Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

بوئەوەى لەتوندوتیژى تێبگەین

Be First!
by October 20, 2008 گشتی

 بوئەوەى لەتوندوتیژى تێبگەین
 موتەلیب سەعید

 وەك لاى زوربەمان ئاشكرایەچەمكى توندوتیژى یەكێكەلەهەرە ڕە فتاروئاكارەتوندە ناهەموارەكانى ناوكوَمەڵ وخێزان بەیەكێك لەگرفتە سەرەكیەكانى كوَمەڵگادەژمێریت،ئەم دیاردەیەگەرچى لەمێژەوە هەیە وەلىَ لەبارودوَخى ئێستاى دەركەوتن و كرانەوەى كوَمەڵگەى كوردلەگەل نەتەوەكانى دونیالە بەرامبەر ڕەوتى نوێگەرى وداهێنانە مروَییەكان وئاشنابون بەكولتوورو فەرهەنگ وزمان و ژیارى گەلانى وڵاتانى جیها ن لەلایەك ولایەكى دى پێشكەوتن و بیرى مروَڤایەتى بەتەكنەلوَژیاى نوىَ ودابین كردنودەستەبەربونى ئامێرى خزمەتگوزارى وەك سەتەلایت و كرانەوەى كەناڵە فەزاییەكان لەكوردستان بەتایبەتى …، هەروەهاهاتنەكایەى موبایل ى فرەجیاوز بە پرترین موسەفاتى جیاجیاكەهەمووتاكێكى كورد لەگەنج ولاوەكان لێى سودمەند بون بەهەموئاستەكانى تەمەن لەرێى پەیوەندىو رایكردنى كاروبارەكانیان .، بەپێچەوانەى بوارەخزمەت گوزارییكەى بە دیوێكى ترداوەسیلەوئامێرێكى زیانبەخشى دەروونى بوە      …..!بەرادەیەك لێ شاویك گرفت وبارى ناهەموارى  دەروونى گەورەى بوَ تاكى مێینە لێكەوتوتەوە..،ئەمەش تارادەیەكى زوردەرئەنجامى ناهوشیارىوناژیرى ئەوتاكانەبوەكەلەبەهاوگرنگى ئەوتەكنیكەنوێیەتى نەیشتون لەروى ناژیرىونەزانین لەبەكارهینانیدا ………!ئەم ڕەوتە نوێیە كە دەسپێكى ئازادى و سەرەتاى بەپروَسێسكردنى ویستى ڕادەربرینە بوَ گوزارشتكردن لەماف وموعانات و دەرخستنى ئازادى بیروراوگفتوگوَ ویەكترناسین رام نە بون ورانەهێنان لەسەرى هەوڵدان فەراهەم نەبونى زەمینەسازییەكى سەربەستانە بەوئومێدەى تاكەكان بەگشتى مێینەبەتایبەتى لەهەندىَ كولتووروئاداب وبەندوباوى خێڵایەتى كون قوتاریان بێت   ئەم ململانێیەلەنێوان ڕەگەزى مێینەى توێژى ئەمێستالەلایەك و پیاوان ى براوباوك هاوسەرى ژن.، واقیعێكەلەبەرئەنجامى تىَ نەیشتن وتێروانینى بیروراى پێچەوانە توندوتیژى دەخاتەوە    لەمەر ئەو رووداو كارەساتانەى لەواقیعى كوَمەڵگاكەماندایە،دیارەباسكردن ولێدوان لەم دیاردەكوَمەڵایەتیەپێویستى بەروونكردنەوە وخستنەرووى كوَمەلێك تێگەیشتن وبەدواداچونى زانستى یە دەبێت لەڕوانگەودید و بیرى زانستى كوَمەڵناسیەوە لەم چەمكەگرنگەبدویین..،بەلام ئەوەى ئەزلێى دەدوێم بەجیاوازى لێدوان و نوسراوەكانى دى ئاخاوتنێكە لەسەرئەو بیركردنەوانەى هەندى تاك لەكوَمەلى كورد  ناموَیە بەبیرى نوىَ وبەداهێنان ورەوتى پێشڤەچونى كوَمەل بە شارستانیەت و  تەكنیكەپیشكەوتوەكان..،ئەگەرچى كوَمەڵى كوردبەگشتى لەگەل ئەم رەوتەنوێیەنادیدەونابینایە.. نابینایى لەو روانگەوە تاكى كوردلەزوَرشوێن  ئێستادیدگاوخوێندنەوەیەكى سەردەمانەى نیەكەدرك بە خێرایى زەمەن و گەشەسەندنى تەكنەلوژیا بكات لە  دامەزراوندنى ئامێرى پیشكەوتو لەسەرجەم ئامیروكەرەسەوكەناڵى فەزایى وپەیوەندیەخێراكانى تەلەفون وئیمێل وفاكس و ئینتەرنیت دا……..!!            لەبەرامبەداسستى ودوگمایى هەڵپەرستى بوماددەوخوَژییاندن كومەلێك دیدگاوتیروانینى پیچەوانەى هەیە….!! ئەوەش یەكیكەلەهوكاروپالنەرە سەرەكییەكانى دژبون ولەنێوان كەسانى بیئاگاونوخبەى گەنجانى خوێندەوارو هوشیارەكان…..!