Skip to Content

Thursday, May 9th, 2024
کودەتای نەوەی یەخەسپی بەسەر نەوەی خوێن….١

کودەتای نەوەی یەخەسپی بەسەر نەوەی خوێن….١

Closed
by May 31, 2013 گشتی

 

 

 

 

نەوەی یەکەم و دووەم و سێیەم لە کوردستاندا کێن ؟ نەوەی یەکەم ئەو نەوەیەیە کە لە سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلول بەژداریکردەوە لە سەرەکەی تریشەوە تێکەڵاوی ناو ناکۆکیە سیاسیەکان بووە ،بەتایبەتی لەدوای حەفتاکانەوە . ئەو نەوەیە لە ھەشتاکاندا تەواو کەسایەتی جێگیر دەبێت و ھەڕەمەکانی سیاسی لە کوردستان کە لە حاڵەتێکی دژواردابوو کۆنتروڵ دەکات, لە دوای پێکدادانێکدا کە ماوەیەکی خایاند بەشێکێان لە سەرکردایەتی ئیستقراری کرد ھەندێکیشیان بەرەو ھەندەران ڕۆیشتن , لە دوای ئەوانەوە نەوەیەکی تر دێت لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بە نیمچە خوێندەواریێکەوە ڕوو لە شاخ دەکات و شوێنەکانی ئیداری و رێکخستن و راگەیاندن بە ھۆی جیاوازی تیرَِوانینیان بۆ شۆرش لەگەڵ توێژێکی فراوانی ناو شۆرش دەستەبەر دەکات ، ئەم نەوەیە توانی وەڵامی پێداویستیەکانی سەردەمەکەی خۆی بداتەوە، لە دوای ئەوانەوە نەوەیەکیتر بەتەمەنێکی بچوکتر و سادەتر لە بیرکردنەوە توانی شوێنە فراوانەکانی شۆرش لە ناو شار و شاخدا بگریتەوە و ببێتە ئەو کاراکتەری بە ھێزەی داینەمۆی ھەڵسانەوەی شوناسی نەتەوەیی ، ئەم نەویە قۆڵی لە قوربانیدان ھەڵکرد و بوو بە ئەو ڕووبارە خوێنەی کە دوژمنانی کورد سڵیان لێدەکردەوە ئەو نەوەیە لەبەر ئەوەی روحێکی پاکی ھەبوو سەرجەم بەرژەوەندیەکان و روحی خۆشی خستە ناو کەشتیێک و شۆفیرەکەشی نەوەی پێش خۆی بوو ئەوانەی لە سەکردایەتی و خوار سەرکردایەتی جێگیربوون ، کۆمەڵێَک خاڵی جەوھەری ھەبوو لە نێوان ئەم دوو نەوەیەدا نەوی نیمچە خوێندەوار کە ناویان دەنێم نەوەی یەخەسپی لەگەڵ نەوە فراوانەکە کە ناوی دەنیم نەوەی خوێن , نەوەی یەخەسپیی لە تونێلێکەوە سەیری ئایندەی کوردستانی دەکرد و نەوەی خوێنیش لە فەزاێکی گشتگیرتر و پاکانەتر لە ئایندەی کوردستانی دەڕوانی , یەکیان بڕوای بە لیبرالیزم ودونیای ھەڵکشان و داکشانی کۆمەڵگا و نەمانی توێژی ناوەند و خەوبینین بە بوون بەسوپەبرمان ـ ئەوەی تریشیان کە نەوەی خوێنە روحی خۆی وەک فەڕشێک بۆ بست بە بستی خاکی کوردستان ڕاخست و ئەو عاشقە بوو کە ھەرگیز تێر نەدەبوو لە بۆنی نیشتمانەکەی دەتوانین بڵین ئەو نەوەیە ئەو نەوە دلێرە بوو کە گەیشتبوە ئاستی بوون نەوەیەک بوو لەگەڵ قەلەقی و گومانەکاندا بەھەموو ھێزی خۆی بەرەوھەقیقەت ھەنگاوی جیدی دەھاوێشت , ئەم نەوەیە پرسیاری گەورە و گشتگیری لە خۆیی و کۆمەڵگەکەی دەکرد , ھەمیشە ڕقی لە پرسیاری بچوک و ئەو تاگەراییە ھەڕاجکراوەی ئێستا دەبوەوە کە نەوەی یەخەسپی سیراتولمستقیم کاری بۆ دەکرد . وەک بوون بە بەکێگیراوی وڵاتان بە تایبەتی ئەمریکا , نەوەی یەخەسپی بەردەوام کاری لەسەر ڕادەکرد ئەو ڕایەی کە بەرەو ئامانجی مۆنۆپۆلکردنی سەرجەم کایە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ھەنگاوی دەنا ،

سەعدوڵڵا برایم خان 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.