
نۆ كه‌رته شیعری مه‌حمود مه‌غریبی
(1)
بیابانێكی كاكی به كاكی
شهوهكهم, هۆ شه‌وێ
بگه‌ڕێوه‌و ببه توێشوو
ببه هاوڕێ
**
(2)
ئه‌رێ هۆ پشكۆ
له دووره‌وه ئۆقرهبگرهو بكهوهخوار
جه‌سته‌م سارده هه‌موو
تۆ
تۆیشهێشتا
هه‌ر یاخی و چه‌قاوه‌سوو
**
(3)
بگه‌ڕێوه لام
هه‌موو ئه‌و ئاگرانه
ده‌بنه‌وه ساردێكی سه‌لامه‌ت
**
(4)
خۆشه‌ویستیت زۆر تاقی كرده‌وه
بۆچی
هه‌ر جاره‌ی له حزوری داده‌نیشتی
ده‌بوویه شاگردێكی كه‌وده‌ن و گه‌لۆر؟
**
(5)
ئه‌وینت مێرغوزاری منه
كه‌واته
نه ترسه‌و نه كۆڕه‌و
**
(6)
ئه‌ی لات
هه‌موو ئه‌و دووری و دوورهپهرێزیهت…
وه‌ك كهرپه شه‌كری سه‌ر لێوم
ده‌توێته‌وه
***
(7)
هۆ رۆژووگر
بگه‌ڕێوه مێرغوزاری من
خۆ مێرگی من
خورمایه‌كی به له‌زه‌ته
**
(8)
ئه‌ی ئه‌و سوارچاكهی له دووره‌وه‌ی
لێره
قهڵاكهم چاوه‌ڕێ یه
**
سه‌رجاوه: گۆڤاری ابابیل. زماره 40 ایاری2010
شیعری مه‌حمود مغربی
و: هێمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قڵاوه