(وشه‌وده‌ربرینه‌كان له كۆ شیعری*شه‌ڵاڵم به عه‌تری ئێواره)*
یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زه هونه‌ریانه‌ی كه له بونیادی تێكستی شیعری هه‌یه,به جیاواز له هه‌موو تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (چیرۆك‌ورۆمان‌وپه‌خشان), ئه‌و هارمۆنیاو مۆزیك‌وریتم‌و‌وێنه هونه‌ریانه‌یه كه له شیعر دانه‌و ده‌بنه ئه‌لقه‌ی به ستنه‌وه‌ی خوێنه‌ر به شیعر.ئه‌وه بۆیه ئێمه هه‌رگیز له خوێندنه‌وه‌ی شیعر جارس‌و بێزارنابین چونكه ئه‌و گوازرشته رۆمانسییه‌ی ده‌ربرینی زمان كه له شیعردا هه‌یه و به هۆیه‌وه چه‌ندین وێنه‌ی هونه‌ری جوان به‌رجه‌سته ده‌كرێن و چێژمان پێده به خشێ ,كه‌متر له ره گه‌زه ئه‌ده‌بیه‌كانی تر ده‌بینرێت. زمان له تێكستی شیعریدا بوونێكی مه جازی هه‌یه,به به‌راورد له گه‌ڵ چیرۆك‌و رۆمان كه زمانێكی ریالیزمیانه‌یان هه‌یه. وشه له شیعردا چوارچێوه‌یه‌كی (ئیدیۆم)ی هه‌یه‌و هه‌مان ئه‌و ره‌هه‌نده جێگیر‌و دیاریكراوه‌ی نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له فۆرمه كۆمه‌ڵایه تیه‌كه‌ی زمان ده‌یبینین كه له ژیانی رۆژانه‌ماندا به كاری ده هێنین. به ده‌ربرینێكی تر وشه له ده‌قی شیعریدا ده‌شێ چه‌ندان مانا‌و راڤه‌و ئاماژه بگه یه نێت‌و هه‌مان ئه‌و ده‌لاله‌ته زمانه‌وانییه‌ی نه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له فۆرمه كۆمه‌ڵایه تیه‌كه هه‌یه‌تی . بۆیه شه ده‌بینین زۆرجار له تێكستێكی شیعری وشه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌نگه بۆ خوێنه‌ر ئاسایی نه بێت , به‌و مانایه‌ی هه‌مان ئه‌و واتا مه جازیه‌ی نییه كه پێی ده ناسرێته‌وه. هه‌رئه‌مه‌شه واده‌كات كه وشه به‌به‌رده‌وامی له پرۆسه‌ی شیعر نووسیندا له گه‌مه‌یه‌یه‌كی به‌رده‌وام دابێت. ئه‌گه‌ر چی زۆرجار ئه‌و یاریكردن‌و ته‌وزیفكردنه‌ی وشه له چوارچێوه‌ی ده‌ربرینی زماندا شوێن‌و جێگه‌ی خۆی ناگرێت‌و زمان خاڵی ده‌كاته‌وه له ئستاتیكا. دیاره ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئاشنا نه‌بوونه به‌و شێوازه‌ی زمان. بۆیه ئه گه‌ر سه رنج بده‌ین ده‌بینین له به شێكی هه‌ره گه‌وره‌ی پانتای شیعری كوردی به تایبه‌تیش نه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و كێماسیه زمانه‌وانیه هه‌یه . چونكه به شێكی زۆر له‌وانه‌ی شیعر ده‌نووسن واده‌زانن ته‌مومژیه‌تی زمان‌و ئستاتیكی زمان له‌وه دایه ده‌ربرین‌و گوزارشتی ناوازه و به یه كه‌وه‌نانی وشه ( هه رچۆ نێك بێت) له ده‌قدا به رجه‌سته بكه‌ن به‌و مه‌به سته‌ی زمانێكی جیا به رهه‌م دێنن , به ڵام هه‌موو ئه‌مانه دواجار زمان داده‌ماڵن له بابه تیبوون. هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌مرۆ وایكردوه تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خوێنه‌ر سه لیقه‌ی خوێنه‌وه‌ی شیعری نه‌بێت. چونكه به‌ناوی شیعره‌وه هه‌زاران ده‌قی بێ مانا ده بینین كه له ورێنه به‌و لاوه هیچ شوناسێكی تر هه‌ڵناگرن. بێگومان كه‌زمانیش نه‌توانرا به شێوه‌یه‌كی جوان ته‌وزیف بكرێت له شیعر‌و وێنه‌ی هونه‌ری جوان به رهه‌م بێنێت ئه‌وا ئه‌و ده‌قه خاڵی ده بێته‌وه له شیعریه‌ت‌و چێژ. له‌و روانگه یه شه‌و (بۆدلێر)ی شا عیر ده‌ڵێ( شیعر ته‌نیا زمانه) واته به بێ زمان ناتوانرێت شیعریه‌ت له ده‌قدا دروست بكه‌ین.كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له شیعر نووسین نه‌كه‌وین ده‌بێ هه‌میشه زمان وه‌ك فابریكایه‌كی وشه بخه‌ینه گه‌ر.به بێ ده‌وڵه‌مه‌ندی له زمان‌و بارگاویكردنی به وشه‌و چه‌مك‌و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ ئه سته‌مه شیعر بنووسین‌و تووشی كاوێژكردنه‌وه نه‌بین.یان جیاوازی له شوناسی شیعری بێنینه ئاراوه. (شێركۆ بێكه‌س) به نموونه بۆیه تاكو ئێستاش پێشه‌نگی شیعری كوردیه ,چونكه به لای منه‌وه هه‌ر ته‌نیا شاعیر نییه به ڵكو كارگه‌یه‌كی دروستكردنی وشه‌و ده‌ربرینی شیعریه. به بێ باكگراوه‌ندێكی گه‌وره‌ی زمان_ وشه_ ده‌ربرین_ ئه‌سته‌مه بتوانرێت به رده‌وامی به چه‌مكی شیعر‌و شاعیریه‌ت بدرێت. چونكه دواجار جۆرێ له خۆ جوینه‌وه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی یه‌ك وێنه‌ی هونه‌ری شیعری لێده‌كه‌وێته‌وه.ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هاوتای (شێركۆ بێكه‌س) له‌و زه‌مه‌نه مێژوویه دیاریكراوه چه‌ندین شاعیری دیكه‌ش شیعریان نووسیوه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام ته‌نیا ئه‌و توانی به‌رده‌وام بێت‌و ئه‌وانی تر ئه ستێره‌ی شیعریان زوو كواژایه‌وه.چونكه نه‌یانتوانی زمانێك بۆخۆیان دروست بكه‌ن كه ببێته به‌ر مه‌بنای به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی شیعر نووسینیان‌ودواجار شوناسی شیعریان پێ بناسرێته‌وه.بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌میشه به هۆی نه‌بوونی ئه‌و زمانه تایبه‌ته‌وه شاعیرانی ئێمه له رووی شوناسی شیعریه‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له یه‌كتریه‌وه نزیكن كه زۆر به ئه‌سته‌م له یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌ناسرێنه‌وه. كه‌واته هه‌وڵدان بۆ بیناكردنی شوناسێكی شیعری تایبه‌ت, به بێ هه‌وڵدان بۆ بیناكردنی زمانێكی شیعری تایبه‌ت ئه‌سته‌مه چونكه دواجار ئه‌و زمانه‌یه به رده‌وامی به مانه‌وه‌و ئه‌زموونی شیعری شاعیرێك ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه زموونی شیعری شێركۆ بێكه س ده یبینین.
(شه‌ڵالم به عه‌تری ئێواره)* كۆ شیعرێكه , به زمانێكی ساده‌و ره‌وان بێ گرێ‌وگۆل نووسراوه‌و له هه‌ندێك ده‌قدا زمان تواتیویه‌تی وێنه‌ی هونه‌ری جوان‌ومۆزیك‌و ریتمی شیعری جوان به‌رهه‌م بێنێت. به ڵام له گه‌ل ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك ده‌قی تر زمانی شیعره‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر واقیعیانه بۆته‌وه‌و نه‌یتوانیوه ئه‌و چێژه شیعریه دروست بكات كه ئێمه‌ی خوێنه‌ر له‌كاتی خوێنه‌وه‌ی هه‌ر ده قێكدا به دوایدا وێڵین. له راستیدا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی شیعر به ره‌گه‌زه‌كانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه په یوه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌یی بێت‌و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شیعر ره‌نگادانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سایكۆلۆژی‌وسۆسیۆلۆژیه بێت كه شاعیر تیایدا ده‌ژیت‌و ده‌ره‌نجامی روانینی شاعیریانه‌ی خۆی بێت بۆدیارده‌و رووداوه‌كان, ئه‌و به دیوێكی تردا ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌بێ سه رله نوێ به رجه‌سته بكرێته‌وه به مه‌به‌ستی به رهه‌م هێنانی وێنه‌و شیعریه‌ت له ده‌قدا. ده‌نا هیچ جیاوازیه‌ك نامێنێته‌وه له نێوان شیعر‌و ئه‌و كردارانه‌ی رۆژانه ده‌یانكه‌ین. به ده‌ربرینێكی تر هه‌ر دیارده‌و رووداوێك كه ته‌وزیف ده‌كرێته‌وه له شیعرده‌بێ ئه‌و ره‌هه‌ندو چوارچێوه كرداری‌وریالیزمیه‌ی نه‌مێنێت‌و ره‌هه‌ندێكی سیمبولگه‌رای وه‌ر بگرێت. چونكه ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره نه‌بێت ئێمه هه‌موومان ده‌توانین شیعر بنووسین‌و له كاتێكدا به پێچه‌وانه‌وه یه . من تائێستا نه‌متوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ك دێر شیعریش بنووسم . بۆیه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین له‌و كۆشیعره‌دا‌و له هه‌ندێك ده‌ق زمان تاراده‌یه‌كی زیاد له پێویست واقیعی بۆته‌وه‌وبه داخه‌وه ئه‌مه‌ش چێژی شیعریه‌ت ده‌كوژێ لای خوێنه‌ر ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شیعردا شاعیر راسته‌و خۆ به بێ هیچ ته‌وزیف كردنه‌وه‌یه‌ك‌ومه‌دلولاتێكی تر ناوی شوێن‌و كه‌س‌و بابه‌ته‌كان دێنێت كه ئه‌مه بۆ چیرۆك‌و رۆمان ره‌نگه شیاوبێت به وپێیه‌ی زمان له‌و ره‌گه‌زانه‌دا زمانێكی (گێرانه‌وه‌و تۆماركردنه) به‌ڵام بۆشیعر هه‌رته‌نیا ئاماژه‌كردن نییه به ڵكو شیعریه‌ت‌وریتمیشه . بۆنموونه شاعیر ده‌ڵێ:_
عه‌یامێكه ئاره‌زووی سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
ئیتر با بۆشوێنێكی نزیكیش بێت
بۆئه‌و دیو حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌شمان
بابۆ به‌رده‌م دوكانی(به هرام)یش بێت (لا87)
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و كۆپڵه شیعریه بده‌ین ده‌بینین شاعیر وێنه‌ی به شێكی بچوك له‌و ژیانه جه‌نجاڵه‌ی ئه‌مرۆی خۆی ده‌كێشێت, كه‌نه‌ك ته‌نیا ئه‌و, به‌ڵكو ئێمه هه‌موومان گیرۆده‌ی ئه‌و وه‌رسی‌و ماندووبونه‌ی ژیانی ئه‌مرۆمانین‌وهه‌موو رۆژ بۆ ئێمه یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵه. كه‌واته جیاوازی شیعر لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كردارانه‌ی ئێمه رۆژانه رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه ئه‌وه‌یه , كه شیعر دروست وه‌كو خۆی هه‌مان ئه‌و وێنه ریالیزمیه به رجه‌سته‌ناكاته‌وه له‌ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه . به ڵكو مه‌دلولاتی دیكه‌ی شیعری پێ ده‌به خشێ.به‌و هۆیه‌شه‌و شیعریه‌ت‌و وێنه‌ی هونه‌ری دێته ئاراوه. كه چی زمان له‌و كۆپڵه شیعریه‌ی شاعیردا تا ئه‌و راده‌یه واقیعی بۆته‌وه كه ئێمه‌ی خوێنه‌ر ده‌زانین باسی چی ده‌كات‌و ته‌نانه‌ت ئاماژه بۆ شوێن‌و ناوی كه‌سه‌كانیش ده‌كات. كه هاورێیه‌كی شاعیره‌و له نزیك ماڵی ئه‌و دوكانێكی هه‌یه.
شیعره‌كانی دوو توێی ئه‌و به‌رهه‌مه شیعریه ده‌توانم بڵێم ره‌نگدانه‌وه‌ی سه فه‌ری ژیانی شاعیره‌وه نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانیه‌تی له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه تائێستا.به یاده‌وه‌ریه جوان‌وناشرینه‌كانیشه‌وه. به شێك له وشیعرانه له فه‌زایه‌كدا یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌ویش چه‌مكی غه‌ریبی‌و ئه‌و به یه‌كدادانه سایكۆلۆژیه‌یه كه مرۆڤه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له گه‌ڵ مۆدێلی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێٍستای ژیان هه‌یانه.بۆیه‌شه ده‌بینین وه‌ك چۆن كۆی گوتاری شیعری كوردی له‌مرۆدا هه‌ڵگری په‌یامێكی ته‌ژی له نائومێدیه , به‌هه‌مان شێوه شیعره‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش به‌ده‌ر نین له‌و دنیابینیه.بۆیه‌شه له‌هه‌ندێ ساتدا له ده‌ربرینه شیعریه‌كان تاراده‌یه‌كی وا هه‌ست به نائومێدی شاعیر ده‌كه‌ین, كه تیایدا ته‌واو نائومێدی و غه‌ریبی لێ ده‌تكێ‌وتاسه‌ی گه‌رانه‌وه بۆسه‌رده‌مێك ده‌خوازێت كه گه‌وره‌بوون وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی ژیانی مرۆڤه‌كان رووی تێ نه‌كردبوو.چونكه دواجار ئه‌و گه‌وره‌بوونه‌یه سه‌رچاوه‌ی گشت مه‌رگه‌ساته‌كان به‌و پێیه‌ی د‌رك كردن‌و بیركردنه‌وه دێنێته ئاراوه له به‌رامبه‌ر بوون‌و ژیاندا به پێچه‌وانه‌ی زه‌مه‌نی منداڵی كه‌زه‌مه‌نی به رائه‌ته بۆیه شاعیر ده‌ڵێ:_
من ده‌مێكه ئارامیم لێ هه‌ڵگیراوه….
یاخود ده‌ڵێ:_
كۆڵانی منداڵیم پره له گه‌مه‌و گاڵته‌و گه‌پ
ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ هاوتا كردنی دوو زه‌مه‌نی جیا‌و دژ به یه‌ك كه منداڵیه‌تی‌وگه‌وره‌بوونه, ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه ئێمه كاتێ ئه‌و كۆپڵه شیعریه ده‌خوێنینه‌وه له ده‌ره‌نجامی پرۆسه ی خوێنه‌وه‌و فۆنه‌تیككردنی ده‌نگ‌و‌وێنه شیعریه‌كان , هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه حوزنێكی گه‌وره ناخی شاعیری گرتۆته‌وه‌و ئاره‌زووی منداڵبوونه‌وه ده‌كات , وه‌ك تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌و ژیان بێ مانایه‌ی ئه‌مرۆَ,هاوكات شاعیر به سكاڵاوه ده‌روانێته ژیانی ئێستای , وه‌ك ئه‌وه‌ی خاڵیه له هه‌موو شادومانی‌وبه خته‌وه‌ریه‌ك,به به‌راوردك له گه‌ڵ دوێنێ . چونكه جۆرێك له گازانده‌كردن له هه‌مبه‌ر ژیانی ئێستای ده‌رده‌برێت. ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به ڵكو به‌توندیش هه‌موو ئه‌و دیارده‌و توخم‌وده‌ركه‌وته نوێیانه‌ی ئه‌مرۆش كه ده‌ره‌نجامی مۆدێرنه‌و گلۆبالیزمن‌و ئاڵۆزبوونی ژیانی مرۆڤه‌كان‌ونامۆبوونی روحی كه سه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه, ره‌تده‌كاته‌وه‌و گه‌ركیه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشوو بێنێته‌و یاد خۆی وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر ده‌ڵێ:_
ئێواره‌ی ساده‌ییت باش ئه‌ی یار..
ئێواره‌ی كلدان‌وهه‌وری
شانه‌ی داری شۆره كچێك
كه هێشتاكه سیشوارو مسكارو
شامپۆ نابه‌له‌ده…
هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی شاعیر له وكۆپڵه شیعریه جوانه‌دا , ئاماژه‌ی پێداون به رهه‌می ئه‌و مۆدێرنه‌و ژیانه نوێیه‌ی ئه‌مرۆمانه . كه‌چی شاعیر ساده‌یی‌و ساكاری ژیانی دوێنێی كچانی ئێمه‌ی به لاوه جوانتر بوه له‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه . ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه‌ی شاعیر بۆ دوێنێ‌و نیشاندانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كان به بێ ئه‌و شێواندنه‌ی ئه‌مرۆ ده‌یبینین . ده‌رخستنی ئه‌و دیو گوتاره نه‌بینراوه‌ی مۆدێرنه‌یه كه هه‌موومان لامان وابوو فریادره سێكه بۆمان‌و له ژیانی دۆگمای دوێنێ رزگارمان ده‌كات‌و به هه‌شتێكمان بۆ بونیاد ده‌نێت كه چی به پێچه‌وانه كه‌وته‌وه. ئه‌مه‌ش واله شاعیر ده‌كات كه جوانی راسته‌قینه‌ی یاره‌كان له(كلدان)و(هه‌وری) ببینێت له جیاتی سیشوارشامپۆ. شاعیر ده‌یه‌وێت به ئێمه بلێت كه جوانی راسته‌قینه‌و پاكی كۆی دیارده‌كانی ژیان تا ئه‌و ئاسته بوو كه ده‌ستی بێ ئامانی ته‌كنه‌لۆژیا نه یشێوانبوون , له‌راستیدا شاعیر نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به ڵكو كۆی ماناكانی ژیان له دوێنێدا ده‌بینێت‌وله به‌رامبه‌ر ژیانی ئێستا غه‌ریبی‌و نائومێدیه‌كی گه‌وره رووی تێكردوه به راده‌یه‌ك ئومێدێك شك نابات بۆ ده‌ربازبوون هه‌روه‌ك ده‌ڵێ :_
پڕم له‌وه‌رسی
برستی مانه‌وه‌م لێبراوه
مانه‌وه له ناو زۆنگاوێك كڵاوه رۆژنه‌یه‌ك شك نابه‌یت
وشكی بكاته‌وه
شایه‌نی ئاماژه‌كردنه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه كه غه‌ریبی‌و نائومێدیه به كۆی گوتاری شیعری كوردیه‌وه ده‌بینرێت له واقیعی ئه‌مرۆدا.
هه‌ڵبه ته ئێمه له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه وشه له تێكستی شیعریدا ره‌هه‌ندێكی مه‌جازی هه‌یه‌و ده‌ربرینه زمانه‌وانیه‌كان مه‌رج نییه به‌هه‌مان ئه‌و فۆرمه بێت كه له چوارچێوه‌ی ئاسایی زمانه‌وانی ده‌بینرێت.بۆنموونه ئه‌گه‌ر وشه‌ی(چیا) وه‌ربگرین ده‌بینین هێمایه بۆ خودی چیا‌و شاخ به‌ڵام هه‌مان ئه‌و وشه‌یه له گوتاری شیعری مانایه‌كی تر وه‌رده‌گرێت, كه تیایدا هێمایه بۆَ(نه‌به‌زین)و(خۆراگری)و(هه‌ڵنه‌كه‌ندن)و(رووبه‌رووبونه‌وه)(سروشت)…تد. كه‌واته ده‌كرێت له شیعردا زیا له واتا‌و مانایه‌ك بدرێته پاڵ وشه. به‌ڵام نابێت به وهۆیه‌وه شاعیر هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌یه‌كی شیعری ناوازه‌بدات, به پاساوی ئه‌وی زمانێكی سیمبولگه‌رایی له ده‌قدا بونیاد ده‌نێت.به‌و هۆیه‌شه‌و شیعریه‌ت له ده‌قدا ونبكات‌و وێنه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌راوه به رجه‌سته بكات. بۆنموونه (به‌رد) تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه كه ره قه كه‌واته نابێ به ناوی شیعره‌وه بڵێن( وه‌ك به‌رد نه‌رم بوو) یانیش بلێین وه‌ك رۆژ تاریك بوو. له راستیدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ورد بروانینه به‌رهه‌می شیعری كوردی له‌مرۆدا به تایبه‌تیش شیعری گه‌نجان‌و لاوان‌و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان شیعر ده‌نووسن ره‌نگه نموونه‌ی سه یری له وشێوه‌یه زۆرببینین.كه هه‌ندێكیان هیچ واتا‌و مانایه‌ك ناگه‌یه‌نن. به ڵكو ناونراون شیعر‌و ته‌واو.بۆیه ده‌بێ شاعیر هه‌وڵبدات وێنه شیعریه‌كان به شێوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته بكات كه له لایه‌كه‌وه شیعریه‌ت به‌رهه‌م بهێنێت‌و له لایه‌كی تریشه‌وه ئاماژه‌و ماناكان ون نه‌كات .له لایه‌كی تره‌وه شاعیر ده‌بێت له پر‌وَسه‌ی شیعر نووسیندا ورده‌كاری‌وسه‌لیقه‌یی‌و تێروانینێكی وردبینانه‌ی هه‌بێت بۆ هه‌موو دیارده‌و كردار‌و رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌رو, بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ له شیعردا به رجه‌سته‌یان ده كات تووشی لادانی زمانه‌وانی نه‌بێت. لێره‌د ئێمه ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌كی بچوك ده‌كه‌ین له كۆشیعری( شه‌ڵاڵم به عه‌تری ئێواره) كه به بۆچوونی ئێمه وه‌ك خوێنه‌رێك له‌رووی ده‌ربرین‌و ئاماژه‌وه له نگیه‌كیان پێوه‌دیاره‌و ده‌كرا شاعیر وردتر له سه‌ر ئه‌و وێنه شیعریانه بوه‌ستایه. بۆنموونه:_
*شاعیر ده‌ڵێ(ده‌نگی ترپه‌ی پێ لا19) له‌راستیدا بۆ ده‌نگی پێ (چرپه) به‌كاردێت‌و ترپه ته‌نها بۆ لێدانی دڵه..
*شاعیر ده‌ڵێ(ژنه قه‌ره جێك ناو له‌پی خوێندمه‌وه لا19) بێگومان ئه‌وانه‌ی فاڵ ده‌گرنه‌وه‌و ناو له‌پ ده‌خوێنه‌وه, مرۆڤی ئاسایی نین به‌ڵكو (فاڵچین) كه‌واته شیاوتربوو بڵێ (ژنه فاڵچیه‌ك یان قاوه گره‌وه‌یه‌ك).
*شاعیر ده‌ڵێ(راده‌پسكێ‌و خۆی نادات به ده‌ممه‌وه لا20) مادام كرداره‌كه راپسكانێیه كه‌واته ده‌بێ بَلێت خۆی نادات به ده‌ستمه‌وه.
*شاعیر ده‌ڵێ( ده‌نكه زه‌نگیانه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كانمان كۆده‌كه‌ینه‌وه لا31) له راستیدا بۆ ده‌نك ( خڕكردنه‌وه) به كاردێت چونكه كردارێكی تاكیه له بری كۆكردنه‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ كردارێكی گه‌وره‌تر.
*شاعیر ده‌ڵێ(میلی ته‌مه‌نمان ده‌به‌ینه‌وه دواوه لا33) بێگومان ئێمه ده‌ڵێین میلی ته‌مه‌نمان ( ده گێرینه‌وه) دواوه. چونكه مه‌به‌ست له میل میلی كاتژمێره.
*شاعیر ده‌ڵێ(ره‌یحانه‌ی به‌ر بسكی كچێك لا35) به بۆچوونی من جوانتر بوو بڵێت (ژێر بسك) چونكه به‌ر زۆرتر بۆ ئامێز‌و به‌رۆك به‌كاردێت.
*شاعیر ده‌ڵێ (جانتای نیگه‌رانیه كانم ده‌پێچمه‌وه لا41) له راستیدا ئه‌وه‌ی ده‌پێچرێت هه‌گبه‌یه نه‌ك جانتا . ده‌بێ بڵێت (جانتای نیگه‌رانیه‌كانم هه‌ڵده‌گرم)..
*شاعیر ده‌لێ(چاڵی زه‌رده‌په‌رێكی تر دێته‌وه رێم لا45) به بۆچوونی من جوانتره بڵێت ده‌كه وێته‌وه رێم..
*شاعیر ده‌ڵێ( ئه‌ویش هات‌و به ره‌نگی خۆی دامی پۆشی لا45) دامی پۆشی مۆزیكی نییه , دایپۆشیم مۆزیكی تره. ئه‌مه له لایه‌ك, له لایه‌كی تره‌وه مادام كرداره‌كه (ره‌نگ كردنه) كه‌واته ده‌بێ بڵێت ( ره‌نگی كردم) چونكه داپۆشین شتی تریش ده‌گرێته‌وه . بۆنموونه به چه ترێك دامپۆشه….
*شاعیرده‌ڵێ(خه‌یاڵی رنینه‌وه‌ی ره‌زی ترێ ده‌ستی گرتم لا 47) بێگومان بۆ (ترێ) لێكردنه‌وه به كار دێت ،نه‌ك ( رنینه‌وه) چونكه ئه‌مه بۆ قه‌زوان‌و به‌روبوومی تره.
*شاعیر ده‌ڵێ(رێگایه‌كیش نۆشم ده‌كات لا49) بێگومان شیاوتره بڵێت ونم ده‌كات نه‌ك نۆشم ده‌كات.
*شاعیر ده‌ڵێ(پره له‌ورده شوشه‌ی رژاوی په‌نجه‌ره 53) بێگومان بۆ شوشه شكان به‌كاردێت له بری رژاو.
*شاعیر ده‌لێ( هاورێ‌وبراده‌ر لا54) هه‌ردووكیان هاوواتان كه‌واته یه كێكیان زیاده..
*شاعیر ده‌لێ ( سه‌رنجی ئه‌و بێچوانه ده‌ده‌م هێلانه‌یان پر كردوه له قسه‌و جریوه‌یان دێ لا57) هه‌ڵبه‌ته هه‌موو بێچوێك جریوه ناكات, كه‌واته ده‌بێ بڵێت سه‌رنجی ئه‌و بێچوه مه‌لانه ده‌ده‌م.
شاعیر ده‌ڵێ ( له عه‌سراندا به ده‌م خواحافیزی هه‌تاو لا63) بێگومان خۆر له مه‌غریبدا ئاوا ده‌بێت نه‌ك عه‌سر.
