به‌ڵكو په‌نجا ساڵی تر… یه‌غما گولرویی
Closed
رۆژێك،
به‌ڵكو په‌نجا ساڵی تر
ده‌ست به‌سه‌ری نه‌وه‌كه‌تدا ده‌هێنی
له به‌رهه‌یوانی پاییزدا و
بیر له شیعره‌كانی شاعیرێك ده‌كه‌یته‌وه
كه له گه‌نجێتیتدا
عاشقی تۆ بوو.
شاعیرێك ئه‌گه‌ر زیندوو بایه
هێشتاكه‌ش ده‌یتوانی
پرچه سپییه‌كانت
به یه‌كه‌مین به‌فری زستان بچوێنێت و
له چینی ده‌وروبه‌ری چاوه‌كانتدا
پیته پیرۆزه هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی سه‌ر كه‌تیبه دێرینه‌كان بدۆزێته‌وه…
رۆژێك،
به‌ڵكو په‌نجا ساڵی تر
سترانێكی من له رادیۆوه ده‌بیستی
ره‌نگه له به‌رنامه‌ی گه‌شتێك به شیعره دێرینه‌كاندا و
دیسان دێنه‌وه یادت،
ئه‌و دێڕانه‌ی به پاداشتی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی تۆ نووسران.
بێ گومان تۆ منت بیر دێته‌وه و
ئه‌م شیعره له‌و رۆژه‌دا
تازه‌ترین شیعرم ده‌بێت بۆ تۆ…
*له كۆمه‌ڵه شیعری “باران بۆ تۆ ده‌بارێت”،
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نیگا، 1392