
گاوان‌و مه‌لای هه‌رته‌ل … هێمن عومه‌ر خۆشناو
(2)
مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه، ئه‌م زانایه (1876ز -1943ز) له شاری كۆیه له دایك بووه‌و كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵای جه‌لی زاده‌یه‌و به بنه‌ماڵه بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانست په‌روه‌ر بوونه، له كاره‌كانی پێشنوێژیو وتاربێژی‌و ده‌رس گوتنه‌وه‌و موفتیایه‌تی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ری عێراقی‌و نووسینی كتێب‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك…..هتد سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ناسراو بووه به‌وه‌ی كه ((ئه‌و شتانه‌ی كه بڕوای پێ بووه له ژیانی خۆی جێ به‌جێی كردووه، قه‌ت بارودۆخی ژیان‌و ترس له خه‌ڵك وای لێ نه‌كردووه واز له بیروبڕوای خۆی بێنێ، به پێچه‌وانه‌یانه‌وه هه‌ڵس‌و كه‌وت بكات، زۆر سه‌ربه‌رزانه ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌و قه‌ت ئاماده‌نه‌بوه به گوێڕایه‌ڵی‌و ویستی به‌رپرسان قسه بكا، هه‌موو كاتێ له ژیان پشتی به خۆی به‌ستوه‌و چاوی له ده‌ستی كه‌س نه‌بووه.)) (1)
ئه‌م زانایه‌ی كورد، له كاتێكدا ته‌فسیری قورئانی پیرۆزی به زمانی كوردی نووسی، كه زۆر ئه‌سته‌م بوو، ئه‌وسا كه‌سێك له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتنی باوی كۆمه‌ڵگه هه‌موو كۆت‌و به‌نده‌كان تێك بشكێنێ‌و گوێ به قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و نه‌دا‌و ئایین وه‌كو خۆی به دروستی به كۆمه‌ڵگه رابگه‌یه‌نێ‌و زانستانه راڤه‌ی بۆ بكا، بۆیه ئه‌م ته‌فسیره‌ی كه خۆشبه‌ختانه ساڵی 2009 هه‌موو به‌رگه‌كانی چاپ كرا‌و به یه‌كه‌مین ته‌فسیری كوردی داده‌نرێ كه له سه‌ره‌تای سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه نووسیویه‌تی. تێیدا به شێوازێكی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی‌و هه‌وڵیداوه بۆ ئاستێكی به‌رز قسه بكا‌و نه‌یتوانیوه خۆی له قه‌ره‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بباته ده‌ر‌و به ئه‌ركی خۆی زانیوه كه خه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌و ده‌رده‌كانی نێو موسڵمانان‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یامی زانایان له‌نێو ئه‌و ته‌فسیره‌دا بخاته روو، جارجاره‌ش وه‌ك قسه‌ی نه‌سته‌ق‌و خۆش، نموونه‌ی هه‌ڵقوڵاوی نێو كۆمه‌ڵگای كوردستانی هێناوه‌ته‌وه‌و ئه‌م نموونانه دیمه‌نی رابردوو‌و ئه‌وسای ره‌فتار‌و عه‌قڵ‌و كلتووری گه‌لی كورد نیشان ده‌ده‌ن‌و بۆ ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته مرۆڤی كورد لێیان رامێنێ‌و له زاری كوردێكه‌وه بیانبیستێ، نه‌ك رۆژهه‌ڵاتناسێك به مه‌رامی تایبه‌تی خۆی‌و بێ ویژدانانه كه‌م‌و زیادی بكا.
ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی گرنگ، له كۆنه‌وه رۆڵێكی گرنگی له بره‌ودان به زانست‌و زانیاری هه‌بووه، له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌چاو ناوچه‌كانی تر، پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت، له ته‌فسیره‌كه‌ی جه‌نابی (مه‌لای گه‌وره)شدا، ئه‌م ناوچه‌یه فه‌رامۆش نه‌كراوه‌و زۆر جار بۆ به‌ڵگه‌ی قسان وه‌ك خۆی هێنراوته‌وه، بۆ ئێمه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، جار جار وه‌ك تۆمارێكی مێژوویی شتێكی له‌باره‌ی خۆشناوه‌تی گوتووه، جا چ به پێداهه‌ڵگوتن بێ، یان وه‌ك رشته‌ی مرواری قسه‌خۆش‌و نوكته‌و به‌سه‌رهاته‌كانیان بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه كارێكی چاكی كردووه‌و یه‌كه‌م كاره كه له بیسته‌كان‌و سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌م زانیارییانه بخاته نێو ته‌فسیری قورئانی پیرۆز، كه بۆ ئه‌وسا هه‌ر به كوردی نووسرانه‌كه ئازایه‌تیی بوو، چ جای ئه‌وه‌ی شتی تریشی بخاته ناو. ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه هه‌ر جاره‌و به گوێره‌ی توانا له ته‌فسیره‌كه راده‌مێنین‌و هه‌ر دێر‌و ئاماژه‌یه‌كی نووسین كه له‌باره‌ی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی بێ، لێره‌وه تۆماری ده‌كه‌ینه‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
جاران ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تر مزگه‌وت‌و مه‌دره‌سه‌ی ئاینیان هه‌بووه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌تا سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، بگره له هه‌ندێك گوندی خۆشناوه‌تی هه‌تا حه‌فتاكانیش مامۆستا(مه‌لا) له رۆژی هه‌ینیاندا وتاره‌كه‌ی هه‌ر به زمانی عه‌ره‌بی بوو‌و هه‌موو جارانیش هه‌ر یه‌ك وتار بوو‌و به‌س، دووباره ده‌بوویه‌وه، ئه‌مه له زۆر گونداندا له‌تیفه‌و قسه‌ی خۆشی تایبه‌ت به خۆی دروست كردووه. بۆیه مه‌لای گه‌وره‌ش له‌وباره‌وه ده‌ڵێ:
مه‌شهوور بوو رۆژێ له (هه‌رته‌ل) ، خه‌ڵكه‌كه موعه‌تته‌ڵ ئه‌بن بۆ ئه‌دای جومعه خه‌تیب دیار نابێ، له میعاد دا بێ، گاوانی گوندی ئه‌ڵێ: ما ڕاوه‌ستاین؟
-له‌به‌ر ئیمامی، دیار نییه خوتبه‌ن بۆ بخوونی.
ئه‌ڵێ: به‌خوا ئه‌متای خوتبه وا له‌به‌ره، ئه‌وه‌نده‌م گوێ لێ بووه، هه‌موو جومعان هه‌ر ئه‌و خوتبه‌یه خوندرایه، گه‌ر ئه‌ڵێن ئه‌زی خوتبه‌و بۆ ئه‌خوونم، چ فه‌رقی هه‌یه؟!
ئه‌مما من خۆم دیم، رۆژی له‌سه‌ربانی حه‌وزی مزگه‌وتی خۆمان دانیشتبووم، پیاوێ هه‌روا سه‌ره تاتكێی ئه‌كرد‌و ئه‌گه‌ڕایه‌وه، منیش با‌نگم كرد: براده‌ر چ ئیشت به من هه‌یه؟ وتی به‌ڵێ ئه‌زی (شاوری)م، زۆر له‌مێژه، خه‌تیبن هه‌ریه‌ك خوتبه ئه‌خوینی، له‌به‌ر دڵی بێزایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مرت كردبایه، فه‌قێیه سێ چوار خوتبه‌ی جه‌نابت بۆ نوسیباینه‌وه، زۆر مه‌منوون ئه‌بووین.))(2)
گوندی هه‌رته‌ل، یه‌كێكه له گونده دڵرفێنه‌كانی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی‌و كه‌وتۆته باكووری رۆژئاوای بێتواته‌و به شێوه‌زارێك قسه ده‌كه‌ن كه تاراده‌یه‌كی زۆر له گونده‌كانی تری خۆشناوه‌تی جیایه، له‌گه‌ڵ دۆڵی (شاورێ) ته‌نیا شاخێكیان نێوانه‌و شاورێ له رۆژئاوای شاری رانیه‌دایه‌و دۆڵێكه‌و ژماره‌یه‌ك گوند له خۆده‌گرێ‌و سه‌ر به عه‌شیره‌تی ئاكۆن.