تارمایی تابلۆكان … ستار ئەحمەد
Closed
خه‌و به نانه‌وه ده‌بینێ
له تابلۆی سه‌ر دیواره‌كان راده‌مێنێ
برسێتی ناڕه‌وێته‌وه
له جوانی تێر نابێ
ئای كه سه‌یره..؟!
له ئاستی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و
چه‌رخی رۆژگار نابینا بێ
له خه‌و ده‌ڕه‌نجێ‌و
له جه‌سته‌ی خۆیشی بێزاره
باسكه‌كانی چڵی ووشكی پیره‌داره
له سێبه‌ری كه‌لله‌ی سه‌ری راده‌مێنێ
له گۆی زه‌مین داده‌خورپێ
كه ئاوڕێك له ته‌مه‌نی ده‌داته‌وه
نازانێت روو ده‌كاته كوێ
خه‌م شیله‌ی هه‌نگوینی چه‌واشه بوونه
سه‌مای باڵه فڕه‌ی په‌روانه‌ی هه‌ڵقرچاوه
له‌سه‌ر شه‌وه‌یه‌ڵداكانی عومری خۆزگه
ئالووده‌ی تیشكی گه‌ردوونه
كه سه‌ختیه‌ك له ئاڵای خۆر ده‌ترازێ
ژان بسكی خۆی هه‌ڵده‌ڕنێت‌و
دیده له گلێنه‌ی فرمێسك ده‌خوازێ
نیگا ده‌زێ
ژیان له مه‌نگی هه‌نگاوا هه‌ڵده‌په‌ڕێ
شیرازه‌ی ئاماژه‌ی بوونمان
كه‌وتووه‌ته به‌ر نه‌فره‌تی هه‌ڵه‌وه‌ڕێ