بۆ نووسه‌رانى ئاسيا و ئافريكا … نازم حیكمەت
٢٢ى جێنيوه‌رى ١٩٦٢ مۆسكۆ
برايانم
مه‌ڕواننه زه‌ردى پرچم
من ئاسيايم
مه‌ڕواننه شينى چاوانم
من ئافريكايم
له وڵاتی من، دره‌خته‌كان سێبه‌ر ناخه سه‌ر پێى خۆيان
وه‌ك وڵاتى ئه‌نگۆ
له وڵاتى من، نان له گه‌رووى شێردايه
له‌سه‌ر كارێزان ئه‌ژديها ڕاكشاوه
مه‌رگ به‌ر له په‌نجا ساڵى دێ، له وڵاتی من
وه‌ك وڵاتی ئه‌نگۆ
مه‌ڕواننه زه‌ردى پرچم
من ئاسيايم
مه‌ڕواننه شينى چاوانم
من ئافريكايم
له سه‌دا هه‌شتاى خه‌ڵكى وڵاتی من، خوێندنه‌وه و نووسين نازانن
له‌وێنده‌رێ هۆنراوه‌كان ده‌بنه گۆرانی و ده‌ماوده‌م ده‌گه‌ڕێن
له وڵاتی من، هۆنراوه‌كان ده‌توانن ببنه ئاڵا
وه‌ك لە وڵاتی ئه‌نگۆ
برايانم
هۆنراوه‌كان، ده‌بێ بتوانرێ له گاى له‌ڕ و لاواز ببه‌سترێن و
زه‌وى بكێڵن
ده‌بێ بتوانن، له كێڵگه‌كاندا
تا ئه‌ژنۆ له گۆماوا ڕۆچن
ده‌بێ بتوانن، گشت شتێ بپرسن
ده‌بێ بتوانن، گشت تيشكه‌كان چه‌پك بكه‌ن
ده‌بێ بتوانن، وه‌ك به‌ردى كيڵۆميترژمێر
له سه‌ره‌ڕێگه‌كان ڕاوه‌ستن، هۆنراوه‌كانى ئێمه
ده‌بێ بتوانن، به‌ر له هه‌مووان ببينن، كه دوژمن نزيكده‌بێته‌وه
ده‌بێ بتوانن، له دارستانه‌كان، تام تامه‌كان بكوتن
تا ئه‌و كاته‌ى كه له جيهانا وڵاتێكى ده‌سته‌مۆ و مرۆيه‌كى ده‌سته‌مۆ
له ئاسمانيش هه‌ورێكى ئه‌تۆمى بمێنێ
هۆنراوه‌كانى ئێمه‌ش، ده‌بێ هه‌رچيان هه‌يه له گيان و ماڵ و بير و ئه‌ندێشه
له ڕێى ئازادی بێ‌سنووردا بيبه‌خشن
و. لە فارسییەوە: ھەژێن