دڵێك له قورقشم ….بێستوون مینه
من شه‌وان خه‌ون به دوو باڵه‌وه ده‌بینم
كاتێك خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه قاچه‌كانم دزراون
من خه‌ون به بهكچێكهوه ده‌بینم
به‌یانی سه‌رم له‌لاشه‌م كراوه‌ته‌وه بردراوه فڕێدراوه
خه‌ون به‌كتێبه‌وه ده‌بینم كهخهبهرم ده‌بێته‌وه
زمانم
بمبورن ناتوانم
زمانم
خه‌ون بهكۆشكێكی ڕه‌نگین وه ده‌بینم
كهخهبهرم ده‌بێته‌وه كهلاوهكهیان بهسهرداڕووخاندووم.
خه‌ون بهباخچهیهكهوه ده‌بینم،
داره‌كه‌ی پێش ده‌ركه‌مان شهقاڵا شهقاڵا.
خه‌ونم به‌خه‌ونه‌وه بینی
كهخهبهرم بۆوه هیچ خه‌ونم نه‌بینیبوو.
دكتۆر پێم دهڵێَ پێویسته پشووبده‌ی
پێویسته زۆر سه‌یری ڕووناكی نه‌كه‌یت
چاوه‌كانت له‌ده‌ست ده‌ده‌ی.
ئای دكتۆر گیان تۆش
تۆش ئاراسته‌مان ده‌كه‌یت بۆ تاریكی!
دكتۆر دڵێكی قورقوشمم بۆدانێ دڵێكی ئاسنم بۆدانی
مس بێ گرنگ
گرنگ…بتوانم عاشقبم
عاشقی ئۆتۆمبێل وئاسن و
ته‌لی كارهباشبم.
دكتۆر پێمده‌ڵێت پێویسته چیتر خه‌ون نه‌بینی
چیتر خه‌ون به باڵا.
به‌كچ.
به‌كتێب.
بهكۆشك.
بهباغ ….نه‌بینی.
دكتۆر من له‌وه‌ته‌ی هه‌م
خه‌ون بهدووقاچمهوه ده‌بینم
خه‌ون به سه‌ری دزراوم ده‌بینم
خه‌ون به زمانمهوه ده‌بینم
خه‌ون بهدارهكهی بهرماڵمانهوه ده‌بینم
خه‌ون به‌كه‌لاوه داڕووخاوهكهمهوه ده‌بینم
دكتۆر دڵێكی قورقشمم بۆدانێ ئاسن خۆڵا بهردِ ……
بێستوون مینه 2012