Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

بوێرى ڕۆژنامەنوسن و تەریق بونەوەوى ئیعلامى یەكان

Be First!
by March 29, 2008 گشتی

 پێشڕەو حەمید……

 ناساندنى كائینێك بەناوى ( ڕۆژنامەنوس ) ڕەنگە ئەوەندە كارێكى ئاسان نەبێـت , ئەگەر هەریەكە لەئێمە فۆرمى ئیشكردنى ئەو كائینە نەناسینەوە و ماندوبونى لەكاركردندا توشى تێڕامانێكى ویژدانى مەنان نەكات و كارەكانى نەبێتە هۆكارى ئەوەى هەریەكەلەئێمە بەمانا ڕاستى یەكەى خۆیى شوناسى ڕۆژنامەنوسى پىَ نەبەخشین  ؟! چونكە كەسى ڕۆژنامەنوس كائینێكى تەواو جیاوازەو هەموو كەسێكیش ناتوانێت ڕۆژنامەنوس بێت و هەرچیش شوناسى ڕۆژنامەنوسى بۆخۆى دیارى كرد , مەرج نیە ڕۆژنامەنوس بێت ؟! كاركردن لە ڕۆژنامەدا وەك ئەوە وایە لەنێو جەنگێكى  بىَ كۆتادابیت و دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەى ( گوللە ) یەك بتپێكێت ؟! ئەوەش بەو مانایەى نا كە كاركردن لەهەموو ڕوژنامەیەكدا ماناى بەشدارى كردنبێت لەجەنگدا , بەڵكو تۆ كاتێك دەجەنگى كە ڕۆژنامەكەت ڕۆژنامەى خەڵك و دەنگى خەڵك و سەكۆى ئەو كەسانەبێـت كە هیچ سەكۆیەكیان نییە دەنگى تێدا هەڵببڕن , كەسێك بخوازێت بەمانا شوناسى ڕۆژنامەنوسى هەڵبگرێت  دەبێت بەرلەهەموو شتێك شەڕلەگەڵ مرۆڤەكەى ناوەوەى خۆیدا بكات , ئەو مرۆڤەى كە خاوەنى كۆمەڵێك سیفاتى شەیتانى یە و سەرێكى هەیە و دەیان زوبان , دەبێت هەمیشە لەگەڵ هەڵگرتنى قەڵەمەكەیدا ئامادەیى هەبێـت بۆ هەڵگرتنى ئەو هەموو ئیهانەكردنەى كە بەرامبەرى دەكرىَ , بەتایبەتى لە فەزایەكى تاریكى وەك كوردستاندا كە كەسى ڕۆژنامەنوس هەمیشە بونەوەرگەلێكى ناشرین و نەفرەتى یە لە دیدەى ( حیزب و دەسەڵات ) ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەى كە ڕۆژنانە فایلە قەبەكانى بەرپرس و كۆلكە بەرپرسە گەندەڵەكان ئاشكرا دەكەن و ڕوى ڕاستى قارەمانێتى یان دەخەنە بەرچاوى تەواوى خەڵكەوە .
  كەم ڕۆژنامەنوس هەیە لە كوردستاندا توشى ئیهانەكردن و گرتن و تێهەڵدان نەبوبێت لەلایەن كاربەدەستانى دەوڵەتەوە  كەم ڕۆژنامەنوس هەیە لەلایەن بەرپرسێكى گرگن و كۆلكە بەرپرسێكەوە  سوكایەتى پێنەكرابێت یان بەردەوام وەك دێوەزمەیەك بە شوێنى یەوە نەبوبێـت و  هەمیشە ئارەزوى كوشتنى نەكردبێت .
 ئێستا لەكوردستاندا دوو جۆرى دیارى لە ڕۆژنامەنوس و لە ئیعلامى هەیە كە ئەمەى دواییان بەهەمان شێوە  ناوى لەخۆى ناوە ( ڕۆژنامەنوس ) كە لەكاتێكدا جگەلە (  ئیعلامى یەكى هەزیل ) ناتوانرێت لەوە باشتر شوناسى بۆدیارى بكرێت بەڵام دەكرىَ بەهەمان هاوشێوەى هەزیل ناوى لێبنرێت (   قەڵەمێكى بارگاوى بوو ) كە هەردووكیان لەیەك كاتدا و هەریەكەیان بەفۆرمى تایبەتى خۆیى بەردەوام لەكاركردندان (  ڕۆژنامەنوس )  كەسێكە كە بەردەوام لەجەنگەكەدا یەو چاو نەترسانە سەنگەرەكان دەپشكنىَ و نهێنى یەكان ئاشكرا دەكات و  چیرۆكەكان وەك خۆى دەگێڕێتەوە , وە هەروەها كەسى (  ئیعلامیى ) بونەوەرێكە هەمیشە لە جەنگەكاندا هەڵهاتو وە و هەوڵى شاردنەوەى زیاترى نهێنى یەكان دەدات و ئارایشتى ڕاستەقینەكانى چیرۆكەكان دەكات و بەردەوام تەریق بونەوەكانى خۆیى لەبەرچاوى خەڵك و ویژدانى ناوەوەى خۆى جارێك لە مردنى سیمبولى قەڵەمەكەی و كەسایەتى خۆى نزیكى ناكاتەوە و هیچ كاتێكیش نایەوێت بۆ تەنها جارێك قەڵەمەكەى  لە مەزاد خانەى سوكایەتى پێكردندا  بهێنێتە دەرە وە و ڕێز بۆ قەڵەمەكەى وەربگرێتەوە .
 
               
 

Previous
Next

Leave a Reply