Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

خوێندنەوەیەكى نیو لایەنانە بۆ رێكخراوى هونەرمەندان لەكەركوك…..كۆسرەت عەبدولرەحمان

Be First!
by December 29, 2008 گشتی

 خوێندنەوەیەكى نیو لایەنانە بۆ رێكخراوى هونەرمەندان لەكەركوك
 كۆسرەت عەبدولرەحمان

 
 ماوەیەكى زۆرە لێرەو لەوىَ مقۆمقۆى هونەرمەندانى كەركوك لەسەر پرسى رێكخراوى هونەرمەندان و كێشەو گیروگرفتەكانى نێو ئەم رێكخراوە، زۆرێك لەهونەرمەندانى نێو ئەم رێكخراوە تووشى شۆك هاتوون بە ئەو بىَ بەرنامەیىو بىَ ستراتیژیەتى نێو ناوەندى كەركوكە كۆمەڵىَ پرسیار لەلایەن هونەرمەندانى نێو شارى كەركوك دروست بووە لێرەو لەوىَ لەبارەگا شانۆیەكان و لەچایخانەو پەیوەندى تەلەفۆنیەكانى نێوان یەكتر ئەیوروژێنن زۆرێكى لەو پرسیارەنەمان كردووە بەمانشێتى نێو  تەوەرەكانمان، ئیدى جێگاى داخى زۆرێك لەهونەرمەندانى كەركوكە كەوا ناوەندى كەركوك بەو حاڵەى ئێستا گەیشتووە، چونكى زۆر پێویستە هونەرمەندان لەهەر شارێك ناوەندێك هەبێت بۆیان تاوەكو هەموویان لەخۆ كۆبكاتەوە بیانگرێتە خۆى، زۆرێك لەئێمەى هونەرمەند حەزو ئارەزوو ئەوەمانە رێكخراوێك هەبێت هەڵقوڵاوى ناو ناخى هونەرمەندان خۆى بێت نەوەكو رێكخراوەكانى هونەرى سەردەمى بەعس بێت پڕبێت لەبىَ بەهایى، چونكى كارى ئێستاى رێكخراوى هونەرمەندان لەكوردستانداو ناوەندى كەركوكى لەكەركوك گەڕانەوەى بەهایە بۆ هونەرمەندانى كەركوك، بەڵام بەڵێین چى رێكخراوى هونەرمەندان و ناوەندى كەركوكى خۆى بەدواى بەها بگەڕێت و ونى كردبێت.
 * وونبوونى بەها لەناوەندى كەركوك:
 وەكو وتم ئەركى سەرەكى ناوەندى كەركوكى هونەرمەندان هێنانەوەى بەهایە بۆ هونەرمەندانى كەركوك و ناساندنى هونەرمەندانى كەركوكە بەهەموو دونیا بەڵام جێى داخە ناوەندى كەركوكى هونەرمەندان خۆى بەهاى ون كردووە بەدوایدا دەگەڕێت كاتێك رێكخراوێك لەسەرەتاى دروست بووینەوە بەململانىَ بەحیزبى دروست بێت ئیدى یان بەتەوافقى دابمەزرێت چى چاوەڕوانێكى لىَ بكرێت بەها بۆ هونەرمەندانى كەركوك بگەڕێنێتەوە لەكاتێكدا (سەندیكاى هونەرمەندانى كەركوك) لەسەردەمى بەعسدا تەنها ئەو پیاوانە چانسیان تێدا هەبووە ببن بەئەندام كەوا بەعسى بوون ئەگەرنا بەعسى نەبوویتایە بەهیچ شێوەیەك بۆت نەبووە ببیت بەئەندامى شەرەفى ئەندامێتى بدرێت پێت، بەڵام دواى پرۆسەى ئازادىو هاتنە كایەى سەندیكاى هونەرمەندان و ناوەندى یەكیەتى هونەرمەندان چانسێكى گەورە بووە بۆ گەڕانەوەى متمانەو بەها بۆ هونەرمەندان بەبىَ ترس و دڵەڕاوكىَ لەدواى ئەوانیش دروست بوونى رێكخراوى هونەرمەندان و دواتر ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندانى كەركوك چانسێكى گەورەتر بۆ هونەرمەندانى كەركوك گەر بەهاتبایە بەتەوافوق و ففتى بەففتى حیزبەكان نەبووە، دواتر ئەمە وایكرد لەلاى زۆرێك لەهونەرمەندان ساردییەك دروست بكات دووركەوتنەوەیەك دروست بەكا لاى هەندێكى زۆرى هونەرمەند بەرامبەر بەرێكخراوى هونەرمەندان و ناوەندى كەركوكى، من بڵێم چى كاتىَ سدریكیكى رێكخراوى ناوەندى كەركوك وەزیفەى كاركردنى لەكەركوكدا لىَ دەسەنرێتەوە دەبردرێت بۆ سلێمانى كارى كتێبخانەى گشتى سلێمانى پىَ دەكرێت، ئیدى چاوەڕێى چى دەكەیت لەناوەندى كەركوك رێكخراوى هونەرمەندان بۆ گەڕانەوەى متمانە بۆ هونەرمەندان، خۆى لەكاتێكدا ناوەندەكە بەهاى لەلادا غیاب بێت بەدوایدا بگەڕىًَ، چۆن هونەرمەندان دڵنیا دەكرێنەوە لەگەڕانەوەى بەها بۆ هونەرمەندان و دڵنیاكردنەوەیان بۆ نێو ئازادىو سەروەرى بیروڕاى هونەرمەندان تاوەكو لەداهێناندا بەردەوام بن ئایندەى گەشتریان بۆ دەستەبەر بكرێت.
 ئەگەرچى بەر لەیەكگرتنەوەى ئەم دوو دەزگا هونەریەى تایبەت بەهونەرمەندان بوون هەمان هاوشێوەى بەردەوام وێڵ بوون لەگەڕان بەدواى بەهادا بوو ناوەندەكانیان لەكاتێكدا سەندیكاى هونەرمەندانى كوردستان لقى كەركوك بووە وێڵ بووە بەدواى بەهاو شوناسى خۆیدا چونكى رێك پیاوانى ئەو سەندیكاى ئەوان پیاوانى بارەگا حیزبیەكان بوون كەوا حیزبێكى كوردى ئەم شارە سەرۆكى سەندیكاكە بەئیعازو قسەى حیزبەكە هەڵسوكەوتى دەكرد لەبەرامبەردا یەكێتى هونەرمەندان هاوشێوەى سەندیكاى هونەرمەندان ئەوانیش بەئیعازى حیزبێكى تردا دەجولانەوە ئەم كابوسە هات ورد ورد تاوەكو گەیشتە یەك، دەرئەنجام ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستان، دروستكردنى رێكخراوى هونەرمەندان و ناوەندى كەركوكى بەتەوافقێكى زەق و زل و بەرچاو كرا دەرئەنجامەكەشى ئەوەتا ناوەندێكى سستى بىَ بەهاو بىَ ستراتیژیەتى لىَ لەدایك بووە لەبەرامبەر بىَ بەرنامەیىو بىَ ستراتیژیەتى ئەو رێكخراوەو ناوەندى كەركوكى رێكخراوەكە (نقابەى فنانى عێراقى لەكەركوكدا) لەدایك بووە ئەمەش وایكردووە ژمارەیەكى زۆر بەرچاوى نێو ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندان سەفەر كەن و سەنگەر بگوازنەوە بۆ (نقابەى فنانى عێراقى لقى كەركوكى) كەوا دروست بوونى ئەو (نقابیە) لەسەر دەستى كۆمەڵىَ توركمان و عەرەبى شاردایە، غیابى توافقى نەتەوەى لەناوەندى هونەرمەندان زۆرى توافقى حیزبى كوردى وایكرد بەرامبەر (نقابەى فنان عێراق) لەكەركوكدا دروست بكرێت.
 * ناوەندى كەركوك جێگاى رابواردن لەگەڵ سۆزانیەكاندا
 ناوەندى كەركوك ئێستا بۆتە وێزگەى جنس كردن و بەتاڵكردنى حەزە سێكسیەكانە لەشارى كەركوكدا، چى لەلایەن هونەرمەندان خۆیانەوە چى لەلایەن پۆلیسەكانیەوە ئەمە ئێستا باوە لەهەموو رێكخراوەكدا لەلاى زۆرێك لەهونەرمەندە بەرچاوەكانى كەركوكدا ناوەندى كەركوك جێگاى رابواردن و وێزگەى جنس كردن و بەتاڵكردنى حەزە سێكسیەكانى خۆیانە لەزووەوە بووە گوێبیستى ئەوە بوو بووم ئەو بارەگایە كارى سێكسى لىَ دەكرێت زۆرجار لەلایەن بەرپرسەكانى نێو ئەو دەزگایە تاوەكو بەیانى لەباوەشى سۆزانیەكانى شاردا رۆژیان كردۆتەوە ئیدى دەرئەنجامى ئەو حەزە سێكسیانەى ئەوان ئێستا پۆلیسى نێو بارەگاى رێكخراوو ناوەندى كەركوك چاو لەهونەرمەندان دەكات لەگەڵ ئافرەتە سۆزانیەكانى شاردا سەرقاڵى بەتاڵكردنى شەهوەتى سێكسى خۆیەتى، ئیدى چۆن چۆنى كوێر نەبێتەوە ئەو رێكخراوە چۆن چۆنى داوا دەكەن لەئێمەى هونەرمەندان بێین ببین بەئەندام، لەكاتێكدا پۆلیس و زۆرێك لە هونەرمەندانى نێو ئەو ناوەندە بەردەوام بەدواى فەرسەتى بچووك دەگەڕێن تاوەكو پیچیك هەبێت و ئافرەتێكى سۆزانى تێدا پاڵ بخەن، ئیدى لام زۆر ئاساییە چونكە چەند جارێكى دیكە بەچاوى خۆم بینیومە هونەرمەندانى ئەندامى ئەو ناوەندە لەگەڵ ئافرەتە سۆزانیەكانى هاوڕێیان سەرقاڵى شەهوەت گۆڕینەوەن بۆ یەكتر. ئەگەرچى من خۆم ئەمەیانم بەچاوى خۆم نەبینیوە بەڵام زۆرێك لەهاوڕێیانى هونەرمەند لەكەركوكدا باسى ئەوە دەكەن ئەو بارەگایە لەئەجەلەوە هەر وابووە لەدواى پرۆسەوە كاتى ئەو جێگاى ئێستا ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستانە پێشتر سەندیكاى هونەرمەندانى كوردستان بووە بەهەمان شێوەى ئێستا لەبەرپرسى یەكەمەوە تاوەكو پۆلیسەكانى ئێستاو ئەوسا سەرقاڵى شەهوەت رژاندى خۆیان بوونە بۆ رابواردن لەگەڵ سۆزانیەكانى شاردا، ئیدى ئەو سەردەمى رژێمى بەعس و نقابەى فنانى كەركوك بۆ بەڕێزانى كەوا لىَ بوونە بۆ خۆیان لێ دەگەڕێم كاتىَ هەموو جار بۆمیان باس كردووە، كەبەردەوام سەرقاڵى خواردنەوەى مەىو شەڕاب بوونە لایەنە جنسىو سێكسیەكەى بۆ خۆیان لێدەگەڕێم باسى لێوە ناكەم چونكە لەم نووسینەدا قسەم لەسەر (نقابەى فنانین كەركوكى سەردەمى بەعس نییە هێندەى قسەم لەسەر ناوەندى كەركوكى ئێستاى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستانە باس لەبىَ بەهایىو بىَ بەرنامەیىو بىَ ستراتیژیەتى ئەو ناوەندەو باس لە ئەو ناوەندە دەكەم كەوا ئێستا بۆتە جێگاى رابواردن و بەتاڵ كردنى شەهوەت و بۆتە سۆزانى خانەى شار لەلایەن هونەرمەندان و پۆلیسەكانیەوە.
 * ناوەندى كەركوك هونەرمەندى كالفام نا هونەرمەندى تێدایە
 ئەگەرچى زۆرێك لەهونەرمەندانى ئێستا لەو ناوەندەكە كش و فشیانەو خۆیانیان پىَ پاڵەوانى نێو دونیاى هونەرو پاڵەوانى نێو ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستانە لەراستیدا هیچ زانیاریەكى ئەوتۆى تەواویان نییە لەسەر هونەرەكەى خۆیان و ئەو بوارەى كەتێیدا پاڵەوانن، تەنها و تەنها لەسەردەمانێك خەڵكێك بەرپرس بووە لە ئەو ناوەندە وەكو ئاغاو دەرەبەگ كۆمەڵىَ پیاوى تایبەت بەخۆى هەبوون، لەگەڵ خۆیانى دەگێڕان و دەسوڕانەوە تاوەكو خەڵكى بناسرێن، بەڵگەى زۆر روونتر بۆیان شیكارى جوانترۆ لەسەر دەستەى ئێستا نێو ئەو رێكخراوەى هونەرمەندانە ناوەندى كەركوكە كەئێستا دەستەیەكى كالفام و هیچ نەزان و بىَ بڕوانامەو بىَ عەقڵى هونەرى پتەو، چونكە زۆر روون و ئاشكرایە ئەوەى چەند رۆژى هاتووچۆى ئەوىَ بكات دەزانێت ئەو نێوەندە چیەو چۆنە، كاتىَ لەدەستەى ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندان پڕبێت لەدەرچووى ئامادەیىو پیشەیىو زراعىو چى چاوەڕێكى دەكرێت داهێنانێكى هێند بەرچاوو تۆكمە بكرێت یان كاتى بەرپرسى یەكەمى ئەو ناوەندە تەنهاو تەنها بۆ موچەى مانگانە بێت بۆ ناوەندى كەركوك چى لىَ چاوەڕوان بكرێت، ئەگەر من زۆر لەزووەوە هیچ چاوەڕێكى ئاوهاو ئەوتۆى لىَ ناكەم، چونكى كۆمەڵىَ دیكۆمێنت و پەرانسیپ هەن مرۆڤەكان تێیدا تووشى ساردىو بىَ هودەیى بكات بەرامبەر ئەو ناوەندە كەوا ناوەندى كەركوكى رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستانە لەئێستا كەركوكدا، بىَ دەسەڵاتى ئەو ناوەندە بەرامبەر هەموو شتەكان روون و ئاشكرایە كاتىَ رزگار عەلى سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك لەپرسگەكەى خۆى دەرتان دەكات دەڵێت ئێوە فەرمى نین لەكەركوكدا بڕۆن لەگەڵ توركمان و عەرەب یەكبگرنەوە ئەو كاتە ئێوە پێناسەتان چى بووە خۆ ئێوە خۆتانتان پىَ نوێنەرى هونەرمەندان لەكەركوك بۆچى رێپێوانێكتان نەكرد دژى پارێزگاو ئەنجومەنى پارێزگا یان بۆچى یاداشتێكتان دەرنەكرد دژى ئەو باسە، یان تەنهاو تەنها ئەتوانن میزانیەى مانگانە بخۆن و هیچى تر ئیدى بىَ دەسەڵاتى ناوەندى كەركوك لەخوام داوایە هیچ ناوەندێكى دیكە ئاوها سواوو بىَ بەهاو بىَ متمانە نەبێت ئەوەشیان بەبڕواى تەواوم دەگەڕێتەوە بۆ بىَ مەعرفىو بىَ توانایى كەسەكان بەرامبەر ئەو پۆستەى كەوا وەریان گرتووە لەنێو ئەو ناوەندە، چونكە زۆرێك پێیانوایە ئەو دەستەى ئێستا هیچیان دەرچووێكى ئەكادیمى نێو كۆلێژو پەیمانگا هونەریەكانى هونەر نین تەنها دەرچووى پیشەیىو ئامادەیىو پەیمانگاى مامۆستایان دەستەیەك خۆى خۆى پىَ بچووك بێت من بڵێم چى؟ دەستەیەك مانگانە لە لقى 3 و مەڵبەندى كەركوك كەوتبىَ بۆ ئاهەنگەكانتان وتارى مەڵبەندو لقى تێدا بخوێندرێتەوە ئیدى من چى پاڵپشتیەكتان بكەم یان لەنووسینەكدا بڵێم زۆر بەتوانایە ناوەندى كەركوك لەسەرداندا داهێنانى كردووە بەردەوام لەبەردەم پرسگەى بەرپرسى لقى 3 و مەڵبەندە، ئیدى سواوى دەستە وادەكات بەرپرسى مەڵبەند هیچ رێزێكیان لىَ نەگرێت و كاتى ئەو رێز نەگرتنى مەڵبەند دەگاتە دەمى لقى 3 بەپێچەوانەوە بۆ ململانێى حیزبى بەرپرسى لقى 3 زۆر رێزیان لىَ دەگرێت، من بڵێم چى ئێوە خۆتان ناو ئەو گیژاوەى ململانێیەى لق و مەڵبەندن بڵێم چى دەستەیەكى تێدایە ناوەندەكە نێوى حیزبى ئەمبەرو نێوەكى دیكە هى حیزبى ئەو بەر، ئەمە حاڵى ئێوەیە هەى ئەو ناوەندى پاشكۆى لق و مەڵبەندن، دڵگران دەبن چونكى خۆیان حاڵى خۆیان دەزانن كەوا چەند كاڵفام و نا هونەرمەندو بىَ بەهرەن، فەنابوونى ناوەندەكە وەكو ئاوابوونى خۆر بوون و ئاشكرایە، فەنابوونى ناوەندەكە لەوە دیارە زۆربەى ئەندامەكانى ئێستاش ژنەكانیان ناهێنن بۆ دیار نمایشێكى شانۆیى یان ئاهەنگێكى هونەرى یان رۆژێك لەگەڵ خۆیان نایهێنن بۆ رێكخراوى هونەرمەندان ناوەندى كەركوك چونكى دڵنیان ئەوەى جێگاى غەڵەت كردنى خۆیانە ئەى ئەگەرنا چۆن چۆنى رێك نەكەوت ژنەكانتان رۆژێك رێگا هەڵە بكات بێت بۆ بینینى پێشانگایەكى شێوەكارى یان سەیرى نمایشێكى شانۆیى ئیدى بڵێم چى فەنابوون چۆنە كۆمەڵىَ كارى كرچ و كاڵیان هەیە تەنها و تەنها دووبارەى دەكەنەوە لەهەموو بۆنەیەكى شێوەكارىو ئەندامە كاراكانى شانۆش لەژێر دەستى لێژنەیەكدا تێدەپەڕن لێژنەكە خۆیان پێویستیان پێیەتى لەبوارى هونەرى شانۆو شێوەكارو مۆسیقاو قسەیان بۆ بكرێت و هەڵەكانیان راست كەنەوە چونكە ئەوا لەسەردەمى بەعسدا سەرقاڵى كارى دیكۆمێنتى بوون بۆ شان و باڵى رژێم خۆى هونەرمەند نەبوون، بڵێم چى ئێستاش زۆرێكیان تواناى قسەكردنى بەردەم كامیرایەكى نییە (5) دەقە رەخنە بگرێت لەسەر گشتى هونەر ئیدى هەر دەبىَ بڵێن ئەى وەتەن مەفتوەنى توین شێوەتمان بیر كەوتەوە ئەى وەتەن ناوەندى كەركوك رێكخراوى هونەرمەندانى كوردستان شێویەیمان بیر بچێتەوە، نەبا لەكەركوكدا هەڵە بكەین بێت بەدما بڵێم كاتىَ یان ساتىَ ئەندام بووینە تێدا ئەى وەتەن من و ئەوانیش لەپاڵدا دەژین ئەى وەتەن.
 
 Kosret_k@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply