Skip to Content

Tuesday, October 27th, 2020

خەسڵەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی مۆدرێن

Be First!
by May 27, 2013 گشتی

 

 

ئۆپۆزسیۆن کاراکتەرێکی گرنگی فراوانکردنی مەوداکانی ئازادیە بەدیوەکەتریشدا وەک دژە ڤایرۆس وایە بۆ سیستەمی سیاسی و کارگێریی ھەروەھا ڕاگرتنی بڵانسی نێوان ھەرسێ دەسەڵاتی داد. جێ بەجێکردن . تەشریعی ھۆکارگەلی بەگەڕٍخستن و ئەکتیڤبوونی دەسەڵاتە.دەتوانین بڵێن ئەو دەزگا زەبەلاحەیە کە دەسەڵات لە بەرامبەریدا بچووک دەبێتەوە و رێگای ستەمکاری لێدەگیرێت، بەڵام پرسیاری جددی ئێستا ئەوەیە ئۆپۆزسیۆن لای کورد ھەڵگری چ بنەمایێکە ئەگەر ئۆپۆزسیۆن بریێت لە رێککەوتن و دابەشکردنی سەرمایەی مەعنەوی کە چەمکی خاوەندارێتی نیشتمانیە. لەڕووی خەباتی چەکداریەوە بەبێ لەبەر چاوگرتنی دەنگە جیاوازەکان ئەوە لێرەدا ئۆپۆزسیۆنی کوردی دەکەوێتە ھەڵەیەکی لۆژیکیەوە چونکە نەخویندنەوەی خەسڵەتە تازە سەرھەڵدراوەکانی سەردەم و نەفینەکردنی قوناغە مێژوویەکان.

چونکە خەسڵەنی دەنگە جیاوازەکان خەسڵەتێکی جێ بەخۆگرتەیە لەسەر چەمکی , عادل , خاوەنی فزوڵیەتی مەعریفی و مەھارات و ھەستیاری بەرامبەر ئامانجە باڵاکان .

وەک مۆدەیەکی فیکری سباسی لە رێگای تەوازوعی مەعریفیەوە ئامادەیە لێپرسراوەتی ھاونیشتیمانی لە ئەستۆ بگرێ خۆی ئامادە دەکا بۆ تاقیکردنەوەی ژیانی عەقلی ورۆحی و وەک ئەندازیاری فیکری سیاسی وخەباتی سیاسی دەبێتە چاودێریکی راستەو خۆی سەکۆ واتە دەسەڵاتی کارگێری و ئە مجادی ئەو مێژوەی رەگە قووڵەکانی بۆ سیاقێکی زەمەنی درێژ خایەن دەگڕێتەوە , کە دەسەڵاتی باو ھەڵگریەتی ئەوە لەروی فیکری سیاسیەوە ئەگەر لەروی لیاقەی سیاسیشەوە تێڕوانینی بۆ بکەین ئەوە خەسڵەتە تازە سەرھەڵداوەکان شوێنی ھزری توندو تیژوی دەرگیربووی کەسە سیاسیەکان دەگرێتەوە و لەشوێنی ئەو ئایدیا چەقبەستوانەدا دایەلۆگ وتەئویلی فیکری و تەحداکردنی دیدی نادروست بەرھەم دەھینێ , لە وسەریشەوە تەفسیرو تەفکیک و تێپەراندن شوێنی تەفسیری تەنک ودوورلە لۆژیک دەگرێتەوە،

بەڵام بە داخەوە کور ئەم چانسەی نەبوو لە ھەبوونی ئۆپۆزسیۆن کورد بەشێوەیەکی تر کەوتە داوی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەگەر بەووردی سەیری لێدوانەکان و کومینتی لایەنگران و ھەوادارنی ئۆپۆزسیۆن بدەین زۆر بە روونی ھەست بەوە دەکین ئەو خەسلتە مودیریینە غائیبە لە ناوخدی رایەلەکاندا ھەوڵی قرتاندنی زمانی دیالۆگ دەدرێت سێنترالیزم بڵندگەرایی بوو بە سەنتەری بڕیار لەو حاڵەتەداشدا دەتوانین بڵێین فەزای گشتی لەبار براوە 

کەواتە ھیشتا فرسەخێک دوورین لە سەرھەڵدان و ئۆپۆزسیۆنێک کە خاوەنی ئەم خەسڵەتە مودرێنانەوە بێت.

Previous
Next

Leave a Reply