
وای له نائومێدی ئه‌م دۆخه! … هێمن مه‌حمود
هاورێیان لیتان ناشارمه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌به‌ر نائومیدی تاقه‌تی ئه‌وه‌م نه‌ماوه بنوسم،ته‌نانه‌ت تاقه‌تی ئه‌وه‌شم نه‌ماوه سه‌یری كه‌ناڵه كوردی و رۆژنامه‌ی كوردی بكه‌م، له‌هه‌مو شتێك نائومێدم، له‌ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ كه چاكسازی بكات و لهئۆپۆزسێونێكی شه‌رمن و بێ روئیا بۆ داهاتوو، لهوپۆلیس و پێشمه‌رگه‌و دژه تیرۆر و زێرهڤانییانهی كه وه‌ك دوژمنێكی گه‌وره‌و ترسناكیان ده‌ستگیركردبێت به‌به‌رچاوی كامێراكانه‌وه له‌و گه‌نجانه ده‌ده‌ن كه جگه له‌خه‌ونی ژیانێكی باشتر‌و خۆشتر و جوانتر هیچ داواكارییه‌كیان نیه، لهنوسهرهكانی حزب و ئه‌و بێژه‌رانه‌ی كه‌ده‌ڵێی شه‌ڕی ناوخۆیه‌و ده‌قیڕێنن، له‌و رۆشنبیرانه‌ی حزب كه هه‌روه‌ك توتی به‌رپرسه‌كانیان چیان پێ بڵێن ئه‌مانیش به‌دوایانه‌وه ده‌یڵێنه‌وه.
تا ئه‌و په‌ڕی نائومێدی له‌م دۆخه‌و له‌م راگه‌یاندنه سه‌قه‌ته و له‌م ده‌موچاوه‌ی سه‌ربازییه ناشیرییانهی ده‌سه‌ڵات بێزار‌و نائومێدم، له لێپرسراوه ناسیاسیهكانی ئۆپۆزسیۆن نائومێدم، له‌حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نائومێدم، ئاخر ئه‌وان تا ئه‌م ساته‌ش شه‌رم ده‌كه‌ن یاخود نا‌وێرن بڵێن ئێمه‌بوین خۆپیشاندانمانكرد یاخود ده‌یكه‌ین،ئه‌وان زاتیان نه‌كرد به‌ره‌سمی و به‌ئاشكرا برۆنه ناوخه‌ڵكه‌وه وداوای مافه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌یانتوانی چاو له‌یه‌مه‌ن بكه‌ن كه به‌ره‌سمی رۆشتونه‌ته ناو ئۆپۆزسێۆنه‌وه و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، من تێناگه‌م بۆ ئۆپۆزسیۆنی كوردی به‌درێژایی 60 رۆژ زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كرد بێنه پاڵ خۆپیشاندانه‌وه، هه‌ر له‌و دوره‌وه به‌شه‌رم و ترسه‌وه پشتگیری‌یان ده‌كرد.
من له‌و رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆماننوسانهش نائومێدم كه هه‌زاره‌ها گه‌نج خه‌ونیان پێوه‌ده‌بینین و بههیوابون رێبه‌رایه‌تیان بكه‌ن كه‌چی له‌پڕ رایانگهند ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خۆیانیان پێناكرێت چ جای خه‌ڵكی!!.
ئه‌م ساته‌ی تیایدا ده‌ژین ساتێكی نائومێد‌و كوشنده‌یه ، ساتێكه ناتوانرێت پێشبینی داهاتوی تیادابكرێت، ئێمه نازانین به‌ره‌و تونس ده‌رۆین یاخود به‌ره‌و سوریا‌و لیبیا، به‌هه‌زاران چه‌كداری حزب رژاونه‌ته سه‌ر كوچه‌و كۆڵانه‌كان، هه‌ریه‌كه‌و بهتێڵایهك و تفه‌نگێكه‌وه وه‌ستاون و به‌رده‌وام ترس ده‌به‌خشنه‌وه، ئێمه تاراده‌یه‌ك هه‌مومان هیوامان هه‌بوو به‌یه‌كێتی كه حزبێكی كراوه‌و دیموكراسی خوازه، كه‌چی ده‌موچاوه سه‌ربازییه ناشیرینه‌كان هه‌موو هیوایه‌كیان له‌م حزبه‌دا كوشت، من پێم سه‌یره رۆشنبیره‌كانی ناو یه‌كێتی تا ئێستاش بێده‌نگن یاخود ئه‌وانیش بێده‌نگ كراون.
لێتان ناشارمه‌وه نائومێدییه‌كی زۆرم هه‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆره بریارمداوه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی منداله‌كانم بم ئه‌وه‌نه خوونهدهمه خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه له‌م دۆخه تاڵه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌بازار نوقڵ و شیرینی بۆ كوڕه‌كانم به‌رمه‌وه ئه‌وه‌نده رۆژنامه و گۆڤاری كوردی نه‌به‌مه‌وه.
من دڵنیام ئه‌وانه‌ی له‌م دۆخه‌دا نائومێدن ژماره‌یه‌كی كه‌م نین، ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی سیسته‌می سیاسی و ئیداری و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی ره‌های به‌رپرسان و سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌كان و سته‌می سته‌مكاران بێتاقه‌ت و نائومێدی كردون.
كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌نگمان دا به گۆڕان و گۆڕانكاری له‌م وڵاته‌دا گه‌شتوینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌هه‌ده‌ر رۆشت له‌په‌رله‌مانێكی كارتۆنی و حه‌سیر مه‌یداندا.
زۆرن ئه‌وانه‌ی نا به‌رنامه‌یی و بێ روئیایی داهاتوی ئۆپۆزسیۆن توشی كه‌ئابه‌ی كردون و هه‌ستده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌خولێنه‌وه.
به‌راستی لێتان ناشارمه‌وه زۆر نائومێدبوم كه ئه‌م وتاره‌شم نوسی، به‌ڵام هاورێیان به‌هیوام من هه‌ڵه‌بم، هه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ها جارێكی دیكه به‌ئومێده‌وه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان.
ده‌ربه‌ندیخان
hemnm1979@yahoo.com