Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

بەپێی فیلمێکی دۆکیومەنتاری بیبی سی هەرگیز شتێک بەناوی ئەلقاعیدە نەبووە!

Be First!
by January 22, 2012 گشتی

لەم فیلمەدا کە ماوەکەی یەک کاتژمێرە ،زۆر نهێنی شاراوەمان بۆ ئاشکرا دەکات لەسەر ئەو شەڕە نێودەوڵەتیەی کە ئەمریکا لە دوایی 11 سێپتەمبەر ڕایگەیاند لە دژی تیرۆر و رێکخراوی ئەلقاعیدەدا، ئەوەی دەیبنین لەم فیلمەدا پێچەوانەی هەموو ئەو پروپاگەندانەیە کە ئێمە زیاتر لە دە ساڵە لەراگەیاندنەکانەوە گوێمان لێێ ‌دەبێت، ئەو شەڕەی کە سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا جۆرج بۆش هەر لەسەرەتاوە وتی: ئەوەی لەگەڵمان نەبێت لەم شەرە‌دا کەواتە لەدژمانە، ئەمەش زۆر لە ولاتانی ناچارکرد بەهاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا، گرینگی ئەم فیلمە لەوەدایە کە لە کەناڵێکی وەک بی بی سی بەرهەم هاتووە، وە پشت بەدەیان بەڵگەو دۆکۆمێنت دەبەستێت، لەوەش گرینگ تر ئەوەیە کە ئەوانەی لەم فیلمەدا قسەدەکەن چەندان ساڵ لەسەر دۆسیەی ئەلقاعیدەو خودی ئوسامە بنلادن کاریان کردووە، هەر لەوانەی کە لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا تا ئەروپی، هەروەها چەندان کەس کە وەک لێکۆڵەرەوە و نوسەر لەسەر ئەلقاعیدە و شارەزا لە بواری تیرۆردا گەیشتونە ئەو باوەرەی کە هەر لە سەرەتاوە شتیك ‌نەبوە بە ناوی ئەلقاعیدە.
سەرەتایی فیلمەکە بەوە دەست پێدەکات کە چۆن لە کۆتایی نەوەدەکاندا دوو گروپ لە پێشبرکێدابوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی جیهان و ئاراستەکردنی خەڵک لەدژی یەکتر، کە یەکێکیان کۆنسەرڤاتیستە نوێیەکان یان بڵێین ڕاست ڕەوەکانی ئەمریکا بوون، کە حیزبی کۆماری ئەمریکا دەگرێتەوە، ئەویتریشیان ئیسلامی رادیکاڵ بوو، یەکێکیان لە جیهانی ئیسلامی سەریهەڵدابوو وە ئاراستە دەکرا بۆ دەرەوە، ئەویتریان لە رۆژئاواوە ئاراستەدەکرا بەرەو رۆژهەلات. ئەم فیلمە باس لەوە دەکات کە لەدوایی بیست ساڵ لە خەبات کردنی ئەیمەن ئەلزەواهیری بۆ بەرپاکردنی شۆرشێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامی، بەڵام هەمیشە ئەو هەوڵ و تەقەلایانەیان بە شێوەیەکی خوێناوی و شکشت کۆتایی پێدێت. لەم فیلمەشدا بۆ تێگەیشتن لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەو بزوتنەوە و گروپە ئیسلامیە رادیکالانە دەمان گەرێنتێەوە بۆ سەردەمی سەید قوتب لە میسر، کە ئەو بەباوکی رۆحی زەواهیری و هاوبیرەکانی دادەنرێ، لە تێگەیشتنیان بۆ ئیسلام و تەفسیرکردنی قورئان، بۆ حوکم کردنی دونیای ئیسلامی،وە بەرگری کردن لە کەلتوری ئیسلام لە بەرامبەر رۆژئاودا، هەر لەو فیلمەدا زەواهیری نیشان دەدرێت کە لە زیندانەوە هوتاف دەدات بە زمانی ئینگلیزی، کە ئەو کاتە زەواهیری گەنج دەبێت و بەهۆی بەشداریکردنی لە تیرۆرکردنی ئەنوەر سادات لەساڵی 1982 دەستگیر دەکریێت، بەو هۆیەشەوە زەواهیری بۆ ماوەی سێ ساڵ لەزیندان دەمێنێتەوە. زەواهیری بەهۆیی فکرە رادیکاڵ و ئاستی خوێندەواری و زانینی زمانی ئینگلیزی وەک سەرکردەیەک دەردەکەوێت، وە هەر لەناو بەندینخانەوە دەست بە رێکخستنی گروپەکەی دەکات، کەدواتر بەناوی جیهادی ئیسلامی دەناسرێت، بەلام لەکۆتاییدا ئەیمەن زەواهیری دەگاتە ئەو بڕوایەی کە پێویستیان بە هەڵبژاردنی ستڕارتیج و تاکتیكی نوێیە، بۆ بلا‌وکردنەوەی بیرو بروا و ئایدۆلۆجیەکەیان، بۆیە دوایی ناسینی ئوسامە بنلادن، سەرەتایی قۆناغێکی نوێی خەباتیان دەست پێدەکەن.
لە مانگی هەشتی ساڵی 1998دوو هێرشی خۆ کوژی گەورە ڕویدا لە بەردەمی هەردوو سەفارەتی ئەمریکا لە نایرۆبی کینیا، وە دارئەلسەلام تانزنیا ،وە لەئەنجامدا زیاتر لە دوو سەد کەس کوژران،کە ئەمەش بۆ یەکەمجار بوو کە ناوی ئوسامە بنلادن بکەوێتە بەر دەم و گوێی ڕای گشتی جیهان، بەلام بەپێی قسەی رەهیمولا یوسفزای سەرنوسەری نیوز ئینتەرناشناڵی میسری بێت کە بۆ دۆکۆمینتاریەکی تر قسەی کردووە و دەڵێت: رۆژیک تەلەفۆنێکم بۆ کرا کە ئەیمەن زەواهیری بوو، وە پێی وتم کە ئوسامە بنلادنیش لەتەنشتمەوە دانیشتووە، وە داوایان لێکردم لە رۆژنامەکەم بلاوی بکەمەوە کە ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەو کردەوەوە نەبوە، کە بوەتە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیل. ئەگەرچی بکەری ئەو کردەوانەش لەکەمپەکانی ئەفغانستانەوە راهێنانیان پێکرابوو، کە بنلادن یارمەتی دەدان، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکەی ئەو دۆکۆمینتاریەی کەناڵی بی بی سی، بێت زۆربەی ئەو گروپانەی کە لە کەمپەکانی ئەفغانستان راهێنانیان دەکرد، هیچ پەیوەندیەکیان بە تیرۆری نێودەوڵەتیەوە نەبووە، بەڵکو ئەوان لە لەهەوڵی خۆ ئامادەکردن بوون بۆ ئەوەی شەر لەگەڵ رژێمی ولاتەکانی خۆیان بکەن، وەک شیشان، ئۆزبەکستان، کشمیر … وە ئامانجیان ئەوە بووە کە لەو ولاتە موسولمانانەدا ژینگەو دەسەلاتێکی ئیسلامی دروست بکەن، تەنها پەیوەندیشیان لەگەڵ ئوسامە بنلادن ئەوە بووە کە بنلادن یارمەتی دارایی داون، وە هەر بەپێی بەڵگەکانی ئەو فیلمە، بنلادن تا ئەوکاتە هیج گروپێکی تایبەت بەخۆی نەبووە، تا دواتر ئەمریکا رێکخراوێک و ناوێکیان بۆ دروست کرد. چۆن ؟
لەمانگی یەکی ساڵی ،2001 لە مانهاتنی ئەمەریکا دادگاییکردنی چوار کەس دەستی پێکرد، بە تۆمەتی بەشداربوونیان لە کردەوەی بەردەم سەفارەتەکانی ئەو ولاتە لە رۆژهەلاتی ئەفریقادا، بەلام ئەمریکا دەیویست بنلادنیش دادگایی بکەن ئەگەر بە غیابیش بێت، چونکە بەپێی یاسایی ئەمەریکا ئەگەر بیانەوێت دادگایی چەندکەسێک بکەن، بە تۆمەتی کارێکی تیرۆرستی یان مافیایی، ئەوە دەتوانن سەرۆکی ئەو گروپ و باندەش دادگایی بکەن، ئەگەرچی هیج پەیوەندیەکی راستەوخۆشی ‌‌بە کردەوەکەوە نەبوبێ، بەلام بۆ ئەوە پێویستیان بە بەڵگەی باوەر پێکراو ‌هەیە ، ئیف بی ئای، توانییان باشترین کەس بۆ ئەو مەبەستە دیاری بکەن، کە ئەویش ناوی جەمال ئەلفارد، بوو جەمال لە سەرەتایی نەوەدەکانەوە لەناو گروپی چەکداری سودان بووە و هەروەها بنلادنیشی لە نزیکەوە ناسیوە، وە لەهەمان کاتیشدا لەگەڵ چەندان دەزگای هەواڵگری ناوچەکشدا کاریکرد بوو، دواتریش