په‌رله‌مانی کوردوستان فره‌ژنی کرد به‌یاسا ئه‌ی ئێمه چی ؟
په‌رله‌مانی کوردوستان فره‌ژنی کرد به‌یاسا
ئه‌ی ئێمه چی ؟
( نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م که‌مپینه‌کان ، هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ، پیاوانی یه‌کسانیخواز )
به‌رێزان سڵاو ئه‌م کاته‌تان باش ، ده‌ستی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیتان به‌گه‌رمی ده‌گوشم په‌رله‌مانی کوردوستان فره‌ژنی کرد به‌یاسا ، ئه‌م یاسایه خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراویه له جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی وه‌شێنرا ، هه‌موو بینیمان چۆن ( ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) قۆڵی کۆنه‌په‌رستی و وه‌ستانه‌وه‌یان له‌به‌رانبه‌ر مافه‌کانی ژنان له‌یه‌کهه‌ڵکێشاوه‌و ئه‌یانه‌وێت ژنان و کۆمه‌ڵگای کوردوستان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده تاریکه‌کان ، هه‌موو بینیمان که چۆن ( ده‌سه‌ڵات و مه‌زهه‌ب ) له ده‌ریا و ماسی ئه‌چن و هه‌رگیز بێ یه‌کتر نایانکرێت ، په‌رله‌مانی کوردوستان بڕیاری مێژووی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا ، په‌رله‌مان به ژنانی کوردوستانی ووت ئێوه ته‌نها وه‌سیله‌یه‌کن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه سێکسیه‌کانی پیاوان و ئاگاتان له حه‌یاو شه‌ره‌فی خۆتان بێت ، ئه‌مه قسه‌ی په‌رله‌مانی کوردوستانه بۆ ژنان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ، ئه‌مه ڕوویه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه ، به‌ڵام ڕووه‌که‌یتری مه‌سه‌له‌که لای ئێمه‌یه ، هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ، پیاوانی یه‌کسانیخواز ، نوسه‌ران ، ڕۆشنبیران ، شاعیران ، ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و حیزبه سیاسیه‌کان ، ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا لێده‌دات ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئێمه چی ده‌که‌ین ؟ ئایا به‌م کارانه‌ی تا ئێستامان ئه‌توانین تاریکستانی یاسای فره‌ژنی و ئیهانه کردن به ژنان بکه‌ینه ڕۆژی ڕووناک و گێڕانه‌وه‌ی ئینسانی بوون بۆیان ؟ ئایا هێرشێک که بۆ سه‌ر ژنان و کۆمه‌ڵگا کراوه له په‌سه‌ند کردنی یاسای فره ژنیدا نامانخاته به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی هێز و کاره‌کانمان کۆکه‌ینه‌وه له‌ده‌ووری یه‌کتر ؟ من پێموایه ئه‌م قۆناغه کاری گه‌وره‌و سه‌راسه‌ری و فراوانی له‌هه‌موومان ده‌وێت ، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و یه‌کسانیخوازانی کۆمه‌ڵگای کوردوستان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که ئێستا ئه‌یبینین ئه‌بێت بانگه‌وازیانکه‌ین و له‌ده‌وری یه‌کتر کۆبینه‌وه ، با هه‌موومان بۆ چه‌ند ساتێک بڕۆین و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ( محه‌مه‌د حه‌کیم سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ) و ( تاڤگه محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی ) له ( ئاوێنه‌دا ) بخوێنینه‌وه بزانن ئه‌وانه به‌پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان چ ئاینده‌یه‌کیان بۆ کۆمه‌ڵگا پێیه ، بزانین ترس له‌لایه‌ک و واقیعه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی و سیاسی له‌لایه‌کیتر پێمان ناڵێت با ده‌مارگیری فڕێبه‌ین و ناوه‌ڕۆکێکی ئینسانی و په‌یامی به‌رگری کردن له خواسته‌کانی ژنان له‌ده‌وری یه‌کتری کۆمانبکاته‌وه ، من ئه‌زانم بیروڕای جیاواز و تێگه‌شتنی جیاواز و ئه‌زموونی خۆش و ناخۆش هه‌یه به‌ڵام دڵنیام که هه‌موومان له دژی فره‌ژنی و ناعه‌داله‌تی و بێحورمه‌تی کردن به ژنان هاتووینه‌ته ده‌نگ ، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و یاسا و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردوستان به گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی دابنێێن ئه‌بێت زۆر بین ، ئه‌بێت له‌ده‌وری یه‌کتر بین ، ئه‌بێت ڕێکخراو چاو کراوه بین ، بۆیه سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی له‌کاره‌کانی تائێستا من بانگه‌وازی هه‌مووتان ده‌که‌م که بۆیه‌کخستنی کاره‌کان و دروستکردنی چه‌ترێک که هێزو تواناکانی هه‌موومان کۆبکاته‌وه هه‌وڵ بده‌ین له کوردوستان و له ده‌ره‌وه هه‌ڵبسین به سازدانی دوو ( کۆنفراس ) که ئه‌م ( کۆنفراسانه ) بتوانێت سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی ژنان ، پیاوانی یه‌کسانیخواز ، نوسه‌ر و ڕۆشنبیر ، هه‌رکه‌سێک که نایه‌وێت ژنان کۆیله‌بن له خۆ بگرێت ، ئه‌م ( کۆنفراسانه ) ده‌توانێت جێگایه‌ک بێت بۆ هاوڕابوون و داڕشتنی کار و سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌توانێت سه‌نگی مه‌حه‌کی سه‌رکه‌وتنی هه‌رکارێک بێت ئاماده‌ی و له‌خۆبووردنه . هیوام خۆشیتانه
هاوڕێتان
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
hidayat_malaali@yahoo.com
hidayat_malaali@yahoo.com