
تەرمی هونەرمەندی سینەماکاری جوانەمەرگ، (تەهای کەریمی) گەیەنرایە، بانە
لەمەراسیمێکی شایستە ئەمرۆ تەرمی هونەرمەندی سینەماکاری جوانەمەرگ، (تەهای کەریمی) گەیەنرایە، شوێنی لەدایک بوونی،بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان.
دوای ئەوەی تەرمی جوانەمەرگ لەمزگەوتی حاجی حەسەنی لۆکە، لەسلێمانی مەراسیمە ئاینییەکانی بۆ کرا،بەئامادەبوونی زۆرێک لە هونەرمەندان و هاوڕێیان و کەسوکاری ئامادە بوو لەشاری سلێمانی، بەرەو سنووری باشماخ، لەڕێگەی پێنجوێنەوە گەیەندراییە دەست کەسووکاری لە شاری بانە.
شهوی رابردو لهگهڕهكی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی تههای كهریمی روبهروی روداوێكی هاتوچۆ بوهو لهئهنجامدا ناوبراو گیانی لهدهستدا.
تەهای کەریمی یەکێکە لەفلم سازو دەرهێنەرە دیارەکانی کوردو لەساڵی 1978 لەشاری بانەی كوردستانی رۆژههڵات لەدایکبووە، ماوەیەکی زۆرە لەشاری سلێمانی ژیان بەسەردەبات، سهرقاڵی كاری هونهرییه.
تەهای کەریمی ساڵی 2004 لەبەشی سینەما لەزانکۆی هونەری تاران بەکالۆریۆسی لەبواری دەرهێنان وەرگرتووە، تا ئێستا جگە لەچەندین فیلمی دیکۆمێنتی، 4 فیلمی کورتی داستانی “سنوری ژین”، “زریان”، “سەمای مرواریەکان” و “کوێستانی سپی” سازکردووەو فلیمی کوێستانی قەندیلیشی نوسیوەو دواتر دەرهێنانی بۆ کردووە.