Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

باشترە سەنتەر و یەكێتى و كۆمەڵەكان لێكبدەن

Be First!
by March 29, 2008 گشتی

  شاخەوان عومەر سلێمان …..
 كۆكردنەوە و كەمكردنەوە و لێكدانى ئەو شوێنانەى كە بەناوى سەنتەرى رۆشنبیرى و كۆمەڵە و یەكێتى و ناوەند و ………هتد. نەخۆشیەكە بە یەكجارى و لە ریشەوە چارەناكات، بەڵام هەندێك شیفاى هێوركەرەوەى پێدەبەخشێت، گووتو مەو دیسانەوەش دەیڵێمەوە، لە سەدا حەفتاى سەرۆك و زگتێر و بەرێوەبەر و سەرپەرشتیارانى ئەو شتانەى كە بەناوى گەورە و پڕشكۆى رۆشنبیرى (( ڕاوە دینار دەكەن)) بەو دروشمە قەبەو زلە نامۆن كە بەرزیانكردۆتەوە، حەز ناكەم بەرەشبین و ئاسۆ تاریك بمناسێنن، رقى پێشینەیشم لەگەڵ كەس نیە، منیش وەك هەموو ئەوانەى بەناوى خزمەتكردنى گەنج و كۆمەڵگا رێكلام بۆخۆیان دەكەن، خەونى گەورەم پێشكەشكردنى خزمەتە بە توێژى كڵۆڵ و قەلەندەرى لاوان، بەڵام چ بكەم هێشتا قەناعەتم وایە نیوەى زیاترى سەنتەر و كۆمەڵە و یەكێتیەكان بە چواران و پێنجانیان، ئەو جا دانەیەكى كامڵ و خاسیان لێدەردەچێت، ناڵێم هەموویان، چونكە سەنتەر هەیە بارتەقاى شەش قاتى منحەكەى خۆى چالاكى هەیە و ئیشدەكات، گوناهە بىَ ویژدانى لەگەڵ دڵسۆزى و خەمخۆریان بكرێت، بەڵام خۆزیا ئەوانەى دیكەش كە  وەك ئاشى ئاو لێبڕاون گەر حكوومەتیش فشاریان بۆ ناهێنێت و لەبەر خاترى خاتران و ئەو و ئەم چاوپۆشیان لێكردوون ویژدانیان بجوڵابایەو ئیعتیرافیان بە مشەخۆرى و تەمبەڵى و دەستەپاچەى خۆیان بكردباو ئیعلانى هەڵوەشاندەوەى خۆیان كردبا.
 هێڤى خازم نەكەومە بەر رقى توڕە و توشى، ئەوانەى ئەو رایانە بە پەلارە دەزانن بە لێدانى خۆیان، من نە هیچ قازانج دەكەم گەر ئەوانە داخران و منحەیان بڕا، نە بە مانەوە و دەوڵەمەندبونیان زیانم لێدەكەوێت، تەنها ئەوندە نەبێت زوڵمێكى گەورەیە ، كەسێك، لایەنێك، گروپێك، تاقمێك، هێندە بە بىَ ئینسافى و دڵرەقى مامەڵە لەگەڵ چەمكى پیرۆز و موقەدەسى (( رۆشنبیرى )) بكات و لە پێناو سەندن و پچكوڕینەوەى دوو عانەو روپیەیەكى چروك و سوك، شەهامەتى دەستەواژەیەكى وا سوكایەتى پێبكات، دڵنیام ئەوانەى بەناوى رۆشنبیرى كاسبى دەكەن و پارەى پىَ كۆدەكەنەوە بە ناوەڕۆك و بەهاى دەستەواژەكە ئەوەندە غەریب و نامۆن نەبێتەوە، رەنگە منیش، تۆش، هەریەكێكمان لە هەڵوێست و بڕیار و ڕایەكدا بەهەڵەو نەزانینەوە سودمان لە ماناى رۆشنبیرى وەرگرتبێت و باڵاى بڵندیمان چەماندبێتەوە، بەس ئەوەى كارەساتە ئەوەیە یەكێك دەزگاو دامەزراوەیەك بە ناوى رۆشنبیرى بكاتەوە كەچى دوو حەرف لە دەریاى دووڕو مەدلولەكانى رۆشنبیرى تێنەگات و بە عومرى خۆى كتێبى نووسەرێكى ناودارى نەخوێندبێتەوە، ئێمە دەرد و نەساغیمان لە ژومار ناێن، جەستەمان بەسەدان ئازار و ژان و ئێشەوە دەتلێتەوە، هێشتا پێمان وایە هەموو رێگایە رێپێدراوە تاكو قوتى ژیانى رۆژانەمانى پىَ بەچەنگ خەین، پەلامارى ئاینماندا، دەستدرێژیمانكردە سەر سومبل و رەمزە نەتەوایەتیەكانمان، دەستمان خستە وێزەى بەها كۆمەڵایەتیەكان، تەنیا دونیاى رۆشنبیرى ما ئەویشمان نەبوارد، بۆمەبستە مادیەكانمان هەموویانمان لكەداركرد، ئێستا با تۆزێك خۆمان یەك خەینەوە و پەرتى و بڵاوى و پارچە پارچەیمان لێكدەینەوە، گەر بە دە سەنتەر سەنتەرێكى باشمان بۆ دەربچێت بۆ خراپە، گوڵیش بە تاكو تەرا هیچ بۆنێكى كاریگەر و جوانیەكى سەرنج راكێش ناداتـ، بەڵام ئەى گەر چەپەكە گوڵێك بەیەكەوە بێت، چ دەبەخشێت خۆتان وەڵامبدەنەوە.  
 
 
Shakawan77@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply