Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق یه‌عقوبی….

Be First!
by May 22, 2008 ئەدەب

 
 …..عەبدولخالق یەعقوبى
 كلتورى كوردى كلتورێكە كەتائێستا نەیتوانیوە لەزەمینەى فیكرو زانست و ئەدەب و رۆشنبیرى بەرهەمهێنەربێت ….
 
 سازدانى: رابەر فاریق و سۆران عەزیز………
 
  كوردستان راپۆرت : وەرگێران وەك یەكێك لەبنەماكانى (كلتورسازى)چەندە كاریگەرە لەدروستكردنى كەشكۆڵى هزرى و بنیات نانى كلتور بەگشتى؟
 
 عەبدولخالق یەعقوبى: لەقۆناخى مۆدێرنیتەدا كلتورەكان تواناى لێك نزیك بووەوە و تێگەیشتنیان زیاتر بووە بەپێى ئەوەى لەجیهانى مۆدێرندا شارستانیەتەكان دەتوانن لەسەر یەكترى كاریگەریەكى بنەرەتى تریان هەبێت تا دەورانى بەرلەمۆدێرنیتە وەرگێران دەبێتە ئەو پردە پەیوەندیەى كە كلتورە جیاوازەكان شارستانیەتە جیاوازەكان پێكەوە دەلكێنێت بەڵام ئەو كاریگەریانە ئەگەر بەشێوەیەكى راستەو خۆش نەبێتە كلتورسازى بۆ ئەو كلتورەى كە كارى وەرگێران دەكات ئەوا بێگومان بەشێوەیەكى ناراستەوخۆش بێت لەسەر پرۆسەى كلتورسازى تەئسیرێكى زۆر گەورە دادەنێت بەتەعبیرێكى زۆر سادە وەرگێران بەزمانى دیبلۆماسى كلتور ولەنێو بازنەى كلتوریشدا ئەدەبیات لەقەڵەم دەدەم بەواتایەكى ترلەرێگەى وەرگێرانەوە دەمانەوێت باس لەوكەسە بكەین كەدەمانەوێت و مەبەستمانە بیناسین ، ئەو كلتورەى كەلەدەرەوەى بازنەى كلتورى خۆت بۆئەوەیە تێیبگەیت دواتریش پرۆسەى وەگێران لەلایەن كلتورى خۆمانەوە بۆ كلتورى ئەوانیتربێت  ئەوەش لەبەر ئەوەى خۆت بناسێنیت بەئەوانیتر كەواتا لەونێوانەدا ئاڵوگۆرێك گواستنەوەیەك لەئارادایە لەگەڵ كلتورى میلەتانیتردا ئاشنا دەبین لەهەمانكاتیشدا كلتورى خۆمان بەوان دەناسێنین  هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆى ئەوەى كە بنەماو بنچینەكانى كلتورى ئەوانیتر لەگەڵ كلتورى ئێمە جێگۆركێى هزرى بكەن بۆیە لێرەدا دەورى سەرەكى وەرگێران دەردەكەوێت ئەویش ئەوەیە كە ئەو شتەى ناویدەنێین هزر ناویدەنێین دونیا بینى كلتورەكانى ئەوانیتر دێت نەك هەر بەكلتورى ئێمە ئاشنا دەبێت لەوانەیە ببێتە بەشێك لەكلتورى ئێمە لەوروانگەیەوە وەرگێران پردى پەیوەندیەكە  كە ئەو پردى پەیوەندیە خۆیلەخۆیدا ئەوەندەى كە تەئسیرى لەسەرناسین و  ناساندنى ئەو كلتورانە هەیە ئەوەندەش تەئسیرى لەسەر سەرلەنوىَ بنیات نانەوە و سەرلەنوىَ ساغكردنەوەى كلتورى خۆمان هەیە نمونە ئەورۆ لە كلتورى كوردى بروانى بتەوێت پێناسەیەكى تایبەت بكەیت بۆئەو كلتورە ناتوانیت لەو تەئسیراتانە خافڵ بیت كە لەرێگەى وەرگێرانەوە كراوەتە سەر كلتورى كوردى  نمونەیەكى زۆرسادە ئەورۆ لە پانتایى ئەدەبیاتى كوردى بۆنمونە باس لەچیرۆكى پۆس مۆدێرن دەكەین یان چیرۆكى مینى مانستى دەكەین ئەمانە ئەگەرئەورۆلەئەدەبیاتى كوردیدا ئامادەییان هەبێت ئەوا بەشێكى لەو كاریگەریانەى لەئەدەبیاتى رۆژئاوا لەرێگەى  وەرگێرانەوە هاتۆتە نێو كلتورى ئەدەبیاتى كوردیەوە بۆ نمونە تا بەر لەقۆناخى مۆدێر كورد تەنها لەرێگەى بەیت و حەیرانەوە توانیویەتى پێناسەى نەتەوایەتى یان تاكەكەسى خۆى بكات بەڵام لەم قۆناخەدا  دەكرێت لەرێگەى چیرۆكێكى پۆست مۆدێرنەوە پێناسەى تاكى حۆت بكەیت كەواتە ئەو پێناسەیە نوێیە ئێمە لەبازنەى كلتورى كوردیدا لەخۆمانیدەكەین بەشێكى حاسڵى ئەو ئاڵوگۆرە بووە  كەپێشتر لەرێگەى وەرگێرانەوە كراوە بێجگەلەوە وەرگێران لە ئاستى كلتوریدا تواناى گۆرینى زەینیەتى تاكى كوردیشى هەیە بەو مانایەى كاتێك تۆ لەرێگەى وەرگێرانەوە ئاسۆى تێفكرینت بەربڵاو تردەبێت لەو قۆناغەى كەپێشتر ئاسۆى روانینت بچوكتربووە ئەمانە هەمووى واتا  وەرگێران دەتوانێت ئاسۆى بیركردنەوەمان گەورەتربكات ، بۆیە دەتوانین بڵێین وەرگێران ئەگەر خۆى نەڵێین كلتورسازە بەڵام لەپرۆسەى تێكەڵاوى كلتورەكان لەهەمانكاتیشدا لەپرۆسەى بەربڵاو تركردن و بەرفراوانكردنى كلتورەكاندا تەئسیرێكى زۆرى حاشاهەڵنەگرى هەیە  .
 
 كوردستان راپۆرت:  هەندێك لەنوسەران باس لەوەدەكەن كاتێك دەقێكى بیانیت وەرگرت  دەبێت تەنها وەك تیۆر وەریگرین بۆنمونە دەڵێن ئەگەر دەقێكى فەرەنسیت وەرگرت ئەو دەقەش باسى عەلمانیەتى كرد دەبێت ئەو دەقەلەناوەى كوردستاندا كەرەستەى كوردى بۆ دروست بكەین چونكە بەبرواى ئەوان ئەو دەقە فەرەنسیە لەوڵاتێكو كلتورێكى دیكەوە هەڵقوڵاوە بۆ كلتورێكى وەك ئەوەى كورد كێشە دەخولقێنێت ئایا ئەو بەكوردى كردنى دەقە چۆن دەبێنیت؟
 
 عەبدولخالق یەعقوبى : گواستنەوەى ئەو ئەزموونەى كەئێوە باسى دەكەن واتا فیكرێكى بیانى بۆنێو پانتای كۆمەڵگەى كوردى ئەوە لەناو خۆیدا وەك مەترسى تەماشا ناكەم زاتى گواستنەوەى فیكرێكى عەلمانى بۆنێو كۆمەڵگەیەكى نیمچە مۆدێرنى كوردى دەبێت مەترسیەكانى چ بێت بەنمونەیەكى سادەوە كلتورەكان خۆیان ئەو پانتاییە نین كەخاوەنى یان هەڵگرى دیاردەیەك بن ئەو دیاردەیە مەترسیى لێبكەوێتەوە بۆنمونە ئەگەر بێین فیكرێكى عەلمانی بەو پاشخانە تایبەتیە رۆژئاوایە رێك دەقاو دەق بگوازینەوە بۆ ناو پانتایى كلتورى كوردى لەوانەیە مەترسى ئەوەى لێبكەوێتەوە كەخوێنەرى كورد لەدەقەكە نەگات و یان كێشەى ئەوەى بۆ دروست بگكات كە لەئەزمونى دەقەكەنەگات بۆیە مەترسیەكە لەوێدا كەئەو دەقە خراپ وەربگێردرێت  یان لەواقیعدا بەخراپ لەسەر كلتورى خۆت دایبەزێنیت ، ئەوەى بەبرواى من گرینگە وەرگێران خۆى بەجۆرێك لەجۆرەكان پاشخان ساسزكردنە ئەو پاشخانەى كەئێوە باسى دەكەن و دەبێت خوێنەرى كورد هەبێت بۆئەوەى بتوانێ لەودەقانە تێبگات ، ئەوەش خۆى یەكێك لەرێگاكانى وەدیهاتنى ئەوەیە  كە وەرگێران وەكو دیاردەیەك  لەكلتور و هزرى كۆمەڵگەى كوردیدا بونى هەبێت چونكە ئێمە چ بكەین ئەگەر دەقەكى بیانى بۆنمونە لەسەربابەتى عەلمانیەت تێبگەیت مەگەر ئەوەى بەهاوكارى هەندێك دەقیتر ئەو پاشخانە بۆخۆت سازبكەیت چونكە ئێمە وەك كۆمەڵگەى كوردى خۆمان لەبنەرەتدا هەڵگرى ئەو فیكرە نین یان داهێنەرى ئەو بیرۆكەیە نین بۆیە لەوانەیە نەشتوانى وەك و تیۆرى وەریگریت   بەڵام كەهاتى لەرێگەى وەرگێرانەوە ئەو فیكرەت گواستەوە لەدوابەدواى گواستنەوەى ئەو فیكرەش شتێك لە زەینى ئێمە دا چەكەرەى كرد بۆئەوەى شتى پێزیادبكەیت یان رەخنەى پێبگریت ئەوانە هەمووى لەرێگەى وەرگێرانەوە دەرەتانى وەدیهاتنیان هەیە بۆیە من پێم وایە وەرگێران لەهیچ ئاستێكدا مەترسى نیە مەگەر لەو ئاستەدا كە دەقێك بەشێوەیەكى خراپ وەربگیرین تائەو رادەیەى فیكرەكە بەسەقەتى بێتە نێو كلتورى كۆمەڵگەى كوردیەوە ئەگەر قسەیەكیشى لەسەر بكەین دەبێت لەسەر ئەساسى ئەو سەقەتیە قسەى لەسەر بكەین كە ئەوە لەدواجاردا كارى نەشیاوى لێدەكەوێتەوە پێم وایە وەرگێران نەك هەرنابێت وەك مەترسیى چاوى لێبكەین تەنانەت لەو بوارانەش كە فیكرى كورد ئاشنایى نیە  بەڵكو دەبێت وەكو دەرەتانێك چاوى لێبكەین بۆتازەكردنەوەى بیرى خۆمان بۆكەڵەكە كردنى زانیاریەكان لەسەر خۆمان چونكە كلتورى ئێمە لەراستیدا كلتورێكە كەتائێستا نەیتوانیوە لەزەمینەى فیكرو زانست و ئەدەب و رۆشنبیرى بەرهەمهێنەربێت بۆیە ئێمە بەشێكی زۆر ئەو شتەى بەناوى ئەدەب و رۆشنبیرى و فیكر هەمانە بەتیبەت لەوز قۆناخەى ئێستا دا تێدادەژین حاسڵى ئەو وەرگراتنە بووە كە لەوڵاتانیتر هەمان بووە دیارە ئەمە ش بەمانایى ئەوەنیە كەئێمە لەئەدەب و كلتورو رۆشنبیرى كوردیدا هیچ شتێكمان نەبووە شایستەى ئەوەنەبێت وەریانبگێرین بۆ زمان و كلتورەكانیتر نە بەڵام وەكو گشت چاوى لێبكەین بەراستى ئێمە رۆشنبیریەكى داهێنەرمان نەبووە  كەئەورۆ لەوڵاتانى رۆژئاوایدا هەیە ئەگەر ئەوە وەكو رەخنەیەك لەكلتورى خۆمان ببینین هەروەها بەكەمى خۆمانى نەزانین  من پێم وایە بەشێك لە پركردنەوەى ئەو بۆشایە لەرێگاى كارى وەرگێرانەوە مەیسەر دەبێت  
 

Previous
Next

Leave a Reply