جیوازی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی به‌عس وشه‌هیده‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی!
قاسم ئه‌حمه‌د/ سویسرا……..
خوێنه‌ری به‌ڕێز بم بورن له‌وه‌ی ئه‌م به‌راورده ده‌که‌م،له نێوان قوربانیه‌کانی دوو ده‌سڵات دا ده‌سڵاتێکی سه‌ره‌ڕۆی وه‌ک به‌عسیه شۆڤینیه‌کان و،ده‌سڵاتێک که ئه‌مڕۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، مرۆڤ چه‌نده ته‌مه‌ن بکات و چه‌نده‌ش ده‌وران ببینێت،بێ‌شک خاوه‌نی زانیاری ده‌بێت به باش وخراپه‌وه،له هه‌ر تاک وفهردێکی نه‌ته‌وه‌که‌مان پرسیار بکه‌ین به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان دوای ڕاپه‌ڕینیش بێت، به هۆی ئه‌و هه‌موو ئازاروو بارگرانیانه‌ی به سه‌ریاندا هاتووه به قه‌د پیاوێکی به ته‌مه‌ن زانیاری له لا ده‌ست ده‌که‌وێت،چونکه به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ دانیشتوانی کوردستان بمانه‌وه‌ێ نه‌مانه‌وێت، له دوو چیندا خۆ ده‌بینێته‌وه،چینێکی ده‌سڵات داروو سهرمایهداروو چاو خهفاووگهندهڵ،چینی دووه‌می ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که له ژێر باری گرانی رۆژگاردا ژیان به شێوه‌ی بژی و مه‌مره دهبورێنن،ئه‌مه وای لێهاتووه‌و مێژوه‌که‌ی بۆ ئه‌و کات ده‌گه‌ڕێته‌وه که سه‌رتا خه‌ڵکانێک هه‌بوو هه‌ر زوو له سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینه‌وه توانیان پێگه‌و بنچینه‌یه‌کی باشی ئابوری به هۆی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی که بۆیان مایه‌وه بۆ خۆیان ده‌سته به‌ربکه‌ن،له کاتێکدا به‌شه‌که‌ی تر زۆر به نیشتیمانیانهو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی خاوه‌ن ره‌وشت مامه‌ڵه‌ی ده‌کردوو نه‌یده‌توانی به‌و ئاقاره‌دا بروات وسه‌روه‌ت وسامان کۆ بکاته‌وه،هه‌ر بۆ یه‌ش ده‌توانین ئه‌وان وخه‌ڵکانی تری به ره‌وشت، له سه‌ره‌تای راپه‌رین وچه‌ند ساڵێکیش دوای راپه‌رین به چینی دوومی نێو کۆمه‌ڵگه ناوببه‌ین که هه‌موو کات له ژێر باری سه‌ختی ژیاندان وته‌نها توانیویانه پشت به هێزی شان وباڵی خۆیان ببه‌ستن، له ووڵاتێکدا که لێوان لێوه له هه‌لی کاروو به‌ردوو،داروو،سه‌رچاوه‌ی باشی سرووشتی وده‌شت وناوچه‌ی که‌ڵک لێوه‌ر نه‌گیراو،دوای ئه‌وه‌ی به هه‌زاران له‌م خه‌ڵکه بێده‌ره‌تانه تاوه‌کو ئێستاش وه‌ک ئه‌وه‌ی زاده‌ی سه‌ر ئه‌و خاک‌و ئاوه نه‌بن له کوله‌مه‌رگی وکرێنشینی و ئه‌مڕۆو به‌یانیدا ته‌مه‌ن دهبورێنن .
ئه‌مه له لای منه‌وه وه‌ک روونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باسکردنه له و مانشێته ی سه‌ره‌وه واته ده‌سڵاتێک که به ده‌سڵاتی زه‌بروو زه‌نگ ودژه مرۆڤ ناسراوبوو، له گه‌ڵ دهسڵاتێکدا که لاف له دیمۆکراتی ودابین کردنی مافه‌کانی مرۆڤ وکۆمهلگهی سه‌رده‌می لێده‌دات،خوانه‌خواسته ناتوانین بڵێین ده‌سلاتی کوردی له ده‌سڵاتی به‌عسیه‌کان خراپتره ئه‌گه‌ر باش بن و سیسته‌مێکی ناسیونالیزمیانه په‌یره‌و بکه‌ن خۆیان به خزمه‌تکاری دانیشتوانه‌که‌یان بزانن بۆ کردنه‌وه‌ی بواره‌کانی ئاسوده‌یی، تا وه‌ک گه‌لێک که رابردوو سته‌می لێکردوون هه‌ست به ناخۆشی نه‌که‌ن، هه‌ست نه‌که‌ن ده‌سڵاتی به‌ری خه‌باتی چه‌ندین ساڵ هه‌مان ده‌سڵاته که دوژمنه‌کانمان بۆ تاڵکردنی ژیان له باتی خۆشی په‌یڕه‌وی ده‌کرد، به‌ڵام ده‌توانین له سه‌ر ئه‌رزی واقع مامه‌ڵه بکه‌ین، به پێوانه‌ی ئه‌و په‌نده کوردیه که ده‌ڵێت ئه‌و نانه نانه ئێستا له خوانه،واته دادی گهدهبرسیهکانی مرۆڤ نادرێت ئه‌و کاته‌ی که برسیه‌و به هه‌زاران کیلۆمه‌تر، به هه‌زاران جۆر خواردن هه‌بێت، هاوکات مرۆڤی برسی و پێویست به نان، نانی له کاتی خۆیدا بۆ فه‌راهه‌م وده‌سته به‌ر نه‌کرێت!!
من لێره‌دا باس له ژیانی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که له سه‌رده‌می شه‌ری نێوان دوو ووڵاتی وه‌ک ئێران وئێراقدا له ناو چون‌و بوون به سوته‌مه‌نی ئه‌وشه‌ڕه خوێناویه،که بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ به ملوێن مرۆڤ تێدا بوو به قوربانی،به‌ڵام ده‌سڵاتی سته‌مکاری وه‌ک به‌عسیه‌کان و ته‌نانه‌ت رژیمی ئاخوندی وای له خانه‌واده‌ی قوربانیه‌کان ده‌کرت هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌که‌م رۆژی هێنانه‌وه‌ی قوربانیه‌کاندا هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که‌سێکیان له ده‌ست چووه،راسته مرۆڤ به ماده‌و پاره‌و پوڵ هیچ کات نابێته‌وه به خاوه‌نی رۆحێکی له ده‌ست چوو،به‌ڵام جیوازه له‌وه‌ی که تۆ خاوه‌ن کۆستێک بیت وهاوکات که‌نه‌فت وههژاروو ده‌ست نه‌چو بیت،ئه‌وان واته بهعسیکان وایان ده‌کرد که بتوانن دڵی ماڵباتی خاون قوربانیه‌کان رابگرن به پێدانی هه‌موو جۆره یارمه‌تیه‌ک،تا بتوانن زیاتر ته‌مه‌نی ده‌سڵاتی خوێنڕێژیان درێژه پێبده‌ن وناخی ڕزاوو بۆ گه‌نیان به شێوازێک له شێوازه‌کانی پابه‌ند بوون به په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رکردایه‌تی به‌عس و،قوربانیه‌کان پیشان بده‌ن،ئه‌وان واته به‌عسیه‌کان چه‌نده سه‌رسه‌خترین تاوانبار بوون،خاوه‌نی ئه‌زمونێکی گه‌وره بوون،ده‌یان زانی به‌رابه‌ر به دانیشتوانی کۆمه‌ڵگه ئه‌سته‌مه دوو جۆره تاوان، به به کوشت دانی ڕۆڵه‌کانیان و داوییش پشت گوێخستنی باری بژێویان،له ده‌سڵاتی سه‌ره‌ڕۆی به‌عسدا،کێ ده‌توانێت بڵێت گه‌نده‌ڵی ئاشکرا هه‌بووبێت،گه‌ریش هه‌بووبێت رۆژێک له رۆژان کاریگه‌ری له سه‌ر نه‌بونی ئاو‌و کاره‌باو،بێ‌کاری دانه‌نابوو،به‌ڵام له ده‌سڵاتی خۆماڵی کوردی‌دا،لاوه‌کان ته‌نها ئه‌وکاته به‌ڕێزن که خاوه‌نی ڕۆحێکی زیندون وپارێزگاری له سهروهتو سامانی ده‌سڵات داران ده‌که‌ن!
هیچ کات نه‌توانراوه ژیانی ئاسودهوگهرهنتی دار بۆ ماڵباتی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌سته به‌ر بکرێت که سنگی کرده قه‌ڵغان وله به‌رابه‌ر نه‌یارانی گهلو ووڵاتدا بۆ هه‌تایی ماڵئاوایی کرد، ئێستاش ژیانی کهسو کاره‌که‌ی هه‌مان ژیانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که له گۆماوه‌کانی ئه‌مه‌زۆن و،به‌شێک له ووڵاتانی ئه‌فریقاو،ووڵاته تۆتالیتاریه‌کان ژیان ده‌که‌ن!
ئه‌و هاوکاریانه‌ی که ده‌سلاتدارانی به‌عس ده‌یان دا به کهسو کاری قوربانیه‌کان:
یه‌که‌م/ بوژانه‌وه‌ی باری گوزه‌رانیان،به دانی زیاتر له 10 هه‌زار دیناری ئه‌وکات له چاپی سویسی.
دووه‌م/ دانی پارچه‌یه‌ک زه‌وی له‌شوێنه گشتیه‌کاندا.
سێهه‌م/ دانی پاره‌یه‌ک بۆ دروست کردنی ماڵ وسهندنی که‌ره‌سته‌کانی پێویست له بواری خانوو به‌ره‌دا.
چواره‌م/ دانی ترۆمبێلێکی کیلۆمه‌تر سفر به ماڵباتی قوربانیه‌که.
پێنجه‌م/ دانی موچه‌یه‌کی باش به بێ دواکه‌وتن، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و خێزانهکوردانهی خاوه‌نی له ده‌ست دانی که‌سێکیان بوون له سه‌رده‌می شه‌ڕدا یان جاش بوون و کوژرابوون له پێناو ده سهڵاتی به‌عسدا،ئهوموچهی مانگانه‌یان پێده‌درا هه‌رسێ مانگ جارێک له شاری که‌رکوک،ئه‌م سێ مانگ جاره‌ش مه‌به‌ست له به‌ر جا‌و گرتنی ره‌وشی خاوه‌ن قوربانیه‌کان بوون،که نه‌یان ده‌توانی رێگایه‌کی دوور ببڕن،هه‌رچه‌نده هاوکاریه‌کانیش به هۆی ئه‌و ئاڵ‌و گۆره‌ی به سه‌ردراوی ئێراقدا هاتبوو ئه‌وه‌نده بره‌وی نه‌مابوو،به‌ڵام هه‌تا کاتی روخانیش به وه‌فا بوون بۆ خاوه‌ن قوربانیه‌کان.
شه‌شه‌م/ له هه‌موو کاتێکدا له بنکه‌و کۆمیته حیزبیه‌کاندا رێز له کهسو کاری قوربانیه‌کان ده‌گیرا.
حه‌وته‌م/هاوکاری باشی ئه‌وکه‌سانه‌ی که له به‌ره‌کانی شه‌ردا بریندار ده‌بوون یان ده‌بوون به که‌م ئه‌ندام،به پێدانی هاوکاری باشی ماڵی و ترۆمبێل، ئه‌وکات ناوی ترۆمبێلهکهیان کرۆلای( معوقین) بوو.
به ڵام به داخه‌وه له ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا ته‌نها پاداشت بۆ ماڵباتی شه‌هیدان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه:
یه‌که‌م/ دانی پارچه‌یه‌ک زه‌وی به هه‌زار بێنه‌و به‌رده‌و ئه‌ملاو لاو ناسینی که‌سێک که بتوانێت هاوکاری بکات.
دووه‌م/ دانی مووچه‌ی شه‌هیدانه به میزاج وهه‌ر کات ده‌وڵه‌ت ئاره‌زووی هه‌بێت ئه‌م هاوکاریه زۆر جار که‌مو زیادیش ده‌کرێت.
سێهه‌م/ ڕێز نه‌گرتن له کهسو کاری شه‌هیدان له ئاستی پێویست دا.
چواره‌م/ له‌بنکه‌و کۆمیته‌و ناوجهکاندا بۆ بینینی به‌رپرسێک ده‌بێت ده‌ست به پشتوێنی که‌سێکی تردا بکرێت به‌ڵکو شانس یاوه‌ر بێت به‌رپرسێکی باڵا ببینیت.
پێنجه‌م/ منداڵی زۆر به‌ی شه‌هیدانی کوردستان له ئاستێکی بژی و مهمریدا ژیان ده‌که‌ن به هۆی ئه‌و ناله‌باریه‌وه له بواره‌کانی خوێندن داده‌بڕێن ،به هۆی نه‌بوونی هاوکاری پێویست و سه‌رگه‌رمی کاری ده‌ست فرۆشی وبۆیاخکردنی پیاڵاوی خواپێداوان وبه‌رپرسه‌کان.
شه‌شه‌م/ ژیانی هه‌ژارانی کوردستان ته‌نها بهربهرکانیه له گه‌ڵ مه‌رگ وئاوت خواستن بۆ هاتنی ئاڵ‌و گۆڕێک که بتوانن وه‌ک مرۆڤ له‌م چه‌رخی خێراییه‌دا تامی ژیان چێژ بکه‌ن ئه‌مه له کاتێکدا به بێ دوو دڵی خه‌ڵکی ئه‌مرۆی کوردستان قوربانی ڕۆژگارێکن که به هۆی کورد بوونه‌وه هه‌موو جۆره ره‌وو بڕهوێکیان بینیوه‌و له شاخوو شاردا خاوه‌ن ماڵ نه‌بوونه له به‌رابه‌ر پێشمه‌رگه‌و دهسڵاتداراندا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین بۆچی ده‌بێت ده‌سڵات داران کوڕی هه‌مان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ووڵات بن و،له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کاندا خۆ به ڕێکخراوێکی ده‌رکی نیشان بده‌ن و،ئاره‌زوویان وه بێت هه‌موو کات دانیشتوانه‌که بکه‌نه ئامرازوو بۆ جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانیان،وه‌ک کۆیله‌و ستهمکارمامهڵهیان له گه‌ڵ بکه‌ن،ئه‌مه جۆرێکه له جۆره‌کانی نه‌هامه‌تی و،کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و رووگه‌یه‌ک ده‌بات،ئه‌نجام و ئاکامه‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه ده‌بێت که نه‌یاران ودراوسێ چاو چنۆکه کانمان خه‌ونی پێوه ده‌بینن و هه‌ر ڕۆژه‌و سنوروو گوندێکمان ده‌که‌نه نیشانی مه‌رامه سواوه‌کانیان و داد‌و سکاڵای خه‌ڵکانی هه‌ژاروو برسیش بۆ هاتایی ده‌نگێکه و که‌س گوێبیستی نابێت و،ووڵاتیش به خاک‌و ئاویه‌وه ده‌بێته کاروانسه‌رای نێوان ده‌سڵات ودوستهکانیان!!!!!
Kaskurd72@hotmail.com
22/05/2008