּת. ئینجا داود خۆی كرد به شێت و له مردن خۆی رزگار كرد، پاشان (ئه‌خیش) بڕیاریدا ئازادی بكه‌ن، چونكه پیاوێكی شێتی له‌م جۆره هه‌رگیز ناچێته عه‌قڵه‌وه داود بێت ، لێی گه‌ڕێن با بڕوات، من چی له شێت بكه‌م! ئینجا خوداوه‌ند عه‌قڵی داودی له‌به‌ر چاوی پاشای فه‌له‌ستینیه‌كاندا گۆڕی و وه‌ك شێتێك لێیان ده‌ڕوانی، پاشان ده‌ستی كرد به رووشاندنی ده‌سكی ده‌رگاكه و لیك به ریشیدا ده‌هاته خواره‌وه، به‌م شێوه‌یه داود له‌به‌ر چاوی فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌ناسرایه‌وه و وه‌ك شێتێكی به‌ره‌ڵا سه‌یریان ده‌كرد و پاشان ئازاد كرا. (العهد القدیم תנ”ך ، صموئیل اڵاول- שמואלא’: 21: 10 ـ 15)) .
له گێرانه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه كه پاش ئه‌و رووداوه داود له ئه‌شكه‌وتی (عهدوللام) עֲדֻלָּם دا خۆی شاردۆته‌وه. پاشان جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك هاتووه‌و ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی به تهونهكهی چنیوه، پاشان پیاوه‌كانی شاووڵ كهوتنهگهڕان به دوایدا ، كه‌گه‌یشتنه به‌رده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه شوێنه‌كه‌یان به جێهێشتووه، چونكه له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌شكه‌وته‌كه كه‌سی تێدا نییه، چونكه ته‌ونی جاڵجاڵوكهكه نه‌دڕاوه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه‌ش داود له ده‌ستی دوژمنه‌كانی رزگاری بوو، هه‌ر چه‌نده به‌سه‌رهاتی داود و جاڵجاڵوكه له كتێبی תנ”ך و (سیفری ساموئیل שמואלא) دا نه‌هاتووه، به‌ڵام له كه‌له‌پوری ده‌ماوده‌م و ههگگاداه אַגָּדָה (ته‌لمود תלמוד و میدراش ـ מדרש ) دا هاتووه.
له ڕووداوێكی تردا هاتووه: كه مێشووله‌كان كهوتوتهنه خزمه‌تی داود، كاتێك داوود خۆی كرد به نێو سه‌ربازگه‌ی شاوولدا שָׁאוּל بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی ده‌ست بكه‌وێت، به به‌رده‌م (ئه‌بنێر) ی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی شاووڵدا دزه‌ی كرد، له‌و كاته‌دا ئه‌بنێر خه‌وتبوو جوڵا و قاچی خسته سه‌ر داوود، ئیتر داوود ئه‌گه‌ر بجوڵایه ئه‌بنێر به‌ئاگا ده‌هاته‌وه و تیاده‌چوو، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بمایه‌ته‌وه خۆر هه‌ڵده‌هات و سه‌ره‌نجامی كوشتن ده‌بوو، ئیتر مێشوله‌یه‌ك هات و قاچی ئه‌بنێری گه‌ست، ئیتر ئه‌بنێر قاچی لابرد و داوود ڕزگاری بوو، جابۆیه داود وتویه‌تی: “هه‌موو ئێسكه‌كانم [مه‌به‌ست: هه‌موو گیانم] ده‌ڵێن: ئه‌ی خودا كێ وه‌ك تۆیه (مه‌زموره‌كان תהלים ت هـ ل ی م: 35: 10).
ئه‌گه‌ر به‌وردی لهلهچیرۆكی هه‌ڵاتنی په‌یامبه‌ری ئیسلام و داودی په‌یامبه‌ری جووله‌كه وردبینه‌وه ده‌بینین كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ڕیوایه‌ته‌كه‌دا هه‌یه،به‌تایبه‌تی
له كۆتایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه چیرۆكی هه‌ڵاتنی په‌یامبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كری هاوه‌ڵیدا لهمهكهوه به‌ره‌و مه‌دینه‌و هه‌وڵی كووشتنی وخۆحهشاردانیان له ئه‌شكه‌وتی ” پور” له‌گه‌ڵ چیرۆكی ئه‌و جاڵجاڵۆكهیهی ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی به ته‌ون چنیوه، له بنهڕهتداخورافهیهكی ته‌ورات תורה و ته‌لمودתלמודیی جوله‌كه‌یه‌و له‌ڕێگای موفه‌سیره جوله‌كه‌كانه‌وه دزه‌ی كردۆته ناو به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه ئیسلامییه‌كان، چیرۆكه‌كه‌ش تایبه‌ته به داودی په‌یامبه‌ر نه‌ك موحه‌ممه‌دی په‌یامبه‌ر. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش ئه‌و گێڕانه‌وه و ڕیوایه‌ته ئیسلامیانه‌ی كه چیرۆكی هێلانه كۆتره‌كه و ته‌ونی جاڵجاڵۆكهكهی ئه‌شكه‌وتی ” پور” ده‌گێڕنه‌وه، له له‌لایه‌ن زانایانی ئایینیی و فهرمودهناسانهوه ڕه‌تكرانه‌وه، به‌تایبه‌تی شێخ (ئه‌لبانی) و شێخ (موحه‌ممه‌د بن صاڵح ئهلعوپهیمین).
(ئه‌لبانی) ئه‌و حه‌دیسانه به لاواز و هه‌ڵبه‌سراو داده‌نێت كه ئه‌و چیرۆكه ده‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها (ئهلعوپهیمین) له فه‌توایه‌كیدا چیرۆكه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن زانای ئایینیی گه‌وره و سه‌رۆكی یه‌كێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان (د. یوسف القرچاوی) ـه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. هه‌ردو ئه‌ندامانی كۆڕی توێژینه‌وه ئیسلامیه‌كان (د. عبد الصبور شاهین) و (الشیخ محمود عاشور) یش وته‌كانی (القرچاوی) یان په‌سه‌ند كرد. هه‌روه‌ها كاتی خۆی مه‌لا (عومه‌ر چنگیانی) له وتارێكی تۆماركراویدا ده‌رباره‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌م چیرۆكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕه‌خنه‌ی له‌و ڕیوایه‌ت و ده‌نگوباسه گرت. كه‌واته ئێسته چیرۆكه ئیسلامیه‌كه له‌لایه‌ن زانایانی ئایینیی گه‌وره‌وه داكۆكیی لـێناكرێت، به‌ڵام تا ئێستاش له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا به‌شێكه‌له باسوخواسهكانی كۆچ بۆ مه‌دینه و به‌شێكه له فانتازیای باوه‌ڕی ئایینی له ئیسلامدا ، یه‌كێكیشه له‌و چیرۆكانه‌ی كه هه‌میشه مه‌لاكان و پیاوانی ئایینیی ته‌قلیدی بۆ ڕه‌شه‌خه‌ڵكی ده‌گێڕنه‌وه‌و له كاره هونه‌ریه ئیسلامیه‌كانیشدا دوباره ده‌كرێته‌وه، بۆ نمونه دیمه‌نی ته‌ونی جاڵجاڵۆكه گرته‌یه‌ك بوو له فیلمی (الرساله) دا.
شازین هێرش
Shazin85@yahoo.com
.سه‌رچاوه‌كان:
1. حه‌بیب محمد سه‌عید، ژیانی ئازیزمان ، به‌رگی یه‌كه‌م ، ل. 442 – 445. چاپی یه‌كه‌م، ساڵی 2007
2. موحه‌مه‌دی شه‌ڵماشی، ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران. چاپی شه‌شه‌م ، 2007. ل. 313.
3. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، نووری قورئان ، 1985، ل: 46 ، 47
4. الكتاب المقد‌س، صموئیل اڵاول ، الإصحاح الرابع. جمیعه الكتاب المقد‌س ، لبنان ، 1993.. ص، 13-21
5 . أحمد إیبش، التلمود، كتاب الیهود المقد‌س. قدم له: سهیل زكار. دار قتیبه، دمشق. الگبعه اڵاولی، 2006. ص. 343، 344.