
له‌كه‌ناری سوێریدا …. بورهان ئه‌حمه‌د
له رۆخی شرینییهكی تاڵه‌وه گه‌یشتمه ئێره
ئێستاكه ,
چاوه‌كانم ئامێری بازگه‌ی پشكنینن
جه‌سته‌م یه‌ك پارچه
بووه‌ته چاوگه‌ی جوگرافیای ته‌ماشا
له كتێبخانه‌ی سه‌رما
وشه‌و فریشته‌و په‌ری
یه‌كتری له ئامێز ده‌گرن
به‌سه‌ر پێڵووی ئاوه‌وه
نه‌غمه‌ی تامێكی تر ده‌به‌خشنه سه‌ما
خه‌یاڵی رسته‌یه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه
له قافڵه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تردا جێمابێ
هه‌ناسه‌كانم , گۆڕاونهته سه‌رچاوه‌ی تامه‌زرۆیی دۆلفینێك
روحم هه‌وێنی په‌نیری ناسكی و شۆخییه
خه‌ریكی دروێنه كردنی ئه‌م هه‌موو جوانییه‌ن
هه‌موو دیمه‌نێك
كه‌مانی سه‌رسامیم ده‌ژه‌نێ
خوولیای شمشاڵی قامكهكانمی هێناوه‌ته جۆش
ده‌سته‌كانم پڕ بوونه له پاسه‌وانی بینین
قاچه‌كانم له ره‌هایی گه‌ڕان و پیاسه‌ی ونبوو
هه‌موو خاڵێكی نیگام
مووتربهی پنتی دووربینی پانتایی تاسه‌یه
هه‌ر هه‌نگاوێكم , كه ده‌ینێم
هه‌ڵگری پێگه‌ی رووبه‌ری چاودێری دلۆڤانییه
دڵم له ناو سوێرێتی
دڵی (بحر المیت ) دا ئاسووده‌و بهختیاروو ئازاده
ئه‌مه یه‌كه‌مین جارمه له‌گه‌ڵ لم و خوێ
ته‌باو گونجاو بم
هه‌نگوینی شانه‌ی زمانی كه‌سه‌كان
شرینییان به ده‌ریاچه‌ی خوێ به‌خشیبوو
خوێ زه‌خره‌فه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌كێشا
له ناو له‌پی هه‌موو كه‌سێكدا
گوڵێكی جاویدان
به شكۆوه شین بوو بوو
له كووچه‌و كۆڵانی خوێنیانا
عه‌تر هاتوو چۆی ده‌كرد
بۆن و به‌رامه‌ی چرپه
پیاسه‌ی زمانی ده‌نووسییه‌وه
ئای خودای گه‌وره …
من به دووای چیدا وێڵم ؟
عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی چ جۆره خۆشهویستییهكم ..؟
ئاوهانێ
دووای هه‌نگاوی راكردووی خۆم كه‌وتووم
ئه‌وه‌تا , پووش و په‌ڕی وه‌ریوی
خه‌رمان و باڵنده‌ی
خه‌یاڵی بابردووی خۆم كۆده‌كه‌مه‌وه
یاخوود ده‌مه‌وێ پێناسه‌ی شوێن بكه‌م
شیله‌ی روومه‌تی كات ده‌لێسمه‌وه
شیری نێو زاری چۆله‌كه‌و شه‌كراوی سه‌ر سینه‌ی بولبول و گمه‌گمی كۆتر ده‌نۆشم
یاخوود مه‌به‌ستمه به سوپای ئه‌ڤین
هێرش بكه‌مه سه‌ر
ئه‌و هه‌موو ئازادییه‌ی پێشتر نه‌مدیوه
یاخوود به‌نیازم
به‌له‌شكری حه‌زوو حه‌سره‌ت
ئابلوقه‌ی شاره‌كان بده‌م
په‌نجه‌كانم فێر بكه‌م
چۆن چۆنی كاغه‌زی بهربهسنی فڕین
بدڕێنێ
بورهان ئه‌حمه‌د
عه‌مان / 18 / 10 / 2012