Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

تۆبڵى میللەتانى تر هیندەى ئێمە بێدیقەت بن؟

Be First!

 تۆبڵى میللەتانى تر هیندەى ئێمە بێدیقەت بن؟
 عومەرمحمەد
 لەخۆرایى نیە ئەم دەستەواژانە ( كەم بژىو كەڵ بژى، كەسى خۆنەویست، هەڵەبجەى شەهید، پاشماوەى ئەنفال) بەخواروخێچ دەزانم .
 كەسێك ئەگەرمەردانە بژى، بەلایەوە گرنگ نیە كەم بژى یان زۆر ، راستە ژیان گرنگە بەڵام، مردن لەپێناوى ئازادى گرنگترە. ئەرىَ كەڵ لەكوىَو مرۆڤ لەكوىَ .. چ جاى ئازاو ئازادیخوازیش بىَ ؟!  
 خۆنەویست..! هێشتا ئەم وشەیە دەدرێتە پاڵ خەڵكانى گیانبەخشوخۆبەخش، بەپێچەوانەوە  ئەوكەسانە خۆیانو ئایندەى خەڵكیان دەوىَ، بۆیە هەقوایە بەوكەسانە بوترێت خۆنەویست كە خۆپەرستن، بەڵام ملكەچو گرگنن. باشە ئازادیخوازێك خۆى خۆش نەوىَ كوا خەڵكى ترى خۆش دەوىَ ؟ ئەرىَ جاسوسێكى خۆفرۆش، خۆ ویستە یان خۆنەویست ؟
 هەڵەبجەى شەهید..! ئەم دەستەواژەیە چەندە لەگەڵ لۆژیكی بوون ناتەبایە زۆربیركردنەوەى ناوىَ  (هەڵەبجەى شەهیدان) جوانتروگونجاوترە. چونكە " ئەگەرخۆمان شەهیدى نەكەین" هەلەبجە هێشتا دەژى، راستە خەڵكى ئەوشارە لەمەینەتیدان بەڵام بەخۆڕاگرییەوە دەژین، ئەركى هەڵەبجەییەكانو حكومەتى هەرێمى كوردستانورێكخراوەكانە بیكەنەوە، بەلانكەى ڕۆشنبیرى، بیكەنەوە بەشار.
 پاشماوەى ئەنفال ..! هەركەگوێم لەم قسەیە دەبىَ ئیستفزاز دەبم، چونكە لەوە تێدەگەم هێشتا فێرنەبووین بەرێزەوە لەبارەى یەكترەوە بدوێین. پاشماوە خۆى وێنەیەكى بێزراوە..ئەنفالیش لەوبێزراوتر. هەقوایە لەبرى ئەوەكەسوكارى ئەنفال، قوربانیانى ئەنفال بەكاربەرین. چونكە هەرمردووەكان قوربانى نین. زیندووەكانیش هەرقوربانین بەتایبەتى ئەوانەى بەرپەلامارەكانى ئەنفال كەوتوون.. بۆیە من پاشگرى پاشماوە بەسوكایەتى دەزانم بۆ مرۆڤ. 
 

Previous
Next

Leave a Reply