شیعری شیوه‌ن له ئه‌ده‌بی كوردیدا
(هه‌ڵوه‌سته‌و رامان)
شین‌گێڕی یان شیوه‌ن، یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانی شیعر, به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ر شیعر به ده‌رهاویشته‌ی سۆز و خه‌یاڵ دابنرێ, ئه‌وا یه‌كێك له حاڵه‌ته هه‌ره پڕ سۆزه‌كان ئه‌و مه‌سه‌له كۆنه‌ی ئه‌رستۆیه كه خۆی له تراژیدیا‌و كۆمیدیا ده‌بینێته‌وه, ئه‌وه‌ی كه دوێنێ له تراژیدیادا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه بریتی بووه له‌و رووداوانه‌ی كه به‌هایه‌كی كارهساتبارییان هه‌یه و خوێنه‌ر یان وه‌رگر ده‌خه‌نه باری په‌یدابوونی هه‌ستی ترس و به‌زه‌یی, كه (ئه‌ره‌ستۆ) ناوی ده‌نێ كاسارسیس یان پاكبوونه‌وه. ئه‌م پاكبوونهوهیهش بۆ وه‌رگری ئاسایی كاریگه‌رییه‌كه‌ی ته‌نیا له‌ناو خود‌و ده‌روونی خۆیه‌تی, به‌ڵام بۆ شاعیرێك یان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت ئه‌و ترس و به‌زه‌ییه بخاته‌وه باری نووسین، ئه‌وا حاله‌تی بهزهییهكهو دڵ پێ سووتانه‌كه خۆی له شیوه‌ن و شینگێریدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌ر له ئه‌رستۆش كه ئه‌م تیۆره‌ی داناوه, پێش سازاندنی تیۆرهكانیش ئه‌م حاله‌ته بوونی هه‌بووه, به‌ڵام سرووشتی تیۆر وایه كه تیۆر دانه‌ر له ئه‌نجامی هه‌بوونی شتێكه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای دیارده‌كانه‌وه تیۆر ده‌سازێنێ, بۆیه سرووشتی بووه هه‌ست و سۆزی مرۆڤه‌كان به‌ر له‌م تیۆرانه‌ش بوونه‌ته كه‌ره‌سته‌ی شیوه‌ن و مرۆڤه‌كان به شێوازی جیا جیاوه هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر مردنی كه‌سه‌كان ده‌ربڕیوه.
شیوه‌ن بۆ مردن یان بۆ دووری و دابڕان:
كه لێكۆڵینه‌وه له ده‌قه شینگێرییهكان كراوه وا وه‌سفیان كردووه كه راستگۆترینی مه‌به‌سته‌كانی شیعرییه له رووی هه‌ست و و سۆز‌و خهیاڵهوهو وێنه‌كانی وێنه‌ی واقیعی پڕ له خه‌یاڵن، به واتای ئه‌وه‌ی له راستیدا واقیعێك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی شاعیر كاری له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام بابه‌ته‌كه وا هه‌ڵده‌گرێ، كه ئاوێـته بێت له‌گه‌ڵ خه‌یاڵێكی شیاو. له‌به‌رئه‌وه وێناكردنی واقیعی دووری یان مردن سه‌رده‌كێشێ بۆ سازاندنی ده‌قێكی وا، كه به ته‌واوی رۆبچێته نێو ئه‌و ده‌رده دووری و ده‌رده مردنه, جا له‌و روانگه‌وه ره‌نگه لای هه‌ندێك كه‌س وا بێت كه ته‌نیا شیوه‌ن بۆ كه‌سانی مردوو ده‌گوترێت, كه له راستیدا ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه:
-چه‌قی خاڵی ئیش كردنی شاعیر له‌سه‌ر بابه‌تی شیوه‌ن بریتییه له به‌رجه‌سته‌بوونی چه‌مكی دووری, ئه‌م چه‌مكه‌ش به زۆر رووه‌وه خۆی نیشان ده‌دات, واته تا دووری نه‌بێت كارلێككردنهكهی نێوان دوو كه‌سه‌كه یان په‌یوه‌ندییه‌كه دروست نابێت, به جۆرێك مه‌رج نییه ئه‌م دوورییه ته‌نیا مردن دروستی بكات, به‌ڵكو زۆر جاران مردن له‌ناو دوورییهكهدا به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی بوونی نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤێك ئه‌وه‌نده هۆگری نیشتمانه‌كه‌ی بێت, یان هۆگری دره‌ختێك یان گونده‌كه‌ی, یان كانییه‌ك یان گیانله‌به‌رێك, یان كه‌سێك بێت و نه‌توانێ بیبینێ, یان لێی نزیك بێته‌وه, ئه‌مه وا ده‌كات هه‌ست و سۆزی بجوڵێنێ و بكه‌وێته‌وه هه‌ڵڕشتنی داخ و كه‌سه‌ر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، له پێناو ئه‌وه‌ی كه لێی دووره و خه‌فه‌تی بۆ ده‌خوا، كه هیوای نه‌ماوه جارێكی تر په‌یوه‌ندی نزیكی دروست بكاته‌وه.
ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ش بۆ هه‌ڵرشتنی ناخی، له ئه‌نجامی رسكانی خه‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت, واته ده‌بێ خه‌م هێنده خه‌ست بێته‌وه به‌شی ئه‌وه بكات، كه شاعیر ده‌قی پێ بنووسێت و ببێـه هه‌وێنی نووسینه‌كه‌و، وا بكات جامی خه‌م برژێت بۆ درووست بوونی شیوه‌نێك.
-له‌لایه‌كی تر جاری وا هه‌یه مردن و حاله‌تی له‌ده‌ست دانی گیان(رۆح)، ده‌بێـه هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خه‌م, به‌و مانایه‌ی مردن جۆرێكه له جیابوونه‌وه‌و دابڕان, یان دوورییه‌كی هه‌تا هه‌تایی, ئه‌گه‌ر نموونه‌ی قابیل و هابیل سه‌رنج بده‌ین, ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه قابیل هابیلی كوشتووه چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی داناوه‌و نه‌یزانیوه چی لێ بكات, واته ونبوونی رۆح و نائاماده‌بوونی، وا ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كه بپچڕێت, مرۆڤ داخ بۆ نه‌مانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌خوات, ره‌نگه قابیل چه‌ندین گوتنی گوتبێت له تاو نه‌مانی هابیل و، ئه‌م گوتنانهیش له ئه‌نجامی بوونی هه‌ست و سۆزه‌وه بووه كه هه‌ستی به ژانی ئه‌و نه‌مانه كردووه و دواجار پێیدا هه‌ڵگوتوه, كه‌واته له سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه له‌گه‌ل یه‌كه‌م مردنه‌وه شیوه‌ن هه‌بووه ئه‌گه‌رچی خودی ده‌قه‌كانیش بۆ نه‌وه‌ی ئێستا نه‌مابن, گرنگ ئه‌وه بووه هه‌ستێك له ناخی مرۆڤه‌كان هه‌بووه بۆ ته‌عبیر كردن له ده‌ردی دووری و له چه‌مكی مردنی خۆشه‌ویستانی.
-باسكردنی ئه‌و دوورییهو ته‌عبیركردن لێی له‌و روانگه‌وه له شیوه‌ن نزیك ده‌كه‌وێته‌وه, كه به داخ و خه‌فه‌ته‌وه باس بكرێت, نه‌ك وه‌سفی جوانی كانی و گوند‌و نیشتمان و چه‌مك و كه‌سه دووره‌كان بكات، كه دوور بێت له خه‌فه‌ت و هه‌ستی خه‌مگینی, بۆیهشیعری شین‌گێڕی به جوانترین هه‌ست و سۆز دانراوه, چونكه راستگۆیانه مرۆڤ بێ زیاده‌و خه‌یاڵێكی هووشهكارییانه ته‌عبیر له ناخی خۆی ده‌كات.
له كوردیدا لاواندنه‌وه‌و شین‌گێڕی و شیوه‌ن و ماته‌منامه‌ی بۆ به‌كارهاتووه, ئه‌گه‌رچی له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا كراوه‌ته چه‌ند جۆرێك و هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌ك (النعی، الندب، التابین، العزاو) و هه‌ندێكیان ته‌نیا سیانیان به‌كار هێناوه ئه‌وانیش (الندب, التأبین,العزاو) كه به وردی ده‌ستنیشانی ههریهكێكیانیان كردووه به‌وه‌ی كه (كه له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا گریان و خه‌م و نیگه‌رانی زاڵ بوو ئه‌وا پێی ده‌ڵێن الندب، و ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه بووه تۆماری خه‌سڵه‌ت و ئاكاری جوانی مردووه‌كه ئه‌وا التابین-ی پێده‌ڵێن و ئه‌گه‌ر باس له حه‌قیقه‌تی مردن و بیرخستنه‌وه‌ی مردن كرا به هۆی مردنی كه‌سه‌كه‌وه ئه‌م جۆره پێی ده‌گوترێت العزاو و ده‌كرێ هه‌ر سێ جۆره‌كه‌ش پێكه‌وه له قه‌سیده‌یه‌كدا بێن.)
ئه‌گه‌ر به تێڕوانینه ئایینییه‌كه سه‌یر بكه‌ین، ئه‌وا له راستیدا مرۆڤ هه‌ر له كۆنه‌وه نه‌یتوانیوه وه‌لامی پرسیاره‌كانی مردن بداته‌وه‌و هه‌میشه ویستوویه‌تی له‌به‌ری رابكا, بۆیه هه‌ر زوو قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی به‌وه دا مرۆڤه‌كان له هه‌ر كوێیه‌ك خۆیان حه‌شار بده‌ن مردن هه‌ر ده‌یانگاتێ , له‌به‌ر ئه‌وه دابڕان له خۆشه‌ویستان و دابڕانێكی تا هه‌تایش مرۆڤه‌كانی له‌به‌رده‌م مردنی كه‌س و كار‌و خزم و خۆشه‌ویستاندا تووشی جۆرێك له نائارامی كردووه و ئه‌م نائارامی و خه‌م خواردنه وای لێكردووه به رێگایه‌ك له رێگاكان ده‌روونی خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه, بۆیه هه‌ر ئاینێك یان هه‌ر سیسته‌مێك، كه‌م تا زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌بێت, له‌و روانگه‌وه به‌ر له هاتنی ئیسلام لاواندنه‌وه زۆر جۆری هه‌بوو، له‌وانه پێداهه‌ڵگوتن بوو یان له‌خۆدان و پرچ رنینه‌وه و روومه‌ت رنینه‌وه بوو، به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تان, چونكه ئافره‌تان زیاتر له پیاوان مردن كاریان تێده‌كات و هه‌ست و سۆزه‌كه لای ئه‌وان به‌رزتره, به‌ڵام كه ئیسلام هات سنووری بۆ ئه‌م جۆره هه‌لسوكه‌وت و بیركردنه‌وه‌یه دانا، به‌وه‌ی كه ده‌بێ په‌ند له مردن وه‌ربگیرێت و نابێ ره‌فتارێك بكرێ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت, له‌به‌رئه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر شێوازی لاواندنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی گۆڕانی به‌سه‌رداهات، ئه‌مه‌ش زمانی ئه‌ده‌بیات و زمانی ئه‌ده‌بی میللی سه‌باره‌ت به شیوه‌ن و لاواندنه‌وه وه‌ك ره‌گه‌زێكی ئه‌ده‌بی خۆی پته‌و كردوو مه‌یدانه‌كه‌ی بۆ خۆی پاوان كرد.
ئه‌م بنه‌مای شیوه‌نه هه‌ڵكه‌وتێكی سه‌یری هه‌یه, ئه‌م سه‌یر خۆ نیشاندانه له‌به‌رده‌م بازنه‌ی مردن‌دا دێته سه‌ر ئه‌ژنۆ، به‌وه‌ی هه‌ندێ جار شیوه‌نه‌كه هه‌ر ته‌نیا بۆ خۆشه‌ویست و كه‌س و خزمه‌كان نییه, به‌ڵكو هه‌ندێ جار ترس له مردن و خه‌م خواردن بۆ نه‌مانی مرۆڤێك له سه‌ر زه‌وی، شیوه‌نی بۆ دوژمنه‌كانیش گوتووه, له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی نموونه‌یه‌كی له‌و جۆره هه‌یه (كه ئهختهل شیوه‌نی بۆ مردنی فه‌رزده‌ق نووسیوه دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ بوو شه‌ڕه جنێویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بوو.)
بۆیه له‌م رووه‌و مرۆڤه‌كان هاوبه‌شن له هه‌ست كردنیان به‌رامبه‌ر به مردن, به‌لام شاعیران له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی هه‌ست و سۆزیان زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌م كاریگه‌رییه‌وه, بۆیه‌شه هه‌سته‌كان وه‌ك یه‌كن، به‌لام شێوازی ده‌ربڕینه‌كان جیاوازه. ئه‌م شێوازی جیاوازی ده‌ربڕینه زۆر جاران وا خۆی نیشان ده‌دات كه ده‌قه‌كه ده‌قێكی شیوه‌ن نه‌بێت, به‌ڵام به لێوردبوونه‌وه له پێكهاته‌ی ده‌قه‌كه‌و خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی ده‌ق و ده‌روونی شاعیره‌كه ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌مان خاسیه‌تی شیعری شیوه‌نی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه, له‌به‌رئه‌وه مه‌رج نییه شاعیره‌كه خۆی ئاماژه‌ی به مردنی كه‌سه‌كه دابێت, یان مێژووه‌كه‌ی و یان رووداوه‌كه، به‌ڵكو ئه‌وه خودی ده‌قه، خۆی ده‌خاته چوارچێوه‌ی شینگێرییهوهو ده‌توانی له خۆی و له ده‌روونی شاعیر بدوێت.
وشه‌ی (الرپاو) له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی بۆ شیوه‌ن به‌كارهاتووه, (قودامه كوری جه‌عفه‌ر پێی وایه كه وشه‌ی (الرپاو) واته شین بۆ مردوو كردن و به‌دیارخستنی ئاكاره چاكه‌كانی، واته ئه‌وه‌ی لێی ده‌فامرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و خه‌م له‌گه‌ڵ باسكردنی ئاكاری په‌سندو پێداههڵگوتنیهتی) ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ وشه‌ی (المدح) پێكه‌وه به واتای پێداهه‌ڵگوتن و په‌سن كردن به‌كاردێت, به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌یان له كهسهكهدایه له رووی زیندویی و مردووییدا, چونكه یه‌كه‌میان بۆ مردوو ده‌گوترێ و دووه‌میان بۆ زیندووه, ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌كرێ دووری له جیاتی مردن ببێته كه‌ره‌سته‌و هۆكاری نووسینی ده‌قه‌كه,ئه‌مه له‌و سه‌رنجه نزیكمان ده‌كاته‌وه كه بڵێین له‌نێو شیوه‌ندا په‌سن یان پێداهه‌ڵگوتن ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه, به واتای ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی بۆ مردوو ده‌گوترێ هه‌مووی ناچێته ناو چوارچێوه‌ی شیوه‌نه‌وه, ده‌بێ ئه‌و پێداهه‌ڵگوتنه پێداههڵگوتنێك بێت وه‌رگر له‌وه تێبگات كه نه‌مان و مردنی كه‌سه‌كه جێگای داخه, نه‌ك وه‌ك وه‌سف و پێداههڵگوتنێكی وه‌ستاوو چه‌قبه‌ستوو, یان به خراپ باس كردن به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ناو چوارچێوه‌ی شیوه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ زیندووش ده‌گوترێ كه تێیدا دیار بێت گهیشتنهوهو شادبوونه‌وه له‌و دووریه‌دا مه‌حاڵه، ئه‌مه‌شیان له شیوه‌نه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه.
له ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا چوارچێوه‌ی پێناسه‌كانی شیوه‌ن به شێوه‌یه‌كی سهرچیغچوو باس كراوه, واته پڕ به پێستی پێناسه‌كان نه‌بوونه, ئه‌وه‌تا (د. شكریه ره‌سول) وه‌ها پێناسه‌ی ده‌كات( لاوانه‌وه هونه‌رێكه لاوێنه‌ره یان شاعیر له هه‌ست و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه به‌رانبه‌ر به مردووه‌كه ده‌رئه‌بڕێ و بۆ مردووه‌كه ده‌گری…….)
یان (ره‌وف عوسمان) ده‌لێ (بریتییه له ده‌ربرینی خه‌م و ئازار و ……..بۆ ئه‌و مرۆڤه خۆشه‌ویستانه‌ی كه به ناچاری ئه‌و دونیایه‌ی چۆن تێی هاتووه ئاوهاش جێی دێڵێ ….هتد)
یان (د. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان) له ماستهرنامهكهیدا له‌سه‌ر شیعره‌كانی موخلیس ده‌نووسێ: (شیعری لاواندنه‌وه ئه‌و شیعره‌یه كه بۆ مردنی كه‌س و كار‌و خزم و دۆست و هاورییان ده‌هۆنرێته‌وه……….)
ده‌بینین له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر مردوو كراوه‌ته‌وه, كه له راستیدا ئه‌م شیعرانه بۆ چه‌مكی تری جیا له مردنیش ده‌نووسرێن هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمان له چه‌مكی دووری كرد كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نووسینی ده‌قه‌كانه, ئه‌م پێناسانه پێناسه‌ی كۆنن و ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرتر پێناسه‌یان بكه‌ین و بڵێین:
شیعری شیوه‌ن: هه‌موو ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای دووری و دابڕان و مردنه‌وه، به ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ په‌سن و پێداهه‌ڵگوتنه‌وه بۆ كه‌سانی مردوو و شوێن و گیانله‌به‌ر و سیسته‌م و نه‌ته‌وه‌و ئایدۆلۆژیا‌و سه‌رده‌می به‌سه‌رچوو و خودی خۆیه‌وه ده‌گوترێن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خه‌م بۆ دووری و نه‌مانیان له‌خۆ ده‌گرێت.
به ڕامانمان له‌و ده‌قانه‌ی كه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی شیوهینان تێدایه ده‌گه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی كه شاعیران ده‌شێ شیوه‌ن بۆ ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن كه به‌هۆی پێداهه‌ڵگوتن و په‌سنێكی ئاوێته بوو به نه‌مان و دووری به‌رجه‌سته ده‌بێت.
