
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د.خه‌سره‌و ئه‌حمه‌د خۆشناو، نووسه‌ری دكتۆرانامه له‌سه‌ر شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی
د.خه‌سرۆ ئه‌حمه‌د خۆشناو: ده‌كرێت زمانی نووسین سوود له كه‌ره‌سته‌كانی زمانیی و چه‌ندین یاسای فۆنۆلۆجی، مۆڕفۆلۆجی و سینتاكسیی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی وه‌ربگرێت.
شێوه‌ئاخاوتنی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی كه یه‌كێكه له شێوه ئاخاوتنه دیاره‌كانی شێوه‌زاری سۆرانی له‌ناو زاری كرمانجی ناوه‌ڕاستی زمانی كوردیدا، ئه‌مجاره بۆته كه‌ره‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دكتۆرا, گرنگی ئه‌م كاره له‌وه‌دایه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی زارناسی نه‌بۆته نه‌ریتێك له‌ناو زانكۆكان ئه‌گه‌رچی وانه‌ی زارناسی هه‌ر ماوه, به‌ڵام لای هه‌ندێ كه‌س نه‌نگییه لێكۆڵه‌ر خۆی له قه‌ره‌ی زارۆچكهو شێوه ئاخاوتنی گوندان بدا، چ جای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی سه‌ت و په‌نجا گوندی خۆشناوان داتای تێدا وه‌ربگیرێ و ورده‌كاری سنووره‌كه‌ی و جیاوازی ئاخێوهرهكان بخرێته روو. له‌م سۆنگه‌یه‌وه به پێویستمان زانی دیده‌نی مامۆستا خه‌سرۆ ئه‌حمه‌د ره‌سول خۆشناو بكه‌ین كه له 18-11-2012 له فاكه‌ڵتی ئاداب ی زانكۆی سۆران گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ئاخاوتنی خۆشناوان بوو و پله‌ی نایاب-ی به‌ده‌ست هێنا. – ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ و تاوتوێكردنهكهیش بریتی بوون له به‌ڕێزان:
1- پڕۆفیسۆر دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین، زانكۆی به‌غدا، سه‌رۆكی لیژنه.
2- پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر محه‌مه‌د عه‌بدولفه‌تاح حه‌مه‌سه‌عید، زانكۆی سلێمانی، ئه‌ندام.
3- پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر قه‌یس كاكل تۆفیق، زانكۆی سۆران، ئه‌ندام.
4- پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سه‌باح ڕه‌شید قادر، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌ندام.
5- پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر محه‌مه‌د سالح عه‌بدولڵا سلێمان، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شێخان، ئه‌ندام.
6- پڕۆفیسۆر دكتۆر یوسف شه‌ریف سه‌عید، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
دیمانه:هێمن عومه‌ر خۆشناو
پ/ نامه‌ی دكتۆراكه‌ت به ناونیشانی چی بوو؟
– نامه‌ی دكتۆراكه‌م به ناونیشانی (ڕسته له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا له ڕوانگه‌ی تیۆری ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه‌دا) یه.
پ/ بۆچی ئه‌م ناونیشانه‌ت هه‌ڵبژارد؟
– هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ڕسته و كه‌ره‌سته‌كانی له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا پێی تیۆری ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه (Government and Binding) شیبكرێنه‌وه و یاساكانی له ڕوانگه‌ی ئه‌م تیۆره‌وه بخرێنه ڕوو، كه تیۆرێكی جیهانیی به‌ناوبانگه و له تونایدایه ورده‌كارییه زمانییه‌كان ده‌ربخات. هه‌روه‌ها تا ئێستا به پێی تیۆرێكی زمانی له سینتاكسیی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی نه‌كۆڵراوه‌ته‌وه و خۆشم یه‌كێكم له ئاخێوه‌رانی گۆڤهرێكی ئه‌م شێوه‌زاره.پێویسته ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستێكی دیالێكتۆلۆجی ده‌كه‌ن، ئاخێوه‌ری ئه‌م شێوه‌زاره، یان ئه‌و دیالێكته بن، كه لێیده‌كۆڵنه‌وه، تاكو بتوانن ئه‌نجامی زانستی بخه‌نه‌ڕوو.
پ/ چ ڕێبازێكی لێكۆڵینه‌وه‌ت په‌یڕه‌و كردووه؟
– ڕێبازێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م، به پێی تیۆری ده‌سه‌ڵات و به‌ستنه‌وه(Government and Binding) ه، كه كورتكراوه‌كه‌ی (GB) یه. ئه‌م تیۆره هی زمانه‌وانی ناوداری ئه‌مریكی (چۆمسكی) یه.
پ/ بۆچی ئه‌م تیۆرهت هه‌ڵبژارد بۆ لێكۆلینه‌وه له سینتاكسی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی؟
– ئه‌م تیۆره، تیۆرێكی زمانیی گشتییه (Universal) و له‌سه‌ر سینتاكس كارده‌كات. تیۆری (GB) ده‌توانێت گشت زمانه‌كانی جیهان به دیالێكت و شێوهزارهكانییهوه شیبكاته‌وه و لایه‌نه ورده‌كانی زمانیش دیاربكات، چونكه تیۆره‌كه له چه‌ندین لقهتیۆر پێكهاتووه، كه بریتین له تیۆره‌كانی ئیكس باڕ (x-bar)، دۆخ (Case)، پێتا (Theta)، به‌ستنه‌وه (Binding)، ده‌سه‌ڵات (Government)، سنووردانان (Bounding) و كۆنتڕۆل (Control). تیۆری ناوبراو زۆر به‌باشی له‌گه‌ڵ كرده سینتاكسییهكانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی ده‌گونجێت.
پ/ كه‌ره‌سته‌ی نامه‌كه‌ت چی بوو؟
– كه‌ره‌سته‌ی نامه‌كه‌م له زمانی ڕۆژانه‌ی ئاخێوه‌رانی شێوه‌زاره‌كه وه‌رگیراوه. واته توێژینه‌وه‌یه‌كی سینكڕۆنییه. نموونه‌ی ڕسته‌كان له‌چه‌ندین كه‌سه‌وه وه‌رگیراون، كه زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وارن، چونكه كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار ناتوانن شێوه‌ی ئاخاوتنیان بگۆڕن. به پێی ڕێبازی به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی چۆمسكییه و تیۆری (GB) ش، لایه‌نی پێشكه‌وتووی ئه‌م ڕێبازه‌یه، ده‌بێت نموونه‌ی زمانی له ئاخێوه‌ر و گوێكری نموونه‌یی وه‌ربگیرێت.
پ/ ئایا له ڕووی سینتاكسییهوه جیاوازی له نێوان گۆڤهرهكانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا هه‌یه؟
به‌ڵێ به هۆی جیاوازی چه‌ندین كرده‌ی سینتاكسییهوه، شێوه‌زاره‌كه بۆ شه‌ش گۆڤه‌ر دابه‌شكراوه.
پ/ چۆن كارت له پڕۆژه‌كه‌ت ده‌كرد؟
-ته‌وه‌ره‌یه‌ك بریتی بوو له گه‌ڕان به گوند وشارۆچكه و شاره‌دێكانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داتای زمانی. ئه‌م گه‌ڕانه چه‌ندین ڕۆژی خایاندووه. دواتر ڕسته‌كانم له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نووسییه‌وه. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له ده‌ستخستنی سه‌رچاوه، كه ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری پێویست بوو. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له وه‌رگێڕانی سه‌رچاوه بیانییه‌كان. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له تێگه‌یشتنی وردی ڕێبازی به‌رهه‌مهێنان و گوێزانه‌وه‌ی چۆمسكی به گشت قۆناغه‌كانییه‌وه هه‌ر له ساڵی 1957 تاكو ئه‌مڕۆ له نێویشیدا تیۆری (GB)، چونكه قۆناغه‌كانی ئه‌م ڕێبازه په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له كاركردن له‌سه‌ر ڕسته‌كان به پێی لقه تیۆره‌كانی (GB). ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له هه‌ڵهێنجانی یاسا سینتاكسییه‌كان به پێی نموونه‌كانه‌وه. ته‌وه‌ره‌یه‌كی تر بریتی بوو له خستنه‌ڕووی ئه‌و ئه‌نجامه نوێیانه‌ی كه به‌دیهاتوون.
