ددان … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
هـــــــاورێكانــــم بــــزانن
ددانه‌كــــــانم جـــــوانــــن
ده‌یپارێزم بـــــــه چـــاكی
پێوه‌ی ده‌نووم به پـــــاكی
به‌یانیان له خه‌و هه‌ستام
وه‌ك پێی وتــم مامۆستا‌م
كاتێك شۆردم ده‌م و چاو
ددانیش ده‌شۆم تــــــه‌واو
كڕیومه فڵچه‌و ده‌رمــــان
بــــــه‌تایبه‌تی بـــــۆ ددان
هه‌ر كاتێكیش شـت بخۆم
خێرا ده‌م و دان ده‌شــــۆم
شــــتی ڕه‌ق بــــــــه ددانم
ناشكێنم تـــــــا بتــــــوانم
بۆیه كه پێ ده‌كــــــــــه‌نم
زۆر جـــــــوانه دان‌وده‌مم