
دایكه حه‌وا تاوانباره؟
مرۆی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌یتوانیوه وه‌ك مرۆی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان چه‌شنی هه‌ره‌مه‌كانی میسر شتێك دابهێنێ كه هه‌میشه به نه‌مری بمێنێته‌وه‌و زه‌ین له ئاستیدا سه‌رسام و ده‌سته‌وه‌ستان بێت, لێ داهێنانی هه‌ره به‌رزی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان و ئه‌سكو خستنه ناو هه‌موو دۆیه‌كه, كه له‌وه‌ته‌ی مێژوو هه‌بووه دونیا ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی نه‌بینیوه, ئه‌م كه‌وتنه هه‌ڵه‌و خراپ حاڵی بوون و خراپ حاڵی كردنه وه‌ك ئاوخواردنه‌وه‌ی لێهاتوه‌و ئه‌وه‌ی قیت ده‌بێته‌وه خۆی پێ هه‌ڵده‌واسێ و له‌بن سێبه‌ره‌كه‌ی پاڵ ده‌داته‌وه.
یه‌كێك له‌و دره‌ختانه‌ی كه مرۆی ئه‌م سه‌رده‌مه پاڵی پێوه ده‌دا و ده‌یه‌وێ له كانییه‌كه‌ی ئاو بخواته‌وه‌و دواتریش له تێریدا پڕ له به‌ردی بكات، مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ته, كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پیاوان له سێبه‌ریدا داده‌نیشن، به‌ڵكو خودی ئافره‌تانیش له‌و سێبه‌ره‌ی خۆیان و به‌و ئه‌سكو خستنه دۆیه‌وه تاوێك بابه‌ته‌كه ده‌كه‌نه‌وه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاریان و هه‌ر كاتێكیش زه‌مه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دانه‌بوو ئه‌و بنێشته له‌گه‌ڵ بارێكی تێكه‌ڵ له خوزی و تفی ناو ده‌مه‌وه توڕی هه‌ڵده‌ده‌ن و به سه‌رو گێلاكی كه‌سانی تر‌و به گۆرێی وه‌رده‌كه‌ن.
مرۆی ئه‌م زه‌مانه هێنده بێعاره، شه‌رم له توخمی خۆیشی ناكات, خۆی باوه‌ڕی به پرسه‌كه نییه به‌ڵام بۆ ده‌رخستنی ناوی خۆی پڕ ده‌داته ئه‌م و ئه‌و و په‌لاماری هه‌موو شتێك ده‌دات و هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌كاته كه‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بیات و هونه‌رو چه‌مكه‌كانی تر, شتێك كه بابه‌تیش نییه‌و ناكرێته بابه‌تی رۆژانه, كه‌چی ئه‌م تف بۆ سه‌رووی خۆی ده‌هاوێت و به خۆی ده‌كه‌وێته‌وه به‌ڵام ته‌ڕ نابێت و ته‌ڕ نابێت.!! عاجباتی هه‌ر گه‌وره له‌وه‌دایه خۆڵ بكاته چاوی خه‌ڵك و گرتكه‌ی ده‌سكه‌لاكه‌ی بگرێته وجودی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ك كابرای سه‌ر كانیی ناوی بهێنرێت و یان ببێته قاڕای هه‌مووان و به‌م شێوازه چێژ له ژیان وه‌ربگرێت. گاهێ دێت ده‌بێته ده‌مڕاست و جارێكی دی ده‌بێته پارێزه‌رو له‌و نێوانه‌شدا دۆو دۆشاو تێكه‌ڵ ده‌كات، له زه‌مه‌نی ئه‌ودا پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر مرۆڤێك ده‌كرێ، ئه‌م یه‌خه‌ی سێوی ده‌ستی ئاده‌م و حه‌وا ده‌گرێ, رقی له سێ‌و ده‌بێته‌وه كه بۆته هۆی ده‌ركردنی باوه ئاده‌م و دایه حه‌وا، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌به‌ر ده‌ست دابێ كه ئه‌وان به‌ری چ دره‌ختێكیان خواردووه, بۆ خۆیشی له‌ناو ئه‌و ئیزدواجییه‌ته ده‌ژیه‌ت و هه‌ر له سێ‌و خواردن ناپنگێته‌وه‌و كه سكی برسی بوو نه‌ك هه‌ر بیری نییه نه‌یخوات، به‌ڵكو هه‌موو رقه‌كانیشی ده‌بێت به خۆشه‌ویستی.
كه‌وابوو خودپه‌رستی له بڕیاردان دا ئه‌مڕۆ عاجباتییه‌كه كه مێژوو به خۆیه‌وه نه‌یدیوه, ئاخر گه‌لۆ كه من و تۆ ده‌ستباری یه‌كتری نه‌گرن و كه خۆمان بووینه قابیل و هه‌رچی هابیل بوو ره‌تمان كرده‌وه, ئیدی چ تاوانی دایكه حه‌وایه! بۆچی به بێ هۆ له دونیای واقیعییه‌ت دا بدۆڕێین و یه‌خه‌ی مێژوو و چه‌مكه‌كانی تر بگرین؟ و بۆ مافی ئافره‌ت گوایه تێده‌كۆشین، كه‌چی رقی خۆمان بۆ دایكه حه‌واو ئه‌و میوه‌یه‌ی خواردویه‌تی ده‌رێژین, وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئێمه نه‌هاتباینه سه‌ر زه‌وی خوێن و ئاو، گوڵ و گولله تێكه‌ڵ نه‌ده‌بون, ئه‌مانه خه‌ونگه‌لێكن كه له بێ كاری‌دا و له ده‌ستبه‌تاڵیدا و له تێریدا مرۆڤ ده‌یانبینێ و له خۆ گیڤ كردنه‌وه‌و گرتكه گرتنه چیای سه‌فین و مست له ئاسمان دان زێتر چیتر نییه, راكێشانی ئه‌م ریسییه‌ش هێنده ناسكه زوو زوو ده‌بێته‌وه خوری.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی به تاوانی خۆمان دابچینه‌وه‌و چیتر له بێ عاری و بێ ئه‌مه‌كیمان دا تاوانه‌كانی خۆمان له‌بیر نه‌كه‌ین و پڕ نه‌ده‌ینه ئاسمان و دایكه حه‌واو باوكه ئاده‌م كه سه‌رچاوه‌ی بیر‌و بوونی ئێمه‌ن به زمان و ده‌می پڕ له ئیزدواجیه‌تمان دا به‌سه‌ریان دا نه‌ڕشێینه‌وه.
Hem992003@yahoo.com
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته گۆشه‌یه‌كه به‌ناوی (ئه‌لف) و له ژماره (5)ی گۆڤاری ئاینده‌سازی بلاوبۆته‌وه.