1- بۆ مردنی مرۆڤه‌كان به جیاوازی ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و پیشه‌و چۆنیه‌تی ژیانیانه‌وه
2- بۆ شوێنه‌كان (گوند و وڵات و ……….هتد)
3- بۆ سه‌رده‌م و حوكمرانی و سیسته‌م
4- بۆ خودی خۆی
5- بۆ ئاژه‌ڵان
ره‌نگه جگه له خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وانی تر تا ئێستا بوێرانه ره‌خنه‌گران نه‌یانتوانیوه بیانخه‌نه قالبی شیعری شیوه‌نه‌وه, به‌ڵام له راستیدا هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به ئاوێته بوونی به په‌سن و ستایشێكی نزیك له چه‌مكی دووری و دابڕان و مردن و نه‌مانه‌وه، كه‌م تا زۆر خۆی ده‌خزێنێته‌وه ناو چوارچێوه‌ی شیعری شیوه‌نه‌وه.
شوێن وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی شیوه‌ن
بێگومان مرۆڤ هه‌ر له سه‌رده‌می هاتنی ئاده‌مه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، سرووشتی وا بووه كه هۆگرییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری بۆ شوێن و وڵات و زێدی خۆی هه‌بێت, ئه‌گه‌ر چی له‌دایك بوون و مردنه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ناو زه‌وییه، به‌ڵام به تێڕوانینه ئایینییه‌كه‌ی كه مرۆڤ له قوڕ دروستكراوه‌و ئه‌و هۆگرییهشی بۆ خاك و قوڕه‌كه هه‌ر هه‌یه, بۆیه دووربوون له نیشتمان و وڵات, به‌تایبه‌تیش له شوێنێك كه هه‌ست كردن به نامۆیی و غوربه‌ت له په‌ره‌سه‌ندن دابێت, ئه‌وا هه‌ر په‌سن و پێداههڵگوتنێك بۆ وڵات و خاك و زێده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ست و چاوی شاعیر نه‌یانگاتێ، ئه‌وا خۆی له چوارچێوه‌ی شیوه‌ن نزیك ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌تا نه‌ك هه‌ر بۆ شوێن, به‌ڵكو بۆ كه‌سه‌كانیش كه دووری‌و دابڕان بووبێته كه‌ره‌سته له جیاتی مردن, شین و شهپۆرو گریان رۆڵ ده‌بینێته‌وه, چونكه وه‌ك چۆن مردن دابڕان و دوورییه‌كی ئه‌به‌دییه, به هه‌مان شێوه‌ش كه گریان و ناڵین هه‌بوو بۆ ئه‌و دوورییه ده‌بێته جۆرێك له شیوه‌ن. بۆ نموونه سه‌رنجی ئه‌م دێره شیعره‌ی وه‌فایی بده‌ین:
(وه‌فایی) دوور له تۆ په‌یوه‌سته حاڵی, شینه گریانه
له‌به‌رچاوت به صه‌د جێ وه‌ك نیشانه‌ی دڵ بریندارم
ده‌بینین به ئاشكرا شاعیر حاڵی شین و گریانی به‌ستۆته‌وه به دووری, واته دووری‌و دابڕان بووه هۆی ئه‌وه‌ی شاعیر شین بكات, جا شین كردنه‌كه بۆ دووری كه‌س بێت وه‌ك ئه‌م دێره شیعره‌ی سه‌ره‌وه یان بۆ شوێن و چه‌مكه‌كانی تر بێت.
زۆر جار باسكردنی شوێن وه‌ك بابه‌تێكی دووری و دابڕان و یان ستایشكردنێك و پهسنێك بۆ شوێنه‌كه له كاتی رابردوودا, جۆره سۆز‌و خه‌یاڵ و هه‌ستێك لای شاعیره‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات, كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ مردن و فه‌وتانی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كان, ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له جیاتی ناوی شوێنه‌كه ناوی كه‌سێك دابنرێت, خوێنه‌ر هه‌ست به له‌نگی واتا نه‌كات و به‌ڵكو رێك و ڕه‌وان واتاكه ببه‌خشێ و له ده‌روونی وه‌رگر جۆره هه‌ڵچوون و كاریگه‌ریی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بسازێنێ. وه‌ك شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (پێنجوێن به بێ تۆ)ی (موفتی پێنجوێنی):
پێنجوێن به بێ تۆ نزیكه مه‌رگم
لوبنان شكێن بووی داخی به‌جه‌رگم
تازه بووكێ بووی به‌سه‌ر چیاوه
ئه‌هاتنه سه‌یرت له‌ملاو له‌ولاوه
لێره‌دا ده‌بینین, وه‌سف و پێداههڵگوتنهكهی شاعیر بۆ شاری پێنجوێنه, له نێوان شاعیر‌و پێنجوێنیشدا بابه‌تی (دووری) یان (بێ تۆیی) به‌رجه‌سته بووه، به واتای ئه‌وه‌ی وه‌ك چۆن مرۆڤه‌كان بۆ له شیوه‌ندا بۆ كه‌سانی خۆشه‌ویستیان مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان قوربان ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه‌ش لێره‌دا شاعیر بۆ شاره‌كه‌ی وای كردووه.
بۆ دڵنیابوون له‌مه, له جیاتی ناوی (پێنجوێن) ده‌توانین ناوی كه‌سێكی وه‌ك (هیوا) دابنێین و وای لێدێته‌وه:
هیوا به بێ تۆ نزیكه مه‌رگم
لوبنان شكێن بووی داخی به‌جه‌رگم
سه‌رنج ده‌ده‌ین هه‌مان قورسایی و سه‌نگی هه‌یه‌و ئه‌و سۆز‌و هه‌سته‌ی له ده‌قی یه‌كه‌مدا لای وه‌رگر دروست ده‌بێت, هه‌مان سۆزه‌كه بۆ وشه‌ی دووه‌میش لای وه‌رگر ده‌سازێ, كه‌وابوو شوێن به گوێره‌ی بابه‌ته‌كه‌و جۆری شیعره‌كه و هونه‌ركاری و وه‌ستایی شاعیره‌كه، ده‌توانرێ وه‌ك كه‌سانی خۆشه‌ویست بلاوێنرێتهوهو شیوه‌نی بۆ بكرێ.
