قه‌سرین … هێمن عومه‌ر خۆشناو
هه‌موومان لاشه‌یه‌كی حه‌یوانیمان هه‌س، به ئه‌ندازه‌ی حه‌یوانی بوونمان رۆحمان كز ده‌بێت، كه‌ممان خه‌ریكی خۆخوێندنه‌وه‌یه‌ن، چونكه خۆخوێندنه‌وه گه‌رمایی ئه‌وه‌نده زۆره ساردایی په‌یكه‌ری له‌شێكی خاڵی له رۆح ده‌توێنێته‌وه. ئه‌م پێكهاته حه‌یوانییه خۆراك و حه‌وانه‌وه‌ی پێویسته. ده‌بێ چ عه‌جه‌ب شه‌و و رۆژی ئێمه 24 سعاته! له‌و بیست و چواره هه‌شتی بۆ خه‌و‌و هه‌شتی بۆ كار‌و ئه‌وه‌ی تریش بۆ خواردن و به‌ناو خۆشییه‌كانی تر، هێشتایش ئه‌م حه‌یوانه تێر نابێ، بێ هیوا نابێ، ماندوو نابێ، ورد‌و خاش نابێ. هه‌موو شتێكی هه‌س حه‌قی ون، مرۆڤایه‌تی گه‌وهه‌ری ئه‌م ژیانه‌یه‌و له دونیا راده‌كات ئێمه‌یش هه‌موومان رۆڵه‌ی ئه‌م دونیایه‌ن، به ده‌ردی مه‌ولانا گوته‌نی: ئه‌م جیهانه جیهانی زستانه، بۆیه به جه‌ماد ده‌گوترێت جه‌ماد، چونكه هه‌موو به‌ستوون، ئه‌گه‌ر زستان نابێ كه‌س نایبه‌ستێ، ئه‌م زستانه عه‌قڵییه نه‌وه‌ك هه‌ستی، چه‌شنی كڵۆ به‌فری سه‌ر لوتكه شاخانه، كه ته‌جه‌للا دێت له رۆژی په‌سڵاندا هه‌ر هه‌موو ده‌توێنه‌وه‌و جیهانێك له ئاو دروست ده‌بێت.
ئه‌رێ تا هه‌نووكه هه‌ستت به قه‌سرین كردووه؟ قه‌سریوی چ جار؟ ناو به‌ناو ده‌نگێك دێته به‌ر گوێ، قه‌سریم! بمگه‌نێ ددانم به‌یه‌ك ناكه‌ونه‌وه، زه‌مهه‌ریرێكه نه‌بێته‌وه. كه‌س بیری له‌وه كردۆته‌وه خۆ نه‌فسی مرۆڤیش ئه‌و ده‌رده حه‌یوانییه‌ی هه‌یه‌و وه‌ك به‌فرو ته‌زره‌و شه‌خته ده‌یبه‌ستێ. چ جاران هه‌ستت به نه‌سیمی حه‌ق كردووه ورده ورده ئه‌و په‌یكه‌ره به‌فرینه‌ی نه‌فست بتوێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ستت پێ نه‌كردووه ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانیت كه تۆ ته‌نیا نه‌فسێكی ته‌واو حه‌یوانیت هه‌یه‌و به‌س، نه ئه‌و نه‌سیمه حه‌قه ده‌دۆزییه‌وه‌و نه ده‌توانی په‌ی به هه‌بوونیشی ببه‌ی، ده‌بێ چاوه‌ڕێی تین تاوی ئاگری رۆژی په‌سڵان بیت و هێدی هێدی پێت دا هه‌ڵبشاخێ و قه‌باره‌كه‌ت كه‌م بكاته‌وه، چون تۆ هه‌سته‌كانت زۆر زۆر ساده‌ن و شه‌خته‌و قه‌سری بوون هێنده كاری لێكردوون، خاراندوونی و به چ باران زیندوو نابنه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاوی ژیان هێنده گرنگه كه بتوانێ به شله‌تێنی خۆی ئه‌م قه‌سرینه رابماڵێ، به‌و پێیه‌ی باری ته‌عالان رایگه‌یاندوه زیندووه‌كان هه‌ر له ئاوه‌وه دێنه ئاراوه. ئه‌م ئاوه‌یش ئه‌گه‌ر به گۆمی غه‌فله‌ت چه‌قبه‌ستوو بوو، هۆشیاریی ده‌لیچه‌یه‌كی بۆ نه‌كردۆته‌وه، بۆگه‌ن ده‌بێ و دواتر ره‌ق هه‌ڵدێ و ده‌بێته جه‌ماد، بۆیه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر مكوڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به حه‌یوانێكی ره‌ها بمێنیته‌وه، ئه‌وا ده‌بیه حه‌یوانێكی به‌فرینی و له‌نێو كلۆ به‌فرینه‌كاندا ده‌ژی و ده‌مری, لێ ئه‌گه‌ر خۆت دا به‌ر نه‌سیمی حه‌ق، ئه‌وا دیاره ئیراده‌یه‌كت هه‌یه بۆ داماڵینی ئه‌و رووپۆشه شه‌خته‌به‌ندییه‌و ده‌ته‌وێ بگه‌رێیته‌وه بۆ ئه‌سڵی ژیان، بۆ ئاوی پاك و شیرتێن، بۆ هه‌ستكردن به بڕوا‌و ویژدان و خۆشه‌ویستی له برینه‌كانت، ئه‌وسا بێگومان له هاوكێشه زێڕینه‌كه تێگه‌یشتووی كه: حه‌یوانییه‌ت له‌ناو مرۆڤدا له حه‌ق راده‌كا، به‌ڵام مرۆڤایه‌تیش له دونیا راده‌كا.
چ سه‌یره ئه‌م خۆ له‌خۆگۆڕاوانه قه‌سریون و هه‌ست به سه‌رما ناكه‌ن و بێ خه‌م له‌ناو ئه‌و سه‌رمایه لێیان پاڵداوه‌ته‌وه، نه خۆیان ده‌بینن و نه خه‌ڵكی تریش ده‌ناسن:
له به‌نگ ئه‌م به‌نگییانه چی ده‌بینن: خۆ له‌خۆگۆڕان؟
له دنیادا مه‌داری عه‌یش و خۆشی: خۆنه‌ناسینه
مه‌حوی
تێبینی ئه‌م بابه‌ته گۆشه‌یه‌كه به‌ناوی (ئه‌لف) و له گۆڤاری ئاینده‌سازی بڵاوبۆته‌وه
Hem992003@yahoo.com