Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

تیرۆرو ڕەهەندەكانى تۆقاندن…. پێشڕەو حەمید

Comments
by March 15, 2008 گشتی

  ( بۆئەوەى من بەردەوام ببم و لەهەمووشوێنێكدا ئامادەیم هەبێت, دەبىَ ئێوە بمرن )…..
 دەستپێك : 
 تیرور بەپێناسە باوەكەى واتە سڕینەوەى بەرامبەروكوشتنى جیاوازى ئەودەنگەى كە جیاوازتر لەدەنگێكى تر گوتارەكان ئاراستەدەكات , یان دورلە دیدە و تموحاتى ئەوەى تر هەڵوەستەلەسەر دیاردەكان دەكات و لەدەرەوەى هەیمەنەى ئەوەوە شتێكى هەیە بۆگوتن و پڕۆژەیەكى هەیە بۆ كاركردن لەسەرى ,واتە كوشتنى فیكروسڕینەوەى دنیابینى بەرامەبەرو  فەرزكردنى پانتایى یەكى تر بەسەرئەوى تردا.
 تیرۆركردن هەمیشە ئەنجام گیرى ئەوئاراستانەیە كەكەسى بەرامبەر یان لایەنى بەرامبەر  (ئەجنداى ) بەرامبەرەكەى , یان دژەكەى بەهەموو ڕەهەندەكانیەوە ڕەفزدەكات .
  كەس و لایەنى بەرامبەر بۆبەگژدا چونەوەى هەیمەنەى بەرامبەر بـەهەموو هەژمونەكانى یەوە, هەوڵەكانى  لایەنى بەرامبەر, دەخاتە خانەى ( حەرام ) ە  وەو  وێنەیەكە شەیتانى پێدەبەخشىَ و لە تێفكرێنێكى ئینسانیانەوە دەرى دەپەڕێنێت و شوناسى مرۆڤبونى لێوەردەگرێتەوەو وەك كائینێكى نەفرەت لێكراو دەیناسێنێ .
 كەسى تیرۆریست یان ئەو لاینەى كەهیچ بڕوایەكى بە ( دیالۆگ ) نیە ,كەئەوە لەخۆیدا سروشتى كولتورى تیرۆریستانە, بۆ بەرنگاربونەوەى میتۆدى كولتورەكەى تر , یەكەمین كارى وەستانێكى نا ئەخلاقیانەیەو لەڕێگەى لەناوبردنى (جەستەیى یەوە ) سەنگەرى لىَ دەگرێت بۆسڕینەوەى ئەو سكێچەى كە ئەوى تر كێشاوێتى بۆ ئاراستەكردنى گوتارەكانى خۆى , ڕەنگەوەڵام دانەوەى ئەوپرسیارە ئەوەندەئاسان نەبێت , ئەگەر ئێمە بپرسین [ئاخۆ بۆچى   مەرگ و مەست بون بەڕژانى خوینى  ئەو  ى تر لەوفەزایەدا هەمیشە ئامادەیى هەیە؟؟ ] ئەگەر ئێمە شۆڕنەبینەوە بۆناو جیهانبینى ئەو كولتورەى كەلەگەڵ دركاندنى هەموو ( چپە ) یەكى دا ژیان دۆستى حەرام , دەكات و كوشتن و ترس و تۆقاندن لەباڵاى بیركردنەوەكانى خۆى دەئاڵێنىَ ؟  ئەواناتوانین وەڵامێكى شلگێڕانەى ئەو پرسیارەبدەینەوە , ئەگەر ئێمەتەنها قسە لەسەر سەرەتاى میتۆدى تیرۆر بكەیان یان تیرۆریستان بخەینە خانەى هەڵسەنگاندن و ڕاڤەكردنى كار و كردارەكانیان , ئەوادەبێـت تەواى جۆرەكانى تیرۆركردن بناسێنین كە ئەوەباسى ئەم وتارەنیە لەكاتێكدا هەریەكەلەتیرۆرى ( فیكرو سیاسى و كۆمەڵایەتى و غەریزەیى و ئابورى و ……تد ) دەچنەوەسەر هەمان میتۆدى تیرۆریستان , بەڵاَم ئێمەلەسەرەتادا تەنها قسەمان لەسەر تیرۆرى ( جەسەد ) ى كرد كە دەكرىَ نمونەى هەمو جۆرەكانى تیرۆركردنبێت ؟! چونكە كاتێك مرۆڤێك بەبىَ تاوان مافى ژیانى بەشێوەیەكى تاریكانە لىَ وەربگیرێتەوە و لەسەر مل نەدانى بۆ چونەژێر ڕكێفى بەرامبەر بكوژرێت  ,  ئەوا لەهەمان كاتدا تیرۆركردنى ئەو بونەوەرە یەكسان دەبێـت بە تیرۆركردنى هەریەكە لەو جۆرانەى ترى تیرۆركردن ؟ چونكەدەكرىَ  ( ئەوەى مرۆڤ )  لەیەك كاتدا خاوەنى (  فیكر بێت و كەسێكى سیاسی و خاوەن پێگەیەكى كۆمەڵایەتى و مرۆڤێك بێت بەسروشتى خۆى خاوەنى غەریزەى تایبەتى خۆى بێت و …تد ) .
    كولتور یان  فیكرى تاریكى  تیرۆریستان  , پڕە لەودەسەڵاتە ڕەشەى كە هەناسەیەك ناهێڵێتەوە بۆئە و چركە ساتەى كە ( كولتور ) ێكى تر لەدەرەوەى بازنە مۆنۆپۆلكروەكەى خۆیەوە ئاماژەیەكى سەرەتاى بەوەبكات كە ( ژیــان ) و جوانى مەوداكانى بیركردنەوەى مرۆڤ بونێكى  ( ئەزەلى ) یان هەیەو هەموو دەنگێك بەبىَ جیاوازى مافى دەنگ دانەوە هەیە ؟!  چونكە كولتورى تیرو یان تیرۆریستان , بــوونى ئەو تێڕوانینە جیاوازانە بەمەرگى خۆى یەكسان دەكات و جگە لەشوناسى خۆى ,  هەموو شوناسێكى ترى پىَ ڕەفزەو لەیەكەم ساتى دروست بونى خۆیشیدا سەرجەم ( بەندوو ماددەكان و گوتارەكان ) ى بەشێوازێك ئامادەو تۆكمە دەكات كە سەد دەرسەد لە ( خوێن ) دا ئاوێزان بووە ؟! چونكە  هەوڵى ئەم كولتورە بەوشێوە دڵــڕقیى یە , تەنها بۆئەوەیە هەموگوتارو ئاراستە جیاوازەكانى تر لەخۆیدا كۆبكاتەوە و ویست و حەزو تموحاتى دەنگەكانى تر بخنكێنێت و( ئەرك و ماف ) ى تاكەكان مۆنۆپۆلبكات و باڵادەستبێت لەبەخشینى(  ماف ) و سەرپشكبێت لە چەسپاندنى ( ئەرك ) ەكاندا, كە باڵادەستبونى ئەو كولتورەش كەجوڵێنەرى هەنگاوەكانى ئەو دنیا ڕەشەیە , بە فۆرمێكى   كۆنكریتیانە ژیان پڕدەكات لەبونەوەرى ( دوگما و چەقۆ ) بەدەست!!.
 لەدەرەوەى ئەو كولتورەوە , كولتورێكى تر ئامادەیى هەیە كە كولتورى ( ژیــــان ) ە ئەم كولتورە لەململانێیەكى توند دایە و دەیەوىَ ( كولتورى كوشتن ) كەخوێنى ئاخنیوەتە هەناوى خۆیەوە , بەسادەترین ڕێگەى ژیان دۆستى ئاشنابكات و پەلى پێبهاوێت بۆ كرانەوە لەبەردەم ( ئەقڵ و ئەقڵانیەنت ) دا, واتە داماڵینى ئەو كلتورە  لەڕۆح یەتێكى ڕەشەكوژى و بیرێكى جەنگەڵستانەوە , بۆ ڕۆح یەتێكى هیومیانیستیانەى ( ڕوكارو فرەڕهەند) كەچى بەپێچەوانەوە  ئەم هەموو هەوڵە ژیان دۆستیانەى ( كولتورى ژیان ) لاى ( تیرۆریستان ) نابێتە ڕێگە خۆشكردن بۆ وازهێنان لەبیرەدۆگمایەكانى؟؟ چونكە ئەو كولتورە هەرلەسەرەتاوە چ وەك ( ئامانج ) چ وەك ( دروشم ) بانگەشەیەكى    ڕەهایانەى  هەیە بۆمەرگى مرۆڤ بەهەموو بەهاكانى یەوە ؟!  لێرەدا پرسیارێك خۆى فەرزدەكات و دەڵىَ : ئایا تیرۆر مومارەسەكردنى دەسەڵاتە بەشێوەیەك لەشێوە كان ؟؟ لەكاتێكدا خودى ئەو كولتورە مەرگ دۆستى یە ئیش بۆكوشتنى دەسەڵاتەكانى تر دەكات ؟؟  دیارە دروشم و ئامانجەكانى ئەو كولتورە ئەوجیاوازییە گەورەیە وێنادەكات و بەم شێوەش دەتوانین بڵێن تیرۆر یان كولتورى تیرۆریستان مومارەسەكردنى جۆرێكە لەدەسەڵات  یان هەوڵدانێتى بۆوەرگرتنى دەسەڵات و پاوانكردنى ئەو دەسەڵاتەى كە بۆى دەجەنگىَ  ؟؟ چونكە هەرشتێك ناوى لێبنرىَ مومارەسەكردن بۆوەرگرتنى دەسەڵات , مادام سەرەتا لە ( دەق ) ێكەوە خۆى پێچەوانە دەكاتەوە ئەوا دەتوانین ناوى بنێن دەسەڵات , واتەهەموو ( تێكستێك ) دەسەڵاتە ئیدى ئەو دەسەڵاتە هەردەسەڵاتێك بێت , وە شێوازى دەسەڵاتەكەیش , ڕەنگدانەوەى فۆرمى تێكستەكە دیارى دەكات .
  تیروكردن لەڕوى ( جەستەی و فیكرى و سیاسى و كۆمەڵایەتیە و غەریزەى یەوە )  جگەلەوەى كوشتنى بەهرە و توانە دەركەوتەكانى( كەس ) یان لایەنى بەرامبەرە , بەهەمان شێوەش فەرزكردنى هەیمەنەیەكى دڵڕەقانەیە بەسەرئەو ( فەزا )یەدا ,  یان ئەو كولتورەى كەپڕە لە ژیان و خاڵیە لە ( مەرگ خوازى ) , فەرزكردنى هەناسەو دیدگایەكە بەسەر هەناسەو تێڕوانینێكداكە لە ناو كایە جیاجیاكانى خۆیدا هەڵگرى دینایەكە لەخۆشنودى و كرانەوەیەكى فرە ڕەهەندییانەیە.
 ئێٍستا لەدواى خوێندنەوەیەكى كورت لەسەر فەزاى هەردوو ئاراستەكە واتە ( ژیان ) و ( مەرگخوازان ) ئەوادەتواین چەند پرسیارێك بكەین لەسەر ئەو كوشتن و بڕینە هەمەجیانەى كە لەعێراقد ڕۆژانە بەرجەستەدەكرێ، و پاڵەوانەكانیان خەڵكانى سڤیلن و دروستكەرانیى ئەو قەسابخانەیانەش خەڵكانێكى خۆین سارد و چەقۆبەدەستن .     
 ڕەنگە زۆرێك لەخەڵـكانى ئێمە پێان وابێت كەئەوەى لە ( عێراق ) دا ئەمڕۆ ڕوئەدات, لەناوچەكانى ناوەڕاست و هەندىَ جارلە ناوچەى  شیعەنیشیندا لە خوارى عێراق, بخەنە سیستەمى ئیشكردنى كولتورى تیرۆریستانەوە ؟! چونكە ئەمڕۆدەبینین لەوناوچانەدا بەئاشكرا ئەوگروپانە خەڵكى ( سیڤل ) دگرن و بە دڕندەترین شێوە سەریان لەجەستەیان جیادەكەنەوە, یان دەست و قاچیان دەبڕنەوە , ئەم ڕوداوانەش كاتێك بەو شێوەیە دەكەوێتەوە كەئەوگروپانە مەرجى ئازاد كردنى هەربارمتەیەك بە چەند هەزاردولارێكەوە دەبەستنەوەو لەئەگەرى جىَ بەجىَ نەكردنى مەرجى ئەو گروپانەدا ,كارەساتێكى مرۆیى دەكەوێتەوە كەویژدانى هەموومان ئازار ئەدات !! كەواتە ئەوەى مەرجى ماددى هەیە بۆئازاد كردنى ئینسان لەهەر ساتێكدابێت جگە لەوەى گروپ گەلێكى ڕێگرو جەردەن هیچ شتێكى ترنین, بەهەمان شێوەش دەتوانین ئەوانەى ئەمڕۆ لەعێرقدا كاربەزمانى ( خوێن )  دەكەن دابەشیان بكەین بەسەر دوو گروپدا :
  گروپیى یەكەم , ئەو كۆمەڵەكەسەن كە بڕیارى ( چەقۆ ) وەشاندنەكانیان دەتوانێت شوناسێكیان پێبخەشیێت , گروپى دوەم ئەو كۆمەڵەن كەپەروەردەى دەستى جەهل و تاریكین و خاوەنى بەرنامەیەكى تۆكمەو هەیمەنەى تایبەتى خۆیانن وەنمونەى ئەوانەش ( ئەوگروپانەن كە بەناوى ئیسلامەوە كاردەكەن ) كە لەكاتێكدا ئیسلام دژى كوشتنى مرۆڤە بەناحەق و هیچ كات هاندەرى مرۆڤ نیە بۆ دروستكردنى قەسابخانە , بەتایبەتى لەو جۆرە قەسابخانانەى كەڕۆژانە لەعێرقدا دروست دەكرێت بۆ كۆشتنى مرۆڤەكان , بێگومان ئەم گروپەیان خاوەنى ئەوشوناسەن كەپێشتر جیهانە هیومیانستیكە بۆى دیارى كرووە .
  ناوهێنانى هێزە فرەڕەگەزان لەعێراقدا بەسەروكایەتى ئەمریكا, لەلایەن كۆمەڵەى دووەمەوە بەهیزى داگیركەرو نامۆ و دژ بە دینى ئیسلام , جگە لەفریودانى خەڵكى عێراق و ڕاى گشتى هیچ شتێكى تر نیە ؟؟ چونكە لەپیرۆزترین شوێنى جیهانى ئیسلامى و عەرەبیدا و لەوڵاتێكى وەك ( سعودیە ) دا و لە تەواوى وڵاتانى كەنداو هەرلەسەرەتاى ساڵەكانى نەوەدەوە تائەمڕۆ بونى هیزەكانى ئەمریكاو سەربازگەكانیان بونێكى مەزنیان هەیەو هیچ كام لەو گروپە   ( جیهادیانە ) هیچ كاردانەوەیەكیان نەبووە!! یان كەسێكیان لەسەربازە ئەمریكیەكان نەگرت و سەرى ببڕن؟؟ كەواتە وجودى ( گرپى دوهەم )  لەخاكى عێراقدا تەنها وجودێكە بۆڕێگەگرتن لەگەشەسەندنى بیرى ئازادو دیموكراسیەت,؟! چونكە گەلانى عێراق هەریەكەو خاوەنى كولتورێكى تایبەتى خۆیان و ئەگەرپێشتر لەسەردەمى دەسەڵاتەیەك لەدوایەكەكانى عێراقدا ئازدیان بۆ فەراهەم نەكرابێت , ئەوا ئەمڕۆ ئەوفەزایە بەشێوەیەكى باش ئامادەیە بۆ بەرزكردنەوەى هەموو دەنگە جیا وازەكان و خودى ئەو گۆڕانكاییە خێرایەكانیش  لەپێكهاتەى دەسەڵاتى   عێراقدا  هۆكارێكن بۆ بەركەوتنى ئەو پرشە بەوڵاتانى  دراوسىَ ى عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست , كە ئەو مەترسیى گەورەیەش هەستیى پێكراوە ,  هەربۆیە گروپى دوهەم بەناوى تاقمى جیاوازو بەناوى ڕزگاركرنى عێراق لە دەستى داگیر بەهاوكارى وڵاتانى درواسىَ ى عیرَاق كاردەكەن و بەناوى پاراستنى خاكى عروبەت لە دەستى ئەمریكى یەكان دەجەنگن ,  لە كاتێكدا ئەگەر وجودى ئەمریكەكانیش لەعێراقدا   بەدیوێكداداگیركار بێت و  بۆئەو بیرە نەوتانەبێت كەڕۆژانە دەبەنە ئامانجى ئەوگروپە تیرۆریستانە , ئەوا بەدیوەكەى تریدا بەهێزكردنى پایەكانى دیموكراتیەتە لەعێراقدا و هەوڵدانێتى بۆ گوێزانەوەى ئەوپرۆسەیە بۆ ناوچەكانى ترى ڕۆژهەڵات و پاۆستنى ئەمنى نەتەوەى خۆیەتى وەك وڵاتێكى زل هێزى دونیا كە هەمیشە دژەكانى خۆى ئامادەى یانهەیە بۆ ڕوبەِڕوبونەوەى ئەمریكى یەكان لە ناو خۆى ئەمریكادا ,كەواتە فۆرمى پێكهاتە جیاوازەكانى گەلانى عێراق  فاكتەرێكە بۆ مانەوەى ئەو گروپە تیرۆریستانە ,   بەم شێوەیەش دەتوانین بڵێن بۆ تائێستا وجودى ئەمریكیەكان لەوڵاتانى عەرەبیدا   نەبووە تە ماى ترس و دڵڕاوكێى دەسەڵادارانى ئەو وڵاتانە ؟ ئایا لەبەر ئەوەیە كەئەمریكییەكان لەسەر خواستى دەسەڵاتدارانى عەرەبى ناوچەكە لەكەنداودان یا بۆپاراستنى دەسەڵاتى ئەوانە لەبەردەم هەڕەشە شاراوەكانى ئێران ؟ یان بونى ئەمرى كییەكان لەو وڵاتانەدا بۆپارستنى ( ئیسرائیل ) ە ؟  یان  یەك نەتەوەیى و پێكهاتەى دیمۆگرافیاى وڵات و حوكمى بنەماڵەى و كۆنترۆڵكردنى هەموو كایەكانى دەسەڵات و كۆمەڵگاكانیان و بەخزمەت خستنى ( دین ) بەدەسەڵاتەكانیان , ترسى دەنگ هەڵبڕین و كۆدەتاى ڕواندووەتەوە لە ناو خۆیى ئەو وڵاتانەدا دژ بە حاكمەكانى كەنداوو خودیى ئەمریكى یەكان ؟
     دەسەڵاتى ئەم كولتورە لەهەموو دەركەوتنەكانیدا پێمان دەڵىَ( بۆئەوەى من بەردەوام ببم و لەهەمووشوێنێكدا ئامادەیم هەبێت, دەبىَ ئێوە بمرن ).
 

Previous
Next

Leave a Reply