پ/ به بۆچوونی تۆ، پێت باشه لێكۆڵینه‌وه‌كان به پێی تیۆر بن؟
به‌ڵێ من پێم باشه بابه‌ته زمانییه‌كان به پێی تیۆر بتوێژرێنهوه، چونكه كه به پێی تیۆرێكی دیاریكراو له بابه‌تێك له بابه‌ته‌كانی ئاستێكی زمانی ده‌كۆڵیته‌وه، ئه‌وا ده‌گه‌یته چه‌ند ئه‌نجامێكی ورد. هه‌روه‌ها بیرت په‌رش و بڵاو نابێت و ده‌توانی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كاره‌كه‌ت دابنێیت.
پ/ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه له چی پێكهاتووه؟
– ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه له پێشه‌كی و به‌رایی و ده‌روازه و سێ به‌ش و ئه‌نجام و نه‌خشه و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه. له ده‌روازه‌دا باسی سنووری جوگڕافی و ڕێزمانی گشتی (Universal Grammar /UG) كراوه. به‌شی یه‌كه‌م به ناونیشانی ڕۆنانی گرێیه له تیۆری (x-bar) دا. به‌شی دووه‌م به ناونیشانی په‌یوندیی نێوان كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته‌دا، له سێ به‌ند پێكهاتووه. به‌ندی یه‌كه‌م به ناونیشانی (په‌یوه‌ندییه پێماتیكییهكان و كاتیگۆرییه‌كان) ه. به‌ندی دووه‌م به ناونیشانی ( دۆخی ڕێزمانی و كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته) یه. به‌ندی سێیه‌م به ناونیشانی (تیۆری به‌ستنه‌وه و كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته) یه. به‌شی سێیه‌م به ناونیشانی ڕیزبوونی كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته له دوو به‌ند پێكهاتووه. به‌ندی یه‌كه‌م به ناونیشانی (ڕیزبوونی كه‌ره‌سته له ڕسته‌ی ئاشكرادا) یه. به‌ندی دووه‌م به ناونیشانی (ڕیزبوونی كه‌ره‌سته له ڕسته‌ی مۆڕفۆسینتاكسیدا) یه.
پ/ ئایا ده‌كرێت زمانی نووسین سوود له كه‌ره‌سته‌كانی زمانیی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی وه‌ربگرێت؟
– به‌لێ، بێگومان ده‌كرێت زمانی نووسین سوود له كه‌ره‌سته‌كانی زمانیی وه‌كو مۆڕفیم، ئیدیه‌م، په‌ندی پێشینان و چه‌ندین یاسای فۆنۆلۆجی، مۆڕفۆلۆجی و سینتاكسیی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی وه‌ربگرێت.
پ/ چه‌ند سه‌رچاوه‌ت به‌كارهێناوه؟
– (141) سه‌رچاوه‌م به‌كارهێناوه، كه (48) سه‌رچاوه‌یان به زمانی كوردییه و له ناویاندا، چه‌ندین نامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر هه‌یه. (25) سه‌رچاوه‌یان به زمانی عه‌ره‌بی، (31) سه‌رچاوه‌یان به زمانی فارسی و (36) سه‌رچاوه‌یان به زمانی ئینگلیزییه.
پ/ ئه‌و ئه‌نجامانه چین، كه له نامه‌كه‌دا پێی گه‌یشتوویت؟
ئه‌نجامه‌كان بریتین له:
1- له باره‌ی گرێ لێكسیكییهكانهوه:
أ- (گرێی ناوی): a- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی بالیسان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریردا، گه‌ر ناو ئاڕتیكلی نه‌ناسراوی و تاكێتی (هك) ی وه‌رنه‌گرت، ئه‌وا ناوه‌كه ناسراوه.
b- له فراوانكردنی گرێی ناوی به‌هۆی كلیتیكی خاوهنیهتییهوه، ده‌شێت سه‌ره ڕاناوی كه‌سی جودا بێت و كلیتیكی خاوهنیهتیش، ڕاناوه لكاوه كه‌سییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (A) بێت.
c- له فراوانكردنی گرێی ناوی به‌هۆی كلیتیكی خاوهنیهتییهوه، ئه‌گه‌ر كلیتیكی خاوه‌نیه‌تی، ڕاسته‌وخۆ له دوای ناوه‌وه بێت، كلیتیكهكان بریتین له: (م، ت، ی، و، ن، یان)، به‌ڵام له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، كه كلیتیكی خاوه‌نیه‌تی له ئه‌نجامی به كلیتیككردن و گواستنه‌وه به‌رهه‌م دێت، ئه‌وا ده‌چنه ناو پێكهاته‌ی كار و بریتین له: (م، ی، Ø، ین، ن، ن).
d – ده‌شێت وشه‌كانی نیشانه گرێی ناوی فراوانبكه‌ن. وشه‌كانی نیشانه‌ی له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، چه‌ند فۆڕمێكی هه‌یه كه بریتین له: له (د ه، د ت، د س، د ك) دا، (ئه‌وه) بۆ تاكی نزیكه و (ئه‌وانه) بۆ كۆی نزیكه، به‌ڵام (ئه‌وێهێ) بۆ تاكی دووره و (ئهوانێهێ) بۆ كۆی دووره. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له (د م) و (د ب) دا، (ئه‌وی/وی) بۆ تاكی نزیكی نێره و (ئه‌وێ/وێ) بۆ تاكی نزیكی مێیه. (ئه‌وانه) بۆ كۆی نزیكه، به‌ڵام (ئه‌وێهێ/ئهواهێ، ئه‌و) بۆ تاكی دووری نێر و مێیه و (وانێهێ) بۆ كۆی دووری نێر و مێیه.
ب- (گرێی كاری):a- ئهسپێكتهكانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی بریتین له: {(ئه/ده) ئهسپێكتی ڕابردووی به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنه}،{ له دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر، دۆڵی ته‌وسكه، دۆڵی سماقوولی، دۆڵی كۆڕێ – پیرمام و ده‌وروبه‌ریدا، (یه) ئهسپێكتی ڕابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه، به‌ڵام له (دۆڵی مه‌له‌كان و دۆڵی بالیسان) دا، (ئا… یه) ئهسپێكتی ڕابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه. له ڕسته‌دا، كاتێك به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی كه‌سی سێیه‌می تاك به كلیتیك ده‌كرێت، ئهسپێكتی (یه) ده‌بێته (یت) هه‌روه‌ها ئهسپێكتی (ئا…یه) ده‌بێته (ئا…یت)، به‌ڵام كه به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (جگه له كه‌سی سێیه‌می تاك) به كلیتیك بكرێت، له ئهسپێكتهكه /ه/ تێده‌چێت. له (گوندی ههرتهڵ، به‌ڕۆژه، بێناتان) ی سه‌ر به (دۆڵی بالیسان) دا، كه بكه‌ر وه‌كو مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهربڕرابێت، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش، چ وه‌كو مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهربڕرابێت، چ به كلیتیك كرابێت، ئهسپێكتی ڕابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن بریتییه له: (ه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكه‌ر (pro) بێت و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش وه‌كو مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهرنهبڕابێت، ئهسپێكتی ڕابردووی ته‌واوی ڕاگه‌یاندن بریتیده‌بێت له: < هت >}،{(بوو) ئهسپێكتی ڕابردووی دووری ڕاگه‌یاندنه}، {(با) ئهسپێكتی ڕابردووی نزیكی مه‌رج و خۆزگه و دانانییه}،{(ب…با) ئهسپێكتی ڕابردووی به‌رده‌وامی مه‌رج و خۆزگه و دانانییه}،{(ب) ئهسپێكتی ڕابردووی ته‌واوی مه‌رج و خۆزگه و دانانییه}،{(ه) ئهسپێكتی داهاتووه}،{(ئا…ه/ئۆ…ه) ئهسپێكتی ئێستایه، به‌ڵام كاتێك مۆڕفیمی توخم (ئی، ئه) ده‌كه‌وێته پێش ئهسپێكتی ئێستا، ئهسپێكتهكه شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت}،{(ب/ وه) ئهسپێكتی ڕانه‌بردووی مه‌رج و خۆزگه و دانانییه}،{(ب/ وه) ئهسپێكتی فه‌رماندانه}.
– مۆڕفیمه‌كانی نه‌رێ بریتین له: (نه-، نا-، ن-، نی-، مه-).b
c- نادیاری له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا: له شێوه‌ی نادیاریی مۆڕفۆلۆجیدا، مۆڕفیمی نادیاری بریتییه له (ر)، شێوه‌كه‌ی تریشی بریتییه له: مۆڕفیمی كاری یاریده‌ده‌ر به‌پێی ده‌مه‌كان له (هاتن) وه‌رده‌گیرێت + (ه) + چاوگ + مۆڕفیمی (ێ). ئه‌م شێوه‌یه‌ی دوایی، ڕابردووه‌كه‌ی له گۆڤه‌ری دۆڵی مه‌له‌كان هه‌یه و ڕانهبردووهكهشی له گۆڤهرهكانی تر هه‌یه.
d- مۆڕفیمه‌كانی كات : {مۆڕفیمی كاتی داهاتوو له‌گه‌ڵا كاری تێنه‌په‌ڕ بریتییه له (ێ)، له‌گه‌ڵا كاری تێپه‌ڕ بریتییه له (ی)}.
.) – مۆڕفیمی دووباره‌بوونه‌وه بریتییه له (_ۆ/ _ه‌وهe
f- له (دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی بالیسان، دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر) دا، پاشكلیتیكی (ه) له ده‌می نزیكی كاری ڕابردووی مه‌رج و حۆزگه ودانانیی بوونی بوونه‌كی (بێ ته‌واوكه‌ر، یان ته‌واوكه‌ری له‌گه‌ڵدابێت) و ده‌می نزیكی ڕابردووی مه‌رج و حۆزگه ودانانیی كاری هه‌بوون (بێ ته‌واوكه‌ر، یان ته‌واوكه‌ری له‌گه‌ڵدابێت) به‌كاردێت.
پ- (گرێی ئاوه‌ڵناوی): ئاوه‌ڵناو، كه ده‌بێته سه‌ره، گه‌ر پله‌ی باڵا بێت، به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه ڕۆده‌نرێت:
یه‌كه‌م: گرێی پێشناوی + ئاوه‌ڵناوی پله‌ی به‌راورد.
دووه‌م: ڕاده + گرێی پێشناوی + ئاوه‌ڵناوی پله‌ی به‌راورد.
ت- (گرێی پێشناوی): a- له گرێی پێشناویدا، ده‌شێت ته‌واوكه‌ری سه‌ره بریتیبێت له: گرێی ناوی، ڕاده، چاوگ، مۆڕفیمی تاكبهندی، ئهدڤێربڵا. كه ته‌واوكه‌ری سه‌ره‌ش، بریتبێت له ڕاناوه كه‌سییه جوداكان، ئه‌وا ڕاناوه كه‌سییه جوداكان بریتییدهبن له: } من، توو، وی/(وی، وێ)، مه، نگۆ/ وه، وان{.
b- ده‌شێت گرێی پێشناوی له پێش كار، یان له‌دوای كار بێت. ئه‌گه‌ر گرێی پێشناوی له‌دوای كار هات و كاره‌كه كۆتایی به ڤاولی/ا/ هاتبوو و كاتی كاره‌كه ڕابردوو بوو، پێشناوی/ه/ له ڕۆنانی ڕووكه‌شدا، شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت.
c- ده‌شێت دوو گرێی پێشناویی له دوای یهكتربێن. گرێی پێشناویی یه‌كه‌م، ده‌بێته سپێك و گرێی پێشناوی دووه‌م دیارده‌خات.
2- له باره‌ی گرێ ئهركییهكانهوه:
أ- گرێی دیاریكه‌ر(DP): له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ده‌شێت مۆڕفیمی خستنه‌پاڵ سه‌ره‌ی (DP) بێت. سهرهكهش ده‌بێته سه‌ره سه‌ره‌تا. مۆڕفیمه‌كانی خستنهپاڵیش له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا ، به‌پێی گۆڤهرهكانی بریتین له: {له (دۆڵی مه‌له‌كان) و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی (دۆڵی بالیسان) دا، مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ا) بۆ ناوی مێ و مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ێ) بۆ ناوی نێره}،{له چه‌ند گوندێكی (دۆڵی بالیسان) دا، وه‌كو: ( زێوه، ههرمك، مهلۆك) له گرێی ناویی فراوانكراودا به‌هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه، ئه‌گه‌ر ناویی دیارخراو تاكی نێر بێت، ئه‌وا مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ی) به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناویی دیارخراو تاكی مێ بێت، ئه‌وا مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ێ) به‌كاردێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوی دیارخراو كۆی نێر و مێ بێت، ئه‌وا مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (یێ) به‌كاردێت}،{ له هه‌ندێك گوندی (دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی بالیسان، دۆڵی كۆڕێ و دۆڵی سماقوولی) دا، مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ه) بۆ ناوی مێیه و به‌كارهێنانی له كه‌مبوونه‌وه‌دایه. مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ی) ش، بۆ ناوی نێره}، {له (د س) دا، دیارخه‌ری ناو زیاتر به هۆی كلیتیكهوه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام كاتێك به هۆی مۆرفیمی خستنهپاڵهوه ئه‌نجامده‌درێت، مۆرفیمی خستنه‌پاڵی (ی) بۆ ناوی نێر و مێیه}. { له دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر و دۆڵی تهوسكهدا، مۆڕفیمی خستنه‌پاڵی (ێ) بۆ ناوی نێر و مێ به‌كاردێت}.{ كاتێك دیارخراو ڕاناوی هه‌یی (ئی)، یان (ئێ) بێت، ئه‌وا مۆڕفیمی خستنه‌پاڵ شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت و ئه‌بستڕاكت ده‌بێت}.
ب- گرێی ژماره (Nump): گرێی ژماره له چوارچێوه‌ی گرێی دیاریكه‌ردا لێكده‌درێته‌وه. سه‌ره‌ی گرێی ژماره مۆڕفیمی كۆیه. مۆڕفیمی كۆ له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا ، (ان)، یان (ا) یه. له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، بكه‌ری ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕ و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی كار ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ و بكه‌ری ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێنه‌په‌ڕی وه‌كو (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوهنازین…هتد)، به مۆڕفیمی كۆی (ان/ا) كۆده‌كرێنه‌وه، گه‌ر ناویش به ئاوه‌ڵناو دیارخرابوو، ناوه‌كه له‌به‌ر دووباره‌بوونه‌وه كرتێنرابوو، ئه‌وا مۆڕفیمی كۆ به ئاوه‌ڵناوه‌وه ده‌لكێت. گرێی ژماره له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ده‌توانێت له ڕسته‌دا ئه‌و ناوه لێكدراوانه شیكاربكات كه به‌هۆی مۆڕفیمی به‌ستنه‌وه‌ی (و) لێكدراون و مۆڕفیمی كۆش چووه‌ته سه‌ر ناوی دووه‌م له ناوه لێكدراوه‌كه، به‌م شیكاركردنهش گرێكه لێڵواتایی نامێنێت.
پ- گرێی گه‌ردانی (IP) و گرێی ڕێككه‌وتنی بكه‌ری (AGRsP) a :- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ده‌شێت (INFL)، كه مۆڕفیمی ڕێككه‌وتن و كاته، به‌شێوه‌ی فۆنه‌تیكی ده‌رنه‌كه‌وێت و ئه‌بستڕاكت بێت.
b- له ڕسته‌ی كار ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ، ڕابردوو و ڕانه‌بردووی تێنه‌په‌ڕ و ڕسته‌ی فه‌رماندانی نائاشكرای كار تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕدا، گرێی ناویی بكه‌ر به هۆی ڕێككه‌وتنه‌وه كۆده‌كرێته‌وه و ڕێككه‌وتنیش له‌نێوان بكه‌ر و كاردا ده‌بێت و ده‌شێت به (IP)، یان AGRsP) شیكاربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌شێت له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، كه ڕێككه‌وتن له‌نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆدا بێت، به مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت، به (IP)، یان (AGRsP) شیكاربكرێن.
ت – گرێی كات (TP): له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ئه‌و ڕسته كار ڕابردووه تێپه‌ڕانه‌ی كه كلیتیكی بكه‌ری به‌شداری ڕۆنانیان ناكات، به گرێی كات (TP) شیكاردهكرێن. مۆڕفیمی كات له ڕسته‌ی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له‌ناو پێكهاته‌ی كاردایه. ئه‌و ڕستانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی نێوان كه‌ره‌سته‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه، به‌گرێی كات شیكار ده‌كرێن:
a- ڕێككه‌وتن له‌نێوان كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته‌دا نییه، به مه‌رجێك به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ كه‌سی سێیه‌می تاك، یان كۆ نه‌بێت. واته به‌ركاری ڕاسته‌خۆ كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می تاك، یان كۆ بێت.
b- ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ( كه‌سی سێیه‌می تاك، یان كۆ) و كاردا ده‌بێت به مه‌رجێك بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكنه‌كه‌وتبن.
c- له چه‌ند گوندێكی دۆڵی بالیساندا، وه‌كو: (هه‌رته‌ل، به‌ڕۆژه، بێناتان، زێوه، ههرمك، مهلۆك) هه‌روه‌كو دیالێكتی كرمانجی ژووروو ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (بۆ گشت كه‌سه‌كان) و كاردایه.
d- ئه‌و ڕستانه‌ی كاره‌كانیان ڕابردووی تێنه‌په‌ڕی وه‌كو (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوهنازین…هتد) بێت، ڕێككه‌وتن له‌نێوان كه‌ره‌سته‌كانی ڕسته‌دا نییه، به مه‌رجێك به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ كه‌سی سێیه‌می تاك ، یان كۆ نه‌بێت.
ج- گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ڕاسته‌خۆ (AGROP) : له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له‌و ڕسته كار ڕابردووه تێپه‌ڕانه‌ی كه ڕێككه‌وتنیان له‌نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كاره، به گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ڕاسته‌خۆ (AGROP) له چوارچێوه‌ی (IP)، یان (AGRsP) شیكاردهكرێن. ڕێككه‌وتنی نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كاریش ئه‌م شێوانه‌ی هه‌یه:
a- ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت.
b- له ڕسته‌دا دوو جۆر ڕێككه‌وتن بوونی ده‌بێت. یه‌كێكیان له نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆدایه (به مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت) و ئه‌وی تریان له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ( كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردایه.
c- له چه‌ند گوندێكی (دۆڵی بالیسان) دا، وه‌كو: (هه‌رته‌ل، به‌ڕۆژه، بێناتان، زێوه، ههرمك، مهلۆك) ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (بۆ گشت كه‌سه‌كان) و كاردایه.
چ- گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاستهخۆدا (AGRIOP): له گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌خۆ (AGRIOP) دا، سه‌ره، كلیتیكی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ (Ø)، یان (ن) ه. ده‌شێت سپێكهكهی ڕاده بێت و ته‌واوكه‌ره‌كه‌ی گرێی كاری بێت. له هه‌ندێك له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان ڕابردووی تێنه‌په‌ڕه، وه‌كو (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوهنازین، تێوه‌راتن، پێفێربوون، پێوه‌ربوون، …هتد) گرێی پێشناوی به‌شداری له ڕۆنانی ئه‌و جۆره ڕستانه‌دا ده‌كات، گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌خۆ له چوارچێوه‌ی (IP)، یان (AGRsP) دا، ئه‌و جۆره ڕستانه شیكاردهكات. له‌م جۆره ڕستانه‌شدا، ڕێككه‌وتن له‌نێوان كه‌ره‌سته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
a- له‌و ڕستانه‌ی كاره‌كانیان (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوهنازین…هتد) ن، ڕێككه‌وتن له‌نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ (فراواننهكراو) دا، ده‌بێت، به‌مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت.
b- له‌و ڕستانه‌ی كاره‌كانیان (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوه‌دان…هتد) ن، دوو جۆر ڕێككه‌وتن هه‌ن. یه‌كه‌میان له‌لایه‌كه‌وه ڕێككه‌وتن له‌نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) ده‌بێت، به‌مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێككه‌وتن له نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت. دووه‌میان ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت. هه‌روه‌ها له كاره‌كانی تری جگه له (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین، پێوهنازین…هتد) دا، ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت. به مه‌رجێك بكه‌ر، كه‌سی سێیه‌می تاك بێت و له پێشه‌وه به‌هۆی ڕاده‌وه فراوانكرابێت، كه واتای ناوی كۆمه‌ڵ ببه‌خشێت و له دواوه‌ش به مۆڕفیمی (هك) فراوانكرابێت.
c- كاتێك كاری ڕسته، ڕابردووی تێنه‌په‌ڕی لێكدراو بێت، دوو جۆر ڕێككه‌وتن له ڕسته‌دا ده‌بێت، یه‌كه‌میان له لایه‌كه‌وه ڕێككه‌وتن له‌نێوان بكه‌ر (به مه‌رجێك كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت) و كار ده‌بێت و كلیتیكی بكه‌ری به كه‌رتی یه‌كه‌می كاری لێكدراوهوه ده‌نووسێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت. كاتێك بكه‌ریش كه‌سی سێیه‌می تاك بێت، ڕێككه‌وتن له نێوان بكه‌ر و كاردا نامێنێت. دووه‌میان ڕێككه‌وتن له‌نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی فراوانكراو له دواوه به هۆی مۆڕفیمی خستنهپاڵهوه (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا ده‌بێت.
ح- گرێی لێكده‌ر (CoP): له‌گه‌ڵا به‌شێكی كه‌م له ڕسته‌ی لێكدراوی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا ده‌گونجێت.
خ- گرێی گه‌یه‌نه‌ر(CP): له گرێی گه‌یه‌نه‌ر(CP) ی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، به زۆری ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر ده‌رناكه‌وێت و ئهبستڕاكته.
3- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، كه بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ڕاناوی كه‌سیی جودا بن، ئه‌وا ڕاناوه‌كان بریتیده‌بن له (ك A): }ئه‌من/ئه‌ز، ئه‌توو، ئه‌و، ئه‌مه، ئه‌نگۆ، ئه‌و/ئه‌وان{، كه به‌ركاری ناڕاسته‌خۆ و دیارخهریش ڕاناوی كه‌سیی جودا بن، ئه‌وا ڕاناوه‌كان بریتیده‌بن له (ك B ): }من، توو، وی/(وی، وێ)، مه، نگۆ/وه، وان{.
4- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، هه‌ردوو جۆری سیسته‌می دۆخ هه‌ن، كه بریتین له: سیسته‌می نۆمینێتیڤ- ئهكیوزهتیڤ و سیسته‌می ئێرگه‌تیڤ- ئه‌بسۆلوتیڤ.
له باره‌ی سیسته‌می نۆمینێتیڤ- ئهكیوزهتیڤهوه، له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له‌و ڕستانه‌ی سه‌ر به سیسته‌می نۆمینێتیڤ- ئهكیوزهتیڤن، گرێ ناوییه‌كان، كه دۆخی نۆمینێتیڤ و ئهكیوزهتیڤ و داتیڤ و (خستنه‌سه‌ری و خاوه‌نداری) وه‌رده‌گرن، له هه‌ندێك باردا نیشانهناكرێن، به‌ڵام له هه‌ندێك باری تردا نیشانهدهكرێن.
5- له باره‌ی سیسته‌می ئێرگه‌تیڤ- ئهبسۆلوتیڤهوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه له ( ش خ) دا هه‌یه:
أ- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له سیسته‌می ئێرگه‌تیڤ- ئهبسۆلوتیڤدا، بكه‌ری ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێنه‌په‌ڕ (S) و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕ ڕه‌فتاری یه‌كسانیان ده‌بێت و له دۆخی ئهبسۆلوتیڤدا ده‌بن. له به‌رامبه‌ردا، كارای ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕ (A) ڕه‌فتاری جیاوازی ده‌بێت و مۆڕفۆلۆجییانه نیشانهدهكرێت و له دۆخی ئێرگهتیڤدا ده‌بێت. ڕه‌فتاری جیاوازی كارای ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕ له ناو و ڕاناوی كه‌سی سێیه‌می تاكه. ناوی نێر مۆڕفیمی (ی) و ناوی مێ مۆڕفیمی (ێ) و ناوی كۆی نێر و مێ مۆڕفیمی (ان/ا) وه‌رده‌گرن. له (دۆڵی مه‌له‌كان و دۆڵی بالیسان) دا، ڕاناوی كه‌سی سێیه‌می تاكی نێر به مۆڕفیمی (ی) و هی مێش، به مۆڕفیمی (ێ) نیشانهدهكرێت، به‌ڵام له (دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر، دۆڵی ته‌وسكه، دۆڵی سماقوولی، دۆڵی كۆڕێ – پیرمام و ده‌وروبه‌ری) دا، ڕاناوی كه‌سی سێیه‌می تاكی نێر و مێ به مۆڕفیمی (ی) نیشانهدهكرێت و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش نیشانهناكرێت و له دۆخی ئهبسۆلوتیڤدا ده‌بێت، به‌ڵام له (گوندی هه‌رته‌ل ، گوندی به‌ڕۆژه، گوندی بێناتان) ی سه‌ر به دۆڵی بالیساندا، له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، وه‌كو گۆڤهرهكانی تر ناو و ڕاناوی كه‌سی سێیه‌می تاك نیشانهدهكرێن، به‌ڵام له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕی ده‌می ته‌واودا، ڕاناوی ( ئه‌من) به مۆڕفیمی (ێ) بۆ نێر و (ا) بۆ مێ نیشانهدهكرێت، به مه‌رجێك، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ وه‌كو مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهرنهبڕابێت و بهكلیتیك كرابێت، له‌م باره‌دا، كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته نێو پێكهاته‌ی كار و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش شوێنپێیه‌ك له شوێنی خۆی به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام، كاتێك بكه‌ر ببێته (pro)، ئه‌وا (pro) به مۆڕفیمی (وێ) بۆ نێر و (وا) بۆ مێ نیشانهدهكرێت. ئه‌گه‌ر بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش وه‌كو مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ ده‌رببڕدرێت. نیشانه ئێرگهتیڤییهكه بۆ سه‌ر به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ب- له‌و ڕستانه‌ی سه‌ر به سیسته‌می ئێرگه‌تیڤ- ئهبسۆلوتیڤن، (INFL) و مۆڕفیمی كات و (AGRO) دۆخدهرن و كه‌ره‌سته دوخوهرگرهكانیش، بریتین له كارا و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ.
پ- له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان ڕابردووی تێپه‌ڕه، ئه‌وا به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كار له‌ڕووی كه‌س و ژماره‌دا له‌گه‌ڵا یه‌كتردا ڕێكده‌كه‌ون، به‌ڵام له گونده‌كانی (هه‌رته‌ل، به‌ڕۆژه، بێناتان، زێوه، ههرمك، مهلۆك)، كه سه‌ر به دۆڵی بالیسانن، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (بۆ گشت كه‌سه‌كان) و كار ڕێكده‌كه‌ون.
ت- كاری (ویان/ ویستن) و (خۆشویان/ خۆشویستن) له كاره تێپهڕهكانی تر جیاوازن، به‌وه‌ی له ڕسته‌ی كار ڕابردوو و ڕانه‌بردوودا، كارا ناوبێت، یان ڕاناوی جودای كه‌سیی سێیه‌می تاك بێت، ده‌كه‌وێته دۆخی ئێرگهتیڤییهوه و نیشانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كار له‌ڕووی كه‌س و ژماره‌دا له‌گه‌ڵا یه‌كتردا ڕێكده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها له‌و ڕستانه‌ی كاره‌كانیان (ویان/ ویستن) و (خۆشویان/ خۆشویستن)ه، جۆره ڕێككه‌وتنێكی تر هه‌یه، كه له لایه‌كه‌وه بكه‌ر (جگه له كه‌سی سێیه‌می تاك) و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون، له لایه‌كی تره‌وه به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان (هه‌بوون) ه و واتای خاوه‌ندارێتی ده‌به‌خشن، له ڕسته‌ی كار ڕابردوو و ڕانه‌بردوودا، كارا ناوبێت، یان ڕاناوی جودای كه‌سیی سێیه‌می تاك بێت، ده‌كه‌وێته دۆخی ئێرگهتیڤییهوه و نیشانهدهكرێت، هه‌روه‌ها ته‌واوكه‌ر و كار له‌ڕووی كه‌س و ژماره‌دا له‌گه‌ڵا یه‌كتردا ڕێكده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان (هه‌بوون)ه و واتای خاوه‌ندارێتی ده‌به‌خشن، ده‌شێت دوو جۆر ڕێككه‌وتن لهڕستهكاندا هه‌بێت. له لایه‌كه‌وه بكه‌ر (جگه له كه‌سی سێیه‌می تاك) و ته‌واوكه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون، له لایه‌كی تره‌وه و ته‌واوكه‌ر و كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون. به‌م پێیه ئێرگه‌تیڤی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی ئێرگه‌تیڤی پچڕاوه، به‌ڵام له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان (ویستن)، (خۆشویستن)، یان (هه‌بوون) ه و واتای خاوه‌ندارێتی ده‌به‌خشێت، ئێرگه‌تیڤی ته‌واو هه‌یه.
ج- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ڕاناوه كه‌سییه جوداكانی}ئه‌من/ئه‌ز، ئه‌توو، ئه‌و، ئه‌مه، ئه‌نگۆ، ئه‌و/ئه‌وان{ له دۆخی ئێرگه‌تیڤ و ئه‌بسۆلوتیڤ و دۆخی نۆمینێتیڤ و ئهكیوزهتیڤدا به‌كاردێن، به‌ڵام ڕاناوه كه‌سییه جوداكانی}من، توو، وی/(وی، وێ)، مه، نگۆ/وه، وان{ له دۆخی داتیڤ و خستنه‌سه‌ر به‌كاردێن.
چ- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ئێرگه‌تیڤی سینتاكسی له ڕسته‌ی لێكدراو و ئاڵۆزدا هه‌یه.
6- له گونده‌كانی (هه‌رته‌ل، به‌ڕۆژه، بێناتان) كه سه‌ر به دۆڵی بالیسانن، (هۆ…ا) نیشانه‌ی مۆڕفۆلۆجیی دۆخی بانگكردنه بۆ تاكی نێر و (هۆ…ێ) ) نیشانه‌ی مۆڕفۆلۆجیی دۆخی بانگكردنه بۆ تاكی مێ.
7- له باره‌ی ئهنافۆرهوه: أ- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ڕاناوی خۆییی ڕه‌نگده‌ره‌وه دوو فۆڕمی هه‌یه. كاتێك فۆڕمی (خۆ) به‌كاردێت، له‌گه‌ڵا بۆگهڕاوهكهی ڕه‌چاوی ڕێككه‌وتن ناكات، به‌ڵام كاتێك فۆڕمی (خۆ) و ڕاناوه كه‌سییه لكاوه‌كان پێكه‌وه فۆڕمی (خۆم، خۆت، خۆ، خۆن، خۆ‌و، خۆیان) پێكدێنن له ڕووی كه‌س و ژماره‌وه له‌گه‌ڵا بۆگهڕاوهكانیان ڕێكده‌كه‌ون و هاونیشانه ده‌بن.
ب- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ڕاناوی هاوبه‌ش دوو فۆڕمی هه‌یه. كاتێك فۆڕمی (ئێكدی) به‌كاردێت، له‌گه‌ڵا بۆگهڕاوهكهی ڕه‌چاوی ڕێككه‌وتن ناكات، به‌ڵام كاتێك فۆڕمی {ئێكدی + ڕاناوی كه‌سیی لكاوی (ین، و، یان)}، به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ بۆگهڕاوهكانیان له كه‌س و ژماره‌دا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون و هاونیشانه ده‌بن.
8- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له ڕسته‌ی ئاڵۆزدا، ده‌شێت بكه‌ری لاڕسته له‌گه‌ڵا بكه‌ری ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدا، هاونیشانهبن، یان هاونیشانهنهبن، ئه‌گه‌ر لێڵیش هاته‌كایه‌وه، به‌هۆی دانانی هێمای هاونیشانهبوون، یان هاونیشانهنهبوون لێڵییهكه ده‌ڕه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شێت بكه‌ری لاڕسته له‌گه‌ڵا به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی سه‌ره‌كیدا، هاونیشانهبن، یان هاونیشانهنهبن، له‌مه‌شیاندا، ئه‌گه‌ر لێڵی هاته‌كایه‌وه، به‌هۆی دانانی هێمای هاونیشانهبوون، یان هاونیشانهنهبوون لێڵییهكه ده‌ڕه‌وێته‌وه.
9- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له ڕسته‌ی كار ڕابردوو و ڕانه‌بردووی تێنه‌په‌ڕ و ڕسته‌ی كار ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ و ڕسته‌ی فه‌رماندانی ئاشكرا و نائاشكرای كار تێنه‌په‌ڕ و تێپه‌ڕدا، ده‌شێت بكه‌ر بكه‌وێت، چونكه كلیتیكی بكه‌ری به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات و (pro) ش بۆشایی بكه‌ر پڕبكاته‌وه، به‌ڵام له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، به پێی گۆڤهرهكانی شێوه‌زاری خۆشناوه‌تی، دوو جۆری هه‌یه. له جۆری یه‌كه‌میاندا، له گۆڤهرهكانی (هه‌ندێك ناوچه‌ی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر، دۆڵی ته‌وسكه، دۆڵی سماقوولی، دۆڵی كۆڕێ – پیرمام و ده‌وروبه‌ری) دا ،
ده‌شێت بكه‌ر بكه‌وێت، چونكه كلیتیكی بكه‌ری به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات و شوێنی بكه‌ری كهوتووش، به (pro) پڕده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شێت له ڕسته‌كانی كاری بوون و هه‌بووندا، بكه‌ر بكه‌وێت.
له جۆری دووه‌میاندا، له گۆڤهرهكانی (دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی بالیسان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر) دا، بكه‌ر ناكه‌وێت، چونكه كلیتیكی بكه‌ری به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ناكات و كرتاندنی بكه‌ر ده‌بێته هۆی دروستبوونی ڕسته‌ی ناڕێزمانی.
10- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان (pro) و كه‌ره‌سته‌ی تر له چوارچێوه‌ی تیۆری كۆنتڕۆڵدا، ده‌شێت (بكه‌ر، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ، به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ) ی ڕسته‌ی سه‌ره‌كی كۆنتڕۆلی بكه‌ر (pro) ی لاڕسته بكه‌ن و له‌گه‌ڵیدا هاونیشانه بن. واته(pro) ی لاڕسته ده‌بێته كۆنتڕۆلكراو.
11- له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه: أ- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له دوو جۆر ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، كلیتیكی بكه‌ری به به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه ده‌نووسێت. یه‌كه‌میان، له گۆڤهرهكانی (هه‌ندێك ناوچه‌ی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر، دۆڵی ته‌وسكه، دۆڵی سماقوولی، دۆڵی كۆڕێ – پیرمام و ده‌وروبه‌ری) دا ، له‌م جۆره ڕستانه‌دا، كه به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ به شێوه‌ی مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهرنهبڕابێت كلیتیكی بكه‌ری له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌تی، كه له ناو پێكهاته‌ی كاردایه. كاتێك به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ به شێوه‌ی مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، به مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش، ڕاناوی كه‌سی جودای یه‌كه‌م و دووه‌می تاك، یان كۆ بێت، كلیتیكی بكه‌ری له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌وه ده‌جوڵێت و به به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه ده‌نووسێت و ڕێككه‌وتنیش له نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ دا ده‌بێت. دووه‌میان، له (دۆڵی مه‌له‌كان، دۆڵی بالیسان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر) دا، كاتێك به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ به شێوه‌ی مۆڕفیمی سه‌ربه‌خۆ دهربڕرابێت، به مه‌رجێك بكه‌ر كه‌سی سێیه‌می تاك نه‌بێت و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش كه‌سی سێیه‌می تاك، یان كۆ بێت، دوو ڕێككه‌وتن له ڕسته‌دا ده‌بن. له لایه‌ك ڕێككه‌وتن له نێوان بكه‌ر و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ دا ده‌بێت. له لایه‌كی تر ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (كه‌سی سێیه‌می تاك، یان كۆ) و كاردا ده‌بێت. له‌م جۆره ڕستانه‌دا، كه كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ كۆپیدهبێت و بۆ ناو پێكهاته‌ی كار ده‌گوازرێته‌وه، جێگا به كلیتیكی بكه‌ری له‌قده‌كات و كلیتیكی بكه‌ریش ده‌جوڵێت و به به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه ده‌نووسێت. له هه‌ردوو جۆری ڕسته‌كه‌دا، كاتێك سه‌ربار به‌شداریی ڕۆنانی ڕسته ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌ربار نه‌چێته پێش بكه‌ره‌وه، كلیتیكی بكه‌ری له به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه ده‌گوازرێته‌وه و بۆ سه‌ربار جوڵهدهكات. ده‌شێت به پێی ویستی ئاخێوه‌ر ژماره‌ی سه‌ربار زیادبكرێت. له‌م باره‌شدا كلیتیكی بكه‌ری بۆ دوا سه‌ربار جوڵهدهكات. كاتێك ڕاده‌ش به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، ڕاده له دوای هه‌موو سهربارهكانهوه دێت و كلیتیكی بكه‌ریش بۆ سه‌ر ڕاده جوڵه ده‌كات. كلیتكی بكه‌ری ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ی كه له‌پێش به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه دێت.
ب- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، هه‌ندێك له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان ڕابردووی تێنه‌په‌ڕه، وه‌كو (تێوهڕاخوڕین، پێوهنازین، پێوه‌دان…هتد)، گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌خۆ له چوارچێوه‌ی (IP)، یان (AGRsP) دا، به‌شداریی شیكاركردنیاندهكات. كاتێك سه‌ربار به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌ربار نه‌چێته پێش بكه‌ره‌وه، كلیتیكی بكه‌ری بۆ سه‌ربار جوڵهدهكات. ده‌شێت به پێی مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر ژماره‌ی سه‌ربار زیادبكرێت. له‌م باره‌شدا كلیتیكی بكه‌ری بۆ دوا سه‌ربار جوڵهدهكات. كاتێك ڕاده‌ش به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، ڕاده له دوای هه‌موو سهربارهكانهوه دێت و كلیتیكی بكه‌ریش بۆ سه‌ر ڕاده جوڵهدهكات. كلیتیكی بكه‌ری ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ی كه له‌پێش به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆوه دێت. هه‌روه‌ها كاتێك كاری ڕسته ڕابردووی تێنه‌په‌ڕی لێكدراو بێت و گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌خۆ به‌شداریی شیكاركردیاندهكات. كاتێك سه‌ربار به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، به مه‌رجێك سه‌ربار نه‌چێته پێش بكه‌ره‌وه، ئه‌وا كلیتیكی بكه‌ری بۆ سه‌ربار جوڵه ده‌كات. كاتێك ڕاده‌ش به‌شداری له ڕۆنانی ڕسته‌دا ده‌كات، كلیتیكی بكه‌ری بۆ سه‌ر ڕاده جوڵه ده‌كات. واته كلیتیكی بكه‌ری ده‌چێته سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ی كه له پێش كه‌رتی یه‌كه‌می كاری لێكدراو دێت.