دەبیت ئەوەشبلیین بودڵنیایى ویەكلاى كردنەوە لەسەركەسیتى خویندەوار بەبیروراىبەندەخویندەواركەسیكەبەردەوام لەبیروهەولدان وخوێندنەوە وهەولدان بوزانیارى بیت  .،نەك كەسێك سەوداو خوێندنەوەىنامەیەك بكات بەناچارى بەوكوێرەخەت وبێسەوادە  ناوترى خوێندەوار…….!!   لەمەوە وەك خوێندنەوەیەكى خوم واهەست دەكەم   ئەوتاكانەى لەنێو گێژاوو تەمى بێئاگاى لەكیشەكانى كوَمەڵگا ناروانن یان  لوژیكى بیركردنەوەى مروَڤ دوستانەیان نیە   بەشێوەیەكى زانستى وژیرانەلەبەهاو روڵى بەجیهانى بون بێئاگان یان عەقل وبیریان یەك نایەتەوە..، بەتەریكىو دوورەپەرێزى لەكایەى ژیان هەلدەكەن… ویستى نوێخوازى ناخوازن ئەوانەبەشێكن لەبەكردەكردنى توندوتیژى وكارى توندوتوقێنەردەربارەى هاوسەروهاوماڵیان ئەنجام دەدەن…..!! 
 ئەوەى ئێستا ڕوودەدات لەناوكایەى خێزانى كوردا توندوتیژى وەك چەمكى نوسین كەزوَرلەگەنجان لێى دەدوێن بەمەبەستى وروژاندن  بابەتێكى هەروا ساناوئاسان نیە….!
 وەك  ئەوە ى هەركەس كەدێتەبوارى نوسین یان ئاخاوتن كومەڵێك وشەودەستەواژەى بوچونى تایبەتى دەردەبرێت بەرادەیەك لەروانگەى بیرتەسكى خوَیەوە بریك كەف وكوڵ وناسوَرى ناوهەناوى هەڵدەرێژێت  بىَ خوێندنەوە وتێروانین هەوڵدان بەمەبەستى چاكسازى یان بیركردنەوەیەكى فەلسەفى..! هەركەتاكێك بەمەزاجى خوَى لێشاوێك جوێن و وشەى نابەجىَ دەكاتەبەرهەمى نوسین ئاراستەى لایەنى  پەیوەندیدار لەخێزان كەسایەتى یەسەروَك هوَز و كومەڵى مەدەنىوریكخراوىژنان دەكات توَمەتباریان دەكات بەودیاردەو ئاكارانەى روژانەلێرەولەوى بەدیاردەكەون… ،ڕاستەخێزان بەشێكى خوڵقاندنى ترس و بەرپرسیارى بەرجەستەكردنى نائارامى یە  یان پێچەوانەكەى دەكرێت نانەنەوەى توندوتیژى بێت ..،وەلىَ ناكرى پەیامى نوسین توندو زبربێت بەر لەوەى بەزبرى ورەقى بدوێین پەیامى توندئاراستە ى هەرلایەنێك بكەین ناكرىَ لەبەرامبەر كوشتن و ئیهانەكردنى هەرژنێك قەڵەمەكانیش بكەونەسەنگەرى توندوتیژییەوە..، پروَسەى نوسین   بوارێكى مروَیى وئەخلاقى وپەیامى چاكسازیە  هیچ كاتێك قەڵەم نابىَ لەبەرەى شەرانگیزىو دژایەتى پێكهاتە و كوَمەڵ و ئایین و كەمایەتیەكدا بخرێتەروو كەسى  روَشنبیرهەڵگرى پەیامى یەكسانىو ئاشتى وبەئاراستە بردنى ئارامى یە بوَتاك وكوَمەڵ .،نەك بەرهەڵستى وتورەیى و روشاندن وناوهێنان ،بە پێچەوانەوە بەدیویكى تردا   ئەزدەڵێم ئەوزام و ناسوَروبرینەى كەكەسانى جاهیل ودواكەوتووئاراستەى جەستەو هەناوى  ژن دەكەن هەروەك بەبىَ باك وبىَ شەرمى وترس وهەست نەكردن بە بەرپرسیارێتى ئەخلاق و  ویژدان جەستەوگیانى ژنان وخوشك ومنداڵى خوَیان شەقار شەقار دەكەن ئیدى بەدڵنیاییەوەگوىَ گران و نابیناوناموَن بەرامبەر بەوهەموو  گوتارونوسین ودیالوَك ومیزگردوسیمینارانەى لەسەر ڕوبەڕوبونەوەى توندوتیژى لەسەرژنان دەكرێت…!كەسانێك بیروبەرنامە وهەستیان وەبەرهێنانى مروَڤكوژى بێت.بەهەمان كردەو دیدو بوَچون بێئاگاونابینا و ڕەشبینن لەبەرامبەر ئەوبەرهەڵستییەى ڕوَشنبیران و ڕوَژنامەنوسان و ڕاگەیاندنەكان بڵاوى دەكەنەوە….!!
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply