Skip to Content

Sunday, November 10th, 2024
ده‌بێت تێ بگه‌ن؟ …. سۆران عه‌زیز

ده‌بێت تێ بگه‌ن؟ …. سۆران عه‌زیز

Closed
by August 25, 2011 گشتی

له‌م ماوه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ تووشی ئه‌و گرفته‌ ده‌بم كه‌ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی پێش چه‌ند ساڵێك كردوومن جارێكیتر بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام دوای نووسه‌ره‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن گوایه‌  شتێكی گرنگ كه‌شف ده‌كه‌ن بۆ خوێنه‌ر، ده‌نووسن ئه‌و دیمانه‌یه‌ پێش چه‌ند ساڵ ئاماده‌ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، راستییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ نووسه‌ری كورد نایزانێت ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌، رۆژنامه‌نووس نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ش خۆی ماندوو ناكات بزانێت كاری رۆژنامه‌وانی چۆنه‌؟. بۆگاداریتان به‌رێزان من تاكه‌ كه‌سم مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند جاری دیمانه‌كانم  هه‌یه‌، مافی ده‌سكاری و گۆرینی  و پاش و پێشی پرسیار و وه‌ڵامه‌كانم هه‌یه‌، ئه‌وه‌ منم كه‌ده‌توانم چه‌ند جاربڵاوی بكه‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بێت، به‌ڵام بۆمن نییه‌ مه‌فومی په‌یامه‌كه‌ بگۆرم، هه‌روه‌ك بۆم هه‌یه‌ ده‌سكاری زمان بكه‌م.  له‌م ماوه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌یخوێنمه‌وه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كاك مه‌ریوان وریا كه‌له‌راستیدا دوورو نزیك ناوی منی نه‌هێنابوو ته‌نها كێشه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی حیزبی و پارتی به‌تایبه‌ت بوو، به‌ڵام من باجه‌كه‌مدا، باجه‌كه‌مدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی “رق” ئه‌ستووریی كاك مه‌ریوان بۆ راگه‌یاندی حیزبی و پارتی به‌تایبه‌ت گه‌شته‌ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌دابوو كه‌ پرسی پێكراوه‌، كه‌پێی وتراوه‌ ئه‌و دیمانه‌یه‌ وه‌ك پێشه‌كی و ریكلام بۆ كۆدیمانه‌كه‌ له‌سه‌ر كتێبی “دین و دونیا” بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌له‌راستیدا  من نه‌ك ئه‌وه‌م پێوتبوو به‌ڵكو دیمانه‌كه‌شی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بریار بوو بیكات و رازیش بوو، هه‌روه‌ها ئامانجی منیش ته‌نها و ته‌نها له‌و دیمانه‌یه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌و وێنه‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنی حیزبی هه‌یه‌ بگۆرین، و هه‌میش ئه‌و وێنه‌ی له‌سه‌ر براده‌رانی ره‌هه‌ند هه‌یه‌ له‌نێو راگه‌یاندنی حیزبیدا بێته‌ گۆرین، كه‌به‌داخه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی ناشیرین لای هه‌ردوولا هه‌یه‌ ئیدی ئه‌وه‌ خه‌تایی كێیه‌ راستییه‌كه‌ی پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌، گۆرینی ئه‌م دیدانه‌كارێكه‌ كه‌هه‌ر ده‌بێت بكریت.  هه‌م بۆ كاك مه‌ریوان و هه‌میش بۆ راگه‌یاندنی حیزبی واباشه‌ كه‌ دۆستی یه‌ك بن، ئه‌گه‌ریش دۆستییش نه‌بن راستییه‌كه‌ی بادوژمن نه‌بن، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ئه‌زموون بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌موو دوژمندارییه‌ك وێرایی دروستكردنی رقێكی ئه‌ستوور كه‌ وه‌ك “دالای لاما” ده‌ڵێت ئه‌و رقه‌ش واده‌كات هیچ باشی یه‌كتر نه‌ك قبوڵنه‌كه‌ین، به‌ڵكو هه‌ر نه‌یشی بینین، من وێرای رێزی هه‌میشه‌یم بۆ كاك مه‌ریوان و براده‌رانی ره‌هه‌ند، كه‌له‌راستیدا ده‌مێكه‌ به‌م ساته‌وه‌خته‌شه‌وه‌ كه‌ئه‌م دێرانه‌ی تێدا ده‌نووسم خۆشم ویستوون و ده‌مه‌ون، هه‌رچیشم له‌ده‌س هاتبێت له‌هه‌ولێر و راگه‌یاندنی حیزبیدا به‌رگریم لێكردوون و ده‌یكه‌م  تا ئه‌و جێگه‌ی بزانم پێم وابێت حه‌قه‌، به‌ڵام من ده‌مێكیشه‌ ئه‌وه‌م وتووه‌ كه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ له‌زۆر شوێن و جێگادا موقه‌ده‌سكراون و زۆر كوێرانه‌ برێك به‌رگریان لێده‌كه‌ن، هه‌ن پێیان وایه‌ ئه‌وان شایسته‌ی ره‌خنه‌ نیین یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌خنه‌ن، له‌راستیدا ئه‌مه‌ بۆخۆی دژی په‌یامه‌كه‌ی خۆشیانه‌. دووه‌م ئه‌وه‌ی به‌رێز “باران” ئه‌ویش له‌ماڵپه‌ری ئازیزی ده‌نگه‌كاندا نووسیویه‌ گوایه‌ پرسی پێنه‌كراوه‌، ئه‌وجا گوناهێكی مه‌زنی به‌رامبه‌ركراوه‌، من كه‌ ئه‌و روونكردنه‌وه‌م خوێنده‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا تووره‌بووم، به‌ڵام دانبه‌خۆداگریم كه‌ ئێستا ده‌مه‌وێت بیكه‌مه‌ به‌شێك له‌خودی خۆم، بیخزێنمه‌ قوڵاییه‌كانی ناخمه‌وه‌، وای لێكردم ئاسایی وه‌ڵامێكی خۆشه‌ویستانه‌ بۆ باران بنووسم و پێبڵێم، به‌رێزم خاتوونی خۆشه‌ویست من ئه‌گه‌ر ئازارم داویت بمبوره‌. ته‌نها بزانه‌، تكایه‌ بزانن،من ئه‌و دیمانانه‌ هه‌موویان من ته‌نها من خاوه‌نیانم، ئه‌وانه‌شی كه‌ دووباره‌ داده‌نێمه‌وه‌ ته‌نها مه‌به‌ستێك كه‌هه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێم وایه‌ پێشتر نه‌خوێندراونه‌ته‌وه‌، ئێستا له‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه‌ زۆرترین جار ده‌بینرێ وده‌خوێنرێته‌وه‌، بڵاوكردنه‌وه‌یان كارێكی هێجگار پێویسته‌.
 ئه‌وجا ئه‌مانه‌ دیمانه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرین ئیدی نه‌راپۆرتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین تا په‌یوه‌ندیان به‌بارودۆخ و رووداوێكه‌وه‌ هه‌بێت و كۆن ببن، ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێ ران كه‌ ئێستا و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش هه‌ر وه‌كو خۆیانن و پێویسته‌ قسه‌كانمان راكانمان هه‌میشه‌ زۆرتربن له‌باره‌یانه‌وه‌، ئیدی چ عه‌یبێكی تێدا ئه‌م دیمانه‌یه‌ جارێكیتر و به‌ته‌شكیله‌یه‌كی نوێووه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ و بخوێنرێته‌وه‌، ئیدی بۆ ده‌یكه‌نه‌ هه‌ڵا گوایه‌ شتانێكتان بۆ خوێنه‌ر ده‌رخستووه‌ كه‌ وه‌ك مۆرانه‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر دیمانه‌ و راگه‌یاندن و هتد درووست ده‌كات.
من دیمانه‌گه‌لێكی زۆرم كردووه‌ نه‌بینراون نه‌خوێندراونه‌ته‌وه‌ و هاوكات ئێستاش هه‌ر خه‌ریكم ده‌یكه‌م و پێشم وایه‌ من وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی فه‌رهه‌نگی كارمه‌ به‌رده‌وام بم، به‌ڵام شتێك كه‌ناتوانم بیشارمه‌وه‌ برێ جار و هه‌ندێ دیمانه‌ نه‌ك خۆم له‌به‌ر تامه‌زرۆیم بۆنووسه‌ره‌كه‌ و راكانی ده‌یكه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌یكه‌م كه‌ده‌بێت بیكه‌م، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زۆریشن من ده‌یانجار به‌شێوه‌ی جۆر به‌جۆر رجام لێكردوون كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك با گفتوگۆ بكه‌ین.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.