ئێمه و بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی
دوو تێگه‌یشتنی سه‌ره‌کیمان هه‌یه که ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کانی ده‌ستنیشانبکه‌ین: تێگه‌یشتنی نوێگه‌ری بیریی و تێگه‌یشتنی گوتاربێژیی بیری عاره‌بی. بێگومان، ده‌ستنیشانکردنی هه‌ردوو تێگه‌یشتنه‌که ده‌بێت بکه‌وێته پێش دیاریکردنی په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کانی نێوانیانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه، سه‌ره‌تا تێگه‌یشتنی بیری نوێگه‌ریی و ڕه‌هه‌نده شۆڕشگێڕیه خۆنوێبوونه‌وه‌کانی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بیره‌کانی پێشخۆی که له‌سه‌ر تێکشکانیان خۆی دروستده‌کات، ده‌بێت ده‌ستپێبکه‌م. ئه‌م ده‌ستپێکردن و ده‌ستنیشانکردنه‌ی بیری نوێگه‌رایه‌تیه‌ش ده‌بێت به ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چوونه ناو گوتاربێژی بیری عاره‌بی و په‌یوه‌ندیه ناکۆکییەکانی به بیری نوێگه‌رایه‌تیه‌وه.
مه‌به‌ستم له بیری نوێگه‌رایه‌تی خێزانی گوتار و میتۆدی بیرییە که له سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه له ئه‌وروپادا هه‌ڵقوڵا( له نێوان سه‌ده‌ی شانزه و بیستدا به دیاریکراوی) له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا به دژایه‌تیکردنی خێزانی گوتار و میتۆدی بیری نه‌ریتیی که له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا باو بوو. نوێگه‌رایه‌تی بیریی له ئه‌ورپادا نوێگه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا و کۆمه‌ڵگای له قۆناغی کشتوکاڵی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ره‌تاییه‌وه گواسته‌وه بۆ قۆناغی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داری ته‌کنیکی گه‌شه‌کردو. ئه‌م گۆرانکاریانه که نوێگه‌رایه‌تی هێنای به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپادا، گه‌یشه‌ت هه‌موو جیهان، له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی سه‌رمایه‌داریدا له ئه‌ورپادا و به‌رته‌سکبوونه‌و و نه‌مانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بیری نوێگه‌رایه‌تی گه‌شه‌ی ده‌کرد و ڕوخساری زیاتر ڕوونده‌بوه‌وه، تا گه‌یشته لوتکه‌و بوو به بڕاو( بڕوای نوێگه‌رایه‌تی). ئه‌م براوی بیری نوێگه‌رایه‌تییه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له فه‌رنسادا له شێوازێکی هوشیاریانه‌ی بوێر وگوستاخانه‌دا ده‌رکه‌وت، له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئه‌ڵمانیادا گه‌یشته لوتکه له ماتریالیی شۆڕشگێڕێتیدا، به دیاریکراوی مارکس و ئنجلز هه‌ردووکیان ئه‌ڵامانی بوون. گه‌شه‌و گه‌وره‌بوونی ئه‌م بڕاوایه( بڕوای نوێگه‌رایه‌تی) ناکۆکیی نوێگه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا که سودی له هه‌مان ئامرازگه‌ل وه‌رده‌گرت که بڕوای بیری نوێگه‌رایه‌تی سودی لێوه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئاراسته‌ی عه‌قڵانیه‌تی زانستی نوێی سنوردارکرد و کێشه‌ی خسته به‌رده‌م بیری نوێگه‌رایه‌تیه‌وه به گه‌مارۆدان و ده‌رفه‌تکردنه‌وه بۆ ناعه‌قڵانیه‌ت له کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌ژموونی بیریی له به‌ختی باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌رێتی بوو له کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپیدا تا شۆڕشه‌کانی ساڵی 1848 له ئه‌ورپادا، تێشکانی ئه‌م شۆڕشانه ته‌وژمێکی وێرانکاریی ئاشکرای دابه دژه‌کانی نوێگه‌رایه‌تی که له زۆر ناوچه و زه‌مه‌ندا به‌سه‌ر بڕوای نوێگه‌رایه‌تیدا بڵاوبوه‌وه. ئه‌م ته‌وژمی دژایه‌تی باوه‌ڕی نوێگه‌رایه‌تیه به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی بیستدا بڵاوبوه‌وه. بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی توشی جه‌نگێکی وێرانکاری بوو له‌گه‌ڵ دژه نوێکانیدا، که به‌مه‌ش توشی قه‌یرانێکی ترسناک بوو که پێگه‌ی که‌م ڕه‌نگ و لاواز بوو له چاره‌کی کۆتای سه‌ده‌ی بیستدا. له‌م شیکردنه‌وه‌یدا ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه مه‌به‌ستمان له‌و نوێگه‌رایه‌تییه بیرییه ئه‌و گوتاره بیریی و میتۆده بیریانه‌یه که بوون به ته‌وه‌ره‌ی بڕوای ڕۆشنگه‌ریی و فۆرمێک له ناکۆکی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه که بوه به هۆکاری سنوردارکردنی فراوان بوونی و گه‌مارۆدانی، و هه‌روه‌ها پیسبوونیشی. بارودۆخ و ماتریالی میکانیکی پوچ و کانتیه‌ت(کانط)ی نوێگه‌ره‌یی و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و گومان و زیره‌کی برغسون و ده‌رکه‌وته‌کان و بوونگه‌رایی و فه‌لسه‌فه‌ی زمان و فه‌لسەفه‌ی زانستی نوێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له دوای نوێگه‌رایه‌تی هاتوون هیچیتر نه‌بوون جگه له ناکۆکی لەگەڵ نوێگه‌رایه‌تیدا.
پاش ئه‌م پێشه‌کیه، بابه‌ته‌کەمان وا ده‌خوازێت که ئه‌و پانتایه گشتیه‌یی که بڕوای ڕۆشنگه‌ری تیا له دایک بوو ڕوونبکه‌ینه‌وه، ته‌وه‌ری ڕۆشنگه‌ری بیریی، دواجاریش ڕوخساره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م بڕوا نوێیه دیاریبکه‌ین.
بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی و گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی له میانه‌ی گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌ورپایی ڕۆژئاواییدا له کۆمه‌ڵگایه‌کی کشتوکاڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ره‌تایی ئاسۆ سنورداره‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داری گه‌شه‌سه‌ندوی ئاسۆ به‌ربڵاو و دوایینه‌هاتوه‌وه دروستبوو. به‌ڵام ئه‌م گواسنته‌وه‌یه پڕۆسه‌یه‌کی ئاسان و به یه‌ک ته‌وژم نه‌بوو، به‌ڵکو لای که‌می چوار سه‌ده‌ی پڕ له ئازار و ناڵه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان خایاند. به دیاریکراوی، بۆ کامڵ بوونی سێ شێوه شۆڕشی ڕیشه‌یی بۆ خۆیه‌وه بینی:
1/ شۆرشی ئابوری( شۆڕشی بازرگانی و به‌رفراوانی له جوگرفیادا، شۆڕشی کشتوکاڵی که له ئه‌نگلته‌ره‌وه ده‌ستیپێکرد له نیوه‌ی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا، شۆڕشی پیشه‌سازی که له نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه له ئنگلته‌رەدا ده‌ستی پێ‌کرد).
2/ شۆڕشی سیاسی بۆرژوازی که زۆرێک له ئامانجه دیموکراتیه‌کانی به‌دیهێنا له کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپادا( شۆڕشی هۆڵندی له ده‌سپێکی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه، شۆڕشی ئه‌نگلیزی له ساڵی 1641 ـ 1688، شۆڕشی فه‌رنسی له 1789 ـ 1815، شۆڕشی ئه‌ڵمانی له نیوه‌ی سه‌ده‌ی شانزه‌وه).
3/ شۆڕشی رۆشنبیری گه‌وره( ڕێنیسانسی ئه‌وروپی و چاکسازی دینی له سه‌ده‌ی شانزه، شۆرشی زانستی گه‌وره له سه‌ده‌ی شانزه، شۆڕشی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ریی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده‌دا).
به‌م شۆرشانه و ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی وه‌ک شۆڕش وابوون ئه‌وروپای ڕۆژئاوا خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵگای شارستانی به‌ده‌ستهێناو خۆی ئازادکرد له کۆمه‌ڵگای سروشتی سه‌ره‌تایی. بێگومان، ئه‌م شۆرش و بزوتنه‌وانه هه‌موویان ده‌ورێکی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پێکهێنانی بیری نوێگه‌رایه‌تی. به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام ئه‌و ده‌وره ڕاسته‌وخۆ و گه‌وره‌یه‌ی که شۆرشی مه‌زنی زانستی به‌خۆیه‌وه بینی بوه هۆی له دایکبوونی میتۆدێکی به‌رنامه‌یی زانستیانه بۆ هێزی به‌رهه‌مێنان و سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ره‌کی. ئه‌م شۆڕشي بیرییه مه‌زنه بوه هۆی سه‌رەوژێرکردنی لۆژیکی به‌رهه‌می مه‌عریفی له لۆژیکێکی فقهی و سەلماندن و سۆفیگه‌رایه‌تیه‌وه بۆ لۆژیکی دۆزینه‌وه که پشتی به بیرکاری و ئه‌زمونگه‌ریی له یه‌کبوونێکی دایلێکتیکیدا ده‌بینیه‌وه. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌م شۆڕشي زانستیه لێتوێژینه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ڕزگارکرد له ده‌سه‌ڵاتی سه‌له‌فی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو که‌وته به‌رهه‌ڵستکردنیشی، دواجاریش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیرۆزیی بیره‌کان و دانانیان له چواچێوه‌یه‌کی گوماناوی به‌رنامه‌ییدا و شیکارکردنیان و تاقیکردنه‌وه‌یان. له‌به‌رئه‌وه دووباره شرۆشی زانستی فه‌لسه‌فه‌ی ڕزگارکرد له ئه‌رکه مه‌عریفیه ڕاسته‌وخۆکه‌ی، به‌مه‌ش کوده‌تایه‌کی نوێگه‌ریی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی به‌رپاکرد له سروشتی فه‌لسه‌فه‌دا. ئیتر فه‌لسه‌فه له‌وه ده‌رچوو که لانه‌ی زانستبێت و سه‌رچاوه‌ی فقهی بێت بۆ تیۆریزه‌کردنی زانستی، به‌ڵکو بو به پاسه‌وان، ده‌توانین بڵێن کارگوزه‌ر، بۆ زانست و پردێک له نێوان زانست و هوشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. فه‌لسه‌فه‌ی نوێ، نوێنه‌رایه‌تی به‌رنامه‌ی زانستی و ڕه‌گه‌زه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی زانستی ده‌کرد و ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی زانستی نوێی وێنادەکردەوە: ماته‌ریال بوونی به‌رنامه بیرکارییه‌که‌یی، ئه‌زموونگه‌راییه‌که‌یی و تاقیگه‌راییه‌که‌یی و دیلێکتیکیه‌که‌یی. له‌م تێڕوانینه‌وه، ده‌ڵێین گوتاری ئه‌ورپا له زه‌مه‌نی نوێ‌دا گوتارێکی هەڵێنجراو و زانستیی بوو.
شۆڕشی مه‌زنی زانستی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی گه‌وره بوو له بیری ئه‌ورپای نوێ‌دا. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی له په‌یوه‌ندی خواوه‌ند و جیهانه‌وه گواسته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و جیهان( نێوان خود و بابه‌ت، نێوان عه‌قڵ و ماتریال). ئه‌وکات ئیفلاتون و فارابی و ئبن سینا وا قسه‌یان ده‌کرد که له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قڵه گه‌ردونییه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری بوون و نفوس و ڕه‌گه‌زه ماتریاله‌کانه، ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌نیایی هێزێک و دوایشدێت به عه‌قڵێکی کرداریی که به‌ده‌وری خۆی مه‌تریال و نفوسی به‌شه‌ری دروستده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی که نفوسی به‌شه‌ری ته‌نیان ئەنجامی داهێنەرانەی ئەو دروستکاره بێت، وه‌ک ده‌شبینین کانت له په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵی به‌شه‌ری و ماتریالی هه‌سته‌وه ده‌ستیپێکرد بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌و مه‌عریفه‌یه‌ی که دروستکه‌ری عه‌قڵی به‌شه‌ری به‌رهه‌مێکی ئاڵۆزی تێکئاڵاوه، هه‌روه‌ها هیگڵ جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بە ڕۆح جیهان ده‌گاته لوتکه و به ڕه‌هایی دێته‌دی له مێژوی به‌شه‌ریه‌ت و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه‌ریدا.
شۆڕشی زانستی و ڕوخساری به‌رنامه‌کانی و بیره سه‌ره‌کیەکانی و به‌هاو نرخی و په‌یوه‌ندیه‌کانی و ئه‌گه‌رکانی چوونه نێو ناوه‌ڕۆکی بیری ئه‌ورپی نوێوه و هه‌موو ته‌وژمه‌کانی ئه‌و بیره نوێیه‌وه. له‌به‌رئه‌وه دوای ئه‌م شۆڕشه زانستیه له ئه‌ورپادا، ناوی بڕوای بیری نوێی ئه‌ورپای ڕۆژئاوا ده‌به‌ین به به‌رجه‌سته‌بوونی فه‌لسه‌فه له عه‌قڵانیه‌تی زانستیدا، ته‌نانه‌ت بۆ ڕه‌وته ناعه‌قڵانیه‌کانی دژی بڕوای ڕۆشنگه‌ریش ئه‌و ناوه به‌کارده‌به‌ین.
گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕوای ڕۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤه‌ده و هه‌ژده و نۆزده‌دا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی شۆڕشی زانستیدا له کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپایی بۆرژوازی و به‌رهه‌مهێنانه بۆرژوازیه‌که‌یدا بوو، که هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی نوێگه‌ری بوون پێکه‌وه، تا گه‌یشته لوتکه‌ی بۆرژوازیه‌تی مه‌تریاله فه‌رنسیه‌کانی وه‌ک ڤۆلتێر و ڕۆسۆ و کانت و هیگڵ و له‌وانیشه‌وه له پرۆلیتاریه‌تی مارکس و ئنجلزا گه‌یشته لوتکه.
به پێویستی ده‌زانین که دیمه‌ن و روخساره سه‌ره‌کیه‌کانی بڕوای ڕۆشنگه‌ری ده‌ستنیشانبکه‌ین که بووه به ئامانجێکی چاره‌نوسسازی ئێمه‌و گه‌لانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورپا.
دیارترین ڕوخساری ئه‌م بڕوا نوێیه ئه‌مانه‌ن:
1/ ماتریالیی، دانانی سروشت به قه‌واره‌یه‌کی ماتریالیی سه‌ربه‌خۆ و ڕاگیراو له خۆیدا، پرنسیپ و یاسایه‌ک حوکمی پێوه‌ده‌کات که شیاوه بۆ ناساین و زانینی، دانانی مرۆڤ وه‌ک به‌شێک له سروشت و هێزێکی سروشتی جیاکاری ده‌رکه‌وتوو له ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی و فره جۆرییه دوایینه‌هاتوه‌کانی جیهان.
2/ گیانێکی ڕه‌خنه‌یی به‌رده‌وام، واته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باو و ده‌سه‌ڵاتی سه‌له‌فه‌ی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فسانه و نهێنی، سڕینه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی پیرۆزیی شته‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کان، په‌یوه‌ستبوون به عه‌قڵێکی زانستیه‌وه وه‌ک ده‌سه‌ڵات پێدان، واته هه‌موو شت ده‌بێت بخرێته به‌رده‌م لێکدانه‌وه‌کانی عه‌قڵه‌وه و عه‌قڵ و ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه‌ی تیا به‌کاربهێنرێت.
3/ شۆڕشگێڕێتی، تێگه‌یشتن و پێ‌زانین و هه‌ستکردن به مێژووییه‌تی سروشت و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری، تێگه‌یشتن و پێ‌زانین و هه‌ستکردن به خودی مرۆڤ به په‌سه‌ندکردنی به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆرشگێر، واته مرۆڤ سه‌رچاوه و هێزی سه‌ره‌کی هه‌موو داهێنانه‌کان و مێژووکرده، دیسان سروشت و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری مێژووکردن و له مێژوویه‌که‌وه ده‌ستیان پێکردوه و هیچ شتێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مێژووە نییه.
4/ نه‌بوونی هیچ شتێک و، دانەنانی هیچ شتێک له ئه‌فسانه و ده‌ره‌وه‌ی سروشت و جیهاندا که له دواجار و لوتکه‌یدا ده‌گاته نه‌په‌رستنی هیچ خواوه‌ند و هێزێکی خواوه‌ندی. به لێکدانه‌وه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی و شۆڕشی زانستی هه‌موو ئه‌فسانه و غه‌یب و نهێنیه خوداوه‌ندیه‌کان په‌راوێزخران و حسابیان بۆ نه‌کراو هێزیان له به‌ربڕا. ئه‌م بیرکردنه‌وه ئه‌فسانه‌یی و غه‌یبیانه بوون به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و هیچ ده‌ور و ئه‌رکێکی مه‌عریفییان بۆ نه‌مایه‌وه له مێژوو و ئه‌خلاقدا، به‌ڵکو بوونیان بوو به به‌ربه‌ست له به‌ده‌م بیرکردنه‌وه و پراکتیزه‌کردنی به‌رهه‌مهێنان و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادیه‌کانی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی نامۆیی(الاغتراب) بۆ ئه‌فسانه و غه‌یب و نهێنیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سروشت و جیهانی ماتریالی په‌راویزخراو بوون به پوچگه‌رایی.
5/ دانانی مه‌عریفه‌ی زانستی به به‌هایه‌کی ڕاگیراو و وه‌ستاو خۆی له خۆیدا و سه‌ربه‌خۆیه‌کی ته‌واو ڕه‌ها له بوونیدا. هیچ ده‌سه‌ڵات و له‌مپه‌ڕێک قبوڵناکات له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا. هه‌رچ له‌مپه‌ر و دژێک هه‌بێت له ناوه‌وه‌ڕای خۆیدا ده‌رده‌که‌وێت و ده‌چێته‌وه به گژ خۆیدا و له ئه‌نجامدا ده‌بێته گۆڕانکاری له خۆیدا. مه‌عریفه هێزێکی ڕاوه‌ستاوه خۆی له خۆیدا و بۆ هیچ شتێک سه‌رنه‌وی ناکات، هیچ ئامانجێکیشی نیه جگه له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خۆی نه‌بێت. مه‌عریفه به‌رجه‌سته‌بوونێکی گه‌وره‌ی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی و سه‌ربه‌خۆیی و مێژووه‌که‌یه‌تی.
6/ مرۆڤیه‌تی، واتا بڕواهێنان به مرۆڤ و توانا داهێنانه‌که‌ی و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیه‌کانی خۆی و دانانی وه‌ک سه‌رچاوه و بنچینه‌ی هه‌موو به‌هایه‌ک.
7/ کرانه‌وه به ڕووی هه‌میشه‌یی ماتریالی کرداره‌کی. واته ماتریال نه له نه‌بوونه‌وه هاتووه و نه ده‌شمرێت، بیری ڕۆشنگه‌رێتی هه‌میشه‌ییه، چوونکه بنچینه‌که‌ی مه‌تریال و جیهان و مرۆڤی مه‌تریالیه، بیری ڕۆشنگه‌ری دوایی نایه‌ت، وه‌ستانی نیه، هیچ شتێک ڕێگه‌ی پێناگرێت به‌و مانایه‌ی بیمرێنێت و دوایی پێبێنێت، دوایی نه‌هاتنی ماتریال، خۆشی و به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ و ئازادیه‌کان و توانا له‌بن نه‌هاتوه‌که‌ی تژی ده‌کات له بنچینه‌یه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری توانا‌و هێزێکی له بن نه‌هاتوو.
8/ گیانی دۆزینه‌وه، ئه‌م گیانه گه‌ردون به هه‌میشه‌یی داده‌نێت و ده‌یکات به شانۆیه‌کی کرداره‌کی به‌شه‌ر خۆی و ئامرازێک بۆ داهێنانه مرۆییه‌کانی.
به‌ڵام، بۆچی نوێگه‌ریی بیر و ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی، بڕوای ڕۆشنگه‌ریی داده‌نێین به چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی و هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ده‌روه‌ی ئه‌ورپادان؟
یه‌که‌م/ وه‌ک بینیمان، هوشیاری ئه‌ورپی له زه‌مه‌نی نوێ‌دا یه‌که‌م شارستانی مێژوویی سه‌ره‌کی بووه که هه‌موو جیهانی ڕاکێشا و له‌ده‌و‌ری خۆی کۆکرده‌وه و بوو به چه‌قی دنیای پێشکه‌وتوو. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی و ناوه‌ندی بڕیاردان له هه‌موو دامه‌زراوه ئه‌ورپیه‌کاندا زانسته. نه‌ک ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیه، به‌ڵکو کێشه وگیروگرفتی سه‌ره‌کیشه له کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژئاوادا. زانست و هوشیاری و رۆشنگه‌رێتی نوێ هێزێکی ته‌قینه‌وه و باهۆزێکی بێره‌حم و دڵڕه‌قه. لێره‌وه‌یه کێشه‌ی گه‌مارۆدان و په‌لاماردان ده‌رده‌که‌وێت. بیری نوێی ڕۆژئاوا ئه‌رکێکی بنچینه‌ییه‌تی که قبوڵی ئه‌م باهۆزی زانست و هوشیاری و ڕۆشنگه‌رێتیه بکات و بگونجێت له گه‌ڵیدا.
دوه‌م/ هه‌موومان ده‌زانین که بونیادی وڵاتانی عاره‌بی نوێ ژێرده‌سته بووه و تا هه‌نوکه ژێرده‌سته‌ی هه‌ژموونی ڕۆژئاوایه. یه‌کێک له ئامرازه‌کانی ئه‌و هه‌ژموونه و ده‌رکه‌وته‌کانی: بوونی کیانی سه‌هوێنیه‌ته له ناو دڵی نیشتیمانی عه‌ره‌بیدا و سه‌وزبوونی ئه‌و نفوزه‌یه تیایدا، هه‌روه‌ها زاڵبوونی ئامریکا به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی نه‌وتی عاره‌بیدا، ڕژێمه به‌شبه‌شبووه ناعه‌قڵانیه‌کانی نیشتیامانی عاره‌بیه.
بێگومان، ئه‌م هه‌ژموونه‌ی ڕۆژئاوای کۆلۆنیالی سه‌رمایه‌داری دوژمنێکی ستراتیژیه بۆ نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی و گه‌لانی ناوچه‌که که ده‌بێت ئه‌م دوژمنکارییه بوه‌ستێنرێت و کاریگه‌ری نه‌هێلرێت به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ک بووه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب بیه‌وێت پێکهاته‌ی خۆی کامڵ بکات و سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی نوێگه‌ریی دروستبکات و هه‌نگاوێکی دیار برواته‌پێشه‌وه له گه‌شه‌کردن و په‌رسه‌ندندا به‌ره‌و گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی نوێ. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ڕۆژئاوا دوژمنێکه له شێوازێکی نوێ ناتوانرێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستینه‌وه به عه‌قڵیه‌تێکی کۆن و دواکه‌وتوانه و عه‌قڵیه‌تی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست. ڕۆژئاوای ئیمپریالی نوێ تتەره‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست نین و سه‌لیبیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش نین. ئه‌مانه میراتگری شۆڕشی زانستی و ته‌کنیکی پیشه‌سازی گه‌وره‌ن که هه‌ڵگری ئاڵای هەمیشه‌یین. ئێمه ناتوانین به‌رمبه‌ریان بوه‌ستینه‌وه به چه‌کی کۆن و یان پشبه‌ستن به که‌له‌پوره کۆنه‌کانمان. ئێمه بۆ به‌رمابه‌روه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خت و پڕچەکه به چه‌کی زانست، پێویسته خۆمان ئاماده‌بکەین به هه‌مان چه‌کی زانست و هوشیاری و ئاگایی کۆمه‌ڵایه‌تی و قبوڵکردنی ڕه‌خنه‌یه‌کی قوڵی شۆڕشگێڕانه، ئه‌و ڕه‌خنه قوڵه‌ی که ڕۆژئاوا توانی که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت و هه‌موو لێکۆڵێنه‌و و لێتوێژنه‌وه‌یه‌کی خسته به‌رده‌م ڕه‌خه‌نه‌ی عه‌قڵ و زاسته‌وه.
سێیه‌م/ بیری عاره‌بی نوێ، له ڕوکه‌ش و ناوه‌ڕۆکدا بیرێکی کۆنی پێش زانسته، واته پێش شۆرشی گه‌وره‌ی زانستیه له جیهاندا، ئه‌گه‌ر له ڕوکه‌شیشدا هه‌ندێک جار سه‌رده‌میانه‌بێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا بونیادێکی کۆنی پێش شۆرشی زانستی و ڕۆشنگه‌رێتی هه‌یه. گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین ئه‌رکێک که که‌وتبێتە سه‌ر گه‌لانی عاره‌بی گه‌لانی ناوچه‌که قبولکردنی شۆڕشه زانستیه‌کان و ڕۆشنبیری و ڕۆشنگه‌رێتیه، تا خۆی ڕزگاربکات له‌و پەراوێزییه‌ی که تێیکه‌وتوه و بووه به گه‌لانی ده‌ره‌وه‌ی مێژوو، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت خۆی له بیری دواکه‌وتوێتی و خێله‌کی وبه‌ش به‌شبوون و تایه‌فه‌گه‌رێتی ڕزگار بکات، هه‌وڵ بدات بیر‌و کولتووره باوه‌کان وه‌لابنێت. له‌سه‌ر هه‌موو ڕۆشنبیران و مه‌ڵبه‌نده مه‌عریفیه‌کانه که که‌له‌پوری ڕۆشنگه‌رێتی ئه‌وروپا قبوڵبکه‌ن.
نووسینی: هشام غصیب
وه‌رگێڕانی : جیهاد موحه‌مه‌د
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=256711