هه‌ندێ وشه‌و زاراوه هه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندی شیوه‌نیان له خۆیان هه‌ڵگرتووه و له‌ناو ده‌قی شیعری پهسنكراودا هه‌بن مۆركێكی شینگێڕییانه له‌خۆ ده‌گرن, وه‌ك (گریان, شین ، شه‌پۆر، خه‌م, مردن, قورم به‌سه‌ر، غوربه‌ت,,,,,,,,هتد) حاجی قادر له شیعرێكدا غوربه‌ت و قوربه‌سه‌ری له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاوێته ده‌كات و بۆنی شیوه‌ن بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌ی په‌رش و بڵاو ده‌كاته‌وه:
قوڕی كوێ كه‌م به‌سه‌ر خۆما له غوربه‌ت
خه‌وم نایێ له داخی موڵك و میلله‌ت
ئه‌گه‌ر وه‌ك من خه‌به‌ردار بن له ده‌وڵه‌ت
له حه‌یفان خۆ ده‌خنكێنن به پێ په‌ت
یان چۆن كه‌سی شینگێڕ دوای مردنی كه‌س و كار‌و خۆشه‌ویستانی، خۆی وه‌ك نه‌بوویه‌ك یان زیندانییه‌ك دێته پێش چاو، (حاجی)ش به هه‌مان شێوه غوربه‌ت وه‌ك زیندان سه‌یر ده‌كات: وه‌ك:
غه‌ریبی غوربه‌تی كردم به ئه‌وتان
سه‌راپا ئه‌ڕزی لێ كردوومه زیندان
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بزانین كه مه‌رج نییه هه‌موو جارێ بابه‌ته‌كه شین‌گێڕی ده‌ربخات, به‌ڵكو هه‌ندێ جار شینگێڕو شاعیر هه‌مان خه‌سڵه‌ت له خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌یه‌ك شێواز و به هه‌مان هه‌ناسه‌وه ده‌ربڕینه‌كان ده‌رده‌بڕن, بۆیه له رووی ده‌روونیه‌وه چۆن كه‌سێك به مردنی خۆشه‌ویستێكی حاڵی ده‌روونی ده‌گۆڕێ به هه‌مان شێوه‌ش شاعیرێك به دووری و غوربه‌ته‌وه هه‌مان حاڵی شینگێڕهكهی ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ق و بابه‌ته‌كه‌ش هاوشێوه نه‌بن, ئه‌وا شێوازی كاركردنی شاعیرێك و شینگێڕێك له‌یه‌ك ده‌چن.
-واده‌بێ شاعیر دووری له شوێن و كه‌سه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كات و به شێوه‌ی كۆ شیوه‌نی خۆی ده‌رده‌بڕێ ئه‌مه‌ش شیعره‌كه له رووی هه‌مه‌جۆری شیوهنهكهوه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه‌ی لی َ دووره: وه‌ك (لۆلانی) ده‌ڵێ:
كانێ مزگه‌وت و خانه‌قا
كا حوجرهییت مه‌لاو فهقا
تێكدان بێ دین و ئهحمهقا
كانێ گه‌لۆ سوارێ عه‌گید
ژارۆ دلۆ كا شێخ ره‌شید
ده‌بینین لێره‌دا (مزگه‌وت و خانه‌قا و حوجره)وه‌ك سێ شوێن به نه‌مانیان شاعیریان خستۆته حاله‌تی شینهوهو ئه‌مه‌شی هاوشان به‌ستۆته‌وه به نه‌مانی شێخ ره‌شیدی لۆلانییهوه, كه ویستوویه‌تی شیوهنهكهی ته‌نیا بۆ شوێنه‌كان نه‌بێت و له‌گه‌ڵیشیدا وه‌ك ته‌رجیع به‌ندێك هه‌ر كۆپله‌یه‌ك دوو نیوه‌دێری كۆتایی هێناوه‌ته‌وه.
یان له شیعری نوێ‌دا به هۆی رووداوی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه, شاعیران شیوه‌نیان بۆ كردووه‌و شیوه‌نه‌كه دوو بابه‌تی تێكه‌ڵ كردووه, ئه‌وانیش شیوه‌ن بۆ خودی شار وه‌ك شوێنێك و شیوه‌ن بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه, واته له روانگه‌ی شیوه‌ن بۆ قوربانیه‌كانه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك شوێن كه‌وتۆته به‌ر شیوه‌نی شاعیرانه‌وه.
دونیا وه‌كو شوێن زۆر جاران په‌یوه‌ست كراوه به مرۆڤه‌كان, به نه‌مانی خۆشه‌ویسته‌كان و مردنیان و دووربوونیان, لای شاعیر دونیاش به‌هایه‌كی نه‌ماوه, ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینێكی راستگۆیانه‌ی ناخ و ده‌روونه كه راشكاوانه سۆزی خۆی ده‌رده‌بڕێت: بۆنموونه:
كه سه‌ید عومه‌ر نه‌ما بۆچیمه دونیا
له‌به‌رچاوم ره‌شه زوخاله عومه‌ر
ئه‌گه‌ر دونیا هه‌موو باغی به‌هه‌شت بێ
به بێ تۆ چاوه‌كه‌م وه‌ك چاله عومه‌ر
دڵی خاڵت عه‌جه‌ب خاڵ خاله عومه‌ر
له‌پاشی تۆ ژیانم تاله عومه‌ر
عیماره‌ی عومرهكهم رووخا به جارێ
بناغه‌ی راقهنا كهنداڵه عومه‌ر
…………………………………هتد
شیوه‌ن بۆ گیانله‌به‌ران:
گیانله‌به‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوشانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و هه‌ندیكیان سرووشتهكهیان وایه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ دروست كراون و له‌و سۆنگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ هۆگریی ته‌واویان پێكه‌وه هه‌یه, ئه‌م هۆگرییه به دووركه‌وتنه‌وه‌و له‌ناوچوون و فه‌وتانه‌وه مرۆڤ ده‌خاته جۆرێك له خه‌م و په‌ژاره‌و له‌و روانگه‌وه ده‌شێ ئه‌و هۆگریی و خۆشه‌ویستییه دوای نه‌مانی گیانداره‌كه به ده‌ربڕینی شیوه‌ن ئامێزه‌وه ته‌عبیری لێ بكرێت.
له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه هه‌یه‌و شاعیرێكی وه‌كو(ئه‌بو نه‌واس شیعری بۆ سه‌گه‌كه‌ی گوتوه‌و تێیدا شیوه‌نی بۆ كردووه) ، لێره‌دا ئه‌و گرفته‌ی دێته رێی رهخنهگرو پرۆسه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو جارێ نازانرێ ئه‌و شیعره به بۆنه‌ی تۆپینی وڵاخ یان فه‌وتانی گیاندارو باڵنده‌كانه‌وه گوتراوه یان هه‌ر په‌سن كردن و پێداهه‌ڵگوتنه؟ لێره‌وه‌ش دێینه‌وه سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه دووری و دابڕان وه‌ك چه‌مكێك خۆی ده‌خزێنێته‌وه ناو باسه‌كه به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر وه‌سف و ستایشكردنهكه له سۆنگه‌ی دوورییه‌وه بێت و به كاتی رابردووه‌وه قسه بكات, ئه‌وا ده‌چێته‌وه ناو خانه‌ی جۆرێك له شیوه‌ن و شاعیر هیوای ئه‌و رۆژانه ده‌خوازێ كه له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ره‌كه بووه, نه‌ك وه‌سفی ئێستایی بۆ گیانداره‌كه.
نالی له شیعری (هه‌ی كه‌رێكم بوو چ په‌یكه‌ر) وه‌سفی كهركهی ده‌كات و پێیداههڵدهلێ, به‌ڵام هێنده وه‌سفه‌كه‌ی غه‌ریبی ئامێز‌و هیواخواستنه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه رێك و ره‌وان مرۆڤ ده‌روونی نالی ده‌خوێنێته‌وه كه ئێستا دووره له كه‌ره‌كه‌ی, به تایبه‌تی له دێری سهرهتاوكۆتایی دا ئه‌مه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت له كاتێكی رابردوودا نیشانی ده‌دات به‌وه‌ی كه ده‌ڵێ:
هه‌ی كه‌رێكم بوو چ په‌یكه‌ر، تهی كه‌ری ههورازو لێژ
سینه پان و مووچه كورت و شانه به‌رزو گوێ درێژ
له دێری كۆتاییشدا ده‌ڵێ:
چه‌ند خۆش بوو زوبانی حاڵی ده‌یوت (نالی) یا
هه‌ردوو حه‌یوانین ئه‌تۆ گوێ كورت و ئه‌منیش گوێ درێژ
له‌به‌رئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی سایكۆلۆجیانهی ده‌قی ئه‌ده‌بی له‌و روانگه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌قی شیوه‌ن و لاواندنهوهدایه, كه نووسه‌ر یان شاعیر بخرێته به‌ر نه‌شته‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌وه‌ی كه به پشت به‌ستن به بنه‌مای ده‌روونشیكاری, ده‌توانرێ ناخ و ده‌روونی شاعیر بخوێنرێته‌وه له رێگای خوێندنه‌وه‌ی وردی ده‌قه‌كه‌و هه‌ڵمژینی ده‌ق به‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه ناخی شاعیر نیشانده‌ده‌ن به ئاقاری شیوه‌ن و خه‌م و خه‌فه‌ت خواردن بۆ دووری و دابڕانی شتێك, جا ئه‌و شته گیاندار بێت یان مرۆڤ یا شتێكی نازیندوو.
شیوه‌ن بۆ سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌وڵه‌ت:
زۆر جار به نه‌مانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، یان به نه‌مانی ده‌وڵه‌تێك, یان میرنشینێك شاعیر شیوه‌نی بۆ ده‌كات, ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جار مه‌به‌ستی ده‌رخستنی مێژووهكهیه, به‌ڵام زۆر جارانیش داخ و خه‌فه‌ت خواردنه بۆ تێكچوونی ئه‌و قه‌واره‌و سیسته‌مه فه‌رمانڕه‌واییه, كه لای شاعیر پیرۆز‌و گرنگ بووه, كۆنترین شیعری له‌و شێوه‌یه له ئه‌ده‌بی كوردی دا‌و ئه‌وه‌ی ئێمه په‌یمان پێ بردبێت, له‌ناو دووچامهكهی (نالی و سالم)دا ئه‌و نیگای شیوه‌نه به روونی هه‌ستی پێ ده‌كرێ, سه‌ره‌ڕای شیوه‌ن بۆ شاری سلێمانی، به‌ڵام له وهڵامنامهكهی سالمدا شێوازێك شیوه‌ن له ده‌روونی شاعیر هه‌ستی پێده‌كرێ كه خه‌م بۆ نه‌مانی حوكمڕانی بابانه‌كان ده‌خواو ده‌یه‌وێ به شین و زارییه‌وه به نالی رابگه‌یه‌نێ:
له‌و سایه‌وه كه حاكیمی (بابان) به‌ده‌ر كران
نه‌یدیوه كه‌س له چیهره‌یی كه‌س جه‌وهه‌ری هونه‌ر
جوز گاه گاهی ئاهو ناڵه له ئه‌ییامی رۆمییان
نه‌مدیوه وا ببێ له عه‌داله‌ت له‌بی به‌شه‌ر
(سه‌یوان) پڕه له شه‌خسی سته‌مدیده خوارو ژوور
هه‌ر قه‌بری پرچ غه‌مانه له هه‌ر لادهكهم نه‌زه‌ر
ئه‌وسا مه‌كانی ئاسكه بوو كانی ئاسكان
ئێسته له ده‌نگ و ره‌نگی رۆمی پڕه له‌كه‌ر
له‌م ده‌قه‌دا به روونی هه‌ست به ده‌روونی شاعیر ده‌كرێت كه سۆزێكی لاواندنه‌وه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بووه, له داخی رۆمییه‌كان و خه‌می له‌ناوچوونی حوكمرانی خۆماڵی. به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م شیوه‌نه زۆر جار له‌گه‌ڵ مردنی كه‌سه ناسراوه‌كه, واته فه‌رمانڕه‌وای سیسته‌م و حوكمرانییهوه خۆی نواندووه, بۆ نموونه شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (نالی) كه هێما بۆ مردنی (سلێمان پاشای بابان) ده‌كات و به ده‌ربڕینێكی پڕ له شیعرییه‌ته‌وه شیوه‌ن و ستایش و هه‌واڵدانی رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاوێته ده‌كات:
تا فه‌له‌ك ده‌وری نه‌دا سه‌د كه‌وكه‌بی ئاوا نه‌بوو
كه‌وكه‌بی میهری موباره‌ك ته‌ڵعه‌تی په‌یدا نه‌بوو
تێبینیه‌كی گرنگ لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ری بوه‌ستین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه شیعری شیوه‌ن وه‌ك ده‌قێك و، شاعیر وه‌ك شینگێرێك به زۆری نه‌مان و دووری و دابڕان و مردنیان خستۆته سه‌ر باری فه‌له‌ك و له‌و باره‌وه یه‌خه‌ی فهلهكیان گرتوه، كه بۆ چ ئه‌م رووداوه‌یان به‌سه‌رهێناوه, بۆیه ئه‌مه تا راده‌یه‌ك بۆته تایبه‌تمه‌ندی شیعری شیوه‌ن به‌وه‌ی كه شیوه‌ن كردن په‌یوه‌ست كراوه به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ فهلهكهوه.
هه‌ندێ جار به‌ده‌ر له سیسته‌مه‌كه, ئه‌وه‌ی كه‌وا سیسته‌مه‌كه‌ی پێویسته‌و له‌سه‌ری وه‌ستاوه كه نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كه‌یه, ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی شیوه‌ن و لاواندنه‌وه, بۆ نموونه موفتی پێنجوێنی(1881-1952) له شیعرێكدا ده‌نووسێ:
موودهتێكه من به مه‌خفی شیوه‌ن و گریان ئه‌كه‌م
هه‌ر خه‌یاڵی خاك و قه‌ومی میلله‌تی كوردان ئه‌كه‌م
روو به سه‌حرا سه‌ر ئه‌نێم و قوڕ ئه‌پێوم پڕ به‌دڵ
بێ خه‌به‌ر وا تێ ئه‌گه‌ن من بێ خه‌مم سه‌یران ئه‌كه‌م
ئاوی چه‌شمه‌ی چاوه‌كانم وا به هه‌وری خه‌م ته‌قی
شۆخی ی‌و یاری به زۆری ئاوه‌كه‌ی سیروان ئه‌كه‌م
هێنده غه‌رقی شینم و خهرقهم به شینی كردبه به‌ر
قیمه‌تی پیرۆزه بێ شك زوو به زوو هه‌رزان ئه‌كه‌م
كه سه‌رنجی ئه‌م ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ده‌ین ده‌بینین خاك و نه‌ته‌وه ئاوێته‌ی یه‌كتری بوونه و هه‌ردووكیان لای شاعیر جێگای شیوه‌ن و لاواندنه‌وه‌ن و شاعیر شینیان بۆ ئه‌كات، ئه‌مه‌ش به شێوازێكه خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كات شیوه‌نه‌كه بۆ كه‌سێكی خۆشه‌ویستیه‌تی, به‌ڵام نه‌ته‌وه‌و خاك و میلله‌تیش به هه‌مان هه‌ناسه‌و شێوازی مردنی كه‌س وكارو خۆشه‌ویستان ده‌بێته كه‌ره‌سه‌ی لاواندنه‌وه.
شیوه‌ن و لاواندنه‌وه‌ی خود
شاعیر وه‌ك خودی خۆی، به‌ده‌ر نییه له كه‌سه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا، بۆیه وه‌ك چۆن شیوه‌ن بۆ خه‌ڵكی تر‌و خۆشه‌ویستانی ده‌كات, به هه‌مان شێوه‌ش ده‌شێ بۆ ده‌روونی خۆی بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی له رووی خۆشه‌ویستییه‌وه له پێش ئه‌وانی تره‌وه‌یه, ئه‌م شیوه‌نه بۆ له‌ده‌ست دانی كۆمه‌ڵێك شته, له‌وانه له ده‌ست دانی ته‌مه‌ن, له ده‌ست دانی جوانی و گه‌نجی خودی كه‌سه‌كه, ……..هتد, ئه‌مانه و چه‌ندانی تر ده‌بنه كه‌ره‌سته‌و بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شاعیر خۆی بۆ خۆی بلاوێتهوهو شیوه‌ن بكات, ئه‌م دیارده‌یه‌ش وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی نه‌گۆڕ بووه‌و شاعیران بڕوایان وا بووه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك شیوه‌نیان بۆ بكات ئه‌وان شیوه‌ن بۆ خۆیان بكه‌ن, ئه‌وه‌تا (مه‌وله‌وی) ئه‌م حه‌قیقه‌ته به جوانی روون ده‌كاته‌وه, به‌وه‌ی كه پاشی خۆی هیچ شین و گریانێك وه‌ك هی خۆی كه‌ڵكی نییه بۆی:
داد نمهدۆ داد شین, مالوومهن لێم
دمای وێم په‌ریم, هیچ كه‌س وێنه‌ی ویم
یان شاعیرێكی وه‌ك (ناری) ده‌ڵێ:
با بكه‌م شیوه‌ن له داخی باخی عومری بێ سه‌مه‌ر
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دابنیشم. وه‌ك هه‌تیوی بێ پده‌ر
با بهئهشكی دیده ته‌ڕ كه‌م خاك و خۆڵی راگوزه‌ر
خۆم له قوڕ بگرم به جارێ هه‌ر له پێ تا ته‌وقی سه‌ر
به‌ڵكو لوتفی شاهی لهولاك بێ نه‌جاتم دا له شین
ده‌بینین هه‌ست و نه‌ستی شاعیر له چوارچێوه‌ی له‌ده‌ستدانی ته‌مه‌ن و دووری و به‌سه‌رچوون و دابڕانه له ته‌مه‌نی جوانی و گه‌نجێتی و به‌م بۆنه‌وه خه‌می بۆ ده‌خواو ده‌روونی خۆی دهلاوێنێتهوهو شیوه‌نی بۆ ده‌كات.
ته‌كنیكی هونه‌ریی شیعری شیوه‌ن
بێگومان زمانی ده‌ق و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی و ته‌كنیكی داڕشتن، تایبه‌تمه‌ندی به ده‌قه‌كه ده‌به‌خشن و ده‌ق ده‌خه‌نه بارێكی تایبه‌تییه‌وه, شیعری شیوه‌نیش وه‌ك مه‌به‌ستێكی دیاری نێو مهبهستهكاتنی شیعری كلاسیك, له‌به‌ر جۆری ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی, هه‌ندێ جار ته‌كنیكه‌كه‌ی ده‌بێته قوربانی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر جه‌خت كردنه‌وه‌ی زیاتری شاعیر له ههواڵدانهكهو ده‌رخستنی مێژووی مردنی كه‌سه‌كه‌وه, چونكه به‌شێكی زۆری شیعری شیوه‌ن له ئه‌ده‌بی كوردیدا سێ رێگای گرتووه:
یه‌كه‌م: شاعیره‌كه كاریگه‌ر بووه به مردن یان دووری كه‌س و شتهكهو، به‌و بۆنه‌وه به ته‌كنیكێكی جوان وه‌ك شیعره‌كانی تر، باسی كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه و وه‌سفی شته‌كه‌ی كردووه‌و خه‌می بۆ دووریی و دابڕانه‌كه‌ی ده‌رخستووه, له چوارچێوه‌ی ده‌قێكی ئاسایی.
دووه‌م: شاعیر مه‌به‌ستی بووه مێژووی مردنی كه‌سه‌كه باس بكات، بۆیه هه‌موو چه‌قی باسكردنه‌كه‌ی بۆ مێژووه‌كه گهراندۆتهوهو له‌م رووه‌وه هه‌ست و سۆز‌و ته‌كنیك و شیعرییه‌تی ده‌قی تا راده‌یه‌ك فه‌رامۆش كردووه.
سێیه‌م: جاری وا هه‌یه شاعیر ته‌نیا ده‌قێكی كورت بۆ سه‌ر كێلی مردوویه‌ك ده‌نووسێ, ئه‌مه‌ش چ له‌ژێر داواكاری بنه‌ماڵه‌ی مردووه‌كه، یان ته‌نیا له چه‌ند دێرێكی كورتدا وه‌سفێكی قوولی كه‌سه‌كه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خه‌می ماته‌مینی دا ئاوێته‌ی ده‌كات.
خاڵی دووه‌م و سێیه‌م زیاتر بۆ كه‌سانی مردوون و خاڵی یه‌كه‌م ده‌شێ بۆ مرۆڤ و گیانله‌به‌رو شوێن و ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیش بنووسرێن.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌تا ناوه‌رۆكه‌كه زیاتر دهربخسترێ, ئه‌وا بواری هونه‌ركاری و به‌كارهێنانی رهوانبێژییانهو شیعرییه‌تی ده‌ربڕین كه‌متر ده‌بێته‌وه, چونكه ئه‌و شیعره ده‌چێته قالبی به‌هایه‌كی به‌رز كه زۆرترین خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ و له هه‌ر سووچێكه‌وه لێی بڕوانی مه‌به‌ستی وه‌رگر بپێكێ و وه‌رگر بخاته بارێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌روونییه‌وه, شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی بێخود:
(له‌و رۆژه‌وه رۆیشتووه تۆراوه دڵێ من
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌رێم بێ سه‌رو شوێن ماوه دڵی من
…………………………….هتد)
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ، به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ست نییه، كه دڵنیامان بكاته‌وه ئایا ئه‌م شیعره بۆ پێغه‌مبه‌ر گوتراوه، یان بۆ برازاكه‌ی بێخود, بۆ هه‌ر كامیانی گوتبێت, ئه‌و جۆره گومان دروست كردنه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه شاعیر بواری ئه‌وه‌ی نه‌داوه خۆی به مێژوو، یان به ده‌ربڕینی ساده‌ی هه‌واڵنێرانه خه‌ریك بكات, به‌ڵكو وه‌ك شیعره‌كانی تری وه‌سفێكی جوان له‌گه‌ڵ ئاوێته‌بوونێك به خه‌م و مه‌ینه‌تی دووری و دابڕانی كردۆته بنه‌مای نووسینی ده‌قه‌كه‌ی.
ئه‌نجام
له‌م كورته لێكۆڵینه‌وه‌یدا گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه:
-ئه‌و پێناسانه‌ی بۆ شیعری شیوه‌ن كراون وه‌ك بابه‌تێكی دیاری نێو مه‌به‌سته‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی، كورتیان هه‌ڵێناوه‌و نه‌یانتوانیوه پڕ به پێستی خودی بابه‌ته‌كه ناساندنی بۆ بكه‌ن, چونكه گرفتی هه‌ره گه‌وره‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌مرۆی كوردی هێنانه ناوه‌وه‌ی پێناسه‌ی چه‌مكه ئهدهبیهكانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی و فه‌رامۆش كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نێو ئه‌ده‌به كوردییه‌كه خۆیه‌تی, بۆیه هه‌میشه ده‌بێ له روانگه‌ی خودی ده‌قه كوردییه‌كانه‌وه تیۆر بدۆزینه‌وه‌و پێناسه‌كان له‌و سنووره‌دا ههڵبهێنجرێن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
-شیعری شیوه‌ن هه‌ر ته‌نیا بۆ كه‌سه مردووه‌كان نییه‌و به‌ڵكو كه‌سانی زیندووش له‌به‌ر چه‌مكی دووری و دابڕان ده‌كه‌ونه ناو مه‌به‌ستی شیوه‌ن و لاواندنه‌وه.
-لاواندنه‌وه ده‌شێ بۆ شوێن (لادێ , شار، شاخ, وڵات……) بێت , هه‌روه‌ك بۆ له‌ده‌ستدانی گیانله‌به‌رو سیسته‌م و ئایدۆلۆژیا‌و نه‌ته‌وه شیوه‌ن ده‌كرێت.
-ده‌شێ شاعیر شیوه‌ن بۆ خودی خۆی بكات و پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك شیوه‌نی بۆ بكات, ئه‌م به تامه‌زرۆییه‌وه باش له له‌ده‌ست دانی ته‌مه‌ن و خودی خۆی بكات و له‌م باره‌وه شیوه‌نی بۆ بكات.
-ئه‌و ده‌قانه‌ی شیعری شیوه‌نیان له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه, به تایبه‌تی ئه‌و شیعرانه‌ی كه ته‌نیا هه‌واڵی مردنی كه‌سه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له رووی ته‌كنیكی هونه‌رییه‌وه به‌هێز نین, چونكه نزیكن له راسته‌وخۆیی و هه‌تا نائاسایی تر بێت له رووی واتاوهو دره‌نگ خوێنه‌ر په‌ی پێ ببات, زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار‌و زۆرتر هیرمۆنتیكاو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز له خۆده‌گرێت.
هێمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قڵاوه
Hem992003@yahoo.com