
فۆلكلۆر له‌به‌ر بهرۆچكهی زانكۆی سۆراندا
گومانی تێدا نییه، كه نووسینه‌وه‌ی مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌ر گه‌لێك، له زۆر له كایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نه‌وه دوای نه‌وه به‌های خۆی ده‌مێنێ و بگره ده‌بێته‌وه توێشوویه‌كیش بۆ مانه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌یان, له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش فۆلكلۆر‌و به‌رهه‌می بیری پێشینان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له خانه‌یه‌كی گرنگدا جێی ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته بناغه‌یه‌كی گه‌وره بۆ به‌رهه‌می ئێستا‌و ئاینده‌ش.
ره‌نگه به‌لای هه‌ندێ خه‌ڵكه‌وه باس و بازاڕی ئه‌م جۆره قسانه له گۆڤارێكی زانستیی پراكتیكیی تهجریدیدا نه‌شیاو بێت، به‌ڵام خودی كۆكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆر‌و كار تێداكردنی له‌ناو لێكۆڵینه‌وه‌كانی جیهاندا به زانست دانراوه‌و وه‌ك زانستێك به‌ش و كۆلێجی تایبه‌تیان له هه‌ندێك له زانكۆكان بۆ ته‌رخان كراوه, له‌به‌ر هه‌ندێ كاره مه‌یدانییه‌كه‌ی فۆلكلۆر‌و شان خستنه بن باری, به شێوه‌ی زانستانه‌و ئه‌كادیمیانه ئه‌ركی هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو زانكۆیانه‌یه كه به شێوه‌ی زانستێكی پراكتیكی و هه‌وێنی هه‌وڵه زانستییه‌كانی تر ته‌ماشای ده‌كه‌ن. ئه‌و بێ پلانییه‌ی كه زۆر له ده‌زگاكانی حكومه‌تی كوردستانی چنیوه, فۆلكلۆریش وه‌ك هه‌ندێك كایه‌ی تر به‌ر ئه‌و نێزه‌یه كه‌وتووه‌و تاقه گۆڤارێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌بوو تایبه‌ت به فۆلكلۆر، ئه‌ویش نه‌ما، كه هه‌ناسه‌یه‌كی كورتیش بوو بۆ ئه‌و سامانه گه‌وره‌و له‌بن نه‌هاتووه‌ی فۆلكلۆر، كه هه‌موو ماڵێكی ته‌نیوه.
قسه‌كردنی ئێمه له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری سۆرانه كه سنوورێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و شێوازه جۆربه‌جۆره‌كانی بنه‌مای فۆلكلۆری تێدا سهنگراوهتهوهو هه‌ر هه‌وڵێك به‌و ئاقاره خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه, چ له لایه‌ن تاكه تاكی خه‌ڵكه‌وه بكرێ، یان ده‌زگایه‌ك پێیه‌وه هه‌لبستێ، به‌نده چوار پێنچ ساڵ له‌مه‌و به‌ر له گۆڤاری (كوێستان)ی ده‌ڤه‌ری سۆران، ئه‌وه‌م به گوێی خه‌ڵك و ده‌زگاكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره چرپاند، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌بوونی ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی وه‌ك زانكۆی سۆران، هه‌موو پاساوێك وه‌لاوه ده‌نێ و هه‌قی وایه قۆلی لێ هه‌ڵبماڵێ و وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی خۆی و وه‌ك مێژوویه‌ك ئه‌م كاره بكاته ئیشی خۆی و لێی نهپنگێتهوه. چونكه زانكۆ جیا له هه‌وڵه زانستییه‌كانی تری، ده‌بێ ئه‌م لایه‌نه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ناوچه‌كه شانی بداته به‌رو، هه‌موومان چاومان له ده‌ستی زانكۆیه تا به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێ و وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره بیخاته به‌رنامه‌ی كاره‌كانی و بۆ مێژوو و بۆ كاروانی رۆشنبیری و شانازییه‌كه به ناوچه‌وانی خۆیه‌وه بنێ, له‌به‌رئه‌وه‌ی:
1- زانكۆی سۆران جیا له زانكۆكانی تر, وه‌ك له دروشم و پێڕهوهكهی دیاره بۆ خزمه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی مێژوو و فۆلكلۆره‌كه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌به‌ردا دێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئێره له‌به‌ر حاله‌ته جۆراوجۆره‌كانی مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی، زۆرترین ره‌هه‌ندی فۆلكلۆری له‌خۆگرتوه.
2- هه‌بوونی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه، كارئاسانی بۆ خوێندنی باڵا‌و كاره زانستییه‌كانی داهاتووی ئه‌م زانكۆیه ئاسان ده‌كات، بۆ وێنه، كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رگێك له‌و ده‌قانه، یارمه‌تی لێكۆڵه‌ر له‌م بارانه‌ی خواره‌وه ده‌دات بۆ نووسینی توێژینه‌وه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا، له رووی زانستی شێوه‌زارو ئهنترۆبۆلۆژی و سۆسیۆلۆژیاو مێژوو و ئه‌ده‌بیات و ……هتد
3- له وڵاتانی نزیك خۆشمان(ئێران به نمونه)، ده‌یان به‌رگ ته‌رخان ده‌كرێ و به بایه‌خه‌وه له‌م مه‌سه‌له ده‌ڕوانن و به‌ش و و كۆلێجی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌نه‌وه، به گرنگیشه‌وه له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌وه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ.
ده‌خوازم، خه‌ڵكیش به‌تایبه‌تی قوتابیانی زانكۆ، به بایه‌خه‌وه هه‌وڵی بۆ بده‌ن و كار به گیانێكی دڵسۆزییه‌وه كاری بۆ بكه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌و له ناوچه‌ی خۆی، مه‌ڵۆیه‌ك له‌و خه‌رمانه له‌بن نه‌هاتووه له فه‌وتان بپارێزێ و به هه‌موومان نووسینه‌وه‌ی مێژووی كلتووری و به‌رهه‌می پێشینانمان بنووسینه‌وه‌و وه‌ك چۆن ته‌كنه‌لۆژیا بۆته پێویستییه‌كی حه‌تمی، به هه‌مان شێوه ئه‌م كاره گرو تین و هه‌ناسه‌ی كاره زانستییه‌كانی تر بێت و زانكۆش ئه‌م كاره مێژووییه بۆ خۆی تۆمار بكات و بیكاته ده‌سكه گوڵی پرۆژه‌كانی داهاتووی و دڵسۆزی و كاركردن له هه‌موومان و به‌ره‌كه‌تیش له خوا.
هێمن عومه‌ر خۆشناو