پ- له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێنه‌په‌ڕدا، له ڕۆنانی قووڵدا، بكه‌ر له سپێكی (VP) دا، به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سـێماتیكی وه‌رده‌گرێت. له ڕۆنانی ڕووكهشیشدا، بكه‌ر بۆ سپێكی (IP) جوڵه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌بسۆلوتیڤ له (INFL) وه‌ربگرێت.
ت- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له‌و ڕستانه‌ی سه‌ر به سیسته‌می ئێرگه‌تیڤ- ئهبسۆلوتیڤن، كارا له ڕۆنانی قووڵدا له سپێكی (VP) دا، به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سـێماتیكی وه‌رده‌گرێت، دوای ئه‌وه له ڕۆنانی ڕووكه‌شدا، بۆ سپێكی (IP)، (AGRsP)، یان (TP) جوڵهدهكات، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئێرگه‌تیڤی له (INFL)، (AGR) یان (T) وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها گرێی ناویی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له ڕۆنانی قووڵدا، له ژێر نۆدی (VP) به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سـێماتیكی وه‌رده‌گرێت، دوای ئه‌وه له ڕۆنانی ڕووكه‌شدا بۆ سپێكی (AGROP) جوڵهدهكات، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌بسۆلوتیڤ له (AGRO) وه‌ربگرێت.
ج- له باره‌ی گواستنه‌ی گرێی ناوی له ڕۆنانی بكه‌ر نادیاردا: ڕۆنانی بكه‌ر نادیار له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، دوو جۆری هه‌یه. جۆرێكیان وه‌كو شێوازی نووسینی دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاسته و ئه‌وی تر وه‌كو نه‌رێی بكه‌ر نادیاری دیالێكتی كرمانجی ژوورووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
a – جۆری یه‌كه‌م، كه وه‌كو شێوازی نووسینی دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاسته. ئه‌م جۆره له ڕۆنانی ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕی بكهردیاردا، سه‌ر به سیسته‌می (ئێرگه‌تیڤ- ئهسبۆلوتیڤ) ه. به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی ڕابردووی بكه‌ر دیار، كه ده‌بێته بكه‌ری ڕێزمانیی ڕسته‌ی بكه‌ر نادیار، له ڕۆنانی قووڵدا، له‌ژێر نۆدی (VP) دا، به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سێماتیكی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دۆخ وه‌رناگرێت. بۆیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی به‌تاڵ، ئه‌ویش سپێكی (IP) یه، بۆئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌بسۆلوتیڤ له (INFL) وه‌ربگرێت.
b -جۆری دووه‌م، وه‌كو ڕسته‌ی نه‌رێی بكه‌ر نادیاری دیالێكتی كرمانجی ژوورووه. ئه‌م جۆره له ڕۆنانی ڕسته‌ی كار ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕی بكهردیاردا، سه‌ر به سیسته‌می نۆمینێتیڤ- ئهكیوزهتیڤه. بكه‌ری ڕێزمانی، له ڕۆنانی قووڵدا، له‌ژێر نۆدی (VP) دا، به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سـێماتیكی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دۆخ وه‌رناگرێت. بۆ وه‌رگرتنی دۆخیش، ده‌بێت بۆ شوێنێكی به‌تاڵا بجوڵێت. ئه‌و شوێنه به‌تاڵه‌ش سپێكی (IP) یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی نۆمینێتیڤ وه‌ربگرێت. هه‌ر له جۆری دووه‌م، كاتێك له ڕسته‌ی بكهردیاردا، كاری ڕسته ڕابردووی تێپه‌ڕ بێت، ڕۆنانی ئه‌م جۆره ڕسته‌یه سه‌ر به سیسته‌می (ئێرگه‌تیڤ- ئهسبۆلوتیڤ) ه. بكه‌ری ڕێزمانی له ڕۆنانی قووڵدا، له‌ژێر نۆدی (VP) دا، به‌رهه‌مدێت و ڕۆڵی سـێماتیكی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دۆخ وه‌رناگرێت. بۆ وه‌رگرتنی دۆخیش، ده‌بێت بۆ شوێنێكی به‌تاڵا بجوڵێت. ئه‌و شوێنه به‌تاڵه‌ش سپێكی (IP) یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌بسۆلوتیڤ وه‌ربگرێت.
چ- له باره‌ی گواستنه‌وه به هۆی كۆپیكردنه‌وه: له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، كۆپیكردن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
a- له‌و جۆره ڕستانه‌ی كه ڕێككه‌وتن له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كاردایه، واته ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی هه‌یه، ئه‌وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (AGROP) دا، كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ كۆپیدهبێت و بۆ (AGRO) ده‌گوازرێته‌وه.
b- كۆپیكردن له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان ڕابردووی تێنه‌په‌ڕه و به (AGRIOP) شیكاردهكرێن، كاتێك ڕێككه‌وتن له نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ (كه‌سی سێیه‌می تاك و كۆ) و كاردا هه‌بێت. له‌م جۆره ڕستانه‌دا، گرێ پێشناوی (PP) له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (V´) دایه و (V´) یش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (VP) دایه. (VP) یش، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (AGRIO´) دایه. واته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (AGRIO´) دا، كلیتیكی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ (Ø)، یان (ن) كۆپیدهبێت و بۆ (AGRIO) ده‌گوازرێته‌وه.
c- له‌و ڕستانه‌ی كه كاره‌كانیان ڕابردووی تێپه‌ڕه، كاتێك دیارخراو به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ بێت، له ڕۆنانی ڕووكه‌شدا، دیارخه‌ر له ژێر نۆدی (NP) ی (VP) دا، كۆپیدهبێت و به كلیتیك ده‌كرێت. كلیتیكهكانی خاوهنیهتیش بریتین له (م، ی، Ø، ین، ن، ن) و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نۆدی (V´) و ده‌چنه ناو پێكهاته‌ی كار و شوێنپێیه‌ك له شوێنی بنه‌ڕه‌تی خۆیان به‌جێده‌هێڵێن. مۆڕفیمی خستنهپاڵیش، شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت.
خ- له باره‌ی گواستنه‌وه له ڕسته‌ی باسمهنددا: a- له ڕسته‌ی باسمهنددا، ئه‌و ڕسته كار ڕابردووه تێپه‌ڕانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی ئێرگهتیڤیان له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كار هه‌یه، كه به‌ركاری ڕاسته‌وخۆیان به لوتكهدهكرێت، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ بۆ شوێنێكی نائارگیومێنتی ده‌گوازرێته‌وه و له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیدا، شوێنپێیه‌ك له دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت. به‌م پێیه به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی به لوتكهكراو و شوێنپێی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی) له كه‌س و ژماره‌دا، هاونیشانه ده‌بن.
b- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، له (هه‌ندێك ناوچه‌ی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر، دۆڵی ته‌وسكه، دۆڵی سماقوولی، دۆڵی كۆڕێ – پیرمام و ده‌وروبه‌ری) دا، گرێی دیاریكه‌ری خاوه‌نیه‌تی، كه ئه‌ركی بكه‌ر ببینێت و مۆڕفیمی خستنه‌پاڵ سه‌ره‌ی گرێ بێت، ده‌شێت دیارخه‌ر بهێنرێته پێشه‌وه و به لوتكهبكرێت، كه‌ره‌سته‌ی بهلوتكهكراویش له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیدا، كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره به‌جێده‌هێڵێت و به ناوی دیارخراوه‌وه ده‌نووسێت و دیارخه‌ری بهلوتكهكراویش له‌گه‌ڵا كلیتیكهكه هاونیشانه ده‌بن و مۆڕفیمی خستنهپاڵیش شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت، به‌ڵام له (دۆڵی مه‌له‌كان ، دۆڵی بالیسان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دۆڵی هیران – ده‌شتی هه‌ریر) دا، كه دیارخه‌ر به لوتكهدهكرێت، ده‌شێت كه‌ره‌سته‌ی به لوتكهكراو له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیدا، كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره به‌جێنه‌هێڵێت و مۆڕفیمی خستنهپاڵیش شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت. هه‌روه‌ها له گرێی دیاریكه‌ری خاوهنیهتیدا، كه مۆڕفیمی خستنه‌پاڵ سه‌ره‌ی گرێ بێت، كاتێك گرێی دیاریكه‌ری خاوه‌نیه‌تی ئه‌ركی بكه‌ر ببینێت و دیارخهریش ڕاناوی كه‌سی جودا بێت، ڕاناوه‌كان بریتی ده‌بن له: من، توو، (وی، وێ)، مه، نگۆ/ وه، وان. كاتێك دیارخه‌ر به لوتكهدهكرێت، ڕاناوه كه‌سییه‌كان ده‌گۆڕین بۆ (ئه‌من/ ئه‌ز، ئه‌توو، ئه‌و، ئه‌مه، ئه‌نگۆ، ئه‌وان) و له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیاندا كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره به‌جێده‌هێڵن و به‌ناوی دیارخراوه‌وه ده‌نووسێن و دیارخه‌ری بهلوتكهكراویش له‌گه‌ڵا كلیتیكهكه هاونیشانه ده‌بن و مۆڕفیمی خستنهپاڵیش شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت.
12- له باره‌ی كرتاندنهوه: أ- له شێوه‌زاری خۆشناوه‌تیدا، ده‌شێت له ڕسته‌ی لێكدراودا، ئامرازی لێكده‌ر بكرتێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌شێت له ڕسته‌ی ئاڵۆزیشدا، ئامرازی گه‌یه‌نه‌ر بكرتێنرێت.
ب- له ڕسته‌ی لێكدراوی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، كه ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كاری ڕسته‌ی یه‌كه‌م هه‌بێت، گرێی ناویی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ، كه له ڕسته‌ی دواتردا دووباره‌ده‌بێته‌وه، ده‌شێت بكرتێنرێت و شوێنپێیهكیش له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ڕسته‌ی دووه‌م به‌جێده‌هێڵێت و به‌ركاری ڕاسته‌وخۆش كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره‌ی خۆی كۆپیدهكات و بۆ ناو ڕۆنانی كاری ڕسته‌ی دووه‌م ده‌گوازرێته‌وه. له‌م باره‌دا، به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی) ی ڕسته‌ی یه‌كه‌م و شوێنپێ و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی دووه‌م، هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاونیشانه ده‌بن.
پ- ئه‌و ڕسته لێكدراوانهی گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری شیكاركردنیان ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان (تێوهڕاخوڕین، تێفكرین،…هتد) بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕستانه‌ی كاره‌كانیان، ڕابردووی تێنه‌په‌ڕی لێكدراو بێت، كه ڕێككه‌وتن له نێوان به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ و كاری ڕسته‌ی یه‌كه‌م هه‌بێت، به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ، كه له ڕسته‌ی دواتردا دووباره‌ده‌بێته‌وه، ده‌شێت بكرتێنرێت، به‌ڵام پێشناوهكانیش له ڕسته‌ی دووه‌م دهگۆِڕێن بۆ (وه، پێ، وێ، تێ، لێ) و پاشناوی (ێ). له ڕسته كار لێكدراوهكاندا، كه‌رتی یه‌كه‌می كاری لێكدراو شێوه‌ی فۆنهتیكیی نامێنێت. ئه‌م جۆره ڕستانه، كه گرێی ڕێككه‌وتنی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری شیكاركردنیان ده‌كات، به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ شوێنپێیه‌ك له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ڕسته‌ی دووه‌م به‌جێده‌هێڵێت و به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆش كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره‌ی خۆی كۆپیدهكات و بۆ ناو ڕۆنانی كاری ڕسته‌ی دووه‌م ده‌گوازرێته‌وه. له‌م باره‌دا، به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ و كلیتیكی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی یه‌كه‌م و شوێنپێ و كلیتیكی به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆی ڕسته‌ی دووه‌م، هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاونیشانه ده‌بن.
ت- له‌و ڕسته ئاڵۆزانه‌ی كاری لاڕستهیان ڕابردووی تێپه‌ڕه و ڕێككه‌وتنی ئێرگهتیڤیان له نێوان به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كار هه‌یه، كه گرێی ناویی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ دووباره‌بوویه‌وه، ده‌شێت بكرتێنرێت، چونكه له‌گه‌ڵ به‌ركاری ڕاسته‌وخۆی لاڕستهدا، هاونیشانهیه و شوێنپێیهكیش له جێكه‌وته‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ڕسته‌ی سه‌ره‌كی به‌جێده‌هێڵێت و كلیتیكێكی سه‌ر به هه‌مان كه‌س و ژماره‌ی خۆی كۆپیدهكات و بۆ ناو ڕۆنانی كاری ڕسته‌ی سه‌ره‌كی ده‌گوازرێته‌وه. به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی) له لاڕسته و شوێنپێ و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له ڕسته‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاونیشانه ده‌بن.
13- له باره‌ی كلیتیكهوه: أ- ئه‌و ڕستانه‌ی كه سه‌ر به سیسته‌می (ئێرگه‌تیڤ- ئه‌بسۆلوتیڤ) ن و ڕێككه‌وتنی ئێرگهتیڤیان هه‌یه. واته به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ و كاریان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێكده‌كه‌ون، ( ك B) ده‌بێته كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ (ڕێككه‌وتنی ئێرگه‌تیڤی).
ب- له ڕسته ئهرێكانی ده‌می (نزیك، ته‌واو، دوور) ی كار ڕابردووی تێپه‌ری (بێ گیره‌كی وشه‌داڕێژ) دا، كاتێك له ڕۆنانی ڕووكه‌شدا به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ به كلیتیك ده‌كرێت، شوێنپێیه‌ك له دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت و كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو پێكهاته‌ی كار ده‌گوێزرێته‌وه. ئه‌م شوێنپێیهش له‌گه‌ڵا كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆ له‌كه‌س و ژماره‌دا، هاونیشانه ده‌بن و (ك A) ده‌بێته كلیتیكی بكه‌ری و له دوای كلیتیكی به‌ركاری ڕاسته‌وخۆوه دێت، كه (ك B) یه.
پ- ئه‌و ڕستانه‌ی كه پاشناوی (ێ) به‌شداری له ڕۆنانیان ده‌كات، له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕی ڕاگه‌یاندندا،
(ك (B ده‌بێته كلیتیكی پێشناوی، به‌ڵام له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێنه‌په‌ڕ و كار ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕدا، (ك A) ده‌بێته كلیتیكی پێشناوی.
ت- له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێپه‌ڕدا، (ك B) ده‌بێته كلیتیكی خاوه‌نیه‌تی، به‌ڵام له ڕسته‌ی كار ڕابردووی تێنه‌په‌ڕ و ڕانه‌بردووی تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕدا، (ك A) ده‌بێته كلیتیكی خاوه‌نیه‌تی.
پ/ دوا وته‌ت چییه؟
زۆر سوپاسی ئه‌و خانه‌واده و كه‌سه به‌ڕێزانه ده‌كه‌م، كه له خۆشناوه‌تی سه‌ردانم كردوون. به ڕاستی نموونه‌ی مرۆڤی ئاكار به‌رز و میواندۆست بوون و هیوادارم په‌روه‌ردگاری كاربه‌جێ سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهانیان بكات و نموونه‌یان زۆر بێت.
ئا:هێمن عومه‌ر خۆشناو