Skip to Content

Monday, October 25th, 2021

بەرەو چەمكێكی تازە بۆ ئاسایشی جیهانی

Be First!
by November 10, 2008 گشتی

 بەرەو چەمكێكی  تازە  بۆ  ئاسایشی  جیهانی
 
 ن/ باسكاڵ  یونیفاس
 لەعەربیەوە/ هێمن  مەحمود

 Hemnm1979@yahoo.com
 
 چەمكی  ئاسایشی  جیهانی  لەدوای  كۆتایهاتنی  جەنگی  ساردەوە  سەریهەڵدا، چونكە  كەوتنی  دیواری  بەرلین و  هەرەسهێنانی  یەكێتی  سۆڤیەت،  دواتریش نەمانی  هەڕەشەی  ئەو  وڵاتە لەسەر  جیهانی  رۆژئاوایی، گۆڕانكارییەكی  قوڵی لەسەر  هەردوو  چەمكی  ئاسایش و  بەرگری  دروستكرد كە  لەسەردەمی  جیهانێكی دوو  جەمسەریدا  هەبوو.
 بەمجۆرە  لەسەرەتای  نەوەدەكانی  سەدەی  پێشودا  مەترسی  سەربازی  (مەترسی دەستدرێژییەكی  گەورە  لەسەر  ناوچەیەكی  دیاریكراوی  جیهان)  نەما، بەڵام لەبەرامبەر  ئەوەدا  چەندین  مەترسی  دیكەی  ئاسایش  سەریانهەڵدا  كە پەیوەندییان  بە سەقامگیری  سیستەمی  نێودەوڵەتییەوە  هەبوو.
 پێشتر  هۆشیارییەكی  وەها  هەبوو  كە ئاسایشیان  تەنها  بۆ مەسەلە سەربازییەكان  دەگێڕایەوە، هەربۆیە  دەبوو  جارێكی  دیكە چاو  بخشێنرێتەوە  بە چەمكی  ئاسایش  بەجۆرێكی  وەها  كە فراوانتربكرێت و  چاكسازی  تیادابكرێت. هەربۆیە  رۆشنبیران و لێپرسراوە  حكومیەكان و  رێكخراوە  نێودەوڵەتیەكانی  وەك (یونیسكۆ)  هەوڵێكی  مەزن و  قوڵیان دا  لەپێناوی  گەشەپێدان  چەمكێكی جیهانی  بۆ  ئاسایش.
 ئامانجی  ئەم هەوڵانەش  ئەوەبوو  بەتەنها  ئەو  چەمكە  بۆ  رەهەندی  سەربازی كورتنەكرێتەوە  بەڵكو  چەندین   رەگەزی  دیكەی  وەك  ئاسایشی  ئابووری و كۆمەڵایەتی و  رۆشنبیری  بۆ  زیاد  بكرێت، ئەویش  لەرێگای  بەهەند  وەرگرتنی كاریگەرییەكانی  جیهانگیری،و  جیاوازی  ئابووری  نێوان  باكور و باشوری  گۆی زەوی، روبەڕوبونەوەی  نەخۆشی  و  پەتاكان،و پاراستنی  ژینگە، هەموو  ئەمانەش  لەچوارچێوەی  پێناسەیەكی  تازەی  جیهانی  بۆ  ئاسایش.
 چەمكی  ئاسایشی  مرۆڤایەتی  هەموو  ماناكان دەدات  بەدەستەوە  چونكە  هەر بە تەنها  مەسەلەكانی  ئاسایش  تایبەت نیە  بە ئاسایشی  وڵاتانەوە، بەڵكو ئاسایشی  تاكەكانیش  دەگرێتەوە.
 ئەم  گۆڕانەش لەو سەرنجەوە  سەرچاوەی  گرتبوو كە مادام ئاسایشی  دەوڵەتان لەدوای  كۆتایهاتنی  جەنگی  ساردەوە  باشتربوە  لەبەرئەوەی  جەنگی  نێوان دەوڵەتان كەمتربوەتەوە، كەچی  جەنگی  نێوان هاوڵاتیانی جیهان  زیاتری كردووە، بەجۆرێك  جەنگە  ناوخۆییەكان  لەچاو  پێشوتردا  دوو  هێندە  زیاتری كردوە و هێندە  گەشەی  كردووە  گەشتۆتە  ئاستی  تاوانی كۆمەڵكوژی  ( وەك ئەوەی  لەرواندا  لەنێوان  هۆتۆ و  توتسییەكاند ا رویدا)،  هەروەك  چۆن كاریگەرییە  سلبیەكانی  دیاردەی  جیهانگیری  ( وەك  بڵاوبونەوەی  نەخۆشی، خراپبونی  ژینگە) كاریگەرییەكی  راستەوخۆی  كردۆتە  سەر چارەنوسی  دانیشتوان بە بەراورد  جەنگە  تەقلیدییەكان، بەمانایەكی  دیكە  ئامانجی سەرەكی  لەم گۆڕانەدا  ئەوەیە كە (مرۆڤایەتی)  بخرێتە پێشەوە  نەوەك زەوییەكان  یاخود  حكومەتەكان، وەك  ئەوەی  چۆن  لەپێشتر  هەبوو.
 بەڵام  وادەردەكەوێت  ئەمڕۆ چەمكی ئاسایشی  جیهانی  بەقۆناغێكدا  دەڕوات كە روبەڕوی سڕینەوە  و  تێكدان دەبێتەوە، ئێمە  ئەگەر  بواری  سەربازیمان بەجێهێشتبێت  لەپێناوی  فراونتركردنی ئەم  چەمكە  بۆ ئەوەی  روانینێكی فراوانتر  و گەورەترمان هەبێت  بۆ  ئاسایش، ئەوا  ئێمە  لەبەرامبەر بە عەسكەركردنی  كێشە  جیهانیەكانداین.
 دەتوانین  لەو بارەیەوە  ئەوە بڵێین  كە لەدوای  روداوەكانی  یانزەی  سێپتەمبەرەوە لەپێناوی  شەڕكردن لەدژی  تیرۆر و ئەو  ململانێیانەی  كە بەو  جەنگەوە پەیوەستن  چەمكی  ئاسایشی  جیهانی  دەستكاریكراوە.
 بەڵام  لەگەڵ  ئەوەشدا  چەند   رووداوێكی  ئیجابی  رویداوە  كە  ناتوانرێت باسنەكرێت، ئەوەتا  ئەمڕۆ  سەرنجی  ئەوەدەدەین  كە  دانپیانانێكی جیهانی هەیە  دەربارەی  ئەو  تەحەدیاتانەی  كە روبەڕوی  مرۆڤایەتی  دەبێتەوە (وەك پاراستنی  ژینگە، تەندروستی  جیهانی، كێبەركێ لەسەر داهات، ئیندیماج  و پەراوێزخستن، دیاردەی  كۆچ)  بەنیسبەت  داهاتوی  بەشەریەتەوە  گرنگن.
 لەگەڵ  هەموو ئەمانەشدا  بەبڕوای  من  دەبێت جارێكی  دیكە چاو بخشێنرێتەوە بەو  رێگایانەی كە  دەبێت  لەبەرامبەر  ئەم  تەحەدیاتانەدا  بگرێتە  بەر چونكە بەداخەوە  هەندێك جار  پێشنیاری  سەربازی  بۆ  چارەسەركردن  دەكرێت، جابۆیە دەتوانرێت  بوترێت  وەك  ئەوەی  دەردەكەوێت  ئێمە  لە دیاردەی  جیهانگەرایی مەسەلە  ئەمنیەكانەوە  گواستومانەتەوە  بۆ ئاراستەیەكی  دیكە  كە ئەویش بەعەسكەرەكردنی  كێشە جیهانیەكانە.
 ئەمە  ئەگەر  كاریگەرییەكانی  نەبونی  ئاسایش  خاڵی  هاوڕابونی  هەموان  بێت، ئەوا  ئەوەی مایەی سەرنجە  كەس  بیر لەهۆكارەكان  ناكاتەوە، چونكە  سەرنج دەدرێت  هەندێك  جار ئارەزوی  وەڵامدانەوەیەكی  ئەمنی  دەكرێت  بۆ  ئەو كێشانەی كە لەبنەڕەتدا  سیاسین.
 شەڕی  دژە  تیرۆر بوەتە جۆرێكی  تازە لەو  تابۆیانەی  كە لەمەودایەكی  دووردا  رێگا لەهەموو جۆرەكانی  بیركردنەوە  دەگرێت.
 بەڵام  ئەوەی لەهەمووی  مەترسیدارترە  ئەوەیە  كە  هەموو  شتێك  وەك  مەترسیی و هەڕەشەكردنێك  تەماشابكرێت  ئەویش  لەپێناوی  فشارخستنە  سەر خەڵكی  بەوەی  وەڵامدانەوەیەكی  ئەمنیان  پێ قبوڵ بێت.
 چونكە  ئێستا سەرنجی  ئەوەدەدرێت  كە  هەندێك  حاڵەت هەیە  بەئاسانی چارەسەردەكرێت  كەچی  تەمومژاوی  دەكرێت.
 ئەمەش  باشترین  وەسیلەیە  بۆ ئەوەی  نەخۆشییەكە چارەسەر نەكرێت و  وەك  خۆی  بەجێبهێڵرێت  و  دواتر چارەسەری  سەربازییانەی  بۆ  بكرێت.
 سەرچاوە/ سایتی ئیلاف
 

Previous
Next

Leave a Reply