بە‌هۆی بردنی پارەیەکی زۆر لە بنلادن ڕایکردبوو بۆ ئەمەریکا، وە بە بۆچونی زۆربەی پارێزەر و ئەو خەڵکانەی کە لە لەو دۆکۆمێنتیریەدا قسەیان کردووە، پێیان وایە کە جەمال زیادە رۆیی کردووە لە دروست کردنی ئەو وێنەیەی کە بۆ دادگاکەی دروست کردووە لە سەر بنلادن، کە ئەمریکا زۆر پێویستی بەو وێنەیە بوو ، وە درۆی کردوە لە پێناو وەرگرتنی سەدان هەزار دۆلار کە ئێف بی ئای بەڵێنیان پێدابوو لەبەرامبەر ئەو قسانەی، هەروەها پاراستنیشی لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی، وە هەندێکیش ‌دەڵێن کە ئەمریکا جەمالیان ناچار کردووە بۆ ئەوەی وێنەی مافیایەکی نوێ یان رێکخراوێکی لەو شێوەیان بۆ درست بکات کە پێی دەڵێن ئەلقاعیدە، چونکە جەمال پێیان دەڵێت کە تۆرێکی تیرۆرستی نێودەوڵەتی گەورە هەیە، کە ئوسامە بنلادن سەرۆکایەتی دەکات،وە ئوسامە بنلادن ئەو تۆرەی ناو ناوە رێکخرای ئەلقاعیدە، بەلام بەپێی بەڵگەو لێکۆڵینەوەی ئەو دۆکۆمینتاریەی بی بی سی ، ئەو قسانەی جەمال بێبەڵگەن،چونکە نە پێش یانزەی سێپتەمبەر و نە دوای یانزەی سێپتەمبەر شتێک نەبووە وەک رێکخراو ،یان تۆریێکی تیرۆرستی نێودەوڵەتی، کە سەرۆکێکیان هەبووبێ، بە ناوی بنلادن، وە فەرمانیان لەو وەرگرتبێت، هەروەها ئەو فیلمە بۆ سەلماندنی ئەو قسانەشی بە چەند شێوە و بەڵگەیەک وەڵام دەداتەوە یەکەمیان: بنلادن سەرۆکی ئەو گروپانە نەبووە کە ئەو سەردەمە لە ئەفغانستان راهێنانیان پێدەکرا، بەڵکو هەموو ئەو گروپانە خۆیان پلان و بارنامەی خۆیان دارشتووە، تەنانەت چەندین سەرکردە لە گروپەکەی ئەیمەن زەواهیریش لەگەڵ ‌بۆچونەکانی بنلادن نەبوونە و لە دژیی بوون ، وە تەنها پەیوەندیەک لە نێوانی ئەو گروپانە و بنلادن هەبو‌‌بێ ئەوەیە کە بنلادن هاوکاری دارایی کردوون، بەو پپێەی کە بنلادن کەسێکی دەوڵەمەند بووە، وە هەتا بەپێی قسەی چەندان کەسی تریش کە بنلادنیان ناسیوە ،دەڵێن کە کەسێکی زۆر بەخشندە بووە، بۆ یارمەتی دانی خەڵک و گروپی ئیسلامی لەو سەردەمەدا ،تەنانەت هاتنەکەشی بۆ ئەفغانستان لە کۆتایی ساڵی 1984 تا رۆیشتنی بۆ سودان تەنها کاری خێرخوازی و یارمەتی دانی موجاهیدەکانی ئەوێ ‌بووە، کە لە دژی داگیکاری سۆڤیەت لەشەڕدا بوون، بەڵام بنلادن و زەواهیری بە هۆیی ئەو ستراتیجە نوێیەی کە باسیان دەکرد و ئەو هەرەشانەی کە لەچاوپێکەوتنەکانیان لە رۆژئاوایان دەکرد ببوونە جێگەی سەرنجی دەورو بەرو هەتا دونیاش، هەرەوەها هیج بەڵگەیەک نیە کە بنلادن هەرگیز ناوی ئەلقاعیدەی بەکار هێینابێ، هەتا دوایی 11 سێپتەمبەر، تا ئەو کاتەی کە ئەمریکا ئەو ناوەیان بەکار هێنا، ئەوەش ئەو رۆژە بوو کە بنلادن دەیویست.
دوەمیان: لەم فیلمەدا ئەوەمان بۆ باس دەکات کە لە مانگی یانزەی 2001 ئەمریکا ئەفغانستانی داگیر کرد، بە مەبەستی لەناوبردنی ئەلقاعیدە و دەست گیرکردنی ئوسامە و نەهێشتنی تیرۆر، بەلام ئەوەی کەبینیمان ئەوە بوو، کە ئەلقاعیدە لەوێ نەبوو! چۆن؟ چونکە ئەلقاعیدە لە ئەساسدا نەبووە، وە ئەم فیلمە بەڵگەشمان بۆ دێنێتەوە و دەڵێ: لەو رۆژگارەدا بەهۆی دەرپەراندی گروپەکەی ئەحمەد شا مەسعود لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لەلایەن تاڵیبانەوە، وە جێگیر بوونیان لە باکوری ئەو وڵاتە ،کە دواتر بە هێڵی باکور دەناسران ،بەهەموو شێیوەیەک پیێویستیان بە هاوکاری ئەمریکا و ئەوروپا بوو، وە تەنانەت ئەحمەد شا مەسعود پێش ئەوەی بکوژرێت چوەتە وڵاتە ئەوروپیەکان و داوای هاوکاری و یارمەتی لێکردوون، وە کاتێك ئەمریکاش دێت بڕیاری داگیرکردنی ئەفغانستان دەدات ،تەنها ئەوان دەبن بەهاوپەیمانی ئەمریکا لەناو ئەو وڵاتەدا، وە لەم پێناوەشدا پارەیەکی خەیاڵیان لە ئەمریکا وەرگرت بە هۆی ئەو بەهاویەمانیەتیەی کە ئەمریکاش پیویستی پێیان بوو، بۆ شەر کردن لە گەڵ ئەلقاعیدەدا، بەڵام هێڵی باکور بەردەوام شوێنی وەهمیان بە ئەمریکییەکان نیشان دەدا،کە گوایە ئەو شوێنانە بنکەو بارەگایی قاعیدە و ئوسامە بنلادنی لێیە، کە باشترین نمونەش ئەوە بوو لە مانگی دوانزەی 2001 بە ئەمریکایان ووت، کە ئوسامە بنلادن لە چیای تۆرە بۆرە،یە، دوایی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ ئەوێ، کەچی هیچی لێنەبووە. وە ئەو گروپەی باکور هەر بەوەشەوە ناوەستن بەڵکو دەستیان بە گرتنی خەڵک کرد،ئەوەی کە تۆزێک رەنگی بە عەرەب بچوبوایە دەیان وت ئەوە سەر بە ئەلقاعیدەیە و دەیان فرۆشتن بە ئەمریکا، بۆ هەر کەسێکیش کە بییانگرتبایە پارەیان وەردەگرت، بەلام هیچ بەڵگەیەک نەبوو کە ئەوانە سەر بە ئەلقاعیدە بوو بن. تەنانەت هەندێک پاکستانیش دەستگیر دەکرێن کە لەو کاتەوەی تاڵیبان دروست بووە ئەوانیش لە ریزی پێشەوەی تاڵیبان دەبن بۆ شەر کردن لە گەڵ سۆڤیەت،کەچی بەناوی ئەندامی ئەلقاعیدەوە دەفرۆشرێن بە ئەمریکا. هەروەها ئەم فیلمە ئاماژە بە نمونەیەکی تر دەکات و دەڵێ: دوایی ئەوەی هێزەکانی بەریتانیا بەشداریان کرد لەو پرۆسەیەدا، بەو پێیەی کە بەریتانیا ئەزموونی زۆرە لە شەر کردن لە گەڵ تیرۆردا، نمونەش بە جوداخوازەکانی ئایرلەندای باکور دەهێنێتەوە، بەلام دوای زیاتر لە پێنچ هەفتە کەناڵی بی بی سی لە ئەفغانستان چاو پێکەوتن لەگەڵ فەرماندەی ئەو هێزە بەریتانیە دەکات، رۆژنامەنوسەکە پرسیار دەکات کە ئایا هەتا ئێستا هیچ تیرۆرستێکتان ‌دەستگیر کردوە ؟ ئەویش دەڵێ نەخێر ،دەڵێ ئەی کەستان کوشتووە ؟ ئەویش دەڵێ نەخێر ! کە هۆیەکەشی ئەوەیە کە ئەلقاعیدە لەوێ نەبووە.
ئەی چ هەبووە ؟
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەش دەڵێ: ئەوەی هەبووە تەنها ئایدیا بووە، وە ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر ئەمریکا پلانیان بۆ کێشرا بوو لە لایەن گروپێکی بچوکەوە، کە لە دەوری بنلادنەوە هاتبوون لە کۆتایی نەوەدەکانەوە، ئەوەی ئەوانەشی پێکەوە کۆ کردبۆوە بریتی بوو لەو شێوازە توندەی تەفسیرکردنی قورئان و ئیسلام لەلایەن ئەو گەنجانەوە ،کەنمونەیان لە سەرانسەری دونیاد اهەیە، ئەو تەفسیرەی بۆ ئیسلام کە زەواهیر و بزوتنەوە توندڕەوەکانی تر دەمێک بوو کاریان لەسەر دەکرد، نمونەش بە خالید شێخ محمەد دەهێنێتەوە،کە یەکێك ‌‌‌بووە لە دارێژەرانی پلانی یانزەی سێپتەمبەر، خالید هەر لەمنداڵیەوە بلیمەت بووە لە بواری تەکنەلۆجیا و عیلمدا، وە لەژێر کاریگەری زەواهیر دابووە بۆ جێبەجێ کردنی ستارتیجی نوێ لە دژی رۆژئاوا، ئەو کە دەجێتە لای بنلادن بۆ دۆزینەوەی کاری خۆبەخش و وەرگرتنی یارمەتی مادی،دواتر لە پر بەرنامەکی دەگۆرێت و هەموو ئەو یارمەتیەی لەو گروپە بچوکەدا سەرف دەکات بۆ فراندنی ئەو فرۆکانەی کە هێرشیان کردە سەر تاوەرەکانی ئەمریکا لە 11 سێپتەمبەر. وە ئەوەی کە ترسناکیشە ئەوەیە کە ئەو ئایدیا و کارانە توانی هانی دەیان و سەدان گەنجی تر بدات لە سەرانسەری دونیا، کە ئەگەر هیچ پەیوەندیەکیشیان بەیەکەوە نەبێ.وە ئەوەی کاردانەوەیەکی بێ ‌بەڵگەو زیاد رەوانەشی دروست کرد لە لایەن ئەمریکاوە، ئەوە پەیوەندی زیاتر بە سیاسەتی ڕاستڕەوانەی ئەو وڵاتەوە هەبوو، کە دەمێک بوو لە بۆسەدا بوون تا ئیفلاس بوونی سیاسی خۆیان لە پەنای دوژمنی دروست کراودا بشارنەوە و بەردەوامی بە هەڵەکانیان بدەن، بۆنمونە، بەهۆیی کاریگەری ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر ئەمریکا، ڕاستڕەوەکانی ئەمریکا توانییان بۆ بە دەستهێنانی ئامانجی سیاسی خۆیان دوو جار سوود لەو روداوە وەربگرن، یەکەمیان: توانیان بۆ جارێکی تر بەهێز ببنەوە و هەموو ئەو بەرنامەی کە دایان رێژ تبوو هەرلە رۆژی دادگاییەکەی مانهاتنەوە سەبارەت بە ئیسلامی رادیکاڵ ‌ و ئەلقاعیدە بۆیان بەراست بگەرێ و توانیان دووبارە دەسەلات بگرنەوە دەست، دووەمیان: توانیان کۆدەنگیەک دروست بکەن بۆ داگیرکردنی ئەفغانستان، لە ژێرناوی لەناو بردنی تیرۆرستان، هەروەها ئەم فیلمە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانە هەمیشە لەسەر ئەوە کاریان کردوە کە دژمن لە شێوەی شەیتان دروست بکەن، بەڵگەشی ئەوەیە کە پێش بیست ساڵ لەمەوبەر سۆڤیەتیان کردبوو بەو شەیتانەی کە دێت و هەموو دونیا داگیر دەکات و وڵات و شارستانیەتەکەما زەوت دەکات، وە ئەو دیموکراسیەی کە هەمانە لێما تێک دەدات. کە راستیەکەشی پێچەوانە بوو ، چونکە سۆڤیەت ئەوکاتە خۆیی لەسەر لاقێک مابۆوە، سۆڤیەت نەک ئەو قودرەت و توانایەی نەبوو، بەڵکو خۆی بەرە و روخان و هەڵوەشاندنەوە دەچوو ،کەئەوەشیان دیسان زیادە ڕۆییەکی تری راستڕەوەکانی ئەمریکا بوو لەبارەی سۆڤییەت، کە لەو پێناوەشدا بەهەموو شێیوازێک یارمەتی ئەو گروپە چەکدارە موجاهیدانەیان دەدا لە ئەفغانستان و پڕ چەکیان کردن بۆ شەر لەگەل سۆڤیەت.
هەر لەو فیلمەدا باس لەوە دەکات کە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ دۆزینەوەی ئەندامانی ئەلقاعیدە دەستیان کرد بە پرۆسەیەکی تری گەران لە ناو ولاتەکانی خۆیانەوە،چونکە پێیان وابوو کە ئەو رێکخراوە ئەندامی هەیە لە ناو پەنجا بۆ شەست وڵاتدا، لەم پێناوەشدا حکومەتی ئەمریکا بریاریدا بە گەران بەدوایاندا شار بە شار و جادە بە جادە، بەشێوەیەک کە هەر کەسێک وە هەر شتێک کە گومانی لەسەر بێت دەستگیری دەکەن، بە شێوەیەک کە بە دەیان و سەدان کەس گیران لەو پرۆسەیەدا کە هەموویان گومانیان لەسەر بووە کە شانەی نوستوویی ئەلقاعیدە بن، وە چاوەرێی ئینزاری خۆ تەقاندنەوەن لەو وڵاتەدا، بەڵام بە پێی بەڵگەو قسەی چەندان کەسی یاسایی و شارەزا لە بواری نەهێشتینی تیرۆر و تاوان، هیچ یەک لەو کەسانە تاکو ئێسا هیچ شتێکیان بەسەر دا ساخ نەبۆتەوە، بۆ سەلماندنی ئەوەش لەم فیلمەدا چەندان‌‌ نمونە باس دەکات: کە من لێرەدا یەکێک لەو نموونان باس دەکەم، کە باس لەوە دەکات چوار گەنجی عەرەب هاتوون بۆ یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بۆ گەشت کردن، وە لەلایەن کەسێکەوە خەبەریان لێدەدرێت کە ئەوانە سەر بە ئەلقاعیدەن، ئەو کەسە پێشتر وەک پەنابەرێک هاتۆتە ئەمریکا، وە خۆی دوانزە ساڵ حوکم دراوە بە هۆیی تەسویر و فێڵ کردن لە حوکمەت، بەڵام ئێف بی ئای بەڵێنی پێدەدەن کە ئەگەر شایەدیان بۆ بدات لەسەر ئەو گەنجانە، ئەوە لە حوکمەکەی خۆش دەبن و ئازادی دەکەن، دوایی دەست گیرکردنی ئەو گەنجانە و سەیر کردنی ئەو فیلمانەی کە بەشێوەیەکی هەرەمەکی گرتویانە، کە هەر چەند خولەکێک شوێنێکی جیاواز تەسویرکراوە، کە بەشێک لەو شوێنانە‌‌ش شوێنی قەڵەباڵغ ‌و جێگەی گەشت و گوزاری خەڵکێکی زۆر دەبێت،کە هەندێکشیان بەشەو تەسویر کرد بوو، ئێف بی ئای پێیان وادەبێت کە ئەوانە مەبەستیان لەو شێوازەی تەسویرکردنە و ئەو شوێنانە ئەوەیە کە بۆ کاری تیرۆرستی بەکاری بهێنن، بەڵام لەهەموویی خراپ تر بۆ ئەو گەنجانە ئەوە دەبێت کە لە ژێر جێگەی نوستنی یەکێکیان چەند پارچە کاغەزێک دەدۆزرێتەوە کە وێنەی فرۆکە و هەندێک ئاماژەی سەیری دەست خەت نوسراوە، کە بە بروایی خەبیرەکانی حوکمەت و بواری سەربازی، ئەو گەنجانە خەریکی داڕشتنی پلانی تیرۆرستی بوونە لە دژی یەکێک ڵە فرۆکەکانی ئەمریکا لە تورکیا، دواتر ئەو گەنجانە دادگایی دەکرێن، وە دووان لەوان حوکم دەدرێن، هەتا یەکێکیان لە سجن هەوڵی خۆکوشتن دەدات ،بەڵام ئەوەش دادی نادات، دواتر ئێف بی ئای، دەبیستن کە ئەو کەسەی ئەوانی بەتیرۆرست ناساند بوو درۆی لەگەڵ کردون و لە لای یەکێک لە زیندانیەکانی هاورێی خۆی وتوویەتی کە هەموو ئەو شتانەم کردە و ئەو چیرۆکەم دروست کردوە، تا لە حوکمەکەم نەجاتم بێت و ئازاد بکرێم، وە دەردەکەوێت کە ئەو گەنجانە هیچ پەیوەندیەکیان بە کاری تیرۆرستی و ئەلقاعیدەوە نەبووە، بەڵکو تەنها بە هەرەمەکی وێنەی ئەو شوێنانەیان گرتووە ، هەروەها بۆ گەشت کردن هاتوون بۆ ئەمریکا.
هەر لەو فیلمەدا باس لە بەریتانیاش دەکات کە لە دوایی 11 سێپتەمبەرەوە 664 کەسیان بە گومانی پەیوەندی هەبوون بە ئەلقاعیدەوە دەستگیر کردووە، کەچی هیچ یەک لەو کەسانە هیچ پەیوەندیەکیان بە تیرۆر و ئەلقاعیدەوە نەبووە،کە زۆربەیان لە رێکخراوی خێرخوازی ئیسلامی یان مامۆستای پەروەردەی ئیسلامی بوونە . هەروەک باس لە چەندین کەیسی هاوشێوەی ئەوەی ئەمریکا دەکات لە ناو ئەو کەسانەش کە لە بەریتانیا کە تاکو ئێستا دەستگیر کراون.
لە بەشی کۆتایی فیلمەکەشدا دوایی خستە رووی هەموو ئەو بەڵگانە و راو سەرنجی هەموو ئەو کەسانەش کەبەشدار بوون لەو فیلمەدا،دەمانگەێنێتە ئەو بڕوایەی کە شتێک نەبووە وەک تورێكی نێودەوڵەتی بێت و ئەو توانایەی هەبێت، کە سیاسیەکان گەورەیان کردوە، بەڵام خەڵکی تونڕە و خەتەرناک هەن لەسەرانسەری دونیا،کە خوێندنەوەی رادیکاڵانەی ئیسلام هانیان دەدات تەنانەت لە کوشتنی خەڵکی سڤیلیش دەست ناپارێزن، بەڵام ئەوە شتێکی نوێ نیە،بەڵکو ئەوەی کە نوێیە ئەوەیە کە هەم ئەمریکا و هەم وڵاتانی تر ئەو مەترسیە گەورەبکەن وە بیکەن بە بابەتێکی رۆژانەی خەڵک، وە ئەوەی کە سەیریشە ئەوەیە کە کەس رەخنە لەو حاڵەتە ناگرێت، چونکە لەبەر یەک راستی تاڵ ئەویش ئەوەیە کە ئەو بابەتە بۆتە کەرەستەی بازرگانی پێوەکردن هەم لەلایەن راگەیاندن، تەلەڤیزیۆنەکان، هەزاران خەبیری بواری تیرۆر، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم، تەنانەت خودی ئیسلامیە توندرەوەکانیش کە لەرێگەی گەورەکردنی رۆڵیان لەم نێوەندانەدا هەست بە هێزی مەعنەوی زیاتر دەکەن

C.I.A no al-qaeda ever existed –bbc documentary the power of nightmares
زانا بەهرام ـ لەندەن

zana_bahram@yahoo.co.uk

zanaBahram_473316961.jpg

Previous
Next

Leave a Reply