تۆ لقێكی له تیشكی خۆر …تاهیر شێواو
Closed
له گیانی به‌رزه‌فری شاعیردا
هه‌رچی ووشه‌ی غه‌ریب هه‌یه
هه‌موو رۆبوون
په‌یامی نوێیان پێ‌بوو
له شه‌پۆلی ده‌ریای خه‌ونی
كۆی شاعیران‌دا نوقوم بوون
دارێ گوڵ.. لقێ تیشكی خۆر
كه له گیانما ئاوا نه‌بوون
ئه‌ی چره دارستانی سه‌ر
سه‌كۆی نه‌مری
بۆ من مه‌دوێ ..
هه‌موو ئهتناسنهوه كه ،
خه‌ڵكی شاری ، شاخ و به‌فری
داستانه‌كانی گلێنه‌ت
پر پرن له گریه و خه‌نده
تۆ لای هه‌ست
وه‌ك چركه‌ی كاتژمێره
وا به چاوی تۆوه به‌نده
نه‌ك ته‌نها ره‌وانبیژی
هاوكات په‌نده
* له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه شیعر ده‌نووسێت كۆمه‌ڵه شیعرێكی به ناوی (نامه‌كانی عه‌شقم ) له ساڵی 2008 دا به چاپگه‌یاندووه و (ئه‌و عه‌شقه‌ی سووتاندمی ) یش ئاماده‌ی چاپه .