Skip to Content

Monday, November 11th, 2024
Home / Articles Posted by هێمن

Blog Archives

گه‌نده‌ عه‌شق … هێمن عومه‌ر خۆشناو

گه‌نده‌ عه‌شق  … هێمن عومه‌ر خۆشناو

        كێ‌ هه‌یه‌ عاشقی مردووان نه‌بێت؟ مه‌گه‌ر عاشقێك هه‌یه‌ مردوو په‌روه‌ر نه‌بێ‌؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ساتێكدا عاشق ده‌بن، به‌ هیچ جۆرێك له‌ زیندوێتی‌و مردوێتی ئه‌و مه‌عشوقه‌ ناپرسن، Continue Reading »

قه‌سرین … هێمن عومه‌ر خۆشناو

قه‌سرین … هێمن عومه‌ر خۆشناو

        هه‌موومان لاشه‌یه‌كی حه‌یوانیمان هه‌س، به‌ ئه‌ندازه‌ی حه‌یوانی بوونمان رۆحمان كز ده‌بێت، كه‌ممان خه‌ریكی خۆخوێندنه‌وه‌یه‌ن، چونكه‌ خۆخوێندنه‌وه‌ گه‌رمایی ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ ساردایی په‌یكه‌ری له‌شێكی خاڵی له‌ رۆح ده‌توێنێته‌وه‌. Continue Reading »

لێ‌ گۆڕان، ده‌ردی له‌ هه‌موو ده‌ردان گرانتر!

لێ‌ گۆڕان، ده‌ردی له‌ هه‌موو ده‌ردان گرانتر!

          مه‌ڕنه‌بوون، ئه‌وه‌ی فێركردین كه‌ به‌ فیكه‌ی خه‌ڵكی نه‌جوڵێین و به‌ هه‌موو ئاوازێك نه‌كه‌وینه‌ سه‌ما, ئه‌مه‌ به‌رنامه‌و هێڵی گشتی ژیانێكه‌ كه‌ كه‌م خه‌ڵك هه‌ڵوه‌دایه‌تی. مرۆ هه‌تا Continue Reading »

مه‌ڕبوون … هێمن عومه‌ر خۆشناو

مه‌ڕبوون … هێمن عومه‌ر خۆشناو

        له‌ نێو فه‌رهه‌نگی هه‌موو گه‌لاندا گورگ و مه‌ڕ دوو ره‌مزی دژ به‌یه‌كن و به‌ درێژایی مێژوو، زه‌مه‌ن هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ده‌ستنیشانی هه‌ر كامێكیان بكات و Continue Reading »

له‌ مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌ویی جه‌لاله‌دینی رۆمییه‌وه‌1:

له‌ مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌ویی جه‌لاله‌دینی رۆمییه‌وه‌1:

  (1) كه‌شتیه‌وانه‌ زرنگه‌كه‌و نه‌حویزانه‌ له‌خۆباییه‌كه‌   یه‌كێ‌ له‌ زانا زۆر شاره‌زاكانی بواری رسته‌سازی (النحو)، هێنده‌ رای له‌خۆ بوو هه‌ر نه‌بێته‌وه‌. رۆژێكیان سواری كه‌شتییه‌ك بوو، له‌خۆباییبوونه‌كه‌ی وای لێكرد، پرسیار له‌ Continue Reading »

الانسان حیوان ناطق … هێمن عومەر خۆشناو

الانسان حیوان ناطق … هێمن عومەر خۆشناو

      مێژ ساڵه‌ له‌ نێوان تیۆره‌ فه‌لسه‌فییه‌كان و عیلمی كه‌لام و مه‌نتیقدا به‌ رووكه‌شی تێكه‌ڵییه‌ك له‌ نێوان مرۆڤ و حه‌یوان خراوه‌ته‌ روو, ئه‌مه‌ بۆته‌ جێ سه‌رنجی قوڵ و Continue Reading »

له‌م وڵاته‌ هه‌موو شتێك زۆر، به‌نی ئاده‌م كه‌م!!

له‌م وڵاته‌ هه‌موو شتێك زۆر، به‌نی ئاده‌م كه‌م!!

      له‌ دونیای جه‌نجاڵی ئه‌مڕۆدا، ئه‌وه‌ی كه‌م بیری لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌ (مرۆڤ)بوونه‌، وێڕای هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ناو مافی مرۆڤ، لێ‌ هێشتا ره‌گه‌ز زۆرو، رۆح كه‌م، ژماره‌و چه‌ندێتی له‌ به‌رزی Continue Reading »

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د.خه‌سره‌و ئه‌حمه‌د خۆشناو، نووسه‌ری دكتۆرانامه‌ له‌سه‌ر شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د.خه‌سره‌و ئه‌حمه‌د خۆشناو، نووسه‌ری دكتۆرانامه‌ له‌سه‌ر شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی

    د.خه‌سرۆ ئه‌حمه‌د خۆشناو: ده‌كرێت زمانی نووسین سوود له‌ كه‌ره‌سته‌كانی زمانیی و چه‌ندین یاسای فۆنۆلۆجی، مۆڕفۆلۆجی و سینتاكسیی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی وه‌ربگرێت.    شێوه‌ئاخاوتنی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شێوه‌ Continue Reading »

گاوان‌و مه‌لای هه‌رته‌ل … هێمن عومه‌ر خۆشناو

گاوان‌و مه‌لای هه‌رته‌ل … هێمن عومه‌ر خۆشناو

    (2)   مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به‌ مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌، ئه‌م زانایه‌ (1876ز -1943ز) له‌ شاری كۆیه‌ له‌ دایك بووه‌‌و كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی زاده‌یه‌و به‌ بنه‌ماڵه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانست Continue Reading »

ئه‌مه‌ل و عه‌مه‌ل … هێمن عومه‌ر خۆشناو

ئه‌مه‌ل و عه‌مه‌ل … هێمن عومه‌ر خۆشناو

        ئه‌گه‌ر دره‌ختی ئومێد له‌ هۆشی هه‌مووماندا ڕوا بێ‌، به‌ڵام چالاككردنی ئه‌و ئومێده‌ بۆ دونیای واقیع مه‌ینه‌تی و خه‌می زۆر له‌گه‌ڵ خۆی دا ده‌هێنێ‌، له‌به‌رئه‌وه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی Continue Reading »

به‌هارو چش … هێمن عومه‌ر خۆشناو

به‌هارو چش … هێمن عومه‌ر خۆشناو

        ئه‌مجاره‌ش سه‌ره‌تای چوونمانه‌ بۆ به‌هار، جارێكی تر سرووشت خۆی بۆ رازاندینه‌وه‌، رازاندنه‌وه‌یه‌ك به‌ بێ‌ ته‌كلیف و ئیلحاح خۆی ده‌خزێنێته‌ ناو خوماری چاومان و بۆنی نه‌سیمی خاك Continue Reading »

گۆزه‌و شه‌ڕاب … هێمن عومه‌ر خۆشناو

گۆزه‌و شه‌ڕاب … هێمن عومه‌ر خۆشناو

    له‌ نێوان جوانی و خۆشه‌ویستی دا هاوبه‌ش و جیاوازی هه‌س، ئه‌وڕۆ جوانییه‌كان پێوه‌ریان ون بووه‌و گه‌له‌ك جوانی، پیس و، گه‌له‌ك پیسیش جوان بوونه‌, زۆر مه‌كروهـ مه‌حبوب و زۆر Continue Reading »

نان و رۆح … هێمن عومه‌ر خۆشاو

نان و رۆح … هێمن عومه‌ر خۆشاو

      كێشه‌و گرفته‌كانی دونیای ئه‌مڕۆ، له‌ مێژوودا به‌م ئه‌ندازه‌یه‌ نه‌بووه‌و هه‌تا زیاتر لێی رامێنێی گرفته‌كان قووڵتر و عاجباتیتر خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، هه‌موویشی له‌ گرفتی چاو و بینینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی Continue Reading »

دایكه‌ حه‌وا تاوانباره‌؟

دایكه‌ حه‌وا تاوانباره‌؟

    مرۆی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك مرۆی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان چه‌شنی هه‌ره‌مه‌كانی میسر شتێك دابهێنێ‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌ نه‌مری بمێنێته‌وه‌و زه‌ین له‌ ئاستیدا سه‌رسام و ده‌سته‌وه‌ستان بێت, لێ‌ داهێنانی هه‌ره‌ Continue Reading »

ژن و كه‌عبه‌و مه‌عشوق

ژن و كه‌عبه‌و مه‌عشوق

    زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ دونیادا به‌ناوی وه‌سڵه‌وه‌ ده‌دوێن و سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌چی نه‌ به‌رهه‌می وه‌سڵ و نه‌ دیده‌نی راسته‌قینه‌ی مه‌عشوقیان لێ‌ به‌رجه‌سته‌ نابێت. عاشقی راسته‌قینه‌یش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی Continue Reading »

ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئیستاتیكا

ده‌روازه‌یه‌ك بۆ  ئیستاتیكا

        سه‌ره‌تایه‌ك     هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ سه‌ر زه‌ویدا هه‌ن به‌ زیندوو و نازیندوو، جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ مرۆڤ هه‌یه‌، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و گونجانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری، وایكردووه‌ Continue Reading »

دوو پارچه‌ شیعری ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر

دوو پارچه‌ شیعری ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر

      (1) له‌به‌ر ده‌رگای شیعر   كاتێ‌ له‌به‌ر ده‌رگای شیعر وه‌ستام پاسه‌وانه‌كان خه‌ونه‌كانیان پشكنیم  ئه‌مریان كرد سه‌رم كۆت كه‌م  هه‌سته‌كانی ماومه‌ پانیان كه‌مه‌وه‌. پاشان داوایان لێكردم شیعرێك بۆ Continue Reading »

ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!

ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!

    به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ژن شوێنێكی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا گرتووه‌, له‌ به‌رامبه‌ریدا ره‌گه‌زی نێر ئه‌و پایه‌یه‌ی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش چ له‌باره‌ ئیستێتیكییه‌كه‌ی بونیادی ئافره‌ت بێت یان Continue Reading »

ژن و ئه‌ده‌بیات

ژن و ئه‌ده‌بیات

    له‌ به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه‌ هه‌تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌ده‌بیات رۆچۆته‌ ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ست و سۆزو خه‌یاڵه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌هاوێژێ‌، بۆته‌ هه‌ناسه‌یه‌كی تایبه‌تی مرۆڤه‌كان و Continue Reading »

به‌سته‌زمانی له‌ تێگه‌یشتن

به‌سته‌زمانی له‌ تێگه‌یشتن

هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه‌) Hem992003@yahoo.com   یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م خوێنه‌رو وه‌رگرو رۆشنبیرانی كورد هه‌یه‌, بریتییه‌ له‌ خراپ حاڵی بوون و تێنه‌گه‌یشتنی راست و درووست له‌ چه‌مكه‌كان, ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر به‌ربه‌سته‌كانی Continue Reading »

ئه‌ده‌بی قوڕب … هێمن عومه‌ر خۆشناو

ئه‌ده‌بی قوڕب … هێمن عومه‌ر خۆشناو

    ئه‌وانه‌ی له‌ روانگه‌ی رۆحه‌وه‌ به‌ دیداری یار شاد ده‌بن، حاله‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان به‌ سه‌ردا دێت، به‌جۆرێك هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانی دونیایان له‌به‌رچاو ده‌سڕێته‌وه‌و له‌ناو ته‌جه‌للای نووردا نقوم ده‌بن. گه‌یشتن Continue Reading »

سه‌گ وه‌ڕی و كاروان تێپه‌ڕی

سه‌گ وه‌ڕی و كاروان تێپه‌ڕی

  كاری بانگه‌وازی و هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی به‌خته‌وه‌ری، ئه‌گه‌ر به‌ وشه‌یه‌كیش بێت، پێویستی به‌ پشوودرێژی و لێبڕاوی هه‌یه‌. له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشاڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان لێداوه‌و ویستویانه‌ دڵی Continue Reading »

فۆلكلۆر له‌به‌ر به‌رۆچكه‌ی زانكۆی سۆراندا

فۆلكلۆر له‌به‌ر به‌رۆچكه‌ی زانكۆی سۆراندا

  گومانی تێدا نییه‌، كه‌ نووسینه‌وه‌ی مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌ر گه‌لێك، له‌ زۆر له‌ كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ به‌های خۆی ده‌مێنێ‌ و بگره‌ ده‌بێته‌وه‌ توێشوویه‌كیش بۆ Continue Reading »

(عافێت)ی (خۆشناوان)

(عافێت)ی (خۆشناوان)

  مه‌لامحه‌مه‌دی كۆیی كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی زاده‌ ناسراو به‌ (مه‌لای گه‌وره‌) زانایه‌كی لێهاتوو و لێوه‌شاوه‌ی ناو وڵاتی كورده‌واری بووه‌و وتارو گوفتارو كرداره‌كانی كاریگه‌ریی خۆیان بۆ ئه‌وسا هه‌بووه‌و سه‌رنجه‌ ورده‌كانی Continue Reading »

شه‌و لای (مه‌حوی) روانینێكی ئیستێتیكیانه‌ ..2

شه‌و لای (مه‌حوی) روانینێكی ئیستێتیكیانه‌ ..2

  گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژێ‌ له‌ جه‌رگی به‌رنه‌دابۆ هه‌موو شه‌و تیره‌ دڵ، سینه‌ی زوخاڵستانه‌ شه‌و ئه‌م دێره‌، شاعیر به‌ زۆر ده‌یه‌وێ‌ ئێستێتیكی به‌به‌ردا ببڕێ‌، به‌وه‌ی خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كا شاعیر Continue Reading »

شه‌و لای (مه‌حوی) روانینێكی ئیستێتیكیانه‌ ..1

شه‌و لای (مه‌حوی) روانینێكی ئیستێتیكیانه‌ ..1

  سه‌ره‌تائیستێتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان بۆ یه‌كتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هه‌ندێ‌ جاریش تێك ده‌گیرێن, به‌ پێی جۆری تێڕوانینه‌كان به‌رامبه‌ر پێناسه‌كردنی هه‌ردوو چه‌مك، چونكه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات، گۆڕانكاری به‌سه‌ر تێگه‌یشتنی Continue Reading »

نۆ كه‌رته‌ شیعری مه‌حمود مه‌غریبی

نۆ كه‌رته‌ شیعری مه‌حمود مه‌غریبی

(1)بیابانێكی كاكی به‌ كاكیشه‌وه‌كه‌م, هۆ شه‌وێ‌بگه‌ڕێوه‌و ببه‌ توێشووببه‌ هاوڕێ‌**(2)ئه‌رێ‌ هۆ پشكۆله‌ دووره‌وه‌ ئۆقره‌بگره‌و بكه‌وه‌خوارجه‌سته‌م سارده‌ هه‌مووتۆتۆیشهێشتاهه‌ر یاخی و چه‌قاوه‌سوو**(3)بگه‌ڕێوه‌ لامهه‌موو ئه‌و ئاگرانه‌ده‌بنه‌وه‌ ساردێكی سه‌لامه‌ت**(4)خۆشه‌ویستیت زۆر تاقی كرده‌وه‌ بۆچیهه‌ر جاره‌ی له‌ Continue Reading »

ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی رێبازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناسینی رێبازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌

      ئه‌گه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ وه‌رگر(ره‌خنه‌گر-خوێنه‌ر) به‌ شێوازی جۆراوجۆره‌وه‌ ده‌قیان شی كردبێته‌وه‌و له‌ رێگای شیكردنه‌وه‌وه‌ هه‌وڵیان دابێ‌ لێی تێبگه‌ن، ئه‌وا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ مێژووی هزر له‌ خۆرئاواوه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌ Continue Reading »

تابلۆكانی شه‌قڵاوه‌ …. هێمن عومه‌ر خۆشناو

تابلۆكانی شه‌قڵاوه‌ …. هێمن عومه‌ر خۆشناو

تابلۆكانی شه‌قڵاوه‌له‌نێوان دوفاقی خه‌ڵك و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا  هێمن عومه‌ر خۆشناو وه‌ك زانراوه‌ زمان له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیشانه‌ی بوون و مانیه‌تی و پاراستنی ئه‌و زمانه‌ش له‌ دڕك و بیشه‌ڵانه‌كانی سه‌رده‌م Continue Reading »

شیعری شیوه‌ن له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا

شیعری شیوه‌ن له‌ ئه‌ده‌بی كوردیدا

(هه‌ڵوه‌سته‌و رامان)شینگێڕی یان شیوه‌ن، یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌كانی شیعر, به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ر شیعر به‌ ده‌رهاویشته‌ی سۆز و خه‌یاڵ دابنرێ‌, ئه‌وا یه‌كێك له‌ حاڵه‌ته‌ هه‌ره‌ پڕ سۆزه‌كان ئه‌و مه‌سه‌له‌ كۆنه‌ی ئه‌رستۆیه‌ كه‌ Continue Reading »

(غه‌مگین) شاعیرێكی كلاسیكیی له‌بیر كراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌

(غه‌مگین) شاعیرێكی كلاسیكیی له‌بیر كراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌

(غه‌مگین) شاعیرێكی كلاسیكیی له‌بیر كراوی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌(1924- 1993)زهێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قلاوه‌)*      شاعیرانی كلاسیكیی كوردیمان ره‌نگه‌ زۆربه‌یان ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسا بێ‌، كه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ شاعیرانی ئه‌وسا Continue Reading »

جه‌رگی پاشا … هێمن عومه‌ر خۆشناو

جه‌رگی پاشا … هێمن عومه‌ر خۆشناو

      هه‌وو ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی كه‌ به‌ناو مێشكمدا دێن و ده‌چن ختووكه‌ی ئه‌وه‌م به‌ دڵ دا دێنن كه‌ ئه‌وانیش چیتر له‌ نێو مێشكدا ڕه‌وگیر نه‌كه‌م و بۆ كه‌مێكیش بێ‌ بیانخه‌مه‌وه‌ نێو Continue Reading »

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و جه‌هلی موره‌ككه‌ب

رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و جه‌هلی موره‌ككه‌ب

ره‌نگه‌ ئه‌م ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خوێنه‌ر تووشی جۆرێك له‌ سه‌رسامیی بكات, لێ‌ ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته‌ لێی بدوێین بریتییه‌ له‌تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تێی كه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاماژه‌دانێكیش Continue Reading »

هه‌ناسه‌ یوسفییه‌كانی دڵ …. هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه‌)

هه‌ناسه‌ یوسفییه‌كانی دڵ …. هێمن عومه‌ر خۆشناو(شه‌قڵاوه‌)

      له‌نێو شووشه‌ سپییه‌كانی رۆحه‌وه‌ منت ده‌رهێنا، كه‌ به‌ ده‌سته‌ موباره‌كه‌كانی تۆ له‌ گوشینی رۆحه‌وه‌ رسكام. ئه‌و هێزی په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌مه‌، به‌هیچ هێزێك ناكوژێته‌وه‌، به‌ دار، به‌ به‌رد، به‌ رۆحه‌ ره‌شه‌كان…هتد. Continue Reading »

مردنی سپی … هێمن عومه‌ر خۆشناو

مردنی سپی … هێمن عومه‌ر خۆشناو

  هێشتا ده‌كرێ‌ بڵێم كه‌ به‌یانی دانه‌هاتووه‌، خه‌ریكم سه‌یری بارینی به‌فر ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی پارچه‌ په‌ڕۆ بن به‌سه‌رماندا ببارن، ئه‌م كڵۆ به‌فرانه‌ چه‌ند ئاواتیانه‌ له‌ رێگادا به‌یه‌ك بگه‌ن‌و ژوان ببه‌ستن، Continue Reading »

چه‌ند ده‌لاقه‌یه‌كی ئیستێتیكای ده‌قی چیرۆكی كوردی

چه‌ند ده‌لاقه‌یه‌كی ئیستێتیكای ده‌قی چیرۆكی كوردی

چیرۆكی (بۆقی ژه‌هراوی) به‌نموونه‌هێمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاوه‌زۆر جاران وا رێك ده‌كه‌وێ‌ كه‌ به‌های ده‌ق، به‌تایبه‌تیش ده‌قی چیرۆك له‌وه‌دا چڕ بێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی پێكه‌وه‌ وا تێك بگیرێن كه‌ بواری هیچ بۆشاییه‌كی Continue Reading »

كورد له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م دا

كورد له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م دا

وه‌رگێڕانی:هێمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قڵاوه‌ (ئه‌م نووسینه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ڵهێنجراوی وێنه‌ی كورد‌و به‌رجه‌سته‌بوونی كورده‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان، هه‌رچۆنێك باسكرابێ‌، وه‌ك تۆمارێكی مێژوویی گرنگی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌ كۆی سه‌رجه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان، له‌ هه‌ر Continue Reading »

This site is registered on wpml.org as a development site.