شاعیر ده‌ڵێ(كه‌ناری جۆگه‌یه‌ك كۆمان كاته‌وه لا67) بۆجۆگه رۆخ یان قه‌راغ به كاردێت , كه‌نار زیاتر بۆده‌ریایه.
*شاعیر ده‌ڵێ( ئاره‌زووم له قاوه‌یه‌كی تاڵه لا77) سیفه‌تی تاڵ زیاده‌یه چونكه قاوه به خۆی تاڵه . جێگه ئاماژه‌دانه چه‌ندین شاعیری تریش به‌هه‌مان شێوه ده‌نووسن.
*شاعیر ده‌ڵێ ( وردورد بمشۆ لا77) ئێمه هه‌رگیز ناڵێین ورد ورد بمشۆ , به ڵكو ده‌ڵێین ( جوان جوان بمشۆ یان بیشۆ).
*شاعیرده‌ڵێ (باوه‌شی رانه هه‌ورێكی ته‌ریو لا94) به بۆچوونی من له بری رانه هه‌ور شیاوتر بوو بڵێ په‌له هه‌ور.
*شاعیرده‌لێ(تنۆكێك ئاوی پشتی پیاوێكی نورانی بووم‌ورژامه ره حمی ژنێك‌و له كۆشی ئه‌و دا كه‌وتمه خوار لا100) بێگومان مادام تنۆكه ئاوێك بوه‌و چۆته نێو ره‌حمی ژنێك , كه‌واته ده‌بێ بڵێت له دامێنی ئه‌و كه‌وتمه خوار چونكه باوه‌ش‌و دامێن جیان له یه‌كتری.
*شاعیر ده‌لێ( هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌مه شان لا18) له راستید جانتا ده‌كرێته شان‌و هه‌گبه ده‌كرێته كۆڵ یان پشت…
*شاعیر ده‌لێ (شه‌یتانێكی شه‌ڕانی) ئاوه‌ڵناوی شه‌ڕانی زیاده, چونكه شه یتان بۆ خۆی هێمایه بۆ ئاشوب‌وشه‌ڕ‌وتێكدان .
*شاعیرده‌ڵێ(مه‌لی قه‌ره‌جیم باڵ بگرێ‌وتا ئه‌و دیوی سنووری نامۆیی برۆَم) مادام كاره‌كه په‌یوه‌ندی به باڵ گرتنه‌وه هه‌یه , كه‌واته ده‌بێ بلێت (بفڕ‌م) نه‌ك برۆم. چونكه رۆیشتن كرداری تریش ده‌گرێته‌وه.
بێگومان ئه‌مانه چه‌ند سه‌رنجێك بوون كه ئێمه وه‌ك خوێنه‌ر تێبینیمان كرد له شیعره‌كان. وێرای ئه‌مه‌ش له چه‌ندین شوێن شاعیر وشه‌ی عه‌ره‌بی به كارهێناوه كه ئێمه هاوواتای ئه‌وانه‌مان له‌زمانی كوردی هه‌یه بۆنموونه وه‌ك( ئه‌سه‌ف _حوزن_نور_یه‌ئس_ له‌عنه‌ت_ …تد) هاوكات چه‌ند وشه‌یه‌كیشی زیاد له جارێك دووباره‌كردۆته‌وه له شیعره‌كاندا وه‌ك(سورباو_نارنجی_ئێواران_مه‌راق_ته‌نیایی_ خۆر_زه‌رده‌په‌ڕ_چاوه‌رێ _ عه‌تر_شیله_خه‌ون_ هه‌نیه_….تد) كه پێویست نه‌بوون . له كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ شاعیر ده‌خوازم به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا بتوانم به درێژی بێمه‌وه سه‌ر شیعره‌كان….
تێبینی/ شه‌ڵاڵم به عه‌تری ئێواره به‌رهه‌مێكی شیعری هاورێم نوری بێخاڵیه‌و ئه‌مساڵ به چاپی گه یاندوه…