![رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و جه‌هلی موره‌ككه‌ب رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و جه‌هلی موره‌ككه‌ب](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/hemnOmarXoshnaw_864047370.jpg)
رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و جه‌هلی موره‌ككه‌ب
ره‌نگه ئه‌م ناوونیشانه‌ی سه‌ره‌وه خوێنه‌ر تووشی جۆرێك له سه‌رسامیی بكات, لێ ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته لێی بدوێین بریتییه له‌تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تێی كه‌وتووه ئه‌گه‌ر به ئاماژه‌دانێكیش بێت, چونكه ئێمه له حاڵێكدا ئه‌م وشانه ده‌نوسین كه خۆمان هه‌تا قورگمان خه‌ریكه نقومی به‌ر پێ نه‌دیتن بووینه‌وه, به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی یادكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانمان, له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ریكه یادكردنه‌وه بۆتهكلتوورێك كه خۆمان نازانین كه بۆ یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌و چۆن به‌ره‌و پیری یادكردنه‌وه ده‌چین و یادكردنه‌وه مانای چییه؟ به مانایه‌كی تر ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژێك ده‌ژین ئه‌وه‌نده بۆ مان و بوونمان ناژین. روونتر بڵێین یاده‌وه‌رییه‌كی نه‌دیتوو له هزری هه‌مووماندا چرۆی كردووه به‌لام ئه‌و یاده‌وه‌رییه زۆر جار بۆته چه‌په‌رێك و به‌ر پێی هه‌موومانی ته‌نیوه.
له زانستی لۆجیكدا وه‌ها پێناسه‌ی جه‌هلی ساده كراوه، كه مرۆڤێك ده‌زانێ كه نازانێ, ئه‌مه ساده‌یی و خاكهراییترین جه‌هله به دیوه لۆجیكییهكهی، كه هه‌موومان كه‌م تا زۆر له زۆر شت‌دا ده‌كه‌وینه به‌ر ره‌حمه‌تی ئه‌و جه‌هله، هه‌رچی جۆری دووه‌مه كه پێی ده‌گوترێت جه‌هلی موره‌ككه‌ب, ئه‌وه‌یه نازانین كه نازانین، واته هه‌نگاوێك ده‌نێین ناشزانین ئه‌و هه‌نگاوه‌مان هه‌ڵه‌یه. له‌مه‌دا ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌گه‌ری له‌نێو كایه‌كانی تردا، پشكی گه‌وره‌ی له‌م جه‌هله به‌رده‌كه‌وێت، چ جای ئه‌وه‌ی بێده‌نگبوونی تێدا هه‌ڵنه‌بژێردرێ، به‌ڵكو به پێشكه‌وتن و هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتوو حسێب كردنیش، كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه.
ئێمه ئه‌گه‌ر جیا له لایه‌نه‌كانی تر ته‌نیا لایه‌نی زمان و شێوازی نووسینی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی ئه‌مرۆ و به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌یه‌كانی پێشووتر به نموونه وه‌ربگرین، ئه‌وا حاڵه‌تی هێنده سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینین كه مرۆ له ئاستیاندا دۆش داده‌مێنێ، واته ئه‌و پاشاگه‌ردانییه له نووسین و ئه‌و بێ ئه‌زموونیی و نه‌شاره‌زاییه له نووسین وای كردووه سه‌رسامییه‌كی گه‌وره به ده‌ره‌وه دروست بێت و وشه‌ی ره‌سه‌نی خۆمان بخه‌وێندرێن. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له نه‌زانینه‌وه بێت (كه دڵنیام نه‌زانین نییه) ئه‌وا نیشانه‌ی پرسیار ده‌خاته سه‌ر زۆر رۆژنامه‌نووس كه ههنبانهیان له زمانی خۆیان به‌تاڵه, ئه‌گه‌ریش به سه‌رسامبوون به وشه بێگانهكانهو به‌كارهێنانیان به مانای پێشكه‌وتن و به حسێبی ئه‌وان خۆ نزیك كردنه‌وه‌یه له كاروانی پێشكه‌وتن, ئه‌وا كورد گوته‌نی عوزریان له قه‌باحه‌تیان خراپتره و دووباره ریسییهكه ده‌كاته‌وه خوری و لایان وایه كه ئه‌مه ڕێگای راستی رۆژنامه‌گه‌رییه و نازانن كه نازانن، ئه‌مه ده‌یانباته‌وه به‌ر جه‌هلی موره‌ككه‌ب.
دروشمی چه‌ندێتی رۆژنامه‌گه‌ری به به‌رزبوون و، چۆنیه‌تی به بزربوون بێته خه‌ملاندن، كه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی دڵماان به زۆری رۆژنامه خۆشه ئه‌وه‌نده بیرمان بۆ چۆنییهتییهكهی ناچێ، دواجار هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌شمان ده‌كه‌وێته به‌ر چاوو هه‌ستیشی پێ ناكه‌ین و به شانازییهوهش یادی ئه‌و هه‌ڵانه بهرزدهكهینهوهو چاوی تیژی ره‌خنه‌ش ناخه‌ینه سه‌ر ئه‌خلاقی نووسین.
هه‌ویری ئه‌م دیارده‌یه ئاوی زۆری ده‌وێ، به‌ڵام تا وه‌ها بین ئه‌وا به ده‌ردی (نالی) له‌نێو جه‌هلی مورهككهبدا ده‌مێنین هه‌روه‌كوو ماوین.
Hem992003@yahoo.com