Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
دوو پارچه‌ شیعری ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر

دوو پارچه‌ شیعری ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر

Closed
by October 19, 2012 ئەدەب

 

 

 

(1)

له‌به‌ر ده‌رگای شیعر

 

كاتێ‌ له‌به‌ر ده‌رگای شیعر وه‌ستام

پاسه‌وانه‌كان خه‌ونه‌كانیان پشكنیم

 ئه‌مریان كرد سه‌رم كۆت كه‌م

 هه‌سته‌كانی ماومه‌ پانیان كه‌مه‌وه‌.

پاشان داوایان لێكردم شیعرێك بۆ خه‌ڵك بنووسم

نه‌عله‌كانم له‌پێ‌ كرده‌وه‌و گوتم: پاسه‌وانه‌كان! ترسناكترینم داكه‌ند 

ئه‌م نه‌عله‌ پان ده‌كاته‌وه‌و ئه‌م سه‌ره‌ش پان ده‌كرێته‌وه‌

 

(2)

بیره‌وه‌ری

 

وه‌بیرم دێ‌ جارێكیان

زارم زمانی پێوه‌بوو

هه‌بوو نه‌بوو…

سكاڵای له‌ ده‌ست قاتی بوونی

دادگه‌ری و ئازادی كرد

سووك و ریسوایی خۆی راگه‌یاند

به‌ڵام كاتێ‌ شكاتی كرد

سوڵـتان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ره‌سمی

به‌هه‌له‌داوان له‌بۆ كرد

پاشی ئه‌وه‌ی به‌ به‌ڵگه‌ ساغ بوویه‌وه‌

كه‌ زمانی من له‌ ناو زارم 

ریخۆڵه‌ كوێره‌و كرمێكی زیاده‌یه‌

سه‌رچاوه‌ دیوانی شاعیر له‌ ئه‌نته‌رنیته‌وه‌.

 

 

 تێبینی: له‌ گۆڤاری گزنگ- یه‌كیتی نوسه‌رانی كورد لقی كه‌ركوك ژماره‌ 95 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.