Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

بۆ چیرۆك نووسى ئازیز (یوسف عیزەدین ) و خوێنەرە ئازیزەكانى دەنگەكان

Comment
by February 29, 2008 گشتی

 بۆ چیرۆك نووسى ئازیز (یوسف عیزەدین ) و خوێنەرە ئازیزەكانى دەنگەكان سەبارەت بەو هەواڵە نادرووستەى لە رۆژنامەى (میدیا) بڵاوبووەوە داواى لێبوردن دەكەم
 
 عومەر جەلال….
 
 لەدواین ژمارەى خۆیدا رۆژنامەى (میدیا) هەواڵى خۆكوشتنى چیرۆك نووس (یوسف عیزەدین) ى بڵاوكردووەتەوە كە بێگوێدانە هیچ راست و درووستیەك ,منیش هەم وەك خوێنەرێكى ئەو رۆژنامەیە كە نەمزانى هەواڵى درۆ بڵاودەكاتەوە و هەمیش وەك هاورێیەكى كاك (یوسف عیزەدین) كە خۆش بەختانە ئەو هەواڵە دروَ بوو ,یەكسەر بە بیستنى وەك سۆز و وەفایەك هەستام بە كورتە نووسینێكى بەپەلە لەسەر ئەو چیرۆك نووسە هەرچەندە بەریزیان روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردووتەوە ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە ,منیش زۆر داواى لیبورن لەكاك یوسف و سەرجەم ئەو خوێنەرە ئازیزانە دەكەم كە بەو هەواڵە دڵگرانبوون ,خوێنەرانى ئازیز و سایتى دەنگەكان ئاگادار دەكەمەوە كە من زۆر پەشیمانم لەو ووتارە كە بۆ ئەو بەرێزە نووسیبووم ,هەرچەندە وەك هەواڵەكە ئاماژەم بە رۆژنامەى (میدیا ) كردبوو ,بەڵام خۆش بەختانە هەرزوو ئەو هەواڵە بەدرۆ خرایەوە منیش وەك هاورێیەكى كاك یوسف و ئەو خوێنەرانەى كە ئازاریان كێشا بو بۆ ووتارەكە داواى بەخشیین دەكەم,
 نووسەر ئاساییە لە پەشیمانبوونەوەى وەك هەر كەسێكى ئاسایى بۆیە من خۆم بەخاوەنى ئەو نووسینەنازانم كە بڵاوم كردبووەوە زۆر داواى لێبووردن دەكەم ,خوازیارم ئەوانەى كەهەڵە دەكەن لە گواستنەوەى هەواڵدا هەست بەپەشیمانى خۆیان بكەن و دان بەهەڵەكەى خۆیاندا بنێین ,بۆیە من هەست بەو هەڵەیە دكم و زۆریش پەشیمانم ,هەرچەندە لایەن چەند بەرێزێكەوە ئیمەیڵى ناشیرین و سوكایەتیان پێكرددووم ,بەڵام من دەیانبوورم
 دووبارە هیواى ژیانێكى تەمەن درێژ بۆ كاك ( یوسف ) و سایتى دەنگەكانى ئازیز دەخوازم
 خۆشەویستیم پەسەند بكەن
 
 عومەر جەلال
 27/2/200
 
omerjelal@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply