به‌هارو چش … هێمن عومه‌ر خۆشناو
ئه‌مجاره‌ش سه‌ره‌تای چوونمانه بۆ به‌هار، جارێكی تر سرووشت خۆی بۆ رازاندینه‌وه، رازاندنهوهیهك به بێ ته‌كلیف و ئیلحاح خۆی ده‌خزێنێته ناو خوماری چاومان و بۆنی نه‌سیمی خاك مه‌ستمان ده‌كاته‌وه، ئیدی شاعیرانی به‌ختی خه‌واڵوو زۆریان بۆ گوت و گه‌له‌ك شرۆڤه‌یان بۆ كرد‌و جوانییه‌كانیان بۆ وێناكردین، لێ كه‌سێ نه‌هات بێژێ:
ناخی چه‌قبه‌ستووتان! رۆحی ژه‌نگ گرتووتان! دڵی پهژمووردهتان! كۆڵه‌واریی ده‌ستتان! جارێك له خۆیدا به‌رجه‌سته نهكردو ده‌نكه ته‌سبیحه‌كانی ته‌مه‌ن هه‌ر پاز ده‌درێن و ئیستێكیان نه‌كرد و بارانی به‌هارتان به‌و هه‌موو جوانییه بۆ ناخی وشكبووتان پێشوازی نه‌كرد.
ده‌بێ هیچ بوونه‌وه‌رێ هێنده‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌هار سپڵه بێ!؟ له به‌هار راده‌مێنێ نه‌ك هه‌ر بڕی پێوه ناشكێ به‌ڵكو له فهلسهفهكهیشی ناگات، له‌و خاكه ته‌ڕو تازه‌یدا له‌سه‌ر هه‌ر خونچه‌و پۆخێك دا راده‌كشێ، پشت له زه‌وی و روو له ئاسمان، بۆنی ده‌كا تا مه‌ست ده‌بێ، تامی ده‌كا تا تێر ده‌بێ، لێی راده‌مێنێ تا خه‌واڵوو ده‌بێ، كه دهڕوایش جڵه‌وی ناگرێ و به دوایدا راناگاو ئه‌سرینی بۆ نارێژێ..!!
گریان بۆ وه‌داعی به‌هار حونه‌ری نییه، هه‌روه‌ك چۆن مهرحهبایش بۆ هاتنی گه‌وره‌یی نییه، لێ ئه‌وه‌ی ده‌ڕواو نایه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه له‌م ته‌مه‌نی به‌هاره‌دا چۆن ده‌بین و چۆن چركه‌و خوله‌كه‌كانی ده‌ژمێرین و چۆن رووكاری ده‌شت و سرووشت ده‌گوازینه‌وه بۆ ناخی ناخ و له زاهیره‌وه بۆ باتین و له باتینیشهوه بۆ پێشوازی و ماڵئاوای سرووشتی ناخ بزوێن.
به‌سته‌زمان ئه‌وانه‌ن لایان به‌هارو پایز جیاوازی نییه و زستان و هاوین وه‌ك یه‌ك بن، كه‌وده‌ن ئه‌وانه‌ن به‌هار ده‌ڕواو لای ئه‌وان نه بایه‌و نه باران! گه‌لحۆ ئه‌وانه‌ن به‌هار دێت و جارێك ئه‌و بۆنه هێنده قووڵ هه‌ڵنامژن، بگۆڕێن، وه‌ربچه‌رخێن، وهرسوڕێن، بتۆرێن، هێنده عاشق بن رابه‌ری به‌هار بدۆزنه‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵك له‌و سرووشته بگه‌وزێن و ئه‌وان به تاقی ته‌نیا رابوه‌ستن، رابمێنن، بێ ده‌نگ و چرپه، شار‌و خه‌ڵكیان بێ به‌هار بێ كه‌س و چۆڵ و هۆل بێ و له دڵی خۆیاندا بۆ یاری به‌هار بڵێن:
له‌كن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
(نالی)
ئه‌وڕۆ ئه‌وانه‌ی له به‌هار تێده‌گه‌ن، كه‌من. لێ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ده‌شت و ده‌ر زۆر، گه‌لێكیان له‌سه‌ر پشتی به‌هار رادهكشێن، كه‌میان دل و هۆشیان روو له ئاسمان و ئه‌ستێره‌ن، كه‌میان له‌گه‌ڵ گرمه‌ی هه‌ور دڵیان داده‌خورپێ و كانیی دڵ و سۆزیان ده‌زێ، چون ئه‌وانه‌ی له ده‌نگی بارانه‌وه ته‌قه له ده‌رگای دڵیان ده‌درێ، به شوێن پێی بارانه‌وه ده‌چنه ئاسمان، ده‌ڕۆن، فه‌نا ده‌بن، نه تاریكایی شه‌و دیمه‌نی به‌هاریان لێ ده‌تۆرێنێ و نه گه‌رمایی رۆژیش بینایی چاوانیان ده‌سووتێنێ، به‌ڵكو به‌دوای دوڕڕی مه‌عریفه‌ت كۆكردن و عیشقی ئاسمانی‌دا له‌گه‌ڵ به‌هار زیندوودهبنهوهو بێ به‌هاریش ئۆقره‌ناگرن و بارگه‌و بنه تێك ده‌نێن و ماڵئاوایی ده‌كه‌ن…
چ ناخۆش به‌هار هات و بێ ته‌ئه‌ممول به‌رێی بكه‌ین و چش له‌و وه‌رزه‌دا و چش له سه‌وزایی ره‌ونه‌ق شكێن و چش له نه‌سیمێ بۆ ده‌روونی پڕ خڵت و خار..چ خۆش به‌هار هات و لچی كه‌واكه‌ی بگرین و رایكێشین بۆ ناو دڵ و، ناخمان تا ئه‌به‌د به‌و بارانه و به‌و بۆنه ته‌ڕه‌و به‌و نه‌رمه سه‌بایه بشۆینه‌وه… وای بۆ ئه‌وێ رۆژێََ!!