نیشتیمانه شكۆ شكاوه‌كه‌م …. پشكۆ حمه‌فرج
ئه‌وه‌ی ئه‌م نیشتیمان و میلله‌ته‌ی ئێمه له‌مێژوودا نه‌یبوه شكۆ(سیاده) بووه له‌هیچ كات وسه‌رده‌مێكیشدا هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری كوردییه كورد‌و نیشتیمانه‌كه‌ی شكۆكه‌ی لاواز‌و كراوه نه‌بوه بۆ به‌زاندن و تیكشكاندنی ئه‌و كه‌مه‌شكۆیه‌یی گه‌ر هه‌یبوبێت، له‌م ڕۆژانه‌دا بۆهه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی كه‌به‌خێرایی چاوێك بخشێنێت به‌شریتی ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌سه‌رخاكی ئه‌م نیشتیمانه ڕوده‌ده‌ن ئه‌و پرسیاره‌ی لادروست ده‌بێت ئاخۆ بۆ ئه‌م میلله‌ت ونیشتیمانهی كورد هێنده بێ شكۆ‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بۆ هێنده لاواز‌و بێده‌ربه‌ست و بێده‌سه‌ڵاتن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو سوكایهتیهیی به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌ل و خاكه ده‌كرێت، له‌ڕۆژانی ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕاگواستنی خه‌ڵكی كوردستاندا شكۆی كورد زۆر له‌ئاستێكی به‌رزترو پارێزراوترو تاكی كورد سه‌دانجار زیاتر له‌ئێستا خاوه‌نی كه‌رامه‌ت و خاكی كوردستانیش هه‌رچه‌ند له‌ڕوی فیزیكیه‌وه داگیركراوو ئه‌تك كرا‌و بوو لێ له‌ڕوی مه‌عنه‌وییه‌وه هاوڵاتی كورد ئه‌وێ ڕۆژی ته‌وێڵی له‌ئاسمان و خاكی كوردستانیش خۆی به‌لوتكه‌ی قه‌ندیلدا هه‌ڵواسی بوو! ئه‌وێ ڕۆژی كورد نه‌حكومه‌ت په‌رله‌مانی هه‌بو نهلهشكری زیاد لهدوسهد هه‌زار پێشمه‌رگه‌یی هه‌بوو نهسهرۆك كۆمار‌و دنیایه‌ك باش كاتبی وه‌ك ئه‌مرۆی هه‌بو كهبهحساب نوینه‌رایه‌تی شكۆی كورد ده‌كه‌ن له‌عێراقی نوێ‌دا، هه‌زاران جار زیاتر له‌ئێستا مرۆڤ ده‌یتوانی شانازی به‌كوردبوون و كوردستانی بونی خۆیه‌وه بكات، هه‌موو شانازی و شكۆی كورد له‌و رۆژگاره‌دا له‌په‌نایی خانوه قوڕه‌كانی لادێ و وره‌و بازوی چه‌ند سهدجهنگاوهرێك و له‌به‌رزی چیاكان و له‌سێبه‌ری پیره به‌ڕوه‌كانی كوێستاندا هه‌زاران جار له‌ئێستا زیاتر بوو شكۆی ئه‌و كاتی كورد‌و خاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێستادا سه‌ره‌ڕای بونی ئه‌و هه‌موو زل پۆست و پایه فشهڵهدا هه‌رگیز مایه‌یی به‌راورد نیه! ئه‌م ڕۆژانه‌ی ئێمه شانسمان هه‌یه لهبهڕێكردنیدا مایه‌یی خۆشبه‌ختی وشانازی نین بۆ هیچ كوردێك كهتۆزقاڵێك ئومیدی به‌م گه‌ل و نیشتیمانی كوردستانه هه‌بیت، مرۆڤ نازنێت به‌چ زمانێك گوزارشت له‌بێ شكۆی نیشتیمانه‌كه‌ی بكات و لهكامهیانهوه ده‌ست بهبژاردنیان بكات، لهوشككردنی پیره روباری ئه‌لوه‌نی ناوگۆرانی ئه‌ده‌بیاتی ده‌یان ساله‌ی كوردوئاوی ئاودیران و تێكه‌ڵكردنی هه‌ناری كورد‌و خورمای عه‌ره‌ب پێكه‌وه، ڕوباری شاری خانه‌قین ئه‌وشاره‌ی عه‌یامێكه لێمان دابڕاوه‌و ئێستا به‌هیوای ماده‌یه‌كی مردوین تامه‌زرۆیمان بشكێنێت، شاری دروشمه گه‌وره‌كانیش بههیواوهیهو چاوی له‌ڕێگای هاتنهوهیهتی بۆلای ده‌سته‌خوشكه‌كانی له‌كوردستانه شكۆشكاوهكهی ئه‌و كوردستانه‌ی رۆژانه (قه‌ندیل) شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ڕابردوو ئێستادا هه‌زارانجار ئه‌تك ده‌كرێت كه‌چی سه‌رۆك كۆماره‌كه‌مان له‌پایته‌ختی سوكایه‌تی به‌شكۆی كورد‌و خاكه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زه‌رده‌خه ده‌كات بۆ ئاغاكانی سوكایه‌تی به‌كورد، مرۆڤ هه‌زاران گومان له‌ڕابردوو وئێستاو ئایندهی كوردبونی خۆی سه‌ركرده‌كانی لادروست ده‌بێت، ڕۆژانه له‌بری به‌بیابان بونی خاكی كوردستان په‌تای شومی به‌عێراقی كردنی ئه‌م نیشتیمانه به‌هه‌رزان وله‌لایه‌ن شۆرشگێره دروشم گه‌وره‌كانی دوێنێی شاخه سه‌ركه‌شه‌كانی ئه‌وێ رۆژی و ئهتككراوو بهسوتماكراوهكانی ئه‌مڕۆوه‌و له‌سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م بهریزانهدا زۆر بێباكانه به‌ڕێوه ئه‌چێت و هیچ سیاسیه‌كی كورسی نشینیش وابونزیكهی ده‌یه‌یه‌كه ته‌نها موویه‌ك چیه گرژیان نه‌كردوه بۆ ئه‌م بردنی خاكی كوردستان وئهتككردنی هاوڵاتی كورد، ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كه‌نیشتیمانی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌بوو ئێمه له‌پاش ئه‌و هه‌موو شۆڕش و قوربانیدان و وهدستخستی ئه‌م قه‌واره كوردییه‌دا ئیستا غه‌نی ببوینایه بهشكۆو كه‌سایه‌تی نیشتیمانێك و گه‌لێك، لێ مه‌خابن به‌هۆی كورتبینی و به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ستی كورسی په‌ره‌ستی، ڕۆژانه به‌ده‌ستی خۆمان له‌سایه‌یی ئه‌م ده‌سته فهرمانرهوایهیی كهماشینی حوكمداری كورد لێئهخوڕن خه‌رمانی بچوكی به‌ئازار پێكهوهنراوی ئازرهكان و خه‌ونی میله‌تێك له‌چاڵ ده‌نێین و ئه‌و شكۆیهیی كورد به‌هیوای وه‌دیهاتنی بوو واشۆرشگێڕهكانی دوێنێ، ئه‌وانه‌ی به‌دروشم كوردیان ههمورۆژیك ده‌برده كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك وائێستا خۆیان شانبه‌شانی نه‌یاره‌كانی ئه‌م گه‌له قۆڵیان لیههڵماڵیوهو سڵ له‌هیچ كارێك ناكه‌نه‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌مه شكۆیهیی ئه‌م گه‌له به‌قوربانیدان پێكه‌وه‌ی ناوه ئه‌و قوربانیه‌یی له‌مڕۆدا هیچ گه‌لێكی سه‌رزه‌وی نیه هێنده‌ی كورد شورشی كردبێت و قوربانی دابێت و هینده‌ش شكۆكه‌ی شكاو‌و بهزێنراوبێت له‌سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیدا…!