Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بیرەوەریەكانم بە شی پانزەهەم

بیرەوەریەكانم بە شی پانزەهەم

Closed
by August 19, 2008 گشتی

 بیرەوەریەكانمبە شی پانزەهەم
        پارێزەر فائق جەمیل
 
   لە راستیدا ئەم چەند پەرە شوێنی – مسعود محمد –  كوری مەلای گەورەی جەلیزادە پڕ ناكاتەوە ، بەش بە حاڵی   خۆم نازانم لە چی لایەكەوە لە بارەی ئەم كەڵە پیاوە بدوێم  بتوانم مافی خۆی وەك نوسەر وئەدیب خاوەن بیری فەلسەفی ومەنتیق وزمانەوان و روشنبیر بیركاروراوێژكار . بە درێژای تەمەنی بە سەدان وتارو باس ولێكۆڵینەوەی خستە سەر گۆڤارو رۆژنامەكانی كوردی و عەرەبی جگە لە چەندین كتێب وبەرگ لەمان ( دیوانی حاجی قادری كۆیی ، حەمە ئاغای گەورە ، الىالعڤیم گۆرباچوف ، لسان الكرد ، العقل فی المیزان ، الانسان وما حولە ، من هموم الحیاە ، التفسیر البشری للتأریخ، چەپكێك لە دیوانی ناڵی  .. هتد ) دیار بو  نوسینەكانی بەرەو بیری وبۆچونی فەلسەفەی میسالی دادەشكاند دژ بیرو فەلسەفەی مادی بە گشتی . لەم مەیدانە ئەتوانم  بلێم  مسعود دەوڵەمەنترین نوسەر بو بە قەبارەی نوسینەكانی هەم بە بیرو راو بۆچونەكانی لە سەرتاپای كوردستان ، لە هەمان كات مرۆڤی َ گەڵێ هێمن و بەرێزو گفتوگۆ خۆش و زمان پاراوو زانا .  ساڵی 1970 ئەم زاتە كرا بە ( ئەندامی كاری )- العچو العامل – لە كۆری زانیاری كوردی لە بەغدا لە هەمان كات جێگری سەرۆكی ئەم كۆرە  كە — دكتۆر عبالرزاق محی الدین –بو دەرچوی زانكۆی سۆربۆن لە پاریس پسپۆری زمانی عەرەبی — بۆ چەندین ساڵ – بەم بۆنەوە ئەیانگێرایەوە  دكتۆر وتویەتی خۆزگە هەندی – مسعود محمد- عەرەبیم دەزانی. ..! جێی شانازیە لەم ماوەیە بەگەڵێ شێوەو روو بابەت بێ پایان خزمەتی  زمان وئەدەب ومێژوی و فەرهەنگی گەڵی كوردی كرد .
   مسعود محمد لە سالی 1919 لە شاری كۆیە لە دایك بووە خوێندنی سەرەتای لەم شارە تەواو كرد  ناوەندی و ئامەدەیی لە گەڵ كوری  مەلا فەندی ( عزالدین ) لە باداوە لە هەولێر  – { مەلا فەندی گەرچی پسپۆرو زانایەكی ئاینی زەق و ناوداربووە  بەڵام ناسراوە بە ( مەلای بچوك )- لەبەر گەورەیی مەلا محەمەدی جەلی زادەی كۆیە كە لەسەر دەستی ئەم ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە  }–   لە ساڵی 941 لە كۆلیجی ( حقوق ) –مافەكان – لە بەغدا وەرگیراوە لە ساڵی 945 تەواوی كردوەو بە پارێزەری لە كۆیەو گەڵێ شاری دی خەریك بووە . هاوقوتابی بووە لەم كۆلێژە لە گەڵ شاعیری گەورەی نەتەوەی كورد – دڵدار – یونس رۆوف – دۆستایەتی و رەفاقەتیان لە گەڵ یەك زۆر پتەو ، بۆ زیاترزانین لەم بارەو قۆناخە ئەشێ بگەرێنەوە بۆ دیوانەكەی بەناو ( دڵدار شاعیری شۆرشگێر ) كۆكردنەوەی نوسەرو ئەدەب دۆست – عبدالخالق علاْ  الدین  . لە مەیانی  ساڵ 1953 — 1954 دو جار بە نوێنەری كۆیە بۆ پەرلەمانی عیراق هەڵبژاردراوە. ئەم پەرلەمانە كە لە ماوەیەكی كورت لە لایەن سەرۆك وەزیران ( نوری سعید ) بە فەرمانی شاهانە لە بەر بونی چەند نوێنەری ئۆپۆسیون لە پەرلەمان — مسعود محمد یەك لەمان بو– هەڵوەشایەوە . لەم ساڵانە خوێندكاربووم لە بەغدا لە — خانەی مامۆستایانی باڵا – دار المعلمین العالیە –..هەڵبەتە لەم كات ئاگاداری وەزعی گشتی عیراق بوین و لەنێو مەیدانی سیاسی ئەخولاینەوە بە زۆری رۆژنامەكانی بەغدامان ئەخۆێندەوە ، سەیر ئەمەیە  زۆر چاك لە یادمە — پاش زیاتر لە  پەنجا ساڵ وەك دوێنێ بێ وایە — یەك لەم رۆژنامانە  لە پەرەكانی ناوخۆ — وا دیار بو بۆ موجامەلە یا نوكتە – باسی هاتنی مسعود محمد – دەكات بۆ بەغدا  بۆ ئامادەبون لە كردنەوەی یەكەم دانشتنی ئەم پەرلمانەی باسی لێوە دەكەین بەم شێوەیە (    بدأت أسعار السمك المسكوف فی شارع أبو نۆاس منژ یوم الامس بالارتفاع بعد أن علم السماكون بوێول نائب لواْ   أربیل السید مسعود محمد الى بغداد  ) – واتە نرخی ماسی سۆركراوەی بەر ئاگر لە شەقامی ئەبونواس لە دوێنیوە لە زیادبون دایە پاش ئەوەی ماسی وانەكان بە هاتنی مسعودیان بۆ بەغدا زانی ) گۆیا مسعود زور حەزی لە ماسی مسگوف كردوە ،  هەر لە هەمان رۆژنامە بۆ رۆژی دوایی – یا رۆژێ پاشتر بە تەواوی وتارە كەی مسعود محمدی لە كردنەوەی پەرلەمان بڵاو كردەوە كە گشتی دژی سیاسەتی حكومەتی بەغدای ئەەم سەردەمە بو . وابو هەر لە بەر ئەم وتارەو چەند وتاری ئەندامانی ئەپۆسیونی دی  پەرلەمان هەلوەشایەوە .   مسعود زۆربەی ژیانی لە شاری بەغدا بردە سەر گەڵێ ئێواران ناسیارو دۆستانی و گەڵێ ئەدیب و نوسەرو پسپۆری كوردو عەرەب سەردانیان دەكرد لەم مەیانە ناوناو لە گەرەكی عەدل بە خزمەتی دەگەیشتم هەروها لە سەفەرەكانم بۆ هەولێر بە رێكەوت لە ژوری پارێزەران لە ناو بینای دادگای هەولێر بە یەك دەگەیشتین زۆربەی پارێزەرانی هەولێری گەرچی هەندێ نەیاندەناسی — لە مەجلیسی  كۆدەبۆنەوە گوێیان بۆ قسە وگفتوگۆ بە تام و چێژەكانی شل دەكرد . خۆشبەختانە لەم سێ ساڵەی دواییم لە هەولێر  لە 1/4/2007  ئامادەی ئاهەنگی بیرەوەری كۆچی دوایی مسعود محمد بووم لە هۆڵی هوتێلی هەورەمان كە  دكتۆر – كمال مڤهر – لەم بونە — لەبەر نەساخی — بە تۆماركردن وتارێكی بە چێژو پڕ رێزوستایشت پێشكەش كرد هەروها دكتۆر شكریە رسول لە هەمان كات مامۆستا حاجی محی الدین لە بارەی رۆڵ و دەوری مسعود محمد وەك پیاوێ راویژكارو دوربین لە بزوتنەوەی كوردایەتی لە كۆیە بە تایبەتی لە ساڵانی شێستەكان .  ، بەراستی بونەكی سەركەوتوو جێ رەزامەندی گشت ئامادەبوان . بە ئومێدم گشت ساڵ ئەم رێزو پێزانینەو وە فایی  كورد لە ئاست ئەم كەڵە پیاوە فەیلەسوفە بەردەوام بێت . مسعود محمد لە 1/4/2002 لە كۆیە كۆچی دوایی كرد .
      كاكەزیاد ( حەمە زیاد ) كوری گەورەی حەمائاغای كۆیە – سەرۆكی تیرەو بەرەبابی غەفوریان خاوەن ماڵ و سامانێكی فرەوان، بە رادەیەك ناوچەیەك نەبولە نێو شارو دەشتی كۆیە ملك ومالأ و پەزو ران و زەوی وباغی بەرەبابی كاكە زیادی لێێ نەبوبێ ، بەڵام لە گەڵ وەش خۆو خێزانی هەرگیز لە خەڵكانی كۆیە بە زیاد لە قەلەم  نەداوە خۆیان بە ئاغاو دەرەبەگ نەزانیوە خاوەن ملك وماڵ نەبوون لە ئاست جۆتیارو رەزەوان و شوان و گاوانەكانیان . كاكە زیادی روناكبیرو كورد پەروەر هەمیشە پەیوەندی لە گەڵ بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان زەق وبەتێن بە یەك لە دامێزەرانی پارتی دیموكراتی كورد لە ساڵی 946 لە قەلەم دەدرێ بە جێگری سەرۆكی پارتی ناسرابو ماوەیەكی زۆر نوێنەری شاری كۆیە لە پەرلەمانی عیراق  .
    كاكەزیاد منالەكانی لە قوتابخانەكانی كۆیە  لە سەر خوێندن دانان ، زۆریان لە ئەنجام خوێندنی باڵایان تەواو كرد ئەوەندەی ئاگادار بم عەبدولقادر – عبد القادر — لە قوتابخانەی ئامادەیی هەولێر لە ( لقی زانستی ) ساڵێ پێش ئێمەوە بو وابو كۆلێجی مافی ( حقوق )ی لە بەغدا تەواو كرد ، مرۆڤێ زۆر بەرێزوهێمن  لە بەغدا ماوەیەكی زۆر لە وەزارەتی دارای كاری كرد پاش خانەنشینی كەم وزۆر خۆی بە پارێزەری خەریك كرد ، تا ئەم ساڵانەی دواوە جارجار یەكدیمان لە دادگاكانی بەغدا بەسەر دەكردەوە هەر لەم شارەش كۆچی دوایێ كرد . . پیرۆزی كیژی گەورەی كولێژی پزیشكی لە بە غدا تەواو كرد ئەوەندەی ئاگەداربوم ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانەی (جادریە ) لە بەغدا دكتۆر بو .ئەندازیار ( هوشیار) لە گەرەكی ( الخچراو ) لە بەغدا بە خانەنشینی چەند جار پَێك دەگەیشتین لەم سەردەمە جێنشینی شاری سولەیمانی یە ، عبدولحەمید ( عبدالحمید)ماوەیەكی زۆر لە بەغدا لە (  ا نحێارالتبغ العامە )  كاری كرد پاش نەمانی ئەم دایرە ، لە هەولێر لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەو زانست – مدیریەالتربیە والتعلیم – دامەزرا ، وا ئێستا خانەنشینە هەر لەم شارە .، محمودی  هەرە كورە گەورەی لە شێستەكان لە سەدەی رابوردو بە خێزانەوە روی كردە تاران وەك لەم دوایە بیستم لەم چەند ساڵە نشتەجیێ ولاتانی ئەمریكان .
 كوری هەرە بچوكی وابزانم بە ناو — هاوار — وا یەك دو ساڵە بالیوزی عیراقە لە وڵاتی كەنەدا . بێگومان مناڵی دی هەن من شارەزایان نیم.
  شایانی باسە كە پەرتو بڵاوی خێزانی كاكە زیاد نمونەیەكی زەقە لە بارەی هەڵوەشانەوەی        پەیوەندیەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی دەرەبەگی و سیستەمی كۆن لە نێو كۆمەڵ لە هەمان كات سەرهەڵدانی چینی برژوای روناكبیری پێشكەوتنەخواز لە رۆشنایی تیشكی  خوێندن و زانست وفەرهەنگ و پیشەسازی تازەباوی جوراوجۆر هەروها زەق بونی بیرو باوری ئادەمیزادی و مافی نەتەوەیی پێشكەوتو . هەڵبەتە ئەم دیاردە لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی بیستەم  لە گەڵی شارو ناوچە لە كوردستان سەری هەڵدا  بۆ نمونە لە نێو بەرەبابی ( دزەیی ) لە دەشتی هەولێر هەروها لە گەڵێ خانەوادی ( بامەرنی  وئاكرێ …. ) .. گەڵێ دی .
     مەلا حەوێز ( حەوێزئاغا ) سەرۆكی تیرەو بەرە بابی حەوێزیان لە كۆیە خاوەنی ملك ورەزو پەزو زەوێیەكی زۆر لە نێوشارو دەشتی كۆیە ، گەرچی چەندین ساڵ لەبەرەی رژیمی ئەم سەردەمە لە پەرلەمانی عیراق ئەبوە نوێنەری شاری كۆیە بەڵام ناسرابو كە دورە پەرێزە لە سیاسەت و حزبایەتی ، لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 953/954 – لە سەرەوە باس كرا — ركەبەرێكی زۆر توند  لە مەیان مسعود محمد – كە لە  لایەن پارتی دەست نیشان كرابو وكاكە زیاد پشتگێری دەكرد بۆنوێنەری لە پەرلەمانی عیراق — و حەوێزائاغا رووی دا وابو لەم مەیانە مامۆستا — نەزیرە رەجەب – نڤیرە رجب — كەوتە بەر ركێفی گوڵە لەبەر هەڵسانی بە پرۆپاگەندە بۆ مسعودمحمد . وابزانم لە پێشتر بە  فرەوانی لەم بارە دواووم .                           لە ناسراوانی شاری كۆیە – فاتح رسول –  هەر لە منداڵی یەوە وەك خێزان و بنەماڵە شارەزایان نەبووم لێك دور بوین ئەوان دانشتوی گەرەكی بایزاغا  ومنیش بەفریقەندی بە تەمەنیش لەمن گەورەتر، بۆیە نایەتە یادم گەر لە هەردو قۆناخی خوێندن لە كۆیە بە یەكەوە بوبین . بەڵام  ئەوەندەم دەناسی – وەك زۆربەی خەڵكانی كۆیە – كە هەرە كەڵە پیاوی شیوعی یە  بە تایبەتی لە نێو قوتابیانی قۆناخی خوێندنی ناوەندی كە زۆربەی خوێندكاران بە شێوەیەك پەیوەندیان بە حزبی تەحرور- واتە شیوعی – هەبو  لەمان پێیان گەیشتم   – ابراهیم ێابر –ئیبراهیم سابیر- ، ێابرعبالله – سابیر عەبدەڵا – وبرا گەورەی گاهر- تاهیر- ، مجید ێابر – مەجید سابیر – برای مامۆستامان شفیق ێابر- شەفیق سابیر – ، عمان حنا ،- عەمان حەنا – أندراوس هرمز – ئەندراوس هورمز-   ، أمیر عبد الكریم حوێزی – ئەمیر عەبدولكەریم حەوێزی– و گەڵێ دی – ئەوەی دێتە خەیاڵم فاتح رسول لەم ماوەیە پۆلی سێ یەمی ( بكلۆریا )ی تەواو نەكرد وازی لە خوێندن هینا . بە هەر حاڵ ئەمەی ناتواندرێ نكولی لێ بكرێ كە فاتح رسول و سەرتاپای خێزانی زەق وئاشكراو بەرچاوترین خێزانی شیوعی بوون لە كۆیە بە رادەیەك ئەشیا بوترێ فاتح رسول یانی شوعیەت و شوعیەتیش یانی فاتح رسول ، لە یادمە لە كۆبونەوە جەماوەریەكەی كۆێی لە مزگەوتی گەورە لە زستانی ساڵی 948-947 دژی پەیمانی ( پۆرتسمۆس – بورتسموپ ) كە بریار بو سەرۆك وەزیری عیراق لەم سەردەمە  – ێالح جبر – سلح جەبر —  لە گەڵ حكومەتی بەریتانیا مۆری كات  – شوعییەكان رۆڵ ودەورێكی باڵایان نواند بە تایبەتی – فاتح رسول ومامۆستا كەریم ئەحمد – سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان . لەم كۆبونەوە جەماوەری  شیوعی یەكان هاواریان دەكرد { نانی میللەت تأمین كرێ – ێالح جبر- سالیح جەبر – ئیعدام بكرێ }   وابوهەردو مامۆستای قوتابخانەی ناوەند كەریم ئەحمەد و جلال شریف دەستیان لە فەرمانبەری كێشرایەوەو  لە گەڵ فاتح رسول و گەڵێ شیوعی  وپارتی لە خەڵكانی كۆیە بەندكران ، لە مان – علی عبدلله- عەلی عەبدوڵا – یەك لە سەركردەكانی پارتی هەروها  وبراكانی عومەر و عوسمان  وسالح شەمس و محمد شوان و گەڵێ دی  لە هەردو حزب . شایانی وتنە لەم كۆبونەوەیە كوڕێ پارتی بە چەقو بریندار كرا و شیوعی یەكانیان لەم بارەوە تاوانبار كرد . هەڵبەتە لەم كات فاتح رسولم زیاترناسی بێ وەی هیچ ئاشنایەتێك هەبێ لە مەیانمان . بەڵام  وا رێك كەت پاش چەندین ساڵ لەم  مانگانەی رابوردو كە هێشتا لە وڵات بووم ئێوارەیەك لە وەزارەتی روشنبیری لە هەرێم بەبونەی نمایش كردنی فیلمێكی كوردی بە فاتح رسول گەیشتم پاش چۆنی و چاكی منی هەرئەوەندە ناسی  كە ( برای كمالە فەندیم – برا گەورەم ) . لە سەردەمی جموجۆلی فرەوانی فاتح رسول لە كۆیە گەڵێ وتەو بۆچونی ئەم زاتە  كەوتە سەر زاران :                                                     
               دەمانەوێ سەربەستی
              عەباو پێچە هەڵبستی
              لە دەرگەی سینما بوە ستی
               با …………… ……..
  هەروها نازانم بە چی بۆنێك فاتح رسول سەركەوتووە خزم و دۆستانی لە خۆشیان ئەم دو دێرە شعرۆكەیان بۆ هە ڵبەستووە :
              چەپڵەی لێدەن بێ قسور
              ناجح بو فاتح رسول 
 فاتح رسول – وەك زۆربەی شوعیەكان بە تایبەتی كادرەكانیان – زۆر روشنبیرو وخوێندەواری پتەو لە هەمان كات زۆر توندو خۆ راگڕ بەرامبەر پیاوانی ئەمن و سوڵتە بە ئازاو جورئەت ناودەبردرا . لەم چەند ساڵەی بەدواوە كە لە دەرەوەی وڵات ژیان دەباتەسەر گەڵێ وتارونوسین وكتێبی خستوتە دەست خوێنەرانی كورد بەڵام بە داخەوە لەبەر دوریم لە وڵات لە م نوسینانە بێ بەش بووم جگە ئەم جارە نەبێ یەك دوانێكم بۆ ماوەیەكی كورت دەست كەت . لە گەڵ وەش ئەوەی زانیم لە دۆست وبرادەران زۆربەی زۆری نوسینەكانی برێتیە لە ئەزمونی ژیانی  لە كۆیەو لە نێو حزبی شیوعی رەخنەكی زۆر توند تۆل لە رێبازی – بۆ ماوەكی زۆر – لەم حزبە دەگریت زۆر جار بە قورسی گوناهباریان دەكات و نارەزایی خۆیی ئێستاو (كاتی خۆشی پێشان دەدات )…..!  . ئێمە گشتمان ئەوەی هەندێ شارەزای فاتح رسول بو بین لەم بروایە داین كە بوَ هەمو كەس ئەشێ رەخنەو گڵەیی لە رێبازی ناهەمواری حزبی شیوعی عیراق هەر نەبێ بۆ ماوەی بیست ساڵ – بە تایبەتی حزبی شیوعی لە كوردستان( تەحرور ) – بگرێ بۆ فاتح رسول ناشێ و جایز نیە چونكە خۆی ئەم زاتە بە شێكی گەورەی ئەم رەخنەوگڵەی وگوناهانەیە – هەرنەبێ لەبەر توندرەوەی ورادیكاڵی بێ ئەندازەو لالە بار بۆی نیە لەم لایەنەوە هیچ پاكانەیەك بێنیتە رو بە تایبەتی  چەندین ساڵ بە گەڵێ شێوەو شوێن لێپسراو بووە لەنێو ئەم حزبە  لەم بارەوە (زیرەك كەمال ) یەك لە كادیرانی پێشكەوتوی حزبی شیوعی كوردستان لە رۆژنامەی ( رۆژنامە )ژمارە 78 برواری 10/10/2007 بە وتارێ تێروتەسەڵ لە هەڵویستی فاتح رسول دواوە هەروها بۆ نمونە : چێشتانەیەك بە رێكەوت لە پێش مەكتەبەی سولاف  لە هەولێربە ممتاز حەیدری گەیشتم هەردوكمان عنوانی كتێبێ یان نوسراوەكی فاتح رسول سەرنجی راكێشاین وا دیاربو ئەمیش هەر– لەم مەیدانە — دەسورایەوە لەم مەیانە ممتاز بۆی گێرامەوە وتی : : { نوری قازیخانەیی – كادرێكی ناسراوی حزبی شیوعی – لە ماڵێ ئێمە  بە حزوری دكتۆر جمشیدی برام  ووتی : لە وەختی خۆی چل كادری فەڵاحی حزبی شیوعی لە دەشتی هەولێرودەوروبەری دەستیان كێشایەوە لە حزب لە دەست رێبازو سیاسەتی توندوتیژی فاتح رسول } .
 
                            _________________________
 
                                                                   سدنی / استرالیا
 Alifaieq08@yahoo.com                                                                  مانگی ئایار